نوشته شده در چهارشنبه
هفتم مهر 1389 ساعت 12:9 شماره پست: 157
حوکمی سه‌نگسار
له دژی سه‌کینه محه‌ممه‌دی ئاشتیانی ناره‌زایه‌تییه‌کی به‌رینی کۆر و کۆمه‌ڵه‌کانی
مافی مرۆڤ و جیهانی ده‌ره‌وه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه و سزای سه‌نگساریان به کرده‌وه‌یه‌کی
دڕندانه و نامرۆڤانه ناوبرد و داواى هه لوه شانه وه ى ئه و حوكمه
يان كرد.
کاربه‌ده‌سته
پایه‌به‌رزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یش له ئاست ئه‌و ناره‌زایه‌تییانه‌دا هه‌ڵوێستیان
گرت و به توندی ئه‌و وڵاتانه‌ی له ئاست ئه‌م حوکمه ناره‌وایه‌دا ناره‌زایه‌تییان
ده‌ربریوه، داوه‌ته به‌ر هێرشی ته‌بلیغاتی و به پیلانگێری و ده‌ستێوه‌دران
له کاروباری وڵاته‌که‌یان تاوانباریان کردن.
به‌ڵام له
هه‌مووی گاڵته‌جارانه‌تر وڵامه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به پرسیاره‌که‌ی خانمی
کریستیان ئامان پوور، هه‌واڵنێری کاناڵی ته‌له‌ویزیۆنی"ئه‌ی بی سی" ئه‌مریکا
بوو که 19ی سپتامبر له باره‌ی حوکمی سه‌کینه محه‌مه‌دی ئاشتیانییه‌وه دایه‌وه
و گوتی " من نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئێرانم و چۆنه ئاگام له‌و حوکمه نیه، ئه‌و
خانمه به هیچ شێوه‌یه‌ک حوکمی سه‌نگساری به‌سه‌ردا نه‌سه‌پاوه". هه‌روه‌ها
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا له‌و باره‌یه‌وه گوتی: " که‌سانێک به بڵاو کردنه‌وه‌ی
هه‌واڵی درۆ له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و هه‌ڵلاو و هه‌نگامه‌یان ساز کردوه و
رۆژئاواییه‌کانیش کردوویانه‌ته خۆراکی ته‌بلیغاتی له دژی ئێران! ".
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد بۆ حاشای له حوکمی سه‌نگسار دژی سه‌کینه ئاشتیانی کرد ؟ خۆ پێشتر به‌رپرسانی
قه‌زایی رێژیم ئێعترافیان به حوکمی سه‌نگسار له دژی سه‌کینه کردبوو، بڵێی له
ترسی فشاری له‌راده به‌ده‌ری هه‌واڵنێران و ده‌زگاکانی راگه‌یه‌ندنی
"بێگانه" بوو بێ یان هه‌ر وێستبێتی شۆخییه‌کی فارس گوته‌نی بامه‌زه‌ی
کردبێ؟
چ
پێکه‌نیینییه ئه‌م سه‌رکۆماره! ته‌نانه‌ت لایه‌نگره‌کانی خۆشی پێکه‌نینیان
به حێماقه‌ت و بێمێشکی سه‌رکۆماره‌که‌یان دێ.
رۆژنامه‌ی
"رسالت" له نووسینێکدا له ژێر ناوی " ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له به‌ینی
سه‌کینه و کریستیاندا" نووسیویه‌تی: "وتوێژه‌که‌ی دوکتور ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
سه‌رکۆمار له‌گه‌ڵ کریستیان ئه‌مانپوور له باره‌ی هێندێک مه‌سه‌له‌دا ئه‌وه‌ی
نیشان دا که موشاویرانی سه‌رکۆمار و ئاماده‌کارانی سه‌فه‌ره‌که‌ی به ئه‌رکی
قانوونی خۆیان ئاگا نه بوون. سه‌رکۆمار ده‌یتوانی
به یه‌ک دێر خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه به دوور بگرتایه و پێوه‌ندی داباوه
به ده‌زگای قه‌زاییه‌وه و نه‌چوبایه‌ته سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که پێوه‌ندی
نیه به ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چووه نێو باسی سه‌نگساره‌وه و که‌وته ئه‌و
داوه‌ی که پێشتر له باره‌ی حیجاب و عیفافه‌وه تێی که‌وتبوو!
به‌ڵام
قسه‌ی ئاخر یه‌وه‌یه سه‌کینه‌ی
محه‌ممه‌دی ئاشتیانی ته‌نیا قوربانی سه‌نگسار نیه له ئێران‌دا، کارنامه‌ی کۆماری
ئیسلامی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیدا پڕه له تاوان و جینایه‌ت، ئێعدام و
کوشتار له دژی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی و پره له کارشکێنی و سه‌ره‌ڕۆیی دژی په‌یماننامه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، رۆژئاواش ئه‌گه‌ر خۆی له بێخه‌به‌ری نه‌دا به‌ته‌واوی ئه‌وه
ده‌زانێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسوورمانه ئه‌وه‌یه بۆ ده‌بێ سه‌رانی
رێژیمێکی له‌و چه‌شنه ئێستاش رێگه‌یان بکه‌وێته رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
و وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه گوێ بۆ قسه‌کانیان بگیرێ؟ دنیای رۆژئاوا تا
که‌ی درێژه به‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌دا و تاکه‌ی خوێ به برینی ئه‌و خه‌ڵکه برینداه‌ی
ئێران‌دا ده‌کا؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر