نوشته شده در دوشنبه بیست
و سوم فروردین 1389 ساعت 9:45 شماره پست: 132
راستگۆیی
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌خلاقی مرۆڤه. له فه‌رهه‌نگی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
به‌شه‌ری‌دا درۆ دیارده‌یه‌كی ناشایسته. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ناشایست بوونی ئه‌م
دیارده‌یه، كه‌چی یه‌كێكه له ئاڵقه نه‌پساوه‌كانی زنجیری ژیانی رۆژانه‌ی
زۆربه‌مان. ئه‌گه‌ر چاوێك به پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و
وڵاته‌ی خۆمان دا بخشێنین، ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ناپه‌سند بوونی درۆ له فه‌رهه‌نگی
ئێمه‌دا، دیسانیش ئه‌م سیفه‌ته له زۆر وته و ره‌فتاری به‌شێكی زۆر له
مرۆڤه‌كاندا ده‌بینرێ.
هۆكاری
جۆراوجۆر هه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی درۆ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دا. ریشه‌ی درۆ كردن به‌شێكی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و قانوون له وڵات دا. نه‌بوونی قانوونێكی
دادپه‌روه‌رانه و نه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی سادقانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، وای
كردوه مرۆڤه‌كان بۆ داپۆشینی هێندێك له راستییه‌كانی ژیانیان په‌نا بۆ
درۆ كردن به‌رن. یان ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خۆیان درۆ له گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ن . درۆ له وڵاتیكی وه‌ك ئیران و زۆر له‌و
وڵاتانه‌ی دیكتاتۆری و فه‌رهه‌نگێكی دواكه‌وتووانه به‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كاندا
زاڵه، بۆته لایه‌نێكی دانه‌بڕاو له ژیانی ئینسانه‌كان. به‌ڵام له‌هه‌رحاڵ
دا گرنگترین زیان و ئاكامه‌كانی درۆ، چه‌سپاندنی بێ بڕواییه له كۆمه‌ڵگه‌دا.
بڕوا گرنگترین سه‌رمایه‌ی فه‌رهه‌نگی و لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی پێوه‌ندیی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر مرۆڤێكه. كه‌سێك كه درۆ ده‌كا و به درۆزن ناو ده‌رده‌كا ، له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بڕوای پێ‌ناكرێ. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی درۆكردن یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان، زۆر جار تووشی تێكچوونی باری ده‌روونی ده‌بن. یان تووشی زمانلووسی و پێداهه‌ڵگوتن ده‌بن.
مرۆڤ كاتێك له تانه و لۆمه و سزا ده‌ترسێ، هه‌میشه له پێوه‌ندییه‌كانیندا له‌گه‌ڵ هه‌ست و ده‌روونی خۆی ناڕاسته، یان ته‌عاروفاتی بێ‌جێ له خۆی نیشان ده‌دا. هه‌ر مرۆڤێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی ناڕاست بوو به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریش ناڕاسته.
كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌لـێ: مرۆڤی درۆزن، سادق نیه، كه‌سێكیش كه سادق نه‌بوو بۆ دۆستایه‌تی نابێ.
به‌ڕاستی ئه‌مه قسه‌یه‌كی زۆر راسته. بۆچی عه‌یب و ئیراده‌كانی خه‌ڵك له پشت سه‌ری خۆیان ده‌ڵێین؟ بۆچی ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان خۆش ناوێ یان خۆشمان لێی نایه له‌لای خۆی به شان و باڵی دا هه‌ڵده‌ڵێین؟ بۆچی بۆ ئیسباتی قسه‌كانمان به‌رده‌وام سوێند ده‌خۆین؟ چونكه له‌گه‌ڵ یه‌كتر راستگۆ نین. چونكه بڕوامان به یه‌كتر نیه.
هه‌موومان له گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه رووبه‌روو بووینه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام له كاتی قسه كردن‌دا سوێند ده‌خۆن، ده‌زانن بۆ؟ چونكه ئه‌و كه‌سه یان ناڕاستی له قسه‌كانی‌دا هه‌یه و خۆی ده‌زانێ كه بڕوای پێ‌ناكرێ، یان خۆی باوه‌ڕی به‌و كه‌سه نیه كه قسه‌ی بۆ ده‌كا. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه پێداهه‌ڵگوتن و تاریفی بێ‌جێ نیشانه‌ی رێز و حورمه‌ت گرتنه، له گۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه بێده‌نگی له ئاست قسه‌یه‌كی ناڕاست و ناڕه‌وادا نیشانه‌ی رێز گرتنه، ئینسانه‌كان زۆر به ئاسانی خۆیان له‌گه‌ڵ درۆ ده‌گونجێنن.
پرۆفیسۆر حوسێنی باقر، كۆمه‌ڵناس و مامۆستای زانكۆ، له وتووێژێك دا ده‌ڵـێ: بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ راستگۆیی بخاته لاوه و فێری دۆركردن ببێ، چه‌ندین هۆكار هه‌یه: 1ـ مه‌سه‌له‌ی كه‌سوكار 2ـ ره‌فتاری دایك و باب 3ـ ره‌فتاری كه‌سایه‌تییه‌كان له ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن 4ـ ره‌فتاری كۆمه‌ڵگه. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانی دا ده‌لـێ كۆمه‌ڵگه به شیوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر تاكه‌كان كاریگه‌ری جۆراوجۆر داده‌نێ. له بواری ئابووری‌دا كاتێك كه‌سێك ده‌ستی راناگا به نیاز و پیویستی‌یه‌كانی، تووشی گیروگرفتی تایبه‌تی ده‌بێ، په‌ناده‌باته به‌ر درۆ كردن.
یان له روانگه‌ی سیاسییه‌وه ده‌سه‌ڵات نادادپه‌روه‌ر و دڵڕه‌قه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك، یان كاتێك دایك و باب له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان توندوتیژن، كاتێك له ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن به‌ڕیوه‌به‌ران و مامۆستایان ره‌فتاری توندوتیژ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌ی منداڵان و گه‌نجان له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی تاكه‌كان په‌نا بۆ درۆكردن به‌رن تاكوو له ده‌ست سزا و لۆمه و تانه رزگاریان بێ.
هۆكاری چه‌سپاندنی ئه‌م دیارده‌یه و په‌ره‌سه‌ندنی: كاتێك به‌رپرسان قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانیان عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن، كاتێك دایك و باب له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، ژن و مێرد له‌گه‌ڵ یه‌كتر، منداڵ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كانیان، ناڕاستن هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌ونده ئه‌و شتانه دووباره ببنه‌وه، ئه‌م سیفه‌ته ببێته شتێكی ئاسایی و، ناشیرینی و ناشایستی خۆی له‌ده‌ست بدا و تَێكه‌ڵاوی ژیان ببێ. به‌داخه‌وه ئه‌م سیفه‌ته ناشیرینه (درۆ) زۆر به ئاسانی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا دا جێی گرتوه و رۆژانه به‌سه‌دان و هه‌زاران كه‌س و لایه‌ن درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، واته قسه‌ی ناحه‌ق ده‌بێته حه‌ق به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رمی لـێ‌بكه‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه درۆی تێدا باوه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه پڕه له لادان و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌كرێ بڵێین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خۆشه. به بڕوای من سه‌ره‌تای هه‌ر شه‌ڕو كێشه و لادان و زیانێك له كۆمه‌ڵگه‌دا له درۆ و بێ‌بڕواییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر