نوشته شده در سه شنبه یکم تیر
1389 ساعت 11:8 شماره پست: 145
کوێستان
فتوحی له وتوێژ له‌گه‌ڵ سایتی یه‌کیه‌تی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا
بۆ په‌ره‌پێدان
به پرسه جۆراوجۆره‌كانی رۆژ، سایتی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان هه‌ر حه‌وتوو جارێك له سه‌ر پرسه نێوخۆییه‌كانی كوردستان و، ئێران و
جیهان دیمانه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دا. له درێژه‌ی وتووێژه‌كانماندا پرسیاری حه‌وتووی
ئه‌مجاره‌مان ئاراسته‌ی خوشكه كوێستان فتووحی، چالاكیی سیاسی ده‌كه‌ین.
لاوان: دوای له سێداره‌دانی 4 رۆڵه‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئازادیخوازێكی دیكه‌ی فارس رێژیم له دانه‌وه‌ی ته‌رمی
پیرۆزی ئه‌م تێكۆشه‌رانه هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كا و به شێوه‌یه‌كی
نائینسانیانه له شوێنێكی ناڕوون و نادیاردا ته‌رمه‌كانی ناشتووه هۆكاری ئه‌م
سیاسه‌ته دژه ئینسانیانه‌ی ڕێژیم به مانای چیه.؟
كوێستان فتووحی: زۆر روونه ئه‌گه‌ر ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی بدایه‌ته‌وه به بنه‌ماڵه‌كانیان، ناشتنه‌كه‌شیان ده‌بوو به ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ خه‌ڵك تاكو وه‌فاداریی خۆیان به ئامانجی ئه‌و ئینسانانه كه له رێی ئازادی و به‌خته‌وه‌ریی نه‌ته‌وه و وڵاته‌كه‌یاندا گیانیان به‌خت كرد بسه‌لمێنن. به دڵنیاییه‌وه هه‌ر وه‌ك هه‌واڵی ئێعدام كردنه‌كه‌یان بوو به هۆی ناره‌زایه‌تیی به‌رینی خه‌ڵكی سه‌راسه‌ری كوردستان و له ئاستی جیهانیش دا ناره‌زایه‌تییه‌كی به‌رینی لێكه‌وته‌وه، رێوره‌سمی ناشتن وپرسه‌كه‌شیان ده‌بوو به مه‌جالێكی دیكه بۆ ده‌ربڕینی نه‌فره‌ت و بێزاری له رێژیمی سه‌ركوت و سێداره. بۆیه رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه پێشی ئه‌و رێوره‌سمانه‌ی گرتوه كه ده‌بنه مه‌یدانی نیشاندانی بێزاری و نه‌فره‌ت له خۆی. قه‌تیش نایه‌وێ و نه‌یویستوه گڵكۆی تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی دیار بن، چونكه ده‌زانێ ده‌بنه زیاره‌تگه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئازادیخواز و هه‌روه‌ها ئه‌و گڵكۆیانه ده‌بنه به‌ڵگه‌ی روون و حاشا هه‌ڵنه‌گر له جینایه‌ت و سه‌ركوته‌كانی رێژیمێك كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی دا به درۆ و به ریا خۆی به حكوومه‌تێكی خاوه‌ن پێگه له نێو خه‌ڵك ناساندوه. بۆیه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه كه پێشی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بگرێ و به‌ڵگه‌ی جینایه‌ت و سه‌ركوته‌كانی خۆی ئه‌ونده‌ی بتوانێ بشارێته‌وه.
لاوان:یه‌كێك له به‌لاَماڵوێرانكه‌ره‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای ئێران په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری نه‌خۆشی ئیدزه له‌م وڵاته‌دا، هه‌ر له‌و باره‌وه یه‌كێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت رایگه‌یاندووه كه هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ دیارده نه‌خوازراوه‌كانی وه‌ك: ئیعتیاد، پێوه‌ندیی جینسی و زۆر دیارده‌ی دیكه... ده‌گه‌ڕینێته‌وه، ئایا ئه‌مه تا چه‌نده راسته، یا عامیلانی سه‌ره‌كی رێژیم په‌ره‌پێده‌ری ئه‌م به‌ڵایه‌ن.؟
كوێستان فتووحی: ئه‌وه شتێكی روونه له هه‌ر وڵاتێكدا حكوومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به‌رپرسن له ئاست هه‌ر دیارده و قه‌یرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا و، هه‌ر دیارده‌یه‌ك له وڵاتیكدا سه‌ر هه‌ڵ بدا بێگومان حكوومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌بێ له فكری چاره‌سه‌ری دا بن. به‌ڵام ئێمه ده‌بینین كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له گه‌ڵ قه‌یران و دیارده‌ی جۆراوجۆر رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش نه‌ك له فكری چاره‌سه‌ری‌دا نین، به‌ڵكوو خۆشیان عامیلێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و به‌ڵاو به‌دبه‌ختییانه‌ن كه به سه‌ر خه‌ڵك دێنن. من پێم وایه رێژیمی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ساغ و بێ ده‌رد و به‌ڵای ناوێ، پێی خۆشه لاوان له جیاتی بیر كردنه‌وه له گه‌شه و پێشكه‌وتنه‌كان به ده‌رد و به‌ڵاوه گرفتار بن. مانه‌وه‌ی رێژیمێكی دیكتاتۆری وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه كه خه‌ڵك به غه‌م و ده‌ردی دیكه‌وه گرفتار بن ، بیر له‌دژایه‌تیی ده‌سه‌ڵات و ئاڵوگۆڕه سیاسییه نوێیه‌كان نه‌كه‌نه‌وه. به پێی ئاخرین راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی زایینیی رابردوودا دا 14 تۆن هیرۆئین و چوارسه‌د و په‌نجا تۆن تریاك له ئێران‌دا مه‌سره‌ف كراوه، كه ئه‌م رێژه‌یه له به كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان وڵاتی ئێرانی كردۆته گه‌وره‌ترین وڵاتی به كارهێنه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان له جیهاندا. باشه ئه‌م حكوومه‌ته بۆ چاره‌سه‌رێكی گونجاو نابینێته‌وه بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی؟!به‌ڵام هۆكارێكی دیكه‌ش، كه له راستیدا هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی كۆمه‌لاَیه‌تیی جۆراوجۆر له ئێراندایه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكوومه‌ت و سیسته‌مه به هۆی دواكه‌وتوویی و كۆنه‌په‌رستانه بوونی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها به هۆی دیكتاتۆری و دابڕانی له خه‌ڵك، سیسته‌مێكی لێنه‌هاتوو (ناكارامد)ه. ئه‌م سیسته‌مه حكوومه‌تییه، هی ئه‌م سه‌رده‌مه نییه و ناتوانێ وه‌لاَمده‌ری نیاز و پێداویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵگه بێ. كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ، پێویسته له لایه‌ن سیسته‌م و حكوومه‌تێكه‌وه به‌ڕێوه بچێ كه ناوه‌رۆكێكی ئه‌مڕۆیی هه‌بێ، هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك بێ، به عه‌قڵییه‌تێكی مودێرنِه‌وه به‌ڕێوه بچێ و له گه‌ڵ سه‌رده‌م دا بگونجێ و به پشتبه‌ستن به زانست و عه‌قڵ به‌ره‌وڕووی كێشه‌كان بێته‌وه.

لاوان: له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی
رابردوو، و هاتنه‌وه سه‌ركای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ده‌وره‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك
كۆماری ئێران، سه‌ركوتی زیاتری گه‌لانی ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه، هه‌ر له‌و
پێوه‌ندییه‌ش دا نیگه‌رانی رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كانی له سه‌ر ئه‌م پێشێل
كارییه‌ی كۆماری ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، ئایا پێتان وایه به
سه‌ركوتكردنی زیاتری خه‌ڵك رێژیم هه‌ست به درێژه‌دانی پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
ده‌كا.؟
كوێستان فتووحی: هیچ حكوومه‌تێك تا سه‌ر ناتوانێ به سه‌ركوت و زه‌بر وزه‌نگ و جینایه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بكا. به دڵنیاییه‌وه ئه‌و رێژیمه یان ناچاره بگۆڕدرێ یان ده‌رووخێ. نه‌ك یه‌ك ساڵ به‌ڵكوو له 31 ساڵی ته‌مه‌نی دا بۆ بێده‌نگ كردن و كپ كردنی خه‌باتی ئازادیخوازی هیچ نه‌ماوه له دژی ناڕازییان نه‌یكا ، به‌ڵام ئه‌م خه‌باته نه‌ك خامۆش نه‌بووه، به‌ڵكوو له یه‌ك ساڵی رابردوودا زۆر زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه و كۆماری ئیسلامیی خستۆته ژێر پرسیار و فشاری له راده‌به‌ده‌ر. با پێمان وانه‌بێ خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر پرش و بڵاویش بووبێ، هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بووه. راسته سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام ئێستا كه ده‌بینین سه‌رانی رێژیم له ناو خۆیاندا شه‌ق بوون، مووسه‌وی و كه‌ڕووبی سه‌رده‌مانێك یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ره به‌رزی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوون، ئێستا ده‌بینین له دژی حاكمییه‌ت له ریزی خه‌ڵكانی ناڕازی دان، یان ئایه‌توڵڵا سانعی له‌لایه‌ن حاكمییه‌ته‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و گه‌وره‌ترین بێ‌حورمه‌تیی پێ‌ده‌كرێ، یان هاشمی ره‌فسه‌نجانی یه‌كێك بووه له مۆره هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانی رێژیم، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین به ئاشكرا بێ محه‌للی پێ‌ده‌كرێ و ده‌یان نموونه‌ی دیكه. ئه‌مانه ته‌نیا رووداوێكی ئاسایی نین، ئه‌م رووداوانه په‌یامی گۆڕان، به‌ره‌و هه‌ڵدێرچوون و رووخانی ئه‌و رێژیمه‌یان پێیه. ئه‌وه ئاكامی خه‌باتی خه‌ڵكه كه به‌شێك له مۆره‌كانی نێو ده‌سه‌ڵاتی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه ده‌سه‌ڵات نابێ به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ره‌فتار بكا. به سه‌ركوت و توندوتیژی، ده‌سه‌ڵات ناتوانێ ببێته جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك. هه‌ر ده‌ه‌سه‌ڵاتێكیش خه‌ڵك نه‌یهه‌وێ، مه‌حكووم به رووحانه. بۆیه به بڕوای من رێژیم ناتوانێ به سه‌ركوت و خوێنرێژی خۆی له‌و وه‌زعه كه ئه‌مڕۆ تێی دایه رزگار بكا. ناتوانێ به‌م شیوه‌یه درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدا و بۆخۆشی ئه‌مه ده‌زانێ، به‌ڵام نایه‌وێ هه‌روا ئاسان مل به‌و چاره‌نووسه چاوه‌روانكراوه بدا.
لاوان: له ساڵرۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵیش دا واته رۆژی 22ی جۆزه‌ردان، سه‌رانی ره‌وتی ریفورمخواز خوازیاری رێپێوانێكی مه‌ده‌نیانه بوون، كه‌چی له ئاكامدا بۆ پارستنی گیانی هاووڵاتیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی كه دایانبوو پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، له حاڵێك دا كه خه‌ڵك سه‌ره‌ڕای كه‌ش و هه‌وایه‌كی نیزامی كه به هێزی سه‌ركوتكه‌ر وڵاتی ته‌نیبووه درووشمی مردن بۆ دیكتاتۆریان له‌م رۆژه‌دا له روانگه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه ئه‌مانه چلۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی.؟

كوێستان فتووحی: من باوه‌ڕم وایه ئه‌وان له هه‌لومه‌رجی
ئێستادا به‌رپرسیارن له ئاست گیانی خه‌ڵك دا. پێم وایه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا
ره‌نگه گونجاوترین بڕیار بووه داویانه. پێم وایه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
خۆپیشاندان له لایه‌ن مووسه‌وی و كه‌رووبییه‌وه، ده‌كرێ وه‌ك هه‌وڵێك چاو لـێ
بكرێ كه پێشی سه‌ركوتێكی به‌ربڵاو و خوێناوییان گرتوه له لایه‌ن رێژیمه‌وه.
ئه‌وان داوای مۆڵه‌تی یاساییان كرد به‌ڵام رێژیم جگه له‌وه‌ی مۆڵه‌تی نه‌دا،
هێندێك ته‌رح و به‌رنامه‌شی بۆ ئه‌وه دانابوو كه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بكرێ چۆن
به‌رخورد بكا. ئه‌وانه له قسه‌كانی خامنه‌یی كه له 14ی جۆزه‌ردان ساڵڕۆژی
مه‌رگی خومه‌ینی‌دا كردنی، هه‌روه‌ها له‌و ئاماده‌باش و هێزه زۆر و زه‌وه‌نده‌ی
له چه‌ند رۆژ به‌ر له 22ی جۆزه‌ردان هێنابوویاننه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به روونی
دیار بوون. بۆیه مووسه‌وی و كه‌رووبی نه‌یانویستوه جارێكی دیكه كاره‌ساتی
عاشوورای ساڵی رابردوو دووباره بێته‌وه و حه‌مامی خوێن بۆ رۆڵه‌كانی خه‌ڵك
وه‌ڕێ بخرێ. راسته ئازادی و رزگار بوون له ده‌ست ئه‌و رێژیمه سه‌ركوتكه‌ره
نرخی ده‌وێ، به‌ڵام ده‌بێ هه‌ل و مه‌جاله‌كان بقۆزرێنه‌وه. زۆر كه‌س پێیان
وایه كه مووسه‌وی و كه‌ڕووبی پاشه‌كشه‌یان كردوه له داخوازییه‌كانیان، دیاره
ئه‌وان وه‌ك خه‌ڵكی رادیكاڵ بیر ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش شتێكی چاوه‌روانكراوه.
چونكه زه‌مان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له رابردووی خۆیان به‌و جۆره‌ی خه‌ڵك
چاوه‌روانن، دوور بكه‌ونه‌وه. به‌ڵام با ئێمه له هه‌ر هه‌لێك نه‌گه‌ڕێین
بۆ هێرشكردنه سه‌ر بڕیاره‌كانی مووسه‌وی و كه‌رووبی. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
باوه‌رمِ به‌وه نییه كه له داهاتوودا ئه‌وانه ببنه رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی له ئێران، به‌ڵام له حاڵی حازردا بڕیاره‌كانیان گرنگه به‌لای خه‌ڵكه‌وه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش ببینین ئه‌وانه ئێستا له چ هه‌لومه‌رجێكدان كه بڕیارێكی له‌و
چه‌شنه ده‌ده‌ن. له هه‌ر حاڵ دا ئه‌وان ئێستا به‌رامبه‌ر به ته‌واوی ئه‌و حه‌ركه‌ته
به‌رپرسن و ده‌بێ به‌رپرسانه بجووڵێنه‌وه. گیانی نه‌دا، ته‌رانه، سوهراب،
كیانووش و... زۆر به‌نرخن، هه‌روا ئاسان نییه داوا له خه‌ڵك بكه‌ی بێنه‌سه‌ر
شه‌قام و دروشم بڵێنه‌وه و له‌ولاشه‌وه هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان كۆمه‌ڵێكی دیكه
بده‌نه به‌ر گولله و گیانیان لـێ بستێنن.
لاوان: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ گه‌ره‌نتی و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دستڕاگه‌یشتنه به چه‌كی ناوه‌كی، به‌ڵام له روانگه‌ی وڵاتانی زلهێزه‌وه ده‌سڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی ناوه‌كی یانی مه‌ترسیی تێكدانی وڵاتانی دنیا، ئایا بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌ست به مه‌ترسێكی وا ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامی به‌و ئامانجه‌ی بگا.؟
كوێستان فتووحی: وڵاتانی دنیا ده‌زانن و بۆیان ده‌ركه‌وتوه رێژیمی كۆماری ئیسلامی رێژیمێكی یاغی و سه‌ره‌ڕۆیه، پابه‌ند نییه به په‌یماننامه جیهانییه‌كان، به‌تایبه‌تی كه له گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆشی ، مافی مرۆڤ، تا ئه‌وپه‌ڕی پێشێل ده‌كا. له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیشی، هه‌میشه ده‌ستی له سازكردنی ئالۆزی، ده‌ستتێوه‌ردانی كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی موسوڵمان، پشتگیریی رێكخراو و تاقمه تیرۆریسته‌كاندا هه‌بووه. ئێران هه‌میشه هه‌وڵی داوه ببێته زلهێزێك له ناوچه دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌رامبه‌ر به دوژمنه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانی خۆی وه‌ك ئیسراییل و ئه‌مریكا رابوه‌ستێ و ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی خۆی بباته پێش. باشه ئه‌و رێژیمه كه نه خاوه‌نی ئابوورییه‌كی سه‌ركه‌وتوویه، نه جێگه و پێگه‌یه‌كی سیاسیی پته‌وی له دنیا دا هه‌یه، چۆن ده‌توانێ ببێ به زلهێزێك و یاغیگه‌ریی بكا، ئه‌گه‌ر له په‌نا وه‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێ؟ بۆیه من له‌و بڕوایه‌دام دنیای ده‌ره‌وه حه‌ز ناكه‌ن ئێران ئه‌ونده به‌هێز بێ كه له داهاتوودا بۆیان كۆنترڵ نه‌كرێ. به‌و ئامانجه، له هه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌تێكیش كه‌ڵك وه‌رده‌گرن بۆ پێش‌گرتن له‌وه‌ی كه ئێران نه‌توانێ چه‌كی ناوكی به‌رهه‌م بێنێ.
لاوان: هه‌ر وه‌ك روون و ئاشكرایه تا ئێستا به هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی رێژیم بۆ داواكارییه‌كانی وڵاتانی 5 + 1 چه‌ندین بڕیارنامه‌ی گه‌ماڕۆی سازمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاوه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووش دا چواره‌مین بڕیارنامه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه به كۆی گشتییه‌وه ده‌نگی له سه‌ر درا كه كۆماری ئیسلامی گه‌مارۆی زیاتر له سه‌ر بخرێ تا پاشه‌كشه بكا، ئایا به باوه‌ڕی به‌ڕێزتان ئه‌م بڕیاراتانه تا چه‌نده ده‌توانێ كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ئێران و، هه‌روه‌ها گوێ نه‌دانی رێژیم بۆ ئه‌م داواكارییانه تا چه‌نده باری ئابووری وڵات به‌ره‌و لاوازی ده‌با.؟
كوێستان فتووحی: به بڕوای من به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه پێیان وایه ته‌حریمه ئابوورییه‌كان كار ناكه‌نه سه‌ر توانا ئابوورییه‌كانی ئێران و گیروگرفتێكی ئه‌وتۆ پێك ناهێنن، ئه‌و ته‌حریمانه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئێران و له سه‌ر هه‌موو تێكۆشانه سه‌نعه‌تی و ئابوورییه‌كانی ئێران‌دا ده‌توانن شوێن دابنێن. هه‌ر بۆ وێنه سه‌نعه‌تیی فڕۆكه‌وانیی ئێران له ئاكامی ته‌حریمه‌كانی ساڵانی رابردوودا، وه‌ها تووشی گرفت بووه كه هیچ ساڵێك نییه چه‌ندین كاره‌سات روو نه‌ده‌ن. دیاره ئه‌و رێژیمه به‌و هۆیه‌وه كه نه‌وتی هه‌یه و ئابووریی وڵاتی له كۆنترۆڵی خۆی گرتووه، ده‌توانێ به‌شی سیاسه‌ت و به‌رنامه سه‌ركوتكه‌رانه‌كانی خۆی له‌م ئابوورییه وه‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام له درێژخایه‌ن دا ئه‌و ته‌حریمانه، رێژیم له ئیداره‌ی وڵات‌دا له گه‌ڵ كێشه‌ی جیددی به‌ره‌وروو ده‌كه‌ن. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌حریمانه، پێش به هاتوچۆی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و رێژیمه بۆ وڵاتانی دیكه بگرن، ده‌ره‌تانی تێكۆشان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له كۆمپانیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران و داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم بستێننه‌وه و به‌ره به‌ره ته‌حریمی سیاسیی ئه‌و رێژیمه‌یان به دوا دا بێت. دیاره ئه‌و ته‌حریمانه له سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكیی ئێرانیش به دڵنیاییه‌وه كاردانه‌وه‌ی خراپیان ده‌بێ، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی خه‌ڵك له گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه قووڵتر ده‌كاته‌وه.

زۆر سپاس بۆ خوشكه كوێستان فتووحی
چالاكیی سیاسی كه ولاَمی پرسیاره‌كانمانی داوه.
لینکی وتوێژه‌که:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر