نوشته شده در یکشنبه شانزدهم
خرداد 1389 ساعت 23:48 شماره پست: 141
كه چوومه
ژووره‌وه ده‌تگوت له‌مێژه چاوه‌ڕوانمه.... مژێكی له سیگاره‌كه‌ی دا‌و هه‌ناسه‌یه‌كی
قووڵی هه‌ڵ كێشا‌و وتی باش بوو هاتی....
سهماوهرهكهم
پڕكرده‌وه له ئاو .... هه‌ستم كرد چاوی له‌سه‌رم لانابا. بۆیه ده‌ستم تێك دهئاڵاو
سه‌ماوه‌ره‌كه له‌به‌ری رژا...
ویستم بڕۆمه ده‌ره‌وه... وتی ده‌توانی چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك نه‌ڕۆی كارم پێته! دڵه‌كوته دایگرتم. یه‌كه‌م جاریش نه‌بوو كه دیبووم. هه‌تا ده‌هاته ئه‌وێ سه‌رێكی له ماڵی ئێمه هه‌ڵدێنا. راوه‌ستام و وتم فه‌رموو... وتی له‌پێش دا پرسیارێك! ئه‌و ئه‌ستێرانه كاری خۆتن؟(۱) وتم به‌ڵـێ. پێش ئه‌وه‌ی درێژه به پرسیاره‌كانی دیكه‌ی بدا وتم ئه‌ستێرم پێجوانه... به ده‌نگێكی نزم وتی: كه‌واته ئه‌وه‌ی بیستوومه راسته!
... وتی ئه‌گه‌ر هه‌بێ پێویستم به یه‌ك دوو لاپه‌ڕ كاغه‌زی سپی یه. هه‌ر له‌و ژووره‌دا گۆشه‌ی فهرشهكهم هه‌ڵداوه و ده‌فته‌رێك كه هه‌ر جاره له جێیه‌ك ده‌مشارده‌وه، ده‌رهێنا و 4 لاپه‌ڕ كاغه‌زی سپیم بۆ لـێكردوه و دامه ده‌ستی. ویستی ده‌فته‌ره‌كه‌ی پێبده‌م له سه‌ری بنووسێ... به‌ڵام ... كتێبێكی مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانی ـ كه من له‌و كتێبه‌وه فێری خوێندنه‌وه‌ی كوردی بووم ـ دامهدهستی بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بنووسێته‌وه. به پێكه‌نینه‌وه وتی نهێنییهكیشت ئاشكرا بوو. وتم گرنگ نیه شتی نهێنیی تیا نیه. وتی ئه‌وه‌نیه ئه‌ستێره‌یه‌كیش به به‌رگی دهفتهرهكهوهیه! .... وتم پێت، ئه‌ستێره‌م پێجوانه!
ئێواره له كاتی ماڵاوایی ئه‌و و هاوڕێكانی، كاغه‌زێكی پێچراوه‌ی هه‌ر له لای دایكم دایه ده‌ستم.
دایكم چاوێكی لـێكرد و وتی وازی لـێ ناهێنن، تا به‌ڵایه‌كی به سه‌ر دێ!
دوای رۆیشتنیان كاغه‌زه پێچراوهكهم كردوه....
لاپهڕێك پڕ له وشه‌ی جوان ، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو وشه جوانانه هه‌ر نه‌یانتوانی خۆشه‌ویستی و جوانیی ئه‌ستێره له‌لام كه‌مڕه‌نگ بكه‌نه‌وه.

(1) گۆشه‌ی هه‌ر قاپی عهكسێك ئه‌ستێره‌یه‌كم به كاغه‌زی ره‌نگی بڕیبوو
و خستبوومه نێو شووشه‌ی قاپه‌كه‌وه.
این نظر توسط نویسنده حذف شده است.
پاسخحذف