نوشته شده در پنجشنبه بیست و
هشتم تیر 1386 ساعت 19:19 شماره پست: 1
كه‌جێمان هێشتی نه‌مان ده‌زانی مه‌ودای نێوانمان هێنده دوور ده‌بێته‌وه كه به ساڵه‌های ساڵ چاومان به یه‌كتری ناكه‌وێته‌وه....
به رۆیشتنمان غه‌مێكی قورسمان بۆ به‌جێ هێشتی.... خۆ ده‌شمانزانی دوای رۆیشتنی ئێمه به ده‌ست قسه‌ی هێندێك خه‌ڵكه‌وه چ ده‌چێژی، به‌ڵام ...

كه‌جێمان هێشتی نه‌مان ده‌زانی مه‌ودای
نێوانمان هێنده دوور ده‌بێته‌وه كه به ساڵه‌های ساڵ چاومان به یه‌كتری
ناكه‌وێته‌وه....
به رۆیشتنمان غه‌مێكی قورسمان بۆ به‌جێ هێشتی.... خۆ ده‌شمانزانی دوای رۆیشتنی ئێمه به ده‌ست قسه‌ی هێندێك خه‌ڵكه‌وه چ ده‌چێژی، به‌ڵام ...
به‌لای ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه گرنگ نه‌بوو ئه‌م رۆیشتنه به چ مه‌به‌ستێك‌و بۆ چ ئامانجێك بوو. یان هه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان نه‌بوو تا بزانن. ئه‌م رۆیشتنه به لای ئه‌وانه‌وه تاوانێك بوو دژی دابونه‌ریت‌و كولتووری كۆمه‌ڵگه. ئه‌وان ده‌ترسان، له یاغی بوونی كچ‌و خوشك‌و ژنی خۆیان، ئه‌وه زراوی بردبوون. ئه‌مه‌ش به‌لای ئه‌وانه‌وه تاوان بوو...
بۆیه ده‌رگای تانه‌و ته‌شه‌ر، لۆمه‌و قسه‌ی ناخۆش به رووی تۆی "دایك"دا كرابۆوه كه به جارێك دوو كچت یاخی ببوون‌و رێگای شاخیان گرتبوه به‌ر.
به‌ڵـێ ئه‌م رۆیشتنه بۆ تۆ كاره‌سات بوو.
....
بۆیه تۆش ویستت پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵێ ئه‌م رۆیشتنه له ناو خه‌ڵك دا بڵاوبێته‌وه‌و، خۆت گوته‌نی به‌م كاره‌ساته نه‌زانن، رێگای شاخت گرته به‌ر. دوای بڕینی رێگایه‌كی زۆر، به هیلاكی‌و شه‌كه‌تی خۆت گه‌یانده لامان.
گوتبووت هه‌ر نه‌بێ یه‌كێكیان دێنمه‌وه... نابێ نا، بۆ دووان... ئه‌ی هاوار!
.....
چاوه‌كانت پڕبوون له فرمێسكی پاڕانه‌وه... بۆخۆت باش ده‌تزانی ئه‌و بڕیاره‌ی ئێمه دابوومان، مه‌حاڵه په‌شیمان بوونه‌وه‌مان. گوتبووت به‌ختی خۆم تاقی ده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌شاین به‌خت له‌گه‌ڵت نه‌بوو!
له ئێمه ناهومێد بووی، رووت له‌م‌و له‌و ده‌كرد‌و ده‌تگوت: "تۆخوا هه‌ر یه‌كێكیانم له‌گه‌ڵ بنێرنه‌وه."
ئه‌وانیش دڵخۆشییان ده‌دایه‌وه: "دایه‌گیان! سه‌برت هه‌بێ، ئه‌م هه‌موو پێشمه‌ه‌رگه‌یه‌ت دیوه؟ هه‌موو دایكیان هه‌یه." بۆخۆت ئه‌مانه‌ت ده‌زانی، به‌ڵام پێت وابوو ئه‌وان پیاون‌و فه‌رقیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه....
ده‌زانم دڵنیا بووی‌و له ئێمه‌ت راده‌دی كه وه‌ك پیاوان ته‌نانه‌ت له‌وانیش باشتر ئه‌م رێگا سه‌خته ببڕین، ئاخه‌ر ئێمه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆت بووین‌و فێرت كردبووین چۆن له به‌رامبه‌ر سه‌ختییه‌كاندا خۆڕاگر بین. به‌ڵام تۆ له شتێكی دیكه ده‌ترسای‌و شتێكی‌تر ئازاری ده‌دای.
قسه‌ی خه‌ڵك. ئای له‌به‌ر قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه!... خۆ ئه‌ونده له فشار‌و ئازاری دوژمن نه‌ده‌ترسای ئه‌ونده له قسه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی خۆمان! ده‌ترسای.
....
پاش پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌یه‌كی زۆر، به‌چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه‌و به دڵێكی پڕ له ئازاره‌وه به‌ره‌وماڵ گه‌ڕایه‌وه. ئاخ دایه‌گیان! ئه‌و فرمێسكانه‌ت بۆ ئێمه‌ش چه‌ند به ئازار بوون.
له گه‌ڕانه‌وه‌تدا لات دایه‌وه ئه‌و ماڵه‌ی كوێره دێ‌یه‌كه‌ی كه پێش ئه‌وه‌ی بێیه لامان، له‌وێ لات دابوو تا ماندوویه‌تی رێگات لای ژنێكی مێهره‌بان! ده‌ربكه‌ی. یه‌كه‌م قسه كه دڵی داخورپاندی قسه‌ی ئه‌و ژنه نه‌ناسیاوه بوو كه دڵسۆزی!! بۆ كردی: "ئه‌وه نه‌هاتنه‌وه له‌گه‌ڵت؟ ئه‌ی ره‌ببی به كوشت چن." تۆش هیچت نه‌گوت ته‌نیا به هه‌ناسه هه‌ڵكێشانێك وه‌ڵامی دڵسۆزیی!! ئه‌و ژنه‌ت دایه‌وه.
چ ناخۆش‌و تاڵ بوو كه پاشان بۆ رازی كردنی دڵی ئه‌و خه‌ڵكانه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی تانه‌و ته‌شه‌ره‌كانیان، یان بڵێم له ترسی حاكمانی دڵڕه‌ش، ته‌ركی ئێمه‌ت كرد. له‌گه‌ڵ خواستی دڵ‌و بیركردنه‌وه‌كانیشت به‌ربه‌ره‌كانیت ده‌كرد.. وات نیشان ده‌دا كه هه‌رگیز بیرمان لـێ‌ناكه‌یه‌وه، جاروبار هێندێك كه‌س به دڵسۆزی‌و هێندێك كه‌سیش بۆ ئازاردانی تۆ هه‌واڵی ئێمه‌یان لێت ده‌پرسی، ئه‌تۆش به‌م قسانه وه‌ڵامت ده‌دانه‌وه: "كچی من نین، نامه‌وێن، بێبه‌ریم كردوون، له‌لای من باسیان مه‌كه‌ن‌و.....
دڵنیام كه قه‌ت له دڵه‌وه ئه‌و قسانه‌ت نه‌ده‌كرد، چونكه پاش 20 ساڵ كه هاتی بۆلامان بۆخت پێت لـێ‌ناو وتت "به‌دڵه‌وه ئه‌م قسانه‌م نه‌ده‌كرد، هه‌ناوم بۆتان سووتابوو رۆڵه! له ترسی قسه‌و باس خه‌ڵك‌و بوو...، به‌خوا ئێستاش كه دۆعای ژنه‌كه‌ی "یاغیان"م(1) بیردێته‌وه كزه‌م له جه‌رگی دێ".
...
به‌و حاڵه‌ش وازیان لـێ‌نه‌ده‌هێنای. "تاوانی خۆت بوو، زۆر به‌ده‌مته‌وه‌دان، كچ ده‌بێ بیبه‌ستییه‌وه، تۆ به‌ره‌ڵات كردبوون، بۆیه ئاوایان كرد"....
دایه‌گیان! تۆش دایكێكی ئازا نه‌بووی له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا راوه‌ستی‌و سه‌رت به‌رز راگری‌و شانازی به دایكایه‌تی خۆت بكه‌ی كه دوو كچت له رێی ئامانجێكی به‌رز‌و پیرۆزدا به‌جێیان هێشتووی. تۆ ئازایه‌تیت فێری ئێمه كرد‌و وات بارهێناین نه‌ترس بین، به‌ڵام نازانم بۆخۆت بۆ ئه‌و ئازایه‌تییه‌ت نه‌بوو؟ ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی ئێستا هه‌ته بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه، ئه‌و كاته داباتنه‌وه.
دایه گیان! ببووره زۆریش تاوانت نه‌بوو، كولتووری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه كه ته‌نیا ماڵداری‌و خزمه‌ت كردن به باوك‌و برا،و مێرد‌و... بۆ ژنان به ئه‌ركێكی پیرۆز ده‌زانن، جیا له‌مانه لادانه له رێساكانی ئه‌و كولتووره، لادانیش له‌و رێسایانه، واته رێسای پیاوسالاری، تاوانه. تاوانێكه كه ئێمه نرخه‌كه‌یمان دا...
له‌م باره‌وه هه‌ر تۆ سه‌ختی‌و ناخۆشیت نه‌دیت. ئه‌گه‌ر تانه‌و ته‌شه‌ریان له‌تۆده‌دا كه دایكێكی باش نه‌بووی چونكه به قه‌ولی ئه‌وان كچه‌كانت وا په‌روه‌رده نه‌كرد وه‌ك زۆر كچی دیكه‌ی ئه‌م كوردستانه له پێناوی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه قبووڵیان بكا، شه‌رمن‌و بێده‌نگ‌و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی پیاوان بن، بۆ ئێمه‌ش فڕێدانی ئه‌م دابونه‌ریته هه‌روا ئاسان نه‌بوو. ئێمه‌ش جێگه‌ی په‌سندی زۆر له خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان نه‌بووین، چونكه له رێساكانی ئه‌وان لامان دابوو. بۆیه ئێمه‌ش زۆرمان ئازار چێشت.
چ ئازارێك له‌وه به‌ژانتر كه بۆ ماوه‌ی 19 ـ 20 ساڵ هیچتان لێتان نه‌پرسین، نه تۆ، نه باوكی ره‌حمه‌تیمان، نه براكانمان‌و.... له‌به‌ر چی‌و له پێناوی چی؟ ته‌نیا له‌به‌ر قسه‌و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵك! ده‌زانی ئه‌وه بۆ ئێمه چه‌نده ناخۆش بوو؟ دیاره ئه‌وانه‌ی رێی خه‌بات ده‌گرنه‌به‌ر‌و ده‌بنه پێشمه‌رگه، ده‌بێ ده‌ست له زۆر شت هه‌ڵ‌گرن‌و ناڕه‌حه‌تی ته‌حه‌مول بكه‌ن. یه‌كێك له‌وانه ره‌نگه دووری كه‌س‌و كار بێ‌و ئه‌وه شتێكی زۆر ئاساییه، به‌ڵام تووڕه‌بوونی كه‌س‌و كار‌و هه‌ڵوێستی ناڕه‌وای ئه‌وان به‌لایانه‌وه نه‌ك ئاسایی نیه، به‌ڵكوو زۆریش ناخۆشه‌و هه‌ستێكی به ئازاره.
له لای ئێمه‌ش خه‌ڵكانێك هه‌بوون به قسه‌كانیان هێنده‌ی دیكه هه‌ستیان ده‌رووشاندین، به تایبه‌ت به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه هێنده‌ی دیكه ئازار ده‌دراین.
...
دایكه گیان! به هاتنت پاش 20 ساڵ‌و ئه‌و قسانه‌ی له زمانی خۆته‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێمان لـێ‌بوو، زیاتر هان دراین كه به‌رده‌وام‌و خۆڕاگربین له بڕینی رێگای سه‌ختی خه‌بات‌و تێكۆشان. بۆ ئێمه له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه ئیدی تۆش هاتوویه‌ته سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه كه بۆ رزگار بوون له ژێرده‌سته‌یی‌و زوڵم‌و سته‌م‌و سووكایه‌تی، چ رێگایه‌ك هه‌یه بێجگه له‌م رێگه‌یه‌ی ئێمه هه‌ڵمان بژاردوه، من چ روون له روخسار‌و فرمێسكه‌كانتدا ئه‌وه‌م خوێنده‌وه كه نه‌ك لێمان تووڕه نیت، شانازیشت پێوه ده‌كردین.
سپاسی گه‌وره‌ییت ده‌كه‌م دایكی ئازیزم

هاوینی
1385ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر