نوشته شده در شنبه شانزدهم
تیر 1386
"نامووس" ئه‌و (كالا)یه‌ی كه ده‌بێ ژنان به باشی بۆ پیاوانی بپارێزن!
خاتوو مه‌هابادقه‌ره‌داغی پێی وایه كه، هه‌تا خاوه‌نی ئه‌و پێناسه‌یه بین كه ژن شه‌ره‌فی پیاوه، ناتوانین بیر له ئازادیی مرۆڤه‌كان بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و پێناسه‌یه مرۆڤ ده‌كا به كویله. ئه‌گه‌ر كویله‌ش هه‌بێ خاوه‌نكویله‌ش هه‌یه. ئه‌و دووانه هیچیان مرۆڤی ئاسایی نین. هه‌روه‌ها ده‌ڵـێ، جه‌سته ئه‌و كاته پیرۆزه كه بۆ چالاكی‌و داهێنان له پێناوی مرۆڤایه‌تیدا بجووڵـێ. شه‌ره‌ف، جه‌سته‌ی ژن بێ‌توانا ده‌كا. ژن ناتوانێ هیچ چالاكی‌و داهێنانێكی هه‌بێ، چونكه كویله‌ی كه‌سێكی دیكه‌یه. شه‌ره‌ف، لای ئه‌و ژنه تێكۆشه‌ر‌و رووناكبیره له ئاكاری باشی خودی مرۆڤ دایه. ئاكاری باشیش بریتییه له راستگۆیی، ده‌ستپاكی، مرۆڤدۆستی، ژیاندۆستی، دڵسۆزی‌و مێهره‌بانی...
كۆمه‌ڵگای ئێمه، كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی‌و، سوننه‌تییه. له یاسا، عورف‌و كولتووری كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌و سووننه‌تیشدا، ژن وه‌ك كالایه‌كی جینسی چاوی لـێ‌ده‌كرێ، ئه‌و كالایه‌ش له ئیختیاری پیاو (باوك، برا‌و مێرد) دایه. واته ژن موڵكی ئه‌وانه‌و ده‌بێ به‌دڵی ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت بكا‌و چۆنیان پێخۆشه ئاوا كه‌ڵكی لـی‌وه‌ربگرن. بۆیه هه‌موو خواست‌و ئاره‌زوو و مافه‌كانی ده‌بێ له جانتایه‌ك بخا به ناوی "نامووس"، ئه‌ویش هی پیاوه‌و ده‌بێ زۆر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه بۆی بپارێزێ‌و نه‌یه‌ڵێ چاوی ته‌ماع توخونی بكه‌وێ! ئه‌گینا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه تووشی خراپترین سزا ده‌بێته‌وه. كولتووری كۆمه‌ڵگای ئێمه بناخه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئایین دارێژراوه‌و ئایینیش هه‌میشه به چاوێكی سووك له جه‌سته‌ی ژنی روانیوه‌و ره‌وشتی بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی له‌و جه‌سته‌یه‌دا پێناسه كردوه. هه‌ربۆیه ژن خۆشی خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆی نه‌بووه. واته جه‌سته‌ی ژن له ئیختیار‌و كۆنترۆڵی پیاوان ـ ئه‌گه‌ر كچ بێ له ئیختیار باوك‌وبراو مام‌و ئامۆزا‌و... ئه‌گه‌ریش ژن بێ، له ئیختیار مێردـ دایه. بۆیه هه‌ر لادانێك له خه‌تی سووری ئه‌وان سووكایه‌تییه به‌و پیاوانه‌و سزاكه‌شی هه‌ر سپێردراوه به‌وان. ئه‌م سووكایه‌تی كردنه به ژنان، مه‌گه‌ر هه‌ر بۆخۆیان بزانن چه‌نده پڕژانه بۆ ژنان، ئه‌ویش ئه‌و ژنانه‌ی كه له واقعی تاڵی ئه‌و ناعه‌داڵه‌تییه گه‌یشتون.
به‌ڵـێ، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین كه بیر‌و فكرێكی به‌ته‌واوی توندوتیژانه‌و نادادپه‌روه‌رانه زاڵه به‌سه‌ر ژناندا. هه‌موو جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكی ژن به شك‌و گومانه‌وه سه‌یری ده‌كرێ. ته‌نانه‌ت قسه‌كردن، پێ‌كه‌نین‌و هه‌رجۆره پێوه‌ندییه‌كی ژن له‌گه‌ڵ پیاو، ده‌یان جۆر ته‌فسیری لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر كچێك له‌گه‌ڵ پیاوێك قسه بكا، به‌وه تاوانبار ده‌كرێ كه رێوشوێنه ئه‌خلاقییه‌كان‌و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌ژێر پێ‌ناوه. ئه‌گه‌ر ژنێكی خێزاندار له گه‌ڵ پیاوێك پێوه‌ندی ئاسایی هه‌بێ، خێرا به‌وه مه‌حكووم ده‌كرێ كه رێز‌و به‌های بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێشێل كردوه. له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌میشه ژنان مه‌حكوومن.
به‌داخه‌وه كوشتنی ژنان له كوردستاندا، به ناوی پاراستنی "نامووس" له په‌ره‌سه‌ندن دایه. رۆژ نیه هه‌واڵی خه‌مهێنه‌ری كوشتنی ژنێك به ده‌ستی نزیكترین كه‌سانی خۆی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاونه‌كرێته‌وه.
ئه‌م دیارده دزێو‌و بێزهه‌ستێنه‌ی كه ناوی لـێ‌نراوه "پاراستنی شه‌ره‌ف‌و نامووس"، روخساری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی به ته‌واوی ناشیرین كردوه. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م جینایه‌تانه له‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قیدا به ناوی پاراستنی به‌هایه‌ك به ناوی "نامووس"، گیانی كه‌سانی نزیكی خۆیان ده‌ستێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن یاساه‌وه رووبه‌ڕووی كه‌مترین سزاببنه‌وه.
عاشق بوون‌و خۆشه‌ویستی كردن له روانگه‌ی "نامووس په‌رستان"ه‌وه، تاوانگه‌لێكی گه‌وره‌ن. ئه‌وانه یاسا‌و رێسای بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگه خه‌وشدار ده‌كه‌ن، بۆیه لادان له‌م یاسایه به ئاسانی‌و به‌بێ هیچ ترسێك سزای بۆ دیاری ده‌كرێ.
"نامووس" چیه كه وا هه‌ر له لایه‌ن ژنانه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟ ژنانی بێ‌نامووس كێن‌و پیاوانی به‌نامووس كامانه‌ن؟
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان نرخی خۆیان له‌ده‌ست داوه، خۆشه‌ویستی كه جوانترین به‌های ژیانی مرۆڤایه‌تییه، مرۆڤی له‌سه‌ر ده‌كوژرێ. قوربانییه‌كانیش زۆربه‌ی زۆریان كچان‌و ژنانن. ژن ده‌بێ پابه‌ندبێ به خواست‌و ئاره‌زوو‌و داواكانی پیاو، ده‌بێ هه‌ر ملكه‌چی ئه‌و رێوشوێنه توند‌و نامرۆڤانه‌یه بێ كه به‌ناوی "نامووس"ه‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و به‌تایبه‌ت ژنانی كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌پاوه. ئه‌وه یاسای ئیسلامی‌و پیاوسالارانه‌یه كه "نامووس" له جه‌سته‌ی ژن‌دا ده‌بینێ. هه‌ر بۆیه جه‌سته‌ش نرخی سروشتیی خۆی له‌ده‌ست داوه. نامووس بۆته شتێكی پیرۆز‌و به‌نرخ بۆ پیاوان. دیاره پیرۆزییه‌كه‌شی له‌وه‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه كه ژن خۆی فیدای پیاوانی بنه‌ماڵه بكا‌و هه‌موو ژیانی، هه‌ستی، خۆشه‌ویستی، پێوه‌ندیی جینسی‌و.... له ئیختیاری ئه‌واندا بێ بۆ ئاسووده‌یی‌و خۆشیی به‌خشین به ژیانی ئه‌وان . بوونی "نامووس‌و شه‌ره‌فی" پیاویش له ره‌فتاری "جوان"ی ژن‌دا خۆی ده‌نوێنێ. رفتاری جوانیش له‌م كۆمه‌ڵگه داخراوه‌دا بۆ ژن هه‌موومان باش ده‌زانین ده‌بێ چۆن بێ: به ته‌واو مانا "نه‌جیب". نه‌جیب له روانگه‌ی پیاوسالارییه‌وه به مانای شه‌رمن‌و بێده‌نگ، جه‌سته‌ی داپۆشراو، مل راكێشانی بێ‌ئه‌ملاوئه‌لا بۆ هه‌رچه‌شنه هه‌رفه‌رمانێكی پیاوانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، قبووڵی هه‌موو ناحه‌قی‌و بێ‌حورمه‌تییه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ده‌ربڕێ به‌خاتری راگرتنی حورمه‌تی بنه‌ماڵه (پیاوان). ژنی باش‌و نه‌جیب شوناسی خۆی له‌و سوننه‌تانه‌دا ده‌بینێته‌وه. ده‌بێ هه‌موو درگاكانی ئازادی‌و مافخوازییه‌ك له‌سه‌ر خۆی دابخا‌و هه‌موو خواست‌و ئاره‌زوویه‌ك له ناخی خۆی‌دا بخنكێنێ. ئه‌وانه یاسا‌و رێسای ئیسلامی‌و پیاوسالارین ده‌بێ ژنان به‌باشی به‌ڕێوه‌ی به‌رن، بۆ ئه‌وه‌ی "نامووس" نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا له لایه‌ن پیاوێكه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر ژنێك، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر ژنه‌كه‌یه كه سزاده‌درێ، چونكه كولتوور‌و یاساكه ده‌ڵـێ، ئه‌و ژنه به‌باشی رێوشوێنه ئه‌خلاقییه‌كانی به‌ڕێوه نه‌بردون، بۆیه پیاو ته‌حریك بووه‌و ئه‌م تاوانه خوڵقاوه. بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌نگیه‌ش له داوێنی بنه‌ماڵه ده‌بێ ژنه‌كه حوكمی كوشتنی له‌لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه بۆ ده‌ربچێ، ئه‌وجۆره كوشتنانه‌ش ناویان لێنراوه "پاراستنی شه‌ره‌ف‌و نامووس"و، ئه‌وه‌ش نه‌ته‌نیا لێپرسینه‌وه‌یه‌كی نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌و قه‌تڵانه ده‌كه‌ن، زۆرجار له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ست به‌سه‌ربه‌رزی ده‌كه‌ن، گۆیا بۆ پاككردنه‌وه‌ی په‌ڵه له داوێنی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌م ئه‌ركه‌یان به‌جێ گه‌یاندوه. ئه‌م كولتووره دزێوه وا رۆچۆته نێو مێشك‌و بیری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌و جێی گرتوه، كه ته‌نانه‌ت زۆر له ژنان خۆشیان ئه‌و حه‌قه‌یان به‌ڕه‌وا زانیوه بۆ پیاوانی "نامووس په‌رست". به‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه ئه‌م دیارده شه‌رماوییه ئاسایی بووه. بۆیه ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئازادیخوازی‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌شنه تاوانه سامناكه‌دا كه له ده‌وروبه‌ریاندا روو ده‌ده‌ن، خۆیان كه‌ڕ كردوه. به‌ڕاستی ده‌بێ ئازادیخوازان‌و رووناكبیرانی كۆمه‌ڵگای كوردستانیش" شه‌ره‌ف‌و نامووس" له‌چی‌دا ببینن؟ تۆ بڵێی ئه‌وانیش نامووس هه‌ر له جه‌سته‌ی ژن‌دا ببینن‌و ژن به موڵكی پیاو بزانن، كه‌وا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی به ناوی "نامووس"ه‌وه به‌سه‌ر ژنانی كوردستان دێن بێ‌ده‌نگن. هه‌رچه‌ند كوشتنی مرۆڤ ناڕه‌وایه، ژنكوژی به ناوی نامووسپه‌رستییه‌وه په‌ڵه‌یه‌كی یه‌كجار ره‌شه به داوێنی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
له‌م كوردستانه‌ی كه ئێستا له‌هه‌موو شوێنێكی دنیا زیاتر باسی دیموكراسی، مافخوازی‌و ئازادیخوازی‌و مرۆڤدۆستی‌و مۆدیرن بوونی تێداده‌كرێ، رۆژ نیه ژنێك نه‌بێته قوربانیی "نامووس په‌رستی". به‌ڵام جارێك له جاران نه‌ماندی له‌لایه‌ن رێكخراوه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئازادیخوازان‌و رووناكبیرانی كوردستانه‌وه، هه‌وڵێكی جیددی بدرێ بۆ مه‌حكووم كردنی ئه‌م جینایه‌ت‌و پێشگیری له دووپاتبوونه‌وه‌یان.
نه‌هێشتنی ئه‌م زوڵمه كه روخساری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ناحه‌ز‌و بێزهه‌ستێن كردوه، هه‌وڵی جیددیی هه‌موو لایه‌كی ده‌وێ. رێكخراوه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ناوه‌ند‌و بنیاته‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ، رووناكبیران‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه به خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌ر له سه‌دان ده‌ده‌ن، پێویسته كار بكه‌ن له پێناوی وشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یه. كوشتنی ژنان له ژێر ناوی پاراستنی نامووس، تاوانێكی دژی مرۆڤانییه‌و نابێ هه‌روا به ئاسانی چاوپۆشیی لـێ‌بكرێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر