سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی وڵاتی ئێران هه‌ر له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تاییه‌وه، فێركردن له سه‌ر بنه‌مای جنسییه‌ت دارێژراوه. هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تی هه‌مووکات به‌شێک بووه له سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته بۆ نه‌هادینه کردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌یان له سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردنه‌وه ده‌ستیان پێ‌کردوه. له کتێبه ده‌رسییه‌کانی ئێران‌دا ژن نه وه‌ک که‌سایه‌تیی کاریگه‌ر له ده‌ورانه جۆراوجۆره‌کانی مێژووی ئێران‌دا دیاره، نه رۆڵی له سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنه‌کانی وڵاته‌که‌ی‌دا، نه به‌شی له ئابووری وڵاته‌که‌ی و زۆر بواری دیکه دا بووه. هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا، جێگه و پێگه‌ی ژن له زۆر بواری دیار و کاریگه‌ر دا، له کتێبه ده‌رسییه‌کاندا نه دیاره و نه گرنگی پێدراوه. تاکێکی پله دوو، پشتگوێ و له په‌راوێز خراو و له باشترین حاڵه‌تدا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی عاتیفی، لاواز و خزمه‌تکاری بنه‌ماڵه ناسێندراوه و پیاویش وه‌ک که‌سایه‌تیی به‌هێز که رۆڵی کارای له ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا هه‌یه، ناسێندراوه و ته‌نانه‌ت رۆڵی له نێو ماڵیشدا وه‌ک سه‌رپه‌رست و به‌رپرس و بڕیارده‌ری بنه‌ماڵه ناسێندراوه.
یه‌کێک له په‌یامه هه‌ره مه‌نفییه‌کانی نێو کتێبه ده‌رسییه‌کانی ئێران ژێرده‌سته‌یی ژنه له ئاست که‌سایه‌تیی پیاودا. پیاو به ئاشکرا ره‌گه‌زی "پله‌به‌رزتر" و ژن " ره‌گه‌زی دووهه‌م" و هاووڵاتی پله چه‌نده‌مه. به شێوه‌ی جۆراوجۆر له وێنه و بابه‌ته‌کاندا ئه‌م روانین و په‌یامه به روونی ده‌بینرێ. له زۆر بابه‌تی نێو ده‌رسه‌کاندا ئه‌گه‌ر باس له ژن کرابێ ته‌نیا وه‌ک دایک، خوشک، کچ، هاوسه‌ری فڵان که‌سایه‌تی پیاوی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و... باسیکراوه. که‌متر ده‌بینرێ باس له ژن وه‌ک خۆی بکرێ. یان ژن له حوزووری پیاودا بڕیارده‌ر بێ، مه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ماڵ و پێوه‌ندیی به کاری نێو ماڵه‌وه مه‌شوه‌ره‌تی له‌گه‌ڵ بکرێ، ده‌نا بڕیاری کۆتایی و قسه‌ی ئاخر هه‌ر پیاوه ده‌یدا. یان ئه‌رکی ژن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ وه‌ک ئه‌رکێکی لاوه‌کی و به هه‌ڵکه‌وت نیشان دراوه، ئه‌گه‌ریش هه‌بێ، ئه‌وه ژنێکه به هه‌ر هۆیه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ده‌ست داوه سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌یه، له شوێنی کاریش نه‌ک وه‌ک به‌رپرس به‌ڵکوو له ژێر ئه‌مر و فه‌رمانی پیاو دایه.
هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تی له سیستمی فێرکردنی ئێران‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی شاراوه نیه و له زۆربه‌ی کتێبه ده‌رسییه‌کاندا زۆر به روونی و زه‌قی له بابه‌ت و ته‌نانه‌ت وێنه‌کاندا ده‌بینرێ. بۆ نموونه بوونی ژن له وێنه‌کانی پێوه‌ندیدار به کاره‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاو حوزوورێکی زۆر که‌مڕه‌نگی هه‌یه. به پێی لێکۆڵیه‌نه‌وه‌یه‌ک که ناوه‌ندێکی زانستیی ئه‌مریکایی له سه‌ر هێندێک له کتێبه‌ده‌رسییه‌کانی ئێرانی کردوه، له‌سه‌ر یه‌ک نزیک نیوه‌ی ئه‌و 1147 وێنه‌ی که له‌واندا ژن حوزووری هه‌یه، پێوه‌ندی به دوو به‌شی فێرکردن و بنه‌ماڵه‌وه هه‌یه و، که‌متر له 7 له‌سه‌دی وێنه‌کان له شوێنه‌کانی کار (ده‌ره‌وه‌ی ماڵ) پێوه‌ندییان به ژنه‌وه هه‌یه. واته له نێو بابه‌تی کتێبه ده‌رسییه‌کاندا ژن و پیاو له هیچ بارێکه‌وه تاکی یه‌کسان نین. به‌رده‌وامیش له لایه‌ن به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی ئامووزشییه‌وه بۆ مه‌شرووعییت دان به‌و هه‌ڵاواردنانه پاساو ده‌هێنرێته‌وه و جیاوازیی ژن و پیاو به ئه‌مرێکی سروشتی و خودایی ده‌زانن.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه که له ساڵه‌کانی 85 و 86دا له سه‌ر نێوه‌رۆکی به‌شێک له کتێبه ده‌رسییه‌کانی ئێران کراوه، ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه‌ی نیشان داوه که نێوه‌ڕۆکی کتێبه‌کان به‌رانبه‌ر به ژنان و که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌کان له ئێران‌دا هه‌ڵاواردنی زۆری تێدایه و به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه، فێرکردنی قوتابیان و خوێندکاران بنه‌ماکه‌ی له سه‌ر هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تی و به‌هێز کردنی ئیدئولۆژی مه‌زهه‌بی شیعه دارێژراوه.
دوکتور سه‌عید په‌یوه‌ندی مامۆستای کۆمه‌ڵناس له دانشگای پاریس که سه‌رپه‌رستی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی کردوه و پێشتریش کتێبێکی له باره‌ی ئیسلامیی کردنی سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردن له ئێران‌دا له فه‌ڕانسه چاپ کردوه، وتوویه‌تی، له کتێبه‌کانی ده‌ورانی سه‌ره‌تایی، ناوندی و دواناوندی‌دا که لێکۆڵینه‌وه‌که زۆرتر له سه‌ر کتێبه‌کانی ئه‌و قۆناغانه کراوه، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو هه‌ڵاوادرن به دژی ژنان تێیاندا ده‌بینرێ. له‌واندا ژن وه‌ک هاووڵاتیی پله دوو ناسێندراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی نیشانداوه که رۆڵی ژن له‌و کتێبانه‌دا پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵایه‌تیی بێ، دایک، خوشک، هاوسه‌ر و کچی ئه‌م پیاو ئه‌و پیاوه. له زۆر له بابه‌ته‌کانی نێو کتێبه‌کاندا بۆ نموونه کچ له داهاتوودا زۆرتر ده‌بێته دایكێی باش و پشتیوان و خزمه‌تكارێكی رازیی پیاوانی بنه‌ماڵه. هه‌روه‌ها هه‌وڵ دراوه نه‌خشی ژن له کاروباری ئابوورییێدا وه‌ک ئه‌رکێکی لاوه‌کی نیشان بدرێ و به شێوه‌یه‌کی گشتی رۆڵی ئه‌و له چواردیواری ماڵدا خولاسه کراوه‌ته‌وه و له ده‌روه‌ش هه‌مووکات له کاروباره‌کاندا رۆڵی نزمتری له‌چاو رۆڵی پیاودا هه‌یه. له‌سه‌ر یه‌ک نه‌خشی سه‌ره‌كی ژن له كتێبه ده‌رسییه‌كانی ئێران‌دا: ته‌نیا ئاشپه‌زێكی باش و به سه‌لیقه و ژنێكی مهێره‌بان و دڵسۆز بۆ بنه‌ماڵه. پیاویش جگه له‌وه‌ی نانهێنه‌ر و سه‌رپه‌رست و به‌رپرسی بنه‌ماڵه‌یه، رۆڵی کاریگه‌ریش له کۆمه‌ڵگه دا ده‌گێڕێ، واته چه‌رخی ئابووری وڵات ئه‌و ده‌یگێڕێ. به گشتی كتێبه‌كان كۆمه‌ڵگه‌یه‌کیان پیشان داوه كه دوو نیوه‌یه ، نیوه‌یه‌ک ژێرده‌ست و له ژێر فه‌رمانی نیوه‌که‌ی دیکه‌دایه. کاره گرنگه‌کانی وه‌ک بواری سیاسه‌ت و حکوومه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و هتد، له ئه‌ستۆی نیوه‌که‌ی دیکه دایه. به گشتی سیسته‌مه‌که ئه‌وه فێری نه‌وه‌کان ده‌کا که پیاو به‌هێزتره، عاقڵتره و ، كه‌واته پیاو بڕیارده‌ر و دروستكه‌ری ژیانه! بۆیه ده‌بێ نیوه‌که‌ی دیکه له ژێر ئه‌مر و فه‌رمانی ئه‌ودا بێ!
دوێنێ جنسییه‌تی کردنی په‌روه‌رده و فێرکردن و ئه‌مڕۆ جیاکردنه‌وه‌ی رشته زانستگاییه‌کان
کۆماری ئیسلامی به‌م هه‌ڵاواردنه جنسییه‌تییانه له بواری په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا، هه‌ڵاواردنی جنسییه‌تیی په‌ره پێداوه و ویستوویه‌تی روانینی جنسییه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هادینه بکا. یه‌کێک له فاکته‌ره هه‌ره کاریگه‌ره‌کان بۆ نه‌هادینه کردنی هه‌ر یاسا و که‌لتوورێک، سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردنه ده‌توانێ ئه‌م ئامانجه وه‌دیی بێنێ. هه‌رچه‌ند ده‌کڕی بڵێین به داخه‌وه تا راده‌یه‌ک ئه‌م سیاسه‌ته زیانی به کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران گه‌یاندوه و بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌مه كاریگه‌ریی له سه‌ر ژیانی به‌شێکی زۆر له مرۆڤه‌كانی ئه‌م وڵاته داناوه، چونکه منداڵ له سه‌ره‌تاکانی قۆناغی فێرکردنه‌وه له قوتابخانه ئه‌م که‌لتووره له بیر و زه‌ینیدا بچه‌سپێ، له داهاتووشدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌ڕوانێته دنیای ده‌وروبه‌ری.
به‌ڵام ئایا کۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوی به مه‌به‌سته‌کانی خۆی گه‌یشتوه؟ خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه له‌م سیستمه‌دا که ئه‌م هه‌موو رێگرتن و به‌ربه‌ست دروست کردنه له‌سه‌ر رێی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، دیسانیش ده‌بینرێ کچان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین زۆرتر، به رێژه‌یه‌کی یه‌کسان له گه‌ڵ کوڕان پله‌کانی خوێندن ده‌بڕن و خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ بازاڕی کار و سیاسه‌ت و.... پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنه‌کانی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتری ژنانی ئێران له بواره جۆراوجۆره‌کاندا، شاهیدی بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن که کۆماری ئیسلامی له‌و سیاسه‌ته‌ی‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. هه‌رچه‌ند سیستمی په‌روه‌رده له گۆڕانکاری و پیشکه‌وتنه‌کاندا و له جێگیر بوونی که‌لتوور و فه‌رهه‌نگدا نه‌خشی زۆر ئه‌ساسیی هه‌یه، به‌ڵام پێشکه‌وتنه‌کانی دنیای هاوچه‌رخ، به جیهانی بوون و که‌ڵکوه‌رگرتن له تێکنۆلۆژی و پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، رێگه به کۆماری ئیسلامی نادا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به که‌یفی خۆی به‌رێته پێش و چۆنی پێ‌خۆش بێ بیکا.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا کچان له ئێران‌دا له بواره په‌روه‌رده‌یی و فێرکارییه‌کاندا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڵاواردن و رێگرو به‌ربه‌ستانه‌ی ئه‌و رێژیمه بۆی دروست کردوون، سه‌رکه‌وتن دره‌وشانه‌وه‌ی زۆریان به‌خۆیانه‌وه دیوه، ئه‌مه راستییه‌که و حاشای لێناکرێ رێژه‌ی ده‌رچوانی کچان له زانستگاکان‌دا، به‌به‌راورد له گه‌ڵ کوڕان زۆر زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز له‌گه‌ڵ نییه‌ت و ماهییه‌تی کۆماری ئیسلامی نه‌هاتۆته‌وه و نایه‌ته‌وه.
له راستیدا ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی به هه‌موو هه‌ڵاواردن و توندوتیژییه‌کانیه‌وه، به هه‌موو دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ ژنان هه‌یبووه، تا ئێستاش نه‌یتوانیوه وڵات به‌ره‌و ئه‌و جه‌هه‌نه‌ما به‌رێ که خۆی ده‌یهه‌وێ. ئه‌مه بۆ دوو هۆکاری گرنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌کیان سه‌رده‌مه‌که‌یه، که مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری بایه‌خی هه‌یه. ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌م بواره‌ش دا ده‌یکا پێشێلکردنی بێئه‌ملاوئه‌ولای ئه‌و بایه‌خانه‌ن و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ناکرێ چاوپۆشی لێ‌بکا، دووهه‌م خودی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه که نایانهه‌وێ له دنیای مۆدێرن و پێشکه‌وتنه‌کانی دادببڕێن و ژنانیش هیچکات ملیان بۆ کۆنه‌په‌رستان دانه‌نه‌واندوه و رێگه ناده‌ن له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ئاخوندی کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوو، ئه‌وان بۆ سه‌ده‌کانی جاهیلییه‌ت به‌گه‌ڕێننه‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر