سەعات 6ی پاشنیوەڕۆی
رۆژی دووشەممە 26/1/1392 لە لایەن دادستانی شاری مەریوانەوە حوکمێک لە ژێر
ناوی سزا بۆ تاوانبارێک لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو. گۆیا ئەو کەسە بەوە تاوانبارە بە چەقۆ هێرشی کردۆتە
سەر بنەماڵەیەک. دادستانی شاری مەریوان حوکمی ئەو کەسەی بەم جۆرە داوە: بەمەبەستی
تەمبێ کردنی ناوبراو، بەبەر چاوی خەڵکەوە و لە مەیدانێکی قەرەباڵغی شاردا دەبێ ئەو
کەسە بە رووسەری و جلوبەرگی کوردی ژنانەوە (سوور)
بە ماشێنی هێزە ئینتیزامییەکان بسووڕێننەوە و پیشان خەڵک بدرێ.
ئەو کردەوە شەرماوییەی دەسەڵاتدارانی رێژیمی ئێران لە شاری مەریوان بەڕێوەیان بردوە، ئەوپەڕی سووکایەتییە بە کەسایەتیی ژن. ئەوە یەکەم جار نیە دەبیسین کە فڵان تاوانبار بەم شێوەیە سزا دەدرێ. بەداخەوە ئەم نەریتە ناپەسەندە لە کوردستاندا لە رابردووشدا لە نێو خێڵە دواکەوتوو و نەریتپارێزەکاندا زۆر جار بۆ سزادانی پیاوێک کە بەرانبەر بە بنەماڵەیەک یان خێڵێک هەڵەیەکی کردوە کراوە. هەرچەند ئەم شێوە سزایە لەلایەن خەڵکانەوە لەمێژە لە مێژووی دابونەریتی کوردەواریدا سڕدراوەتەوە، بەڵام دەسەڵات و حاکمییەتی کۆنەپەرست و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی دەیەوێ ئەم نەریتە بێزهەستێن و شەرماییە، نەک لە دژی "اراذل و اوباش" بەڵکوو لە دژی ژنانی کوردستان بژێینێتەوە. دیارە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدرێژایی تەمەنی پڕ لە شوورەیی خۆیدا بە پێی قانوون و رێوشوێنە کۆنەپەرستانەکانی، لە هیچ سووکایەتییەک بە دژی ژنانی ئێران درێغی نەکردوە، بەڵام ئەوەی ئەمجارە ئەوپەڕی سووکایەتی و بێڕیزییە نەک هەر بە ژنان، بەڵکوو سووکایەتییە بە کەسایەتیی مرۆڤی کورد.
بە هۆی ئەم سووکایەتی و بێڕێزییە بە ژنان، پاشنیوەڕۆی رۆژی
سێشەممە 27ی خاکەلێوە، خەڵکی ئازا بەتایبەتی ژنانی وشیاری شاری مەریوان بێدەنگ
نەبوون و بە لەبەرکردنی جلوبەرگی سووری کوردی و دروشمدان لە لە مەیدانی شەبرەنگ
کۆبوونەوە و بەرەو مەیدانی سەرباز وەڕێ کەوتن.
هێزە ئەمنییەتییەکان و گاردی تایبەتی سەرکوت هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و بە
لێدان و گرتنیان بڵاوەیان بە خەڵک کرد. هەر لەم پێوەندییەدا سێ
رێکخراوی ئهنجوومهنی ژنانی مهریوان، خوێندکارانی پهیامی نووری مهریوانو ئهنجوومهنی
ئهدهبیی " نێ" بهبڵاوکردنهوهی ڕاگهیهندراوێکی هاوبهش و ناردنی
نامە بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، ڕایانگهیاندوه بێدهنگ بوون لهبهرامبهر
ئهو سوکایهتییهی به ژنان کراوە، خهیانهتە به کۆمهڵگای ئینسانییه.
سڵاو لە هەڵوێستتان ژنان و پیاوانی وشیاری مەریوان!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر