ژنان له پاراستنی ژینگه‌دا ده‌توانن چ رۆڵێکیان هه‌بێ؟
قسه‌کردن له‌سه‌ر ژینگه‌و ژینگه‌پارێزی، کاری پسپۆران و شاره‌زایانی بواری ژینگه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی هاندا له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند دێڕێک له‌سه‌ر کلتووری ژینگه‌پارێزی بنووسم، رۆڵ و ئه‌رکی ژنانه له دروست کردنی ئه‌و کلتووره‌دا. ئه‌مڕۆکه پاراستنی ژینگه وه‌ک یه‌کێک له گرنگترین بنه‌ماکانی گه‌شه‌سه‌ندنی جیهانی، پێویستیی به به‌شداریی راسته‌قینه و ئاگایی کۆمه‌ڵگه هه‌یه. ژنان به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خش و رۆڵی گرنگیان له ئیداره‌ی بنه‌ماڵه و په‌روه‌رده و فێرکردنی منداڵدا هه‌یه، ده‌توانن وه‌ک هێز‌یکی کاریگه‌ر، هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌توانن نیگابان و پارێزه‌ری منداڵه‌کانیان بن، هه‌ر ئاواش ده‌توانن نیگابان و پارێزه‌ری ژینگه بن.
ژینگه
کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی ده‌ره‌کییه که به درێژایی ته‌مه‌ن و ژیانی بوونه‌وه‌رێکی زیندووی وه‌ک مرۆڤ، کاریگه‌رییان له‌سه‌ری ده‌بێ. وه‌ک تیشکی خۆر، ئاو، هه‌وا، روه‌ک و شیناوه‌رد، گیانله‌به‌ران و هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی گیاندار و بێ‌گیان که له‌سه‌ر گۆی زه‌ویی هه‌ن، له‌گه‌ڵ یه‌کتردا له‌پێوه‌ندییدان و ژینگه پێک دێنن. له‌م ساڵانه‌ی دوایی‌دا زۆربوونی رێژه‌ی مرۆڤ و پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژی و که‌ڵکوه‌رگرتنی زیده‌ڕۆیانه و نادروست له سه‌رچاوه و سامانه‌کانی گۆی زه‌وی، کارتێکه‌رییان له‌سه‌ر پیسبوون و وێرانیی ژینگه داناوه. ئه‌گه‌ر له دنیای مۆدێرنی ئه‌مڕۆدا، به‌هۆی مرۆڤه‌وه، سروشت و ژینگه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و سه‌رسووڕهێنه‌ر خه‌ریکه زیانی پێ ده‌گات و وێران ده‌بێ، هه‌ر مرۆڤیش ده‌توانێ پێش به وێرانیی ژینگه و زۆر له کاره‌ساته پێوندیداره‌کان بگرێ.
ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهان پێک دێنن، که‌واته رۆڵیان له په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌کاندا لانیکه‌م ده‌توانێ به راده‌ی نیوه‌که‌ی دیکه بێ. به‌ڵام له بواری ژینگه‌پارێزیدا ده‌توانین بڵێین ژنان زۆر زیاتر له نیوه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌کرێ رۆڵیان له پاراستن و رێزگرتن له ژینگه‌و سروشت و جوانییه‌کانیدا هه‌بێ .دیاره مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕه له خه‌بات و هه‌وڵدانی ژنان بۆ ئاشتی، دادپه‌روه‌ری، یارمه‌تیدان به لێقه‌وماوانی شه‌ڕ و به‌ڵا سروشتییه‌کان، پارێزگاری له ژینگه و مافی گیانله‌به‌ران.
ژنان ده‌توانن پاسه‌وان و پارێزه‌ری ژینگه بن
ئه‌وه راسته پاراستنی ژینگه به به‌رنامه و پرۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر وڵاتێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، واته ئه‌وه حکوومه‌ته که ده‌بێ خه‌ڵک له دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی خاوێن و پاراستنی سروشت و گیانله‌به‌راندا به‌شدار بکا. دیاره پێش هه‌موو شتێک ئه‌مه پێویستی به ئاگاییدان و رۆشنگه‌ری له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه .هه‌رچه‌ند له ئاستی جیهانیدا بۆ پاراستنی ژینگه، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تان ، ئه‌نجومه‌نه‌کان و تێکۆشه‌رانی بواری ژینگه‌پارێزییه‌وه له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پاراستنی ژینگه‌دا، زۆر رێنوێنی و رێگه‌ی جۆراوجۆر پێشنیار کراون و بڕه‌ویان پێدراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه کلتووری سروشتدۆستی و ژینگه‌پارێزی له نێو زۆربه‌ی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگه‌کاندا هێشتا زۆر له‌خوارێیه. هیچ قانوونێکی ژینگه‌پارێزی له‌جیهاند‌ا به ته‌واوی نه‌یتوانیوه مرۆڤه‌کان پابه‌ند بکا به پاراستنی ژینگه و خۆشه‌ویستیی سروشت.مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ له منداڵییه‌وه فێری رێوشوێن و رێساکانی بکرێ. هه‌ر په‌روه‌رده و فێرکردنیشه ده‌توانێ مرۆڤه‌کان پابه‌ند به قانوونه‌وه بکا .رێز گرتن له ژینگه و سروشت ره‌وشتێکه که ده‌بێ منداڵ هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی ژیانییه‌وه فێری بکرێ تا ببێ به باوه‌ڕ له بیر و زه‌ینی‌دا.
رێوشوێن و رێساکانی پاراستنی ژینگه و ئۆگری و خۆشه‌ویستیی سروشت، ئه‌گه‌ر له منداڵییه‌وه له بیر و زه‌ینی مرۆڤ‌دا نه‌چه‌سپێ و نه‌بێته کلتوور، له گه‌وره‌ییش‌دا ئه‌و مرۆڤه، به‌رانبه‌ر به پارستنی ژینگه و سروشت ئه‌رکدار نابێ. منداڵان خۆیان زۆرترین قوربانیانی ژینگه‌ی پیسن، هه‌ر منداڵانیشن باشترین و کاریگه‌رترین توێژی نێو کۆمه‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای په‌روه‌رده و فێرکردنیان خزمه‌تی سروشت و ژینگه بکه‌ن.
لێره دایه گرنگیی نه‌خشی ژنان له‌و بواره‌دا ده‌رده‌که‌وێ. ژنان هۆکاری سه‌ره‌کیی راگواستنی که‌لتووره‌کانن و زۆرترین کاریگه‌رییان له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی داهاتوو هه‌یه. ژن به هۆی ئه‌وه‌ی دایکه و بناغه‌ی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی منداڵ له لای ئه‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کا، رۆڵێکی گرنگی له فێرکردن و دروستکردنی کلتووری ژینگه‌پارێزی و خۆشه‌ویستیی سروشت، له‌لای منداڵدا هه‌یه. به‌ڵام به مه‌رجێک له زیان و کێشه‌کانی ژینگه و شێوه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ژینگه ئاگا بی، له‌م حاڵه‌دا ده‌توانێ به هۆی فێرکردنی منداڵه‌کانی، پێشی زۆر له‌و ره‌فتارانه بگرێ که ده‌بنه هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژینگه و سروشت.
هه‌ر منداڵێک له سه‌ره‌تاکانی ژیانییه‌وه بۆ نموونه ده‌بێ فێر بکرێ که زبڵ و زاڵ نابێ بکڕێته نێوکانیاو و ئاوی به‌نداو و رووباره‌کانه‌وه، یان بۆ نموونه هه‌ر منداڵیک ده‌بێ رابهێنرێ و فێر بکرێ که ئه‌گه‌ر بیسکویت یان به‌سته‌نییه‌که‌ی خوارد، کاغه‌ز یان نایلۆنی خواردنه‌که‌ی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی فڕێی بداته سه‌ر زه‌وی، بیخاته نێو سه‌تڵی زبڵه‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌تاییترین وانه‌ی ژینگه‌پارێزییه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موومان له سه‌یرانگه‌کان و شه‌قام و کۆڵانه‌کان ده‌یبینین،نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و وانه‌یه له رابردوودا به‌باشی فێری منداڵان نه‌کراوه. زۆربه‌ی ئه‌و کاره‌سات و به‌ڵایانه‌ی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌سه‌ر سروشت و ژینگه دێن، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نائاگایی، که‌م ئاگایی و تێنه‌گه‌یشتن له گرنگایه‌تیی ژینگه به هه‌موو فاکته‌ره‌کانییه‌وه وه‌ک: ئاو، هه‌وا، خاک و.....
باری شارستانی و پێشکه‌وتوویی هه‌ر وڵاتێک، شارێک، بنه‌ماڵه‌یه‌ک. تاکێک، به کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، که یه‌کێکیان پاراستن و رێزگرتنی ژینگه و سروشته. ئه‌وانه‌ی رێزی سروشت و جوانییه‌کانی ناگرن، داری دارستانه‌کان بۆ قازانجی خۆیان ده‌بڕنه‌وه، گیانله‌به‌رانی کێوی راوده‌که‌ن، له کاتی سه‌یران و سه‌فه‌ردا زبڵ و پاشماوه‌کانیان فڕێ ده‌ده‌ن، یان ئاوه‌کان پیس ده‌که‌ن و.... نه له خۆشه‌ویستیی نیشتمان گه‌یشتوون، نه ده‌توانن چێژ له خۆشی و جوانییه‌کانی سروشت وه‌رگرن.
ئه‌گه‌ر بمانه‌و‌ێ منداڵه‌کانمان وڵاته‌که‌یان خۆش بوێ، ده‌بێ ئه‌و ده‌رسه‌یان به‌باشی فێر بکه‌ین که پاراستنی ژینگه یه‌کێکه له ئه‌رکه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر