نوشته شده در یکشنبه یازدهم
اردیبهشت 1390 ساعت 9:55 شماره پست: 170
رۆژهەڵات تایمز - دیمانە: لە
رۆژانی ٢١ و ٢٢ی ئابریلی ٢٠١١، ژنانی رۆژهەڵات وێڕای کۆمەڵێک لە پیاوانی
یەکسانیخواز، کۆنفرانسێکی دوو رۆژەیان لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان بەڕێوە
برد. لەو کۆنفرانسەدا کە نوێنەرانی بەشی زۆری حیزبەکانی رۆژهەڵات و رێکخراوەکانی
ژنانی سەر بەو حیزبانە وێڕای کۆمەڵێک لە چالاکانی سەربەخۆ بەشدار بوون، کۆمەڵێک
پرسی هەنووکەیی بەرەوڕووی حیزبەکانی رۆژهەڵات کرایەوە.
کوێستان فتووحی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه‌روه‌ها چالاک له بواری مافه‌کانی ژنان یه‌کێک له به‌شدارانی کۆنفڕانسی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. ئەو له پانێلی ژن و سیاسه‌ت دا باسێکی له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ژنی کورد و پێشکێشی به‌شداران کرد.
بۆ زیاتر تیشک خستە سەر باسەکانی کۆنفرانس و دەرەنجامەکانی، رۆژهەڵات تایمز کۆمەڵێک پرسیاری بەرەورووی کوێستان فتوحی کردەوە:

ئامانجه‌کانی گرتنی ئه‌و
کۆنفڕانسه چ بوون؟ جه‌نابتان وه‌ک چالاکێکی مافی ژنان که هاوکات چالاکێکی سیاسیی
کوردستانیشی، چۆن باس له گرینگی و بایه‌خی ئه‌و کۆنفڕانسه ده‌که‌ی؟
کوێستان: بە بڕوای من ئەو كۆنفرانسە، بۆ یەكخستنی وزە و هێز و دەنگی چالاكانی ژنی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو لە تاراوگە، لەپێناو گۆڕینی ئەو دۆخە نالەبارەی ژنی كوردی تێدایە. پرسی كسانیخوازی لە كۆمەڵگەی كوردستاندا پێویستی بە دەنگ و هێز و وزەی یەكگرتووی ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز هەیە. ئەو كۆنفرانسە هەنگاوێك بوو بۆ كۆكردنەوەی ئەو هێزە، ئه‌گه‌رچی بیروباوەڕی جیاوازەوە، بەڵام بۆپرسێكی هاوبەش، ئەویش پرسی یەكسانیخوازییە.
بایەخ و گرنگییەكەشی هەر لەوەدا بوو ئەوانەی ئەو كۆنفرانسەیان بەڕێوە برد یان بەشداری كۆنفرانس بوون لەباری بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژیاوە جیاواز بوون، هەر یەك سەر بە رێكخراو و گرووپی جیاواز و كەسایەتی سەربەخۆ، پێکه‌وه كۆبوونەوە باسیان لەپرسێك دەكرد كە خەمی هەموویان بوو.
ره‌وتی کاری کۆنفڕانسه‌که چۆن بوو؟ ئایا له‌و ئامانجانه نیزیک بوونه‌وه که باستان کرد؟
کوێستان: ئەو كۆنفرانسە زۆر لایەنی پرسی ژنانی تێدا باس كرا، بۆ نموونە رۆڵی ژنان لە نێو حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دا، حیزبەكان و پرسی یەكسانیخوازی، ئەزموونی خەباتی پێشمەرگایەتی ژنان، كەمتەرخەمییەكانی ژنان لە ئاست كێشەكانی خۆیان دا و باسی فیمینیستی و.....
یه‌کێک له ئامانجەكانی ئەو كۆنفرانسە ئه‌وه بوو که ژنانی خه‌باتکار پێکه‌وه رێکخراوتر و به به‌رنامه‌تر خه‌باته‌که‌یان به‌ره‌وپێش به‌رن. ئیدئولۆژیی رێگەیان لێ نەگرێ كەپێكەوە بوونیان یان سنووری حیزبایەتی وته‌شکیلاتی وایان لێ نەكا پێكەوە نه‌توانن کار بۆ پرسی ژنان بکه‌ن. ئه‌و کۆنفرانسه پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که پێویسته ژنان بە جیاوازییەكانیانەوە له‌سه‌ر نه‌هێشتنی کێشه‌کانی ژنان له کوردستان و دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دادپه‌روه‌ر، هاوكاری یەكتر بكەین.
به‌شدارانی ئه‌و کۆنفڕانسه ژنانی نێو ریزه‌کانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه و ژنان و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان بوون. ئه‌و کۆنفڕانسه چه‌نده توانی هه‌ڵوێستی ژنان، بۆچوونی ژنان له یه‌کتر نیزیک بکاته‌وه؟ یان به روویه‌کی دیکه‌دا ئه‌و کۆنفڕانسه کاره‌کانی ته‌واو بووه یان ده‌یه‌وێ گوفتومانێکی نوێ له داخوازیی ژنانی رۆژهه‌ڵات له تاراوگه بێنێته گۆڕێ؟
کوێستان: بە بڕوای من زەمینەكە هەیە بۆ لێك نزیك بوونەوەی ژنانی سەر بە حیزب و لایەنە جۆراوجۆرەكان. ئێمەی ژنان هەموومان دەرد و كێشەی هاوبەشمان هەیە، دەرك بەوە كراوە كە دەبێ بۆچارەسەری كێشەكانمان هەموو پێكەوە ئەو خەباتە بەرەو پێش بەرین. هەر ئەوەشە بۆتە هۆی ئەوە بە هەموو جیاوازییەكانمانەوە کۆبینه‌وه بۆ ئەوەی قسە لەپرسێك بكەین كە خه‌می هه‌موومانه هەموومانە.
من لەو كۆنفرانسەدا بۆم دەركەوت منی ژنه دێموكرات لەسەر كێشەكانی ژنان له له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا قسەی دڵی ژنه كۆمەڵەییه‌ک دەكەم، یان به پێچه‌وانه‌که‌ی. ئەوە زۆر گرنگ بوو. ئێمه خه‌باته‌که‌مان بۆ وه‌دیهاتنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه، هیچ ماف ئازادییه‌کیش ته‌کمیل نابێ ئه‌گه‌ر ژنان له مافه‌ئینسانییه‌کانیان بێبه‌ش بکرێن. ئه‌زموونی باشووری کوردستانیش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که به ته‌نیا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ناتوانێ چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کان بکا.
لە سەر كارەكانی كۆنفرانسیش دەبێ بڵێم كاری ئەو كۆنفرانسە تەواو نەبووە، تازە هەنگاوی یەكەممان دەست پێ كردوە. زۆر كەس روومان تێده‌کا و دەڵێ ئەو كۆنفرانسە چی حەل كرد؟ ده‌ڵێم نەك لە كۆنفرانسێك بە دەیان كۆنفرانسی دیكەش كێشەی ژنان حەل نابێ، بەڵكوو ئێمە دەبێ لە كۆنفرانسەكانی داهاتووش دا باس لەچۆنیەتی خەباتەكەمان بكەین، كێشەكان ببینینەوە و بۆچارەسەریان بەرنامە پرۆژه‌مان هەبێ.
کاریگه‌ریی ئه‌و کۆنفڕانسه و کۆنفڕانسه‌کانی دیکه‌ی له‌و چه‌شنه له سه‌ر خه‌باتی ژنان له نێوخۆی وڵات چۆن ده‌ستنیشان ده‌که‌ن؟
کوێستان: لە هەر كوێیەك جموجۆڵێك هەبێ لەسەر ماف و ئازادییەكانی ژن، لەسەر خەباتی ژنان لە نێوخۆ بێ تەئسیر نابێ. راستە ئەو كۆنفرانسە نوێنەرایەتی هەموو ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستانی نەكردوە، بەڵام پەیامەكانی ئەو كۆنفرانسە دەكرێ لە رێگەی راگەیەنەگشتییەكانەوە بەگوێی ژنان لە نێوخۆ بگات. بەتایبەتی ئەو كۆنفرانسە زۆری گرنگی بە خەباتی ژنان لە نێوخۆی وڵات دا. فیلمی دیكومێنتی و وێنەیی لەسەر خەباتی ئەوان نیشان درا و به بایه‌خه‌وه روانییه ئه‌و خه‌باته‌ی ئه‌مڕۆ ژنان له نێخۆی وڵات به مافه‌کانیان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ئەو جۆرە كۆنفرانسانە دەتوانێ لانی كەم لەسەر ئێعتماد بە نەفسی ژنان لە نێوخۆ تەئسیری هەبێ و ئەو بڕوا بە خۆییە بۆ خەبات و بەربەرەكانێ لەگەڵ نابەرابەرییەكان زیاد بكا. به‌تایبه‌تی ئەو ژنانەی لە كۆنفرانس دا بەشدارییان كرد و باسیان پێشكەش كرد ئەزموونێكی زۆریان لە ریزی خەبات دا هه‌یه و نەسڵی ئەمڕۆی كچان و ژنان لە نێوخۆ دەتوانن كەڵك لەم ئەزموونانە وەرگرن.
وادیاره ئه‌و کۆنفڕانسه کۆمه‌ڵه پێشنیارێکیش بۆ حیزبه سیاسییه‌کان بووه. وه‌ک دوا پرسیار ئه‌و پێشنیارانه چی بوون و پێتان وایه وه‌ڵامی حیزبی دێموکرات به‌و پێشنیارانه چی ده‌بێ، یان چۆن بووه؟
کوێستان: بەڵێ مەسەلەی ژنان لە نێو حیزبەكانیشدا مه‌وزوع بوو.
بۆیە روو بە ئەوانیش هێندێك خاڵ و پێشنیار هاتنەگۆڕێ: بۆ نموونە
- حیزبه‌کان چی دیكە نابێ پرسی یەكسانیخوازی بخه‌نه پەراوێزی خەباتی نەتەوەیی چونكە هیچ ئازادی و دیموكراسییەك كامڵ نابێ مادام ژنان بەشدار نەبن لە دەسەڵات دا، مادام ژنان مافیان پێشێڵ بكرێ.
- پێویستە حیزبەكان بە كەلتوور و ئەدەبیاتی خۆیان دا بچنەوە و كەلتوور و ئەدەبیاتێكی یەكسانیخوازی لە جێی ئەو كولتوور و ئەدەبیاتە پیاو سالارانەی خۆیان دا بچەسپێنن.
- لە دژی دابونەریتە كۆنەپەرەستانەو سوننەتییەكانی دژ بەژنان لە كۆمەڵگەی كوردستاندا بە جیددییەتەوە راوەستین.
- حیزبەكان پێویستە پرنسیپی یەكسانیخوازی بكەنە سەرلوحەی كار‌و تێكۆشانیان و بەچاوێكی رەخنەگرانەوە بڕوانە رابردووی خۆیان لەسەر گرنگی نەدان بە رۆڵی ژنان لە ریزەكانی خۆیان دا.
- پێویستە بە كردەوەپشتیوانی لە خەباتی یەكسانیخوازی بكەن و....
حیزبی دێموكراتی كوردستان وەک حیزبێک کە بۆخۆت تێیدا چالاکی، وڵامی بەم پێشنیارانە چی بووە؟
من پێم وایه حیزبی دێموكرات وڵامی موسبەتی بۆ ئەو پێشنیارانە پێ دەبێ. ئێستا خه‌ڵک دروشم و قسه‌ی بێ کرده‌وه‌یان ناوێ.
دوو فاكتەری گرنگ هەیە كە حیزبەكان ناچارن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی ژنان دا بگۆردرێن. 1ـ كرانەوە بە رووی دنیای دەرەوەدا. 2ـ خەباتی ژنان خۆیان.
حیزبی دێمۆکرات حوزووری هه‌یه له‌نێو کۆرو کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ له‌وێدا قسه‌ی بڕوا و وه‌ک حیزبێکی پارێزه‌ری ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤ، بناسرێ، پێویسته له هه‌موو روویه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانه هاوئاهانگ بێ. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خاڵی دووهه‌میشدا هه‌م ژنانی نێوخۆ و هه‌م ژنانی نێو ریزی حیزبەكان وشیارتر بووونه‌ته‌وه، له رابردوودا ژن ده‌بوو پیاوانه ده‌رکه‌وێ و خه‌باته‌که‌شی هه‌ر پیاوانه بکا بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی پیاوسالار قبووڵی بكا. ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و ده‌ورانه به‌سه‌ر چووه. ژنانێکی ئاگا و خوێنده‌وار و بڕوا به‌خۆ له مه‌یدانی خه‌باتدان و حیزبی دیموکراتیش ئه‌و راستییه ده‌زانێ. بۆیه پێم وایه نه‌ک هه‌ر پشتیوانی ده‌کا له داخوازییه‌کانی ژنان، پرسی یه‌کسانییش یه‌کێک ده‌بێ له ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی کار و تێکۆشانی له داهاتوودا.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر