نوشته شده در پنجشنبه نوزدهم
فروردین 1389 ساعت 22:25 شماره پست: 131
سه‌ربه‌زر نیم به نیشتمانێك به له
دایك بوونی من دایكم ماته‌م دای بگرێ.
ئه‌و خاكه‌م هه‌رگیز خۆش ناوێ كچانی عاشقی تێدا زینده‌به‌چاڵ بكرێن (1).

بۆ وا
ده‌كه‌ن؟
بۆچی رابردوویه‌كی شه‌رماوی بۆ ئه‌م نیشتمانه دروست ده‌كه‌ن؟ به‌سه تا كه‌ی گوڵ و جوانی و هه‌تاوی ئه‌م نیشتمانه ده‌مرێنن؟ئه‌م وڵاته‌تان بۆ كردۆته دۆزه‌خ، بۆ ؟!

به‌رد و داره‌كانی ئه‌و نیشتمانه‌شم خۆش ناوێ .... مه‌رگی دۆعاکانم بیر ده‌خه‌نه‌وه.
كوا جوانه ئه‌و نیشتمانه! له جیاتی جوانییه‌كانی سه‌رنجم رابكێشێ، جه‌سته‌ی كچه خنكێنراوه‌كان له ئاوه‌كانیا ده‌بینم.
... له جیاتی گوڵاڵه سووره‌ی به‌رقه‌د كێوه‌كانی، ته‌رمی به گولله ئاژن ئاژنی كه‌ژاڵ و شه‌وبۆ چاره‌ره‌ش و تریفه سه‌ربڕاوه‌كان دێنه‌به‌رچاوم!
من بێزارم له نیشتمانێ جه‌سته‌ی كچه ئاشقه‌كانی تێدا بشێوێندرێ، قاقای پێكه‌نینیان تێی دا قه‌ده‌غه بێ ... وای له‌و نیشتمانێ به ده‌نگی ناڵه‌ی دایك و چزه چزی گۆشتی برژاوی له‌شی ناسكی كچه‌كانیان شه‌رم دای نه‌گرێ. وای له نیشتمانێ مێینه‌كانی گومان له زیندوو بوونی خۆیان بكه‌ن و كیژه‌كان شه‌رم له هه‌ڵتۆقینی مه‌مكۆڵه‌كانیان بكه‌ن.
.... نێرینه‌كان كۆت و پێوه‌ند له ده‌ست مێنه‌كان بکه‌ن و تۆقی زه‌لیلیان بکه‌نه مل، به بسك و كه‌زییه‌ی خۆیان بیانخنکێنن. ئه‌و نیشتمانه‌م بۆ خۆشبوێ بۆ...؟
به‌رزی باڵای چیاكانی ببنه قه‌تڵگای مێنیینه‌كان و..... ئه‌و مێینانه‌ی به شه‌رمه‌زاری ده‌مرن و كه‌س له هۆكاری هه‌ڵخه‌ڵه‌تانیان ناكۆڵێته‌وه.
شه‌رمه‌زار نیه ئه‌و نیشتمانه‌ی تێی دا لووتی كه‌ژاڵه‌كان ده‌بڕن و جه‌سته‌ی ژنه دووگیانه‌كان به‌رشه‌ق ده‌ده‌ن و.... به هه‌ڵوه‌ریویش په‌ڕی گوڵاڵه‌كان پێشێل ده‌كرێن؟ وای له‌و نیشتمانه!!
ئه‌وه
نیه قوبادی جه‌لی زاده‌ش ده‌ڵـێ: "له رۆژی خۆشه‌ویستی‌دا خه‌ڵك هه‌ن خه‌نجه‌ره‌كانیان
تیژ ده‌كه‌نه‌وه بۆ كوشتنی ژن و جوانی... ده‌ك ده‌ستتان به بڕین چێت شه‌مشه‌مه
كوێره‌كان، پیاوانی سه‌ده‌ی تاریكی."
ئه‌وان هێزی پیاوه‌تیان له په‌رده‌ی كچێنی كچه‌كاندا ده‌بیننه‌وه و چێژ له رووتبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ژن دا ده‌بینن. چ زیره‌كانه‌ش سیمای ئه‌خلاقیان به‌خۆیان گرتوه ؟! كه‌چی له كووچه‌و كۆڵان و شه‌قامه‌كان، ده‌مانكه‌نه نێچیری چاوه هه‌وه‌سبازه‌كانتان و بێزارمان ده‌كه‌ن!
ئه‌ی ئه‌و زمانه‌ی له جیاتی چێژی لـێ‌وه‌رگرین، وه‌ك چزووی ماری ژهراوی له وشه‌كانی ده‌ترسین.
... . سه‌ری رێز بۆ ئه‌وانه دانانوێنم به خۆیان ئه‌ڵێن رزگاریده‌ری نیشتمان! كه‌چی هه‌ر تۆز و ته‌می پاساوی شه‌ره‌ف و ئابڕوو بۆ ئازاره‌كانمان دێننه‌وه و نیشتمان ده‌كه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان .
ئای خوا له‌م نیشتمانه پڕ له ئازاره!
بۆ وا ده‌كه‌ن! بۆ شادی و بڕوا و سه‌ربه‌رزی ئه‌و نیشتمانه له ناو ده‌به‌ن؟ خۆشه‌ویستی له‌ت و په‌ت ده‌كه‌ن، شادی، ژیان و ئاشتی له په‌نا و په‌سیوه‌كانا ده‌نێژن! جوانییه‌كان ده‌شارنه‌وه و عه‌شق له تاریكاییا بێده‌نگ ده‌كه‌ن، بۆ وا ده‌كه‌ن؟
بۆچی رابردوویه‌كی شه‌رماوی بۆ ئه‌م نیشتمانه دروست ده‌كه‌ن؟ به‌سه تا كه‌ی گوڵ و جوانی و هه‌تاوی ئه‌م نیشتمانه ده‌مرێنن؟ئه‌م وڵاته‌تان بۆ كردۆته دۆزه‌خ، بۆ ؟!
ئه‌وان هێزی پیاوه‌تیان له په‌رده‌ی كچێنی كچه‌كاندا ده‌بیننه‌وه و چێژ له رووتبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ژن دا ده‌بینن. چ زیره‌كانه‌ش سیمای ئه‌خلاقیان به‌خۆیان گرتوه ؟! كه‌چی له كووچه‌و كۆڵان و شه‌قامه‌كان، ده‌مانكه‌نه نێچیری چاوه هه‌وه‌سبازه‌كانتان و بێزارمان ده‌كه‌ن!
ئه‌ی ئه‌و زمانه‌ی له جیاتی چێژی لـێ‌وه‌رگرین، وه‌ك چزووی ماری ژهراوی له وشه‌كانی ده‌ترسین.
... . سه‌ری رێز بۆ ئه‌وانه دانانوێنم به خۆیان ئه‌ڵێن رزگاریده‌ری نیشتمان! كه‌چی هه‌ر تۆز و ته‌می پاساوی شه‌ره‌ف و ئابڕوو بۆ ئازاره‌كانمان دێننه‌وه و نیشتمان ده‌كه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان .
ئای خوا له‌م نیشتمانه پڕ له ئازاره!
بۆ وا ده‌كه‌ن! بۆ شادی و بڕوا و سه‌ربه‌رزی ئه‌و نیشتمانه له ناو ده‌به‌ن؟ خۆشه‌ویستی له‌ت و په‌ت ده‌كه‌ن، شادی، ژیان و ئاشتی له په‌نا و په‌سیوه‌كانا ده‌نێژن! جوانییه‌كان ده‌شارنه‌وه و عه‌شق له تاریكاییا بێده‌نگ ده‌كه‌ن، بۆ وا ده‌كه‌ن؟
بۆچی رابردوویه‌كی شه‌رماوی بۆ ئه‌م نیشتمانه دروست ده‌كه‌ن؟ به‌سه تا كه‌ی گوڵ و جوانی و هه‌تاوی ئه‌م نیشتمانه ده‌مرێنن؟ئه‌م وڵاته‌تان بۆ كردۆته دۆزه‌خ، بۆ ؟!
(1) له
مانگی رێبه‌ندانی 1388دا هه‌واڵێكی دڵته‌زین له هێندێك له سایته كوردییه‌كاندا
بڵاوبۆوه: "له باكووری كوردستان باوكێك كچه 16 ساڵه‌كه‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ كورێك پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی به‌ستبوو، له حه‌وشه‌كه‌ی ماڵی خۆی‌دا
چاڵی هه‌ڵكه‌ند و به زیندوویی خستیه ناو چاڵه‌كه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك مه‌رگی كچه‌كه
ئاشكرا بوو ـ ئه‌م هه‌واڵه و یه‌كێكی دیكه كه ئه‌ویش كه‌متر تاڵ نه‌بوو له‌ویتریان
بوون به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند دێڕه پڕ له ژانه بنووسم .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر