نوشته شده در یکشنبه دوم خرداد
1389 ساعت 19:28 شماره پست: 139
"چۆن ده‌كرێ باری قورسی به‌رپرسایه‌تیی
مامۆستایه‌تی و چاندنی تۆوی وشیاركردنه‌وه‌ت له‌سه‌ر شان بێ و زمانت نه‌گه‌ڕێ"
فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر
مامۆستای
منداڵانی ئه‌م نیشتمانه ژێرده‌سته، نه‌مر فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر ئه‌و كاته‌ی
ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی له زیندانی بێدادیدا تێپه‌ڕ ده‌كرد و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا
سه‌پا بوو، چه‌ندین نامه‌ی له زیندانه‌وه نارده ده‌ره‌وه و له هێندێك له
سایته كوردی و فارسییه‌كاندا بڵاو كرانه‌وه. نامه‌كانی روویان له قوتابییه‌كانی
خۆی، له ژنانی ئازار چێشتووی نیشتمانه برینداره‌كه‌ی، له هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانی
دابوو كه وه‌ك خۆی دیلی زیندانی زوڵم و زۆرداریی بوون هه‌روه‌ها
دوو نامه‌شی به‌بۆنه‌ی غه‌می له‌ده‌ستدانی ئیحسان فه‌تاحییان، هاوڕێ
ئێعدامكراوه‌كه‌ی نووسیبوو . له زۆربه‌یاندا باسی له ئاره‌زووه وه‌دینه‌هاتووه‌كانی
كردوه، باسی له‌و غه‌مانه كردوه كه منداڵانی ئه‌م دیاره پڕ له ئازاره
(كوردستان) پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، باسی له غه‌می ئه‌و فریشتانه كردووه كه
دایكیان له‌ده‌ست ئازاره‌كانی ژیان ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداوه. باس
له بێبه‌شیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كا كه بۆخۆی له رێی به‌خته‌وری ئه‌و له‌زینداندایه.
نامه‌كان جگه له غه‌م و دڵته‌نگی پڕن له ئاره‌زوو، له هه‌ستی به‌رزی
ئینسانی، ئازادیخوازی و خۆشه‌ویستی و هاوخه‌می بۆ نیشتمان .
ئه‌و نامانه بۆ ئه‌وه ده‌بن دایكانی ئه‌م نیشتمانه ماندووه، بیانكه‌نه چیرۆك و بۆ نه‌وه دوای نه‌وه بیانگێڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌بن منداڵه‌كانمان له‌وانه‌وه فێری ئه‌وین، راستگۆیی، خۆشه‌ویستیی نیشتمان، رێزنان له ئازادیی ئینسانه‌كان و هه‌موو به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی بن.
لێره‌دا به بۆنه‌ی ئێعدامی ئه‌و مرۆڤه سه‌ربه‌رز و به‌نرخه‌ی نیشتمان كه ماوه‌ی 13 ساڵ له كامیاران و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ر، ده‌رسی به منداڵه هه‌ژاره‌كان ده‌گوته‌وه، هه‌روه‌ها یادی 4 هاوڕیی دیكه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی گوڵان له لایه‌ن جه‌للاده‌كانی رێژیمی جینایه‌تكارو خوێنرێژی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیانیان لـێ‌سه‌نرا، یه‌كێك له نامه به نرخه‌كانی كه بریتییه له ده‌ربڕینی غه‌م و دڵته‌نگییه‌كانی خۆی بۆ قوتابییه‌كانی، بۆ خوێنه‌رانی "كوردستان" هه‌ڵده‌بژێرم و وه‌ریده‌گێڕمه‌وه سه‌ر زمانی كوردی:

نامه‌ی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر مامۆستای ئێعدام كرا‌و، بۆ قوتابییه‌كانی
منداڵه‌كان سڵاو،
دڵم بۆ هه‌مووتان ته‌نگ بووه، شه‌و رۆژ به خه‌یاڵ و بیره‌وه‌رییه شیرینه‌كانی ئێوه‌وه شێعری ژیان ده‌هۆنمه‌وه، هه‌موو رۆژی له جیاتی ئێوه رۆژ باش به هه‌تاو ده‌ڵێم. له لای ئه‌و دیواره به‌رزانه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم، له‌گه‌ڵ ئێوه پێ‌ده‌كه‌نم و له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌خه‌وم. هێندێك كات "شتێك وه‌ك دڵته‌نگی" هه‌موو گیانم داده‌گرێ.
خۆزگه ده‌كرا وه‌ك رابردوو ماندوو له گه‌ڕان، ئه‌و گه‌ڕانه‌ی ناومان لـێ نابوو گه‌ڕانی زانستی و ماندوو له هه‌موو هه‌ڵلاو هه‌نگامه‌كان، تۆز و خۆڵی ماندوویه‌تیمان به ئاوی روونی كانیی ئاوایی له‌بیر ده‌برده‌وه، خۆزگه ده‌كرا وه‌ك رابردوو گوێمان راده‌داشت بۆ "ده‌نگی پێی ئاو" و له‌شمان به لاواندنه‌وه‌ی گوڵ و گیا ده‌سپارد و له‌گه‌ڵ سه‌مفۆنیای جوانی سروشت پۆلی وانه خوێندنمان پێك دێنا و كتێبی بیركارییمان به هه‌موو "مجهولات"ه‌وه ده‌خسته ژێر به‌ردێكه‌وه، چونكه باوك نانێك شك نابا بۆ پێشكه‌شكردنی سه‌ر سفره، جیاوازی چیه سێ مومه‌ییز چوارده بێ یان سه‌د مومه‌ییز چوارده، ده‌رسی زانستمان به هه‌موو ئاڵوگۆڕی كیمیا و فیزیكی دنیاوه ده‌خسته لاوه و به هیوای گۆڕانێك له چه‌شنی "ئه‌وین وپه‌ڕجۆ" په‌ڵه هه‌وره‌كانی ئاسمانمان هاوڕی له‌گه‌ڵ شنه با به‌ڕێ ده‌كرد و چاوه‌ڕوانیی گۆڕانێك ده‌بووین كه "كورش" هاوپۆله پڕله جۆش و خرۆشه‌كه‌تان له سه‌ر پۆله‌وه نه‌نێرێ بۆ كرێكاری و له هه‌ڕه‌تی تازه‌لاوی‌دا بۆ گه‌ڕان به‌دوای ناندا له ئاپارتمانێكه‌وه نه‌كه‌وێته‌خواره‌وه و بۆ هه‌میشه جێ‌مان نه‌هێڵێ، چاوه‌ڕوانی گۆڕانێك ده‌بووین كه بۆ جێژنی نه‌ورۆز جووتێك كه‌وشی تازه و ده‌ستێك لیباسی باش و سفره‌یه‌كی پڕ له نوقڵ و شیرینی بۆ هه‌مووانی تێدا بێ.
خۆزگه ده‌كرا جارێكی دیكه و به دوور له چاوی نازمه مڕچ و مۆنه‌كه‌ی قوتابخانه به دزییه‌وه به ئه‌لف و بێی كوردی‌دا ده‌چووینه‌وه و به زمانی دایك شێعر و گۆرانیمان بۆ یه‌كتر ده‌گوت و ده‌ست له نێو ده‌ستی یه‌كتردا هه‌ڵده‌په‌ڕین و هه‌ڵده‌په‌ڕین و هه‌ڵده‌په‌ڕین.
خۆزگه ده‌كرا دیسان له نێو كوڕه‌كانی پۆلی یه‌كدا ده‌روازه‌وانه‌كه ده‌بووم و ئێوه‌ش به خه‌یاڵی بوون به رۆناڵدۆ گوڵتان له مامۆستا (ێ‌قا معلم) ده‌دا و له خۆشییان یه‌كترتان له باوه‌ش ده‌گرت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نازانن كه له وڵاتی ئێمه خه‌یاڵ و ئاره‌زووه‌كان به‌ر له قاپی وێنه‌كانمان تۆزی فه‌رامۆشییان لـێ‌ده‌نیشێ. خۆزگه ده‌كرا دیسان ده‌بوومه‌وه كۆڵه‌كه‌ی نێوبه‌ند "پابت"ی یاریی مامه‌ی زنجیر هۆن"عمو زنجیر باف"ی كچانی پۆلی یه‌ك، هه‌ر ئه‌و كچانه‌ی كه لێم روونه چه‌ند ساڵێكی دیكه به دزییه‌وه له گۆشه‌ی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانیاندا ده‌نووسن خۆزگه كچ له دایك نه‌ده‌بوون.
ده‌زانم ئێستا گه‌وره بوون، شوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ من هه‌ر ئه‌و فریشته پاك و بێگه‌ردانه‌ن كه ئێستاش "شوێنی ماچی ئه‌هوورا مه‌زدا" له نێوان چاوه‌كانتان دا دیاره، به‌ڕاستی كێ ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی فریشته، رۆڵه‌ی ره‌نج و هه‌ژاری نه‌بووایه‌ن، كاغه‌زتان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌گرت و بۆ كه‌مپه‌ینی ژنان ئیمزاتان كۆنه‌ده‌كرده‌وه، یان ئه‌گه‌ر له‌م قوژبنه‌ی "خاكی فه‌رامۆشكراوی خودا" له دایك نه‌ده‌بوون، ناچار نه‌بوون له ته‌مه‌نی سێزده ساڵیدا به چاوی پڕ له فرمێسك و حه‌سره‌ته‌وه " له‌ژێر تارای سپیی بووكێنی دا، " بۆ دووا جار ماڵاوایی له قوتابخانه بكه‌ن و "چیرۆكی تاڵی ره‌گه‌زی دووهه‌م بوون" به هه‌موو هه‌ستتانه‌وه تاقی بكه‌نه‌وه. كچانی وڵاتی ئه‌هوورا، سبه‌ینێ كه له داوێنی سروشتدا ویستتان بۆ منداڵه‌كانتان پنگ بچنن یان له وه‌نه‌وشه تاجی گوڵینیان بۆ سازكه‌ن هه‌موو پاكی و شادییه‌كانی سه‌رده‌می منداڵیتان وه‌بیر بێننه‌وه.
كوڕانی سروشتی هه‌تاو! ده‌زانم ئیتر ناتوانن له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانتان دانیشن، گۆرانی بڵێن و، پێبكه‌نن، چونكه دوای "موسیبه‌تی بوون به پیاو" غه‌می نان"یش به‌رۆكتان ده‌گرێ، به‌ڵام له‌بیرتان بێ هیچكات پشت له شێعر، له گۆرانی، له له‌یلاكانتان و ئاره‌زووه‌كانتان نه‌كه‌ن، منداڵه‌كانتان فێر بكه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێكان رۆڵه‌یه‌ك بن له ره‌گه‌زی "شێعر و باران" بن.
به ده‌ستی باران و هه‌تاوتان ده‌سپێرم تا سبه‌ینێ‌یه‌كی نه‌چه‌ندان دوور وانه‌ی ئه‌وین و راستگۆیی بۆ وڵاته‌كه‌تان بچڕن.

هه‌ڤاڵ
و هاویاری و مامۆستای سه‌رده‌می منداڵیتان
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر ـ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج
9ی ره‌شه‌مه‌ی 1386

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر