نوشته شده در سه شنبه پنجم
بهمن 1389 ساعت 9:43 شماره پست: 164
له
دابونه‌ریت و که‌لتووری کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه‌کاندا، چیرۆکی سه‌ربه‌رزیی پیاوان به‌نده
به گوێڕایه‌ڵ بوونی ژن به پێاوانی بنه‌ماڵه‌وه.
نامووس» -
به‌و مانا و پێناسه‌ی که‌لتووری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه - چه‌ندان جینایه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه.
یه‌که‌م جار که نه‌فره‌تم له‌م وشه‌یه له لا دروست بوو ئه‌و کاته بوو که
شاهیدی دیتنی رووداوێکی غه‌ماوی بووم. پیاوێک به هه‌موو هیز و توانایه‌وه له
هاوسه‌ره جه‌وانه‌که‌ی ده‌دا، ژنه‌که هه‌موو جه‌سته‌ی شین و ره‌ش هه‌ڵ گه‌ڕابوو
و ده‌م و لووتی خوێنی لێ ده‌هات. ئه‌و پیاوه دڵڕه‌قه به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
له ده‌وروبه‌ری بوون دانه‌ده‌که‌وت، له‌گه‌ڵ لێدان ئه‌م وشانه‌شی له‌ده‌م ده‌هاته
ده‌ر:» بۆ شه‌ره‌ف و نامووسم ده‌به‌ی؟! نایه‌ڵم زیندوو بمێنی ده‌ته‌وێ بێنامووسم
بکه‌ی؟! به ده‌ستی خۆم ده‌تخنکێنم» !
ئه‌م
رووداوه ده‌رگای دنیایه‌کی دیکه‌ی به روودا کردمه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی منداڵ
بووم به‌ڵام دنیایه‌ک پرسیاریان له‌لا دروست کردم و دایکم پرسیارباران ده‌کرد. بۆم
ده‌رکه‌وت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وپیاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنێ،
کوڕێکی دیکه داوای ئه‌و ژنه‌ی کردوه به‌ڵام بابی نه‌یداوه‌تێ . رۆژێک به رێکه‌وت
ئه‌و کوڕه به به‌رده‌رکی ماڵی ئه‌واندا ده‌ڕوا و ژنه‌که‌ش له حه‌وشه ده‌بێ،
مێرده‌که‌ی پێی وایه ئه‌وه بۆ سووکایه‌تی کردن به‌و به‌وێدا ده‌ڕوا. ژنه‌که
ئێعتراز به‌م گومانه بێ جێیه‌ی مێرده‌که‌ی ده‌کا و ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه به‌ربێته
گیانی ئه‌و ژنه بێتاوانه. پاش ته‌مه‌نێک و ساڵانێکی زۆر که ئه‌م جۆره‌هه‌واڵانه
ده‌خوێنمه‌وه، موچورکه‌ی ئازارێک به‌له‌شمدا دێت وئازاره‌کانم ده‌که‌م به
بیرکردنه‌وه و سوورتر ده‌بم له‌سه‌ر خه‌باته‌که‌م.
شه‌یدای ته‌مه‌ن 16 ساڵ و دایکی منداڵێکی 2 ساڵانه رۆژی 11/7/88 له
لایه‌ن براکه‌یه‌وه به چه‌قۆ گیانی لێ سه‌ندرا. ئه‌و له کاتێکدا کوژرا که له
سه‌ر شه‌قامێک له‌گه‌ڵ پیاوێک خه‌ریکی قسه‌کردن بوو.
پیاوێک پاش 29 ساڵ ژیانی هاوبه‌ش به هۆی گومانێکه‌وه به‌به‌رچاوی
منداڵه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی کوشت.
پاییزی ساڵی 81، له خووزستان کچێک له لایه‌ن مامیه‌وه کوژرا و بنه‌ماڵه‌که‌ی
بکوژه‌که‌یان به‌خشی، هۆکاری کوژرانی ئه‌و کچه ئه‌وه بوو که بنه‌ماڵه‌که‌ی له
جانتای کچه‌کایه‌ندا کارتێکی پیرۆزبایی به‌بێ ئیمزایان دیتبۆوه.
له به‌لووچستان کچێک به ناوی سه‌عیده ته‌مه‌ن 14 ساڵ به هۆی گومانی
باوکییه‌وه، له‌لایه‌ن باوک و براو هاوڕێکانی براکه‌یه‌وه به‌ردباران کراو گیانی
لێ سه‌ندرا.
له دێیه‌کی مه‌ریوان، دڵبه‌ر خوسره‌وی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یویست له
مێرده‌که‌ی که به زۆر پێیدرابوو جیا بێته‌وه، له لایه‌ن باوکیه‌وه سه‌ری
بڕدرا.
پیاوێکی 46 ساڵه هاوسه‌ره سیغه‌ییه‌که‌ی که ته‌مه‌نی 15 ساڵ زیاتر
نه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی گۆمان و دڵپیسیی لێده‌کرد وه‌به‌ر چه‌قۆدا و برینداری کرد.
ئه‌و پیاوه‌شی به زه‌بری چه‌قۆ کوشت که له گه‌ڵ ژنه‌که‌ی قسه‌ی ده‌کرد.
له لوڕستان له‌یلا به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یده‌ویست شوو به کوڕه مامه‌که‌ی
بکا، له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه که خۆشی ده‌ویست رای کرد. براکانی و کوڕه مامه‌که‌ی
ناوبراویان دیته‌وه و به دارێکیانه‌وه به‌ست و ئاگریان له جه‌سته‌ی به‌ردا.
له دزفول جاسم که خۆی 3 ژنی هه‌بوو، کچه 15 ساڵه‌که‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی
گومانی ده‌کرد که مامی کچه‌که ده‌ستدرێژیی کردبێته‌سه‌ر، سه‌ر بڕی.
دیسان له دزفول پیاوێک گومان و دڵپیسیی له هاوسه‌ری دووهه‌می هه‌بوو
که گۆیا کوڕه‌که‌ی له‌و نیه، سه‌ری ژنه‌که‌و منداڵه 7 ساڵانه‌که‌ی بڕی.
له توربه‌تی جام، پیاوێک به هاوده‌ستیی برا و کوڕه‌مامه‌که‌ی، خوشکه
جه‌وانه‌که‌ی کوشت و له‌بیرێکیان هاویشت. دوای یه‌ک مانگ ئه‌و پیاوه خۆی به
پۆلیس ناساند و هۆکاری کوشتنی خوشکه‌که‌ی ئابڕووبردنی بنه‌ماڵه به هۆی ئه‌وه‌وه
راگه‌یاند.
له سه‌قز، «شنۆ فه‌رهادی» به هۆی رازی نه‌بوون به شووکردنی زۆره‌ملی،
به ده‌ستی براکه‌ی کوژرا.
[له دێیه‌کی مه‌ریوان] «فرشته نه‌جاتی» که 18 ساڵ له مێرده‌که‌ی
چووکتر بوو به نیازی جیابوونه‌وه لێی، گه‌ڕابۆوه ماڵی باوکی. به تاوانێکی
ئیسبات نه‌بوو که گۆیا له‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه پێوه‌ندیی هه‌بووه له لایه‌ن
باوکیه‌وه سه‌ری بڕدرا.
له ساڵی 1387 ژماره‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌ن و نیهاده مه‌ده‌نییه‌کان
ولایه‌نگری مافی مرۆڤ له گه‌ل ژماره‌یه‌ک له ژنانی مه‌ریوان وێڕای مه‌حکووم
کردنی کوشتنی شه‌هێن نه‌سروڵڵاهی که له لایه‌ن براکه‌یه‌وه له ئاوایی دزڵی
کوژرابوو، رێپێوانیان کرد.
زوهرا له‌گه‌ڵ دایکی چوو بوو بۆ ماڵی باپیری، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ
ماڵێ باوکی زوهرا گومانی ئه‌وه له کچه‌که‌ی ده‌کا که له لایه‌ن خاڵیه‌وه ده‌سدرێژی
سێکسی کراوه‌ته سه‌ری، به‌م هۆیه‌وه زۆهره‌ی ته‌مه‌ن 7 ساڵ له لایه‌ن باوکیه‌وه
ده‌کوژرێ.
خه‌رمانانی 1387 خه‌دیجه ژنێکی لاوی ئابادانی به نیاز بوو له هاوسه‌ره
موعتاده‌که‌ی جیا بێته‌وه، مێرده‌که‌ی هه‌رکه ئه‌م بڕیاره له ژنه‌که‌ی ده‌بیستێ
خێرا له‌گه‌ڵ 2 مامی خه‌دیجه پێوه‌ندی ده‌گرێ و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی لێ ده‌دا که خه‌دیجه
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه هه‌یه. رۆژێک خه‌دیجه له‌گه‌ڵ خوشکی ده‌چنه ده‌ره‌وه،
مامه‌کانی ده‌گه‌نه سه‌ری و به زۆر سوار ماشینی ده‌که‌ن و ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی
شار. دوایه یه‌کێک له مامه‌کانی ده‌یگرێ و ئه‌وی دیکه‌یان به چه‌قۆ ده‌ست ده‌کا
به بڕینه‌وه‌ی ملی . به‌ڵام خه‌دیجه له‌و جینایه‌ته گیانی به سڵامه‌ت ده‌رده‌چێ.
ناوبراو ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ هه‌رچی لێیاین ده‌پاڕامه‌وه، زیاتر به‌سه‌رما ده‌یانگوڕاند
و ده‌یان گوت بڵێ بزانم له‌گه‌ڵ کێ دا پێوه‌ندیت هه‌یه؟ من ده‌م گوت درۆیه من
پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ که‌س نیه من هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی مێرده‌که‌م بووم. به‌ڵام ئه‌وان
قبووڵیان نه‌ده‌کرد و یه‌کیان به چه‌قۆی میوه‌خۆری ده‌ستی کرد به بڕینه‌وه‌ی
ملم. ته‌نانه‌ت حینجه‌ره و تاری ده‌نگم بڕدرابوون، هه‌ستم کرد سه‌بر سه‌بر روحم
له جه‌سته‌م جیا ده‌بێته‌وه. خوێنێکی زۆرم له‌به‌ر رژابوو، ئه‌وان کاتێک هه‌ستیان
کرد که ئیدی کارم ته‌واو بووه و لێم دوورکه‌وتنه‌وه و ئێستاش من زیندووم.
-له فه‌راشبه‌ندی پارێزگای فارس، سووسه‌ن 17 ساڵه له کاتێکدا کورێکی
دیکه‌ی خۆش ویستوه، به‌ڵام ناچار کراوه ببێته نامزه‌دی کوڕه‌مامه‌که‌ی. ناوبراو
ناره‌زایه‌تی له‌م نامزه‌دییه ده‌ربڕیوه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه باوک و مامی به
چارشێوی خۆی خنکاندیان.
له گورگان پیاوێک به هۆی گومان له هاوسه‌ره 28 ساڵه‌که‌ی له‌به‌ر
چاوی منداڵه‌که‌ی ئه‌سیدی به سه‌روچاوی هاوسه‌ره‌که‌یدا کرد و گیانی لێ سه‌ند.
ئه‌م نموونانه به‌شێک بوون له جینایه‌تی به ناو نامووسپارێزی له
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و کوردستان که له پێشه‌کیی کتێبی «فاجعه خاموش» به قه‌ڵه‌می خانمی
په‌روین به‌ختیار نه‌ژاد رۆژنامه‌نووس و لێکۆڵه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران
دا کۆکراوه‌ته‌وه و نووسراوه.
کتێبی «فاجعه خاموش»
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی و به‌نرخ و له‌هه‌مان کاتیش‌دا راچڵه‌کێنه‌ر و تاڵه،
که په‌روین زۆر ئازایانه به‌دوایدا گه‌ڕاوه و باسی له جینایه‌تێکی شه‌رماوی
له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و کورستان‌دا کردوه «کوشتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ناو نامووس
پارێزی». ناوبراو بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی زۆر که‌سی دواندوه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی
پێوه‌ندییه‌کیان به قوربانییه‌کانه‌وه هه‌بووه.
ئه‌و
نموونانه و بۆچوونی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان به روونی ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که
پێناسه‌ی شه‌ره‌ف و نامووس و غیره‌تی پیاوان له‌م وڵاته‌دا خۆی له داوێنی مێینه‌کانی
بنه‌ماڵه‌دا ده‌بینێته‌وه و نامووس وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ کۆیله‌کردنی ژن که‌ڵکی
لێوه‌رگیراوه.
بۆ ده‌بێ
داوای جیابوونه‌وه له مێرد، باوکێک بێنامووس بکا؟ یان خۆشه‌ویستیی کچێک له گه‌ڵ
کۆڕێک، _له‌گه‌ڵ پاڕاستنی هه‌موو ڕێوشوێن و نه‌ریته‌باوه‌کانی کۆمه‌ڵگه _ غیره‌تی
برایه‌ک بریندار بکا؟! یان به هۆی ملنه‌دانی کچ بۆ شووکردنی زۆره‌ملی، پیاوانی
بنه‌ماڵه هه‌ست بکه‌ن بێ رێزی به نامووسیان کراوه. ئه‌مانه بۆچی ده‌بێ جینایه‌تی
دژی ئینسانییان لێ بکه‌وێته‌وه؟! ئه‌وه چ په‌یا‌مێک ده‌دا به کۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تی که له 7 مانگدا 50 قه‌تڵی نامووسی ته‌نیا له خوزستان روویداوه؟!
به‌ختیار
نه‌ژاد له کتێبه‌که‌یدا ده‌نووسێ: له سه‌ره‌تاوه که ده‌ستم به کاره‌که کرد
پێم وابوو جینایه‌تی نامووسپارێزی به زۆری له 2 یا 3 پارێزگای وڵات‌دا هه‌یه، به‌ڵام
هه‌تا زیاتر وه‌دوای لێکۆڵینه‌وه‌که که‌وتم بۆم ده‌رکه‌وت له زۆر پارێزگای دیکه‌شدا
ئه‌م دیارده شوومه هه‌یه.
پارێزگاکانی
ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، ئه‌رده‌بیل، کوردستان، ئیلام،
کرماشان، خوزستان، سیستان و به‌لووچستان، لورستان، هه‌مه‌دان، فارس و خوراسان له‌و
پارێزگایانه‌ن که خه‌ڵکه‌که‌یان له‌گه‌ڵ قه‌تڵی نامووسی ئاشنان و زۆر جار شاهیدی
توندوتیژیی نامووسین.
له باره‌ی
قه‌تڵی نامووسیه‌وه قه‌ت ئامارێکی دروست ده‌ست ناکه‌وێ، چونکه هه‌ر وه‌ک به‌ختیارنه‌ژاد
له کتێبه‌که‌یدا نووسیویه‌تی، ئیمکانی ده‌ستڕاگه‌یشن به‌و بنه‌ماڵانه که قه‌تڵیان
تێدا رووداوه مه‌حاڵه. بۆیه ناکرێ بڵێین چ پارێزگایه‌ک له‌و باره‌یه‌وه یه‌که‌م
و دوویه‌م و.. ه.
به‌ڵام
وریاکردنه‌وه به‌رده‌وامه‌کان له سه‌ر هێندێک پارێزگا، نیشان ده‌دا که ئه‌و
جۆره قه‌تڵانه له‌واندا زیاترن. بۆ نموونه پارێزگای خوزستان که به‌رپرسانی قه‌زایی
به‌رده‌وام له‌وباره‌یه‌وه باسی ده‌که‌ن یه‌که‌مه و، دوویه‌م پارێزگای کوردستانه
که چالاکانی بواری مافه‌کانی ژنان به تایبه‌تی خانمی په‌روین زه‌بیحی و په‌روین
ئه‌رده‌ڵان چالاکانی مافه‌کانی ژنان له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه و
داوایان له به‌رپرسان کردوه پێویسته هه‌وڵه‌کان بۆ پێش‌گرتن له‌م جینایه‌ته دژی
ئینسانییانه چڕ بکرێنه‌وه.
زۆر جار
رووناکبیران و نووسه‌ران که ئاوڕ له مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕه‌ف و نامووس ده‌ده‌نه‌وه،
به فکر و بۆچوون ودابونه‌ریتی عه‌شیره‌یی و یان به عه‌قڵیه‌تی نه‌سڵه‌کانی
رابرووی ده‌به‌ستنه‌وه، له حاڵێکدا ته‌نانه‌ت حه‌ساسییه‌ت به مه‌سه‌له‌ی نامووس
له نێو نه‌سڵی لاویشدا به زه‌قی ده‌بینرێ. ئه‌وه‌تا هه‌ر له کتێبه‌که‌ی به‌ختیار
نه‌ژاددا چه‌ندین کچی لاو که ئه‌و خانمه له‌م پێوه‌ندییه‌دا دواندوونی، باس له
ده‌مارگرژیی براکانیان به نیسبه‌ت خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و، له قسه‌کانیاندا ده‌رده‌که‌وێ
براکانیان له‌چاو باوکیان به نیسبه‌ت خوشکیانه‌وه زۆر توندوتیژترن .
***
ئه‌م
دیارده زیانباره کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌بێ کۆتایی پێ بێ
ژن‌کوژی به
پاساوی شه‌ره‌فپارێزی جینایه‌تێکی ئاشکراو دژی ئینسانییه و نابێ چاوپۆشیی لـێ‌بكرێ.
بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌مانی ئه‌م دیارده شوومه، ده‌بێ له لایه‌که‌وه، رێگه له‌وه
بگیرێ که که‌سوکار (مێرد، برا و باوک و مام و خاڵ و...) هه‌ر سزایه‌ک بۆخۆیان
پێیان خۆشه به سه‌ر ژن (ها‌وسه‌ر، خوشک، کچ، برازا، خوشکه‌زا و...)ی خۆیانی دا
بسه‌پێنن. هه‌ر کرده‌وه و هه‌ڵوێست و ره‌فتارێکی ژن یا کچ که به دڵی که‌سوکاره‌که‌ی
نه‌بوو، مه‌رج نییه تاوان و لادان بیت. ئه‌گه‌ر ئه‌و کرده‌وه و هه‌لسوکه‌وتانه
_ به پێی هه‌ر پیناسه و لێکدانه‌وه‌یه‌ک_- لادان و تاوانیش بن، که‌س و کار، ئه‌و
سه‌لاحییه‌ته قانوونی و قه‌زاییه‌یان نییه بڕیاری کوشتنی که‌سێک بده‌ن. له لایه‌کی
دیکه‌وه، ده‌بێ هه‌م له ئاستی کولتووری و هه‌م له ئاستی قانوونی دا، هه‌وڵێکی
زۆر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی روانینی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه و روانینی ناوه‌نده‌کانی
یاسادانان و . به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ژنان و ئازادیی ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنی
هاوژیان وجیابوونه‌وه و. بگۆردرێ. دیاره ئه‌مه‌ش پێویستی به کارێکی زۆری فه‌رهه‌نگی
له هه‌موو بواره‌کان و پێکهاتنی هه‌لومه‌رجێکی ئه‌من و ئازاد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چالاکانی مافه‌کانی ژنان و داکۆکیکه‌رانی ئه‌و مافانه بتوانن
بۆ ئامانجه‌کانیان تێ بکۆشن. هه‌روه‌ها ئیسلاحی قانوون بۆ پێشگیری له هه‌رجۆره
توندوتیژییه‌ک دژ به ژنان و دروستکردن و پاراستنی ماڵی ئه‌من بۆ ژنانێک که رووبه‌رووی
توندوتیژی ده‌بنه‌وه، تا به‌دیهاتنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش، رێگایه‌کی درێژ له پێشه.
به‌ڵام چالاکانی مافی ژنان نابێ ناهومێد بن، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه‌کانیان هه‌زینه‌و
قوربانیی زۆری ده‌وێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر