نوشته شده در یکشنبه دوم
آبان 1389 ساعت 22:15 شماره پست: 159
مرۆڤ جاری
وایه هێندێک رووداو و کاره‌سات ده‌بیسێ که پێی وایه هیچ شتێک له‌وه خراپتر نیه.
ئه‌مه خه‌ون و کابووسه، یان رووداوێکی راسته‌قینه؟ تف له‌و کلتووره‌ی ئه‌وانه‌ی
به‌م شێوه‌یه په‌روه‌رده کردوه و وه‌ک درنده‌یه‌ک ره‌فتار له گه‌ڵ ئینسانه‌کان
ده‌که‌ن، که باوه‌ڕ کردنیشی دژواره!
مرۆڤ جاری
وایه هێندێک رووداو و کاره‌سات ده‌بیسێ که پێی وایه هیچ شتێک له‌وه خراپتر نیه.
ئه‌مه خه‌ون و کابووسه، یان رووداوێکی راسته‌قینه؟ تف له‌و کلتووره‌ی ئه‌وانه‌ی
به‌م شێوه‌یه په‌روه‌رده کردوه و وه‌ک درنده‌یه‌ک ره‌فتار له گه‌ڵ ئینسانه‌کان
ده‌که‌ن، که باوه‌ڕ کردنیشی دژواره!
ماوه‌یه‌ک
پێش ئێستا چاوم به وێنه‌یه‌ک که‌وت که به‌راستی رای چڵه‌کاندم، وێنه‌ی
ژنێکی جوان و لاو که لووت و گوێیه‌کانی بڕدرابوون. بیرم له چاره‌نووسی ئه‌و
چاره‌ره‌شه ده‌کرده‌وه، که چۆن دوای ئه‌م کاره‌ساته ژیان به‌سه‌ر ده‌با! به‌ڵام
به‌وحاڵه‌ش هیوایه ژیان ده‌به‌خشێ به ئینسان. ئه‌ویش هه‌روه‌ک خۆی له وتوێژێکدا
وتبووی هیوایه‌کم له دڵ دایه که رۆژێ بێ و لووتم بۆ چاک بکرێته‌وه. بۆ چه‌ند
رۆژ نه‌مده‌توانی خۆم له غه‌م و ئازاری ئه‌و ژنه جوانه دوور بخه‌مه‌وه.
وێنه‌که‌یم له سه‌ر شاشه‌ی کامپیوتێره‌که‌م پاراستبوو، جاروبار چاوم لێ ده‌کرد
و به دیتنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی بیرم له‌و هه‌موو کاره‌ساته تاڵ و به‌ئازارانه
ده‌کرده‌وه که رۆژانه له هێندێک وڵات دا به سه‌ر ژنان دێن. هه‌موو ئه‌و
دیمه‌ن و کاره‌ساتانه‌ی دیتبووم و بیستبووم وه‌ک فیلم به‌به‌ر به‌رچاومدا ده‌هاتن
و ده‌چوون و ئازاریان ده‌دام . دوعا ئه‌سوه‌د کچه 17 ساڵه یه‌زیدییه‌که‌ی
کوردستانی باشوور که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک پیاوی دڕنده‌وه و به‌به‌ر چاوی
کۆمه‌ڵێکی دیکه‌وه له‌شی ناسکیان وه‌به‌ر شه‌ق و به‌رد و بلووک ده‌داو
گیانیان لێ سه‌ند. فیلمی ئه‌و رووداوه ترسناکه له‌م مۆبایل بۆ ئه‌و مۆبایل
به‌رێ ده‌کرا و هێندێک که‌س که ده‌یان دیت ئاخێکی به‌زه‌ییان بۆی هه‌ڵ ده‌کێشا
و هیچی تر! ژنه کورده‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تاوانی "بێ ئه‌خلاقی"
له‌سه‌ر شاخی به‌رزی ره‌واندوزه‌وه به‌ریان دابووه‌وه خوار و به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان
له‌سه‌ره‌وه به‌ردی گه‌و‌ره‌یان به‌سه‌ردابوو تاکوو بمرێ! ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه بوو
له (سنگسار) کوشتنی شه‌وبۆ جوانه‌که و هێشوو و سارای باشوور به‌تاوانی
"نامووسپارێزی"، لووتبڕینی که‌ژاڵه‌که‌ی رانیه، کوێر کرانی ئامینه کچه
خوێندکاره ئێرانییه‌که ئه‌سیدی به ده‌موچاودا کرا و بۆ هه‌میشه بێبه‌ش
کرا له رووناکایی چاو، سه‌عیده کچه 14 ساڵه سیستانییه‌که که ئه‌وێش له
به‌رزاییه‌کانی زاهیدان به به‌رد کوژرا. هه‌موو ئه‌و جینایه‌تا‌نه له لایه‌ن
پیاوانه‌وه وته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن نزیکترین که‌سه‌کانی خۆیانه‌وه روویان دا.
ئه‌رێ کێ
ئه‌و ئیجازه‌یه‌ی به‌م پیاوه دڵره‌قانه داوه که به‌م شێوه‌یه ئه‌و ئینسانانه
له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی یان نه‌خێر له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه سزا بده‌ن؟ خودا!
کام خودا؟
.... ده‌مه‌وێ
که‌مێک له ئازاره‌کانی ئه‌وانه بدوێم. خۆم به ویژدانی ئازار چه‌شتووان
ده‌زانم، ناتوانم بێده‌نگ بم، به‌ڵام ده‌نگی من چ سوودێکی هه‌یه؟! ده‌کرێ
هه‌ست به ئازار بکه‌ی و به که‌س نه‌ڵێی؟ ره‌نگه! به‌ڵام ته‌حه‌موولی دژواره
هه‌ست به ئازارێک بکه‌ی و به‌ڵام بێده‌سه‌ڵات بی له ئاستیدا. موچورکم به له‌ش
دا دێ و نفره‌ت له‌و ده‌سه‌ڵات و کلتووره ده‌که‌م که به‌م شێوه مرۆڤه‌کان په‌روه‌رده
ده‌کا، نفره‌ت له‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌ی ئه‌م قانوونه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ پیاده کردوه!
له
جیهاندا سیستمێک ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه زاڵمانه و نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
ژنان قوربانیانی سه‌ره‌کی ئه‌و که‌لتوور و سیستم و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن که له
وڵاتانی دواکه‌وتوو و ئیسلامی‌دا حاکمن و به شێوه‌ی جۆراوجۆر له ماڵه‌کان،
له شوێنی کار، له شه‌قام، له قوتابخانه، زانکۆکان و.... سووکایه‌تیان پێ ده‌کرێ
و ده‌چه‌وسێنه‌وه و گیانیان لێ ده‌سه‌ندرێ.
له‌م
جیهانه‌دا هه‌موو شتێ فیدای قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بوون. له جیهانی ئه‌مڕۆدا
ئه‌ونده‌ی دیفاع له پرنسیپی ئیسلامی و ده‌مارگرژی و نامووسپه‌رستی ده‌کرێ،
قه‌ت ئه‌ونده بیر له سڕینه‌وه‌ی ئه‌و قانوون و کلتووره دارزیوه ناکرێته‌وه که
له زۆر وڵاتی ئه‌م دنیایه‌دا گیانی ئینسانه‌کان به بێ بایه‌خی چاو لێ ده‌کرێ و
زۆر ئاسان به ده‌ستی پیاوه ده‌مارگرژه‌کان سووکایه‌تی به جه‌سته‌یان ده‌کرێ
و ئاسان گیانیان لێ ده‌سه‌ندرێ.
ئه‌و
رۆژانه وێنه‌ی کچه ئه‌فغانستانییه‌که‌م پیشانی هاوکارێکم دا، ئه‌ویش به‌م قسه‌یه
بێزاری خۆی له‌م کرده‌وه‌یه ده‌ربڕی: "رێکخراوی تاڵیبان هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ
چاوه‌ڕوان ده‌کرێ". که‌ژاڵه‌که‌ی ناوچه‌ی پشده‌ر و بێتوێنم بیر خسته‌وه
که چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له کوردستانی ئازاد‌دا ئه‌ویش به ده‌ستی که‌سانی
نزیکی خۆی لووتیان بڕی. وتم ئه‌ی ئه‌وانه لووتی که‌ژاڵیان بڕی کێ بوون؟! به‌سه
تاکه‌ی هه‌واڵ و رووداوى پێشێلکارییه‌کان هه‌مووی ده‌بێ له خزمه‌تی سیاسه‌تدا
بن؟
چ شتێک
پاڵنه‌ری ئه‌م جۆره رووداوه ترسناکانه‌ن؟ توندوتیژی دژی ژنان، سیمای راسته‌قینه‌ی
چ کلتوور و یاسا و رێسایه‌که؟ ئایین؟ پیاوسالاری؟ پیاوسالاری به‌رهه‌می چ فکر و
ئایدۆلۆژییه‌که؟ ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌ست بۆ ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه ده‌به‌ن،
په‌روه‌رده‌ی چ فکر و ئایدۆلۆژیایه‌کن؟ هه‌موو ئه‌وانه جێی تێرامان و لێ وردبوونه‌وه‌ن.
یه‌که‌م
پاڵنه‌ری ده‌روونی له پشت هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه سیفه‌تی
توندوتیژئامێزی پیاوێک هه‌یه که تا ئێستاش ئه‌م سیفه‌ته تێروانینی زاڵی کۆمه‌ڵگه
دواکه‌وتووه‌کانه. ئه‌وه‌تا ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه‌ی له ئه‌فغانستان روویداوه له
وڵاته‌که‌ی ئێمه‌ش زۆر پێشتر رووی داوه.
18 _ 19
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژنێکم به ناوی "م" که ته‌مه‌نی له ده‌وروبه‌ری
45 ساڵ ده‌بوو بینی سیمایه‌کی شێواوی هه‌بوو، دڵم نه‌هات له‌خۆی پرسیار بکه‌م،
دواتر له ناسیاوێکی خۆیم بیست که ئه‌و ژنه چاره‌ره‌شه کاتی خۆی به هۆی ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی رایکردبوو، براکانی هه‌ر ئه‌و به‌ڵایه‌یا‌ن به‌سه‌ر
هێنابوو که به سه‌ر که‌ژاڵی باشوور و عایشه‌ی ئه‌فغانستان هاتبوو. به دڵنیاییه‌وه
هه‌رکام له ئێمه له‌وباره‌وه ئه‌گه‌ر به چاوی خۆمان رووداوی له‌و جۆره‌مان
نه‌دیبێ، بێگومان بیستوومانه.
حاشای لێ
ناکرێ ره‌فتاری توندوتیژ ئامێز له زۆر وڵات‌دا و ناوچه‌ی جۆراوجۆری جیهاندا به
شێوه‌ی جیاواز له دژی ژنان به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌ڵام ئه‌م کرده‌وه دزێو و
نامرۆڤانه‌یه (لووت بڕین) له که‌م وڵات‌دا ده‌بینرێ. کوردستان و ئه‌فغانستان! چ
عه‌ڵقه‌یه‌ک ئه‌مانه پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؟ بێگومان ئه‌م کرده‌وانه
زیاتر له‌و وڵاتانه رووده‌ده‌ن که له رووی وشیاری و عه‌قڵه‌وه له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری
و چه‌قبه‌ستوویی‌دا ده‌ژین.
دیارده‌ی
به‌رخوێن، به زۆر به‌شوودان، گه‌وره به بچووک، ره‌دووکه‌وتن، چه‌ند هاوسه‌ری و
سزا و کوشتنی ژنان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی "نامووس پارێزی" و...
هه‌موو ئه‌وانه له ئه‌فغانستانی ئیسلامی بوونیان هه‌بووه و هه‌یه، له
کوردستانیش ئه‌م دیاردانه بوونیان بووه به‌شێکیان ئێستاش له هێندێک ناوچه هه‌ر
ماون. بۆ نموونه دیارده‌ی دزێوی به‌رخوێن که ئایشه یه‌کێک بووه له
قوربانیانی ئه‌م دیارده دزێوه، به لای ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نامۆ نیه.
چۆنیه‌تی
رووداوه‌که‌ی عایشه له ئه‌فغانستان
عایشه له
ته‌مه‌نێکی که‌مدا له‌گه‌ڵ خوشکێکی وه‌ک "به‌رخوێن" ده‌درێن به بنه‌ماڵه‌یه‌ک
که مامی عایشه که‌سێکی لێ کوشتبوون، بۆ ئه‌وه‌ی خوێن رشتن کۆتایی پێ بێ . به‌ڵام
بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که که ده‌بنه ماڵه خه‌زووری ئه‌و دوو خوشکه، وه‌ک کۆیله‌یه‌ک
سه‌یری ئه‌م کچانه ده‌که‌ن و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه ئازار ده‌درێن،
تا وای لێ دێ عایشه له‌و ماڵه که له‌ناوچه‌ی ئه‌رزکان ده‌ژیان راده‌کا، به‌ڵام
پیاوانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له شاری قه‌نده‌هار ده‌یگرنه‌وه و به تاوانی ئه‌و
راکردنه که پێیان وایه شه‌رمه‌زاری بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان دروست کردوه، لووت و
گوێیه‌کانی ئه‌م کچه بێتاوانه ده‌بڕن. ئه‌م کاره‌ش گۆیا به حوکمی گرووپی
تالیبان و به ده‌ستی مێردی عایشه که چه‌کداری تالیبان بووه، ده‌کرێ. دواتر له
چۆڵه‌وانییه‌ک به نیوه گیانی فڕێی ده‌ده‌ن تاکوو بمرێ. به‌ڵام ده‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ربازه‌کانی
هێزی هاوپه‌یمانان که له‌و ناوچه‌یه له حاڵی گه‌ڕاندا ده‌بن، عایشه له حاڵێکی
شپرزه‌دا ده‌بیننه‌وه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی خۆیانی ده‌که‌ن و پاش 10
مانگ له لایه‌ن رێکخراوێکی خێرخوازه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری لووتی به‌رێ ده‌کرێ بۆ
وڵاتی ئه‌مریکا. وێنه‌ی عایشه به‌م شێوه‌یه له سه‌ر به‌رگی گۆڤاری
"تایم"ی ئه‌مریکا چاپ و بڵاو کرایه‌وه. ئه‌مه‌ش نیشاندانی نموونه‌یه‌ک
له ئازاره‌کانی ژنانی ئه‌فغانستان بوو. به‌ڵام گۆڤاری تایم داوای لێبوردنی له
خوێنه‌ره‌کانی کرد که به چاپ کردنی ئه‌م وێنه‌یه بۆته هۆی ئازاردانیان. ئه‌ی
کێ داوای لێبوردن له منداڵانی ئه‌فغانستان و کوردستان بکا که رۆژانه به‌به‌رده‌وامی
ئازاره‌کانی دایک و خوشکیان به چاو ئه‌بینن؟ منداڵه کوڕه‌کان ئه‌و کلتووره وه‌رده‌گرن
که له ره‌فتاری پیاوه‌کان دایه و منداڵه کچه‌کانیش مه‌زڵوومییه‌ت له دایکیان و
خوشکه گه‌وره‌کانیان وه‌رده‌گرن. به‌ڵام چ هێزێک ئه‌و جورئه‌ته‌ی هه‌یه له فکری
سرینه‌وه‌ی ئه‌و کولتووره نادادپه‌روه‌رانه دا بێ؟
هه‌ست و
روانگه‌ی تاوانباران (پیاوه موسڵمانه‌کان)
ئه‌وانه‌ی
به‌م شێوه دڕندانه‌یه ژنان سزا ده‌ده‌ن، نه‌ته‌نیا هه‌ست به تاوانێک ناکه‌ن، به‌ڵکوو
پێیان وایه فه‌رمانی ئیسلامیان جێبه‌جێ کردوه، چونکه ژن موڵکی پیاوه و ئیسلام
ئه‌و مافه‌ی به پیاو داوه که ژن ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی له فه‌رمانی ئه‌و کرد ده‌بێ
سزابدرێ! واته پیاوه ئیسلامییه‌کان پێیان وایه سزادانی ژنێک که سه‌رپێچی
بڕیاره‌کانیان ده‌کا ئه‌رکه و نابێ له هیچ قانوونێکی ده‌سکرد بترسن.
ئه‌گه‌ر
بڕوانینه کێشه‌کانی ژنان له وڵاتانی دواکه‌وتوودا زۆریان وه‌ک یه‌ک ده‌چن. بۆ
نموونه سزادانی ژن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نامووس. به دڵنیاییه‌وه هێزی کۆنه‌خواز
و پیاوانی ده‌مارگرژی تالیبانی ته‌نیا له ئه‌فغانستان بوونیان نیه، ئه‌گه‌ر
چاوێک له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت کوردستانی
ئازادییش بکه‌ین ده‌بینین ئه‌خلاقێکی کۆنه‌پارێزی ژیانی زۆر ژنی کردۆته
دۆزه‌خ. ئه‌م ئه‌خلاقه خه‌ریکه په‌ره ده‌ستێنێ و هه‌موومان هه‌ستی پێده‌که‌ین.
ئه‌وه‌ی له ئێران ده‌بینرێ به هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و قانوونه‌وه‌یه که
ئێستا له ئێران‌دا حاکمه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستان ده‌بینرێ زۆر جێگه‌ی
داخ و که‌سه‌ره.
هه‌ر که‌سێک
ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بێ رێی بکه‌وێته مه‌جلیسی پرسه‌ی ژنان له شاره‌کانی کوردستان
و که‌مێک گوێ بگرێ بۆ (پیاوێکی ئایینی) که بۆ قو‌رئان خوێنی بانگ ده‌کرێ بۆ
ئه‌و مه‌جلیسانه، باش هه‌ست ده‌کا و ده‌زانێ هێزی کۆنه‌خواز و توند‌وتیژئامێز له
کوردستانی باشوور به جۆرێکی دیکه خه‌ریکه باڵ به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکدا
ده‌کێشێ.
نموونه‌یه‌ک
به‌هاری
ساڵی رابردوو چوومه پرسه‌ی دۆستيکمان که دایکی کۆچی دوایی کردبوو. مه‌جلیسی پرسه‌که
له هالێک هه‌رچه‌ند زۆریش گه‌وره نه‌بوو، به‌ڵام زیاتر له 30 ژن له هاڵه‌که
دا دانیشتبوون. مه‌لایه‌کیان به خۆی و بڵینگۆیه‌کی گه‌وره‌وه
هێنابوو بۆ قو‌رئان خوێنی، مامۆستا که جار‌و بار له قو‌رئان خوێنییه‌که ماندوو ده‌بوو،
قسه‌ی بۆ ژنه‌کان ده‌کرد. ئه‌و ژنانه جگه له 3 یان 4 ژن هه‌موویان سه‌رپۆشیان
به‌سه‌ره‌وه بووه. مه‌لا به‌رده‌وام نه‌سیحه‌تی ژنانی ده‌کرد
و باسی ئاگری جه‌هه‌ننم و سزای یه‌زدانی بۆ سه‌ر ئه‌و ژنانه ده‌کرد که سه‌رپۆش
به‌سه‌ردا ناده‌ن یان گوێڕایه‌ڵی مێرده‌کانیان نین. له دێڕ به دێڕی قسه‌کانیدا
ترس و خۆف و توندوتیژی به‌دی ده‌کرا. "من کارم به‌وه نیه ژنان سه‌رپۆش
ده‌پۆشن یان نا و گۆناحه‌که‌ی چیه و له‌و دنیا چ عه‌زابێک ده‌کێشن، به‌ڵام خۆشکان
پێتان ده‌ڵێم سه‌رپۆش کۆمه‌ڵگه له فه‌ساد وبێ ئه‌خلاقی دوور ده‌خاته‌وه
" له‌م دێره‌دا چی به‌دی ده‌کرێ؟ ئه‌وه یه‌کێکه له دروشمه‌کانی رێژیمی دژی
ژنی کۆماری ئیسلامی که 31 ساڵه شه‌ڕی حیجاب له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران ده‌کا. هه‌موو
ده‌زانین پرسه جێگه‌ی هاوده‌ردی و هاوخه‌مییه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردوو، به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ بۆته سه‌کۆی بڵاو کردنه‌وه‌ی فکری کۆنه‌خوازانه و تۆقێنه‌ر له
دژی ژنان.
ئه‌رێ
ئه‌وانه له‌لایه‌ن کێوه ئه‌و ئیزنه‌یان پێ دراوه ئه‌م روانینه کۆنه‌په‌رستانه‌یه
له کۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو بکه‌نه‌وه؟
رێکخراوه‌کانی
ژنان، رووناکبیران، ئه‌وانه‌ی ئیددیعای مه‌ده‌نییه‌ت و پێشکه‌وتوویی و لایه‌نگری
له مافی یه‌کسانی مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن بۆ قسه‌یه‌ک ناکه‌ن؟ بۆ ئه‌و جورئه‌ته‌یان
تێدا نا‌بینرێ که به گژ ئه‌وانه‌دا بچنه‌وه که به‌م شێوه‌یه فکره‌کانی خۆیان
له کۆمه‌ڵدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟ بێده‌نگی مه‌جال بۆ ئه‌وانه زیاتر خۆش ده‌کا
تاکوو به که‌یفی خۆیان بۆچوونه کۆنه‌خوازانه‌کانیان له کۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو
بکه‌نه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر