نوشته شده در پنجشنبه
نوزدهم فروردین 1389 ساعت 22:16 شماره پست: 130
به راكشانه‌وه چاوم له تله‌ویزیۆن ده‌كرد. كۆنترۆڵه‌كه‌م به ده‌سته‌وه بوو هه‌ر جارێ ده‌مبرده سه‌ر كاناڵێك، 8ی مارسه... ده‌مویست بزانم كاناڵه‌كانمان به‌م بۆنه‌یه‌وه چی‌یان هه‌یه! له‌پڕ كه‌وتم به‌سه‌ر كاناڵێك دا ژنێك به دوو ده‌سره سه‌مای ده‌كرد. وه‌م زانی به بۆنه‌ی 8ی ماسه‌وه‌یه، له به‌رخۆمه‌وه وتم سه‌ما بۆچی! وه‌زعی ژنان له‌م وڵاته‌ی ئێمه زۆر باشه سه‌مای بۆ ده‌كه‌ن؟ بیر كردنه‌وه‌كه‌م هه‌ڵه بوو، ئه‌م ژنه له خۆشی سه‌ركه‌وتن و به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه دا سه‌مای ده‌كرد!
.....
ده‌توت ئه‌م
شادییه هه‌ر هی ئه‌وانه، ئاخر وه‌بیر قسه‌ی دوێنێی یه‌كێك له چاوه‌دێره‌كانی
سه‌ر سندووقه‌كه كه‌وتمه‌وه، به زمانێكی زبر و ره‌ق وتی من هه‌ر ئه‌مزانی
ناوه‌كانی ئێوه موشكیله دروست ده‌كه‌ن! وتم به‌ڕێز گیان هه‌ر خۆمان موشكیله نه‌بین....!
8ی مارسم له‌بیر چۆوه. كه‌وتمه خه‌یاڵ بیر كردنه‌وه له دوێنێی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه بووینه میوانێكی نه‌خوازراو و بیر له‌چاره‌نووسی خۆمان و
دابڕاوبوونمان له جێگه‌و مه‌كاتی ئه‌سڵیی خۆمان.... خه‌و چاوه‌كانمیان قورس
كرد. چوومه دنیایه‌كی ئارامتر كه‌چی....
.... له ناو ئاپۆرای خه‌ڵكێكدا له دووره‌وه كه‌سێك سه‌رنجی راكێشام ده‌تگوت ده‌مناسێ و له چاوه‌ڕوانیی من دایه. راوه‌ستام سه‌یری شادی و خۆشی خه‌ڵكێكم ده‌كرد كه له‌هه‌موو جۆر ره‌نگێكیان له‌به‌ردا بوو. به‌خۆم نه‌بوو فرمێسكه‌كانم هاتنه خوار... نا، ناڕه‌حه‌ت نه‌بووم له‌وه‌ی ئه‌وان شادی ده‌گێڕن، ته‌نیا هه‌ستم به غه‌ریبی ده‌كرد له‌ناویانا. له ناكاو كه‌سێك ده‌ستی له‌سه‌ر شانم دانا و وتی بۆ وا مات و بێده‌نگی ....؟!
وتم بێده‌نگ! نازانی چ ده‌ریایه‌كی خرۆشان له ناخمایه، خه‌ریكه له ناو شه‌پۆله‌كانی دا غه‌رق ده‌بم. نازانم كه‌ی ئارام ده‌بێته‌وه. پێكه‌نی و وتی چیه خه‌ریكه ئه‌بیته شاعیر!
فرمێسكه‌كانم سڕی و بزه‌یه‌كی غه‌ماویم ده‌ربڕی.... شاعیر؟!
وتی له‌وه ئه‌چێ دڵته‌نگ بیت!
وتم چۆنت زانی؟
وتی چۆن نازانم به لیوه وشك و چاوه‌ته‌ڕه‌كانت دا دیاره. دیسانیش تۆ پارچه‌یه‌كی له رۆحم! به‌قه‌ت خۆم خۆشمده‌وێی چون نازانم كه دڵته‌نگی؟
ـ پارچه‌یه‌كی له رۆحم؟! به‌م قسه‌یه‌ی قاقا پێكه‌نیم. چ قاقایه‌ك! هه‌موو خه‌ڵكه‌كه به ده‌نگی ئه‌م قاقایه‌ی من ئاوڕیان دایه‌وه، نازانم له شه‌رمان بوو یان به قاقای پێكه‌نینه‌كه‌ی خۆم وه‌خه‌به‌ر هاتم.
****
له به‌ر ئاوێنه‌كه راوه‌ستام. بیرم له‌وخه‌ونه ده‌كرده‌وه، چه‌ند ساتێك له دنیای سیاسه‌ت و گێژه‌لووكه‌ی ژیانی ئێستام دوور كه‌وتمه‌وه و، ده‌ست له‌ملانی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می منداڵی و لاویم بوومه‌وه، ئه‌و كاته‌ی پڕ به گه‌روو پێ‌ئه‌كه‌نیم، به‌ڵام دایكم هه‌میشه ده‌نگی ئه‌دام ئه‌یوت كچێ عه‌یبه حه‌یامان ئه‌چێ! ئه‌مگوت كچێ دایه! تۆ پێم بڵێ حه‌یا چیه وا به قاقای پێكه‌نین ئه‌چێ؟! من حه‌ز ئه‌كه‌م پێبكه‌نم، به ده‌نگی به‌رزیش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س گوێی له پێكه‌نینم بێ، تۆ ئه‌زانی پێكه‌نین چه‌ند خۆشه؟!. ئه‌یوت رۆڵه نه‌كه‌ی تۆ كچی ده‌خیلت بم كچی بێده‌نگ سه‌نگیه!
ئه‌ونه‌یان وا پێ وتووم كچی بێده‌نگ سه‌نگیه‌نه، ئێستاش به زۆری پێكه‌نینم نایه‌ته‌ده‌ر. پێم سه‌یر بوو له‌وخه‌ونه‌یشا گوێم له قاقای پێكه‌نینی خۆم بوو! یان ئازاری دوای پێكه‌نینه‌كه وه‌ئاگای هێنام ....
له سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌ندا بووم كه ئه‌چووینه "به‌رده‌زه‌رد" و "قه‌ڵای كچان" (دوو كێوه لای مه‌زراكه‌ی خۆمان) ـ ئێمه هه‌میشه پێمان ئه‌وت "كێوی خۆمان" ـ كردبووماننه حه‌شارگه‌ی قاو وقیژ و پێكه‌نین و هه‌ڵبه‌زدابه‌زی كچانه‌ی خۆمان. له‌وێ كه پڕ به گه‌روو هاوارمان ئه‌كرد، ده‌نگه‌كانمان له نێو ئه‌شكه‌وتا ده‌نگی ئه‌دایه‌وه به‌مه‌ش قاقا پێ‌ئه‌كه‌نین. دایكم له خوارێ له ناو باغه سێو‌و هه‌لووژه‌كانی خۆمان له داوێنی به‌رده‌زه‌ده‌وه گوێی له پێكه‌نینمان ئه‌بوو، كه ئه‌هاتینه‌وه خواره‌وه، ئه‌یوت كچێ ئێوه عه‌یبه نازانن! بۆ واتان ئه‌كرد؟ ئه‌و هات و هاوار و پێكه‌نینه‌تان له‌چی بوو؟ ئێوه تازه گه‌وره بوون!
ـ ئاخ دایه! له ئه‌شكه‌وت و چۆڵه‌وانیشا نایه‌ڵن به‌دڵی خۆمان قاقا لـێ‌ده‌ین؟!
ـ چۆڵه‌وانی چی كچێ! كێ‌و و مه‌زرا پڕه له پیاو!
ـ پیاو پیاو، خۆ پیاو نامانخوا؟! پیاو چاوی......
دایكم ئه‌یوت به‌خوا بێ حه‌یای!
***
"حه‌یا" و "عه‌یبه" ژیانی من و میلیۆنان كچی ئه‌م وڵاته‌ی بێ چێژ كردوه. له‌م وڵاته‌ی ئێمه له‌به‌ر "عه‌یبه" هه‌رگیز تامی راسته‌قینه‌ی ژیانمان نه‌چێشت. كه له ده‌ست ئه‌وانه‌ش رائه‌كه‌ین، كه‌چی وه‌ك باڵنده‌یه‌كی زیندانیی درێژ ماوه چۆن هه‌ڵفرین له‌بیر ده‌كا، هه‌ر ناتوانین له‌شه‌قه‌ی باڵ‌ده‌ین و هه‌رچی كۆت و به‌ندی دیلییه فڕیی ده‌ین. كه‌ی ده‌توانین نبگه‌ین به مه‌مله‌كه‌تی ئازادیی رۆح؟
ئاخۆ كه‌ی دێت له‌گه‌ڵ ئازادی‌دا شه‌وی ئارام بكه‌مه حه‌شارگه‌ی رۆحم‌و به قاقای پێكه‌نین به‌یانییه‌كی رووناكی ببینم. ئه‌و كات ئیتر شه‌رم له‌كه‌س ناكه‌م و پڕ به دڵی خۆم قاقا پێ‌ئه‌كه‌نم و ره‌نگه دوو ده‌سره‌ش هه‌ڵگرم سه‌مای پێ بكه‌م.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر