نوشته شده در یکشنبه هفدهم
مرداد 1389 ساعت 9:33 شماره پست: 153
بیست و
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 6ی گه‌لاوێژی 1367ی هه‌تاویدا خومه‌ینی رێبه‌ر و
دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی، فه‌رمانی قه‌تڵی هه‌زاران که‌س له زیندانیانی
سیاسیی ئێرانی ده‌رکرد و فتوای ده‌رکردکه «ئه‌و که‌سانه‌ی که له زیندانه‌کاندان
و له‌سه‌ر بیر وباوه‌ری خۆیان سوورن کافرن و ده‌بێ له ناو بچن».
بیست و
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 6ی گه‌لاوێژی 1367ی هه‌تاویدا خومه‌ینی رێبه‌ر و
دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی، فه‌رمانی قه‌تڵی هه‌زاران که‌س له زیندانیانی
سیاسیی ئێرانی ده‌رکرد و فتوای ده‌رکردکه «ئه‌و که‌سانه‌ی که له زیندانه‌کاندان
و له‌سه‌ر بیر وباوه‌ری خۆیان سوورن کافرن و ده‌بێ له ناو بچن». ئه‌وان به
تاوانی ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و بیروباوه‌ری خومه‌ینی و ریژیمه‌که‌یان قبووڵ نه‌بوو که‌وتنه
به‌ر رق و قینی جه‌للاده‌کانی خومه‌ینی و له به ناو دادگاییه‌کی چه‌ند چرکه‌ییدا
به هه‌زاران ئینسانی ئازادیخواز و جیابیر گیانیان لێ سه‌ندرا. فه‌رمانی
کوشتاری به کۆمه‌ڵی به‌ندییه سیاسییه‌کان به رواڵه‌ت به به‌هانه‌ی هێرشی
رێکخراوی موجاهیدینی گه‌لی ئێران که له خاکی عێراقه‌وه کرابووه سه‌ر هێزه‌کانی
کۆماری ئیسلامی، ده‌رکرا.
زۆربه‌ی
ئه‌و زیندانییانه له سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوییه‌وه و ته‌نیا به
تاوانی به‌شداری له خۆپیشاندان یان به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی یان نووسینی
دروشمی سیاسێ له سه‌ردیوار، زیندانی کرابوون. ته‌نانه‌ت هێندێکیان ماوه‌ی
زیندانییه‌که‌شیان ته‌واو ببوو. ئه‌وان نه‌یانده‌زانی مه‌رگ یان درێژه‌ی
ژیانیان پێوه‌ندی به‌و وڵامه‌وه ده‌بێ که ده‌یده‌نه‌وه به پرسیاری هه‌یئه‌تی
هه‌ڵبژێردراوی خومه‌ینی (هه‌یئه‌تی مه‌رگ)!.
هۆکاری ئه‌و کوشتاره :
کوشتاره‌که
به فتوای خومه‌ینی له 6ی گه‌لاوێژه‌وه له زیندانی ئێوین را ده‌ستی پێ‌کرد.
دیاره هێرشی رێکخراوی موجاهیدین له عێراقه‌وه بۆ سه‌ر هیزه‌کانی رێژیم له 3ی
گه‌لاوێژ رووی دا. زۆر له سه‌رانی رێژیم و هێندێک که‌سیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
رێژیمه هۆکاری ئه‌و کوشتاره سامناکه ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ عه‌مه‌لیاتی مجاهیدین
به ناوی «فروغ جاودان» که به دروشمی «امروز مهران فردا تهران» ده‌ستی پێ‌کرد. به‌ڵام
به بروای زۆر له چاوه‌دیرانی سیاسیی ئێران، هه‌م له روانگه‌ی مێژووییه‌وه ئه‌م
بۆچوونه نادروسته هه‌م له روانگه‌ی ئه‌خلاقی و مافی مرۆڤه‌وه ناره‌وایه که
تاوانه‌که بخرێته سه‌ر روودانی هێرشی موجاهیدین بۆ سه‌ر هێزه‌کانی کۆماری
ئیسلامی.
به پێی
نێوه‌رۆکی نووسراوه و بیره‌وه‌ریی زۆر له زیندانیانی پێشوو که به جۆرێک
له جۆره‌کان له مه‌رگ رزگاریان بووه، زۆر زووتر له‌و رێکه‌وته کوشتار و فشار
دژی زیندانییه سیاسییه‌کان ده‌ستی پێ کردبوو. له راستیدا به پێی هێندێک به‌ڵگه
و دیکیۆمێنت به هۆی فشاری ئایه‌توڵلا مونته‌زیری له ساله‌کانی 64 و65دا،
ژماره‌یه‌کی زۆر له زیندانیانی سیاسی ئازاد ده‌بن، به‌ڵام دیسانیش به هه‌زاران
زیندانیی سیاسیی دیکه له زینداندا ده‌مێننه‌وه. خومه‌ینی له موخالیفه‌تی
مونته‌زیری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی له‌ناوبردنی زیندانییانی سیاسی‌دا
دڵگران ده‌بێ و هه‌وڵ ده‌دا ده‌ستی مونته‌زیری که موخالیفی ئه‌م شێوه
هه‌ڵسوکه‌وته له گه‌ڵ زیندانییه سیاسییه‌کانه کورت بکاته‌وه. دوای ئه‌وه
خومه‌ینی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ له‌ناو بردنی موخالیفانی خۆی له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی
نامرۆڤانه شه‌رمی نه‌ده‌کرد، ده‌که‌وێته بیری چاره‌یه‌کی دیکه تا
ئامانجه‌که‌ی که سرینه‌وه‌ی ته‌واوی موخالیفانی نیزامه‌که‌ی بوو، وه‌دی
بێنێ.
له به‌هاری
1367ه‌وه چه‌ندین جار لێکۆڵینه‌وه و لێک جیاکردنه‌وه و راگواستنی زیندانییه‌کان
و راگرتنی چاوپێکه‌وتنی که‌سوکاری زیندانیانی سیاسی روو ده‌دا. کاتێک که خومه‌ینی
له 25ی پووشپه‌ری 68 بڕیارنامه‌ی ئاگر به‌س له‌گه‌ڵ عێراق قبووڵ ده‌کا و
خۆی گوته‌نی جامی ژار ده‌نۆشێ،ئه‌م بڕیاره له روانگه‌ی لایه‌نگرانیییه‌وه،
به پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌وره ده‌ژمێردرێ. ئه‌وان پێیان وابوو موخالیفانی کۆماری
ئیسلامی به ئاسانی ده‌توانن به قازانجی خۆیان له‌م رووداوه که‌ڵک وه‌ربگرن.
بۆیه به خه‌یاڵی خۆیان به‌م شێوه‌یه ویستیان بۆ هه‌میشه حیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ
نه‌یاران ته‌واو بکه‌ن. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا بوو رێکخراوی
موجاهدینی گه‌لی ئێران له خاکی عێراقه‌وه هێرشی کرده سه‌ر هێزه‌کانی کۆماری
ئیسلامی. ئه‌م هێرشه کرا به به‌هانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کوشتاره سامناکه که
زۆر پێشترله لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه، به‌رنامه‌ی بۆ دارێژرابوو و هه‌موو شتێک بۆ
به‌ڕێوه بردنی ئاماده کرابوو، به‌رێوه به‌رن.ا
زیندانییه‌كانیان
قه‌ڵاچۆ كرد. له سه‌ره‌وه ده‌ستوور درابوو كه وریا بن خوێن نه‌ڕژێته سه‌ر زه‌وی!!
هه‌ر بۆیه ئێعدامه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له ریگای له‌داردان (هه‌ڵواسین)ه‌وه به‌ڕیوه
چوو. ده‌سته ده‌سته لاوان‌و جیابیرانیان له به‌نده‌كانیان دێنایه‌ده‌رێ‌و له
دادگاییه‌كی سێ چوار خوله‌كی‌دا مه‌حكووم به مه‌رگ ده‌كران‌و چه‌ند خوله‌كێك
دوایی حوكمه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چوو. ئه‌و کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ئێعدامییانه جگه له چه‌ند
كه‌سێكیان كه پێشتر حوكمی ئێعدام‌یان هه‌بوو، زۆربه‌یان ماوه‌ی مه‌حکوومه‌ته‌که‌یان
تێپه‌ڕ کردبوو، قه‌رار بوو هێندێکیشیان هه‌ر ئه‌و رۆژانه ئازاد بكرێن. به‌ڵێ
رێژیمی جه‌هل‌و جینایه‌ت بۆ چاوترسێن كردنی موخالیفانی خۆی هه‌زاران كه‌سی له
ژن و پیاوی لاوی ئێرانی ئێعدام كردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادیخوازی‌و جیابیری
بێده‌نگ بكا‌و ببێته ده‌رسی عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكانی‌تریش. پاشان به شه‌و به كۆمه‌ڵ
ته‌رمه‌كانیان له گۆڕه بێ‌ناو‌ونیشانه‌كاندا ده‌خستنه بن گڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ئاسه‌واری ئه‌و جینایه‌ته سامناکه بشاردرێته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و کۆمه‌ڵگه چون له‌م جینایه‌ته ئاگادار بوونه‌وه؟
هه‌ر له
به‌هاری 1367ه‌وه چاوپێکه‌تنی بنه‌ماڵه‌کان له‌گه‌ڵ رۆڵه‌کانیان راگیرابوو. له
مانگی خه‌رماناندا بنه‌ماڵه‌ی زیندانییه‌کان ده‌نگۆی زۆریان له باره‌ی
کاره‌ساتێکه‌وه بیستبوو، ئه‌وان نه‌یان ده‌زانی چ بکه‌ن، باوه‌ڕ بکه‌ن یان
نا؟ له ناباوه‌ڕی و دڵه خورپه و نیگه‌رانی‌دا مابوونه‌وه، ئاخر زۆربه‌یان هاوسه‌ر
و روڵه‌کانیان پێشتر محاکمه کرابوون و هۆکارێک نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه
ئێعدام بکرێن، بۆیان روون نه‌بوو، به‌تایبه‌ت که نه ته‌رمه‌کانیان ده‌دراوه به
بنه‌ماڵه، نه شوێنی ناشتنیان دیار بوو، پاشان هه‌ر له ئاخری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا
چاوپێکه‌وتنی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان که له به‌هاره‌وه راوه‌ستابوو ده‌ستی پێ
کرده‌وه. هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک که ده‌چوو بۆ چاوپێکه‌وتن و ئیتر زیندانییه‌که‌یان
نه‌ده‌دیته‌وه، بۆی ده‌رده‌که‌وت که رۆڵه‌که‌ی نه‌ماوه. به‌تایبه‌ت که بنه‌ماڵه‌کان
سوور بوون له‌سه‌ر سۆراغێکی رۆڵه‌کانیان رێژیم رێگه‌یه‌کی دیکه‌ی نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی
لێی راکات و ناچار بوو نیشانه‌یه‌ک بداته‌وه پێیان، ئه‌وه بوو هێندێکیان
ساکێک که چه‌ند ورده که‌لوپه‌لێکی تێدا بوو پێیان ده‌درایه‌وه. به‌م جۆره بوو
ده‌رکه‌وت چ کاره‌ساتێک رووی داوه. به‌شێکی زۆر له‌و بنه‌ماڵانه پێکه‌وه که‌وتنه
خۆ بۆدیتنه‌وه‌ی شوێنی ناشتنه‌که‌یان. گۆرستانی خاوه‌ران و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌کان
له‌لایه‌ن سه‌گه برسییه‌کان و شتنه‌وه‌ی زه‌وی به ئاوی باران و ده‌رکه‌وتنی ئێسک
و پرووسکی ئه‌و ئێعدامکراوانه، رووداو وبه‌سه‌رهاتێکی زۆر تاڵ و به‌ئازاره.....
چه‌ند که‌س ئێعدام کران؟
تا ئێستاش
ژماره‌ی ئه‌و ئێعدامکراوانه روون نییه. به‌ڵام بۆ گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که وا
باشه دێرێک له قسه‌کانی مونته‌زیری که بۆ خومه‌ینی نووسیوه وه‌بیربێنینه‌وه:
له 9ی گه‌لاوێژدا که 4 رۆژ دوای فتواکه‌ی خومه‌ینی و 3 رۆژ دوای ده‌ستپێکردنی
ئێعدامه‌کانه مونته‌زیری بۆ خومه‌ینیی نووسیوه: «به‌هه‌ر حاڵ ئێعدامی چه‌ند هه‌زار
که‌س له ماوه‌ی چه‌ند رۆژدا کاردانه‌وه‌یه‌کی باشی نابێ و به‌دوور له هه‌ڵه
نابێ». ئه‌و دێره ئه‌وه نیشان ده‌دا که مونته‌زیری هه‌م ئاگای له حوکمه‌که‌ی
خومه‌ینی هه‌یه، هه‌میش له گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که. بۆیه مونته‌زیری ده‌یه‌وێ
خومه‌ینی له‌و هه‌ڵه‌یه ئاگادار بکاته‌وه.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی رێکخراوی مجاهیدین باس له 30000 ئێعدام له کوشتاری ساڵی 1367 ده‌کا، به‌ڵام
ره‌نگه ئه‌مه‌یان دوور له راستی بێ، چونکه تا ئێستا زیاتر له 4000 ناوی
ئێعدامکراوی ئه‌و ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ن رێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کانی
لایه‌نگرانی مافی مرۆڤه‌وه بڵاو بۆته‌وه. ئه‌و رێژه‌یه له‌گه‌ڵ قسه‌کانی مونته‌زیرییش
دێته‌وه وله‌راستی نزیکتره. نامه‌کانی مونته‌زیری که له مانگی گه‌لاوێژی 67دا
و له هه‌لومه‌رجێکی خه‌فه‌قاناویدا نووسرابوون، به هۆی که‌سانێکی خه‌مخۆره‌وه
له به‌هاری 1368دا گه‌یشتۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بیرورای گشتی لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا له‌لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه مونته‌زیری له
جێنشینیی ناوبراو وه‌لاده‌نرێ و به یه‌کجاری هه‌موو پۆست و ده‌سه‌ڵاتێکی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ئه‌و کاره‌ساته و خواسته‌کانیان
10 ساڵ
دوای روودانی ئه‌و جینایه‌ته بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان بۆ یه‌که‌م جار نامه‌یه‌کی
سه‌رئاوه‌ڵه‌یان بۆ خامه‌نه‌یی و سه‌رانی حکوومه‌ت نارد که ئه‌م داوایانه‌یان هه‌بوو:
1- ناو،
کات و شوێنی ئێعدام‌کردنی ئازیزانمان پێ بگوترێ،
2- له به‌خاکسپاردنی
ته‌رمی مردووی دیکه له سه‌ر خاکی گیانبه‌ختکردوانی ئێمه پێشگیری بکرێ،
3- رێگه‌مان
لێ نه‌گیرێ له نیشانه‌دانان و گوڵ چه‌ندن له شوێنی ئازیزانمان و هێندێک داوای
ساده‌ی دیکه.
به‌ڵام تا
ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ بێ هیچکات ئه‌و داوا ساده و ئینسانییانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
کۆماری ئیسلامییه‌وه وڵام نه‌درایه‌وه. هه‌رچه‌ند خۆراگری و هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌و
بنه‌ماڵانه تا ئێستاش بۆته هۆی ئه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی رێژیمی جینایه‌تکاری کۆماری
ئیسلامی بۆ له‌ناو بردنی گۆرستانی خاوه‌ران و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و کاره‌ساته
نامرۆڤانه‌یه بێ ئاکام بمێنێته‌وه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان
هه‌موو ساڵێ له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له خاوه‌ران سه‌ره‌ڕای رێ لێگیران له‌لایه‌ن
هێزه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامییه‌وه، به یادی ئازیزانیان له
گۆرستانی خاوه‌ران کۆده‌بنه‌وه و چه‌پک چه‌پک‌گوڵ داده‌نێن و ئه‌و ده‌شته
چوڵه گوڵباران ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه
نابێ ته‌نیا و ته‌نیا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانه‌کانه‌وه یادی بکرێته‌وه.
ده‌بێ به هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ بدرێ ئه‌و جینایه‌ته‌ی خومه‌ینی و رێژیمه‌که‌ی که
ئێستاش به جورێکی دیکه هه‌ر به‌رده‌وامه، له زه‌ینی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له
ئێران‌دا ده‌ژین نه‌سڕێته‌وه و له‌بیر نه‌کرێ،. مه‌ودای ئه‌و کوشتاره گه‌وره‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ که‌م نیه‌و زۆر له‌وانه‌ی شاهیدی کاره‌ساته‌که یان خوڵقێنه‌ری
کاره‌ساته‌که بوون خه‌ریکه ژیان به‌جێدێڵن و له‌جێیان نه‌وه‌یه‌کی نوێ که که‌متر
ئاگایان له روودانی ئه‌و کاره‌ساته‌یه هاتوونه‌ته ژیانه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و
رێژیمه‌ی که خوڵقێنه‌ری ئه‌و کاره‌ساته نامرۆڤانه‌یه بوو هه‌ر له ده‌سه‌ڵات
دایه و بۆ سڕینه‌وه‌ی جینایه‌ته‌که هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ ئه‌وه‌یه رووداوی
کوشتاری 67 بسرێته‌وه یان هه‌ر نه‌بێ بچووک بکاته‌وه. بۆیه له هه‌ر کات و
ساتێکدا ئۆپۆزیسیۆنی دیموکرات وه‌کوو ئه‌رکێکی گرنگ له سه‌ریه‌تی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
پشت گوێ نه‌خا و له ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌رکه‌کانی خۆیدا دایبنێ بۆ به‌دواداچوون
و لێپرسینه‌وه و زیندوو راگرتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. گرنگ نیه ئه‌و
قوربانییانه سه‌ر به چ ئیدئۆلۆژی و فکرێک بوون، هه‌موو ئه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی
رێکخراوێک بن ئینسان بوون و به ناحه‌ق گیانیان لێ سه‌ندراوه، ئه‌وان وه‌ک
ئینسان که مافی ژیانی هه‌یه، ده‌بێ دیفاعیان لێ بکرێ. هه‌موو لایه‌ک بۆ دیتنه‌وه‌ی
راستییه‌کان و ریسوایی خوڵقێنه‌رانی ئه‌و جینایه‌ته درندانه‌یه له هه‌ر کات و
ساتێکدا پێویسته هاوکار و یاریده‌ده‌ری یه‌کتر بن، تاکوو جارێکی دیکه کاره‌ساتی
له‌م شێوه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا دووباره نه‌بێته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر