نوشته شده در یکشنبه پنجم
اردیبهشت 1389 ساعت 14:27 شماره پست: 133
ئایا
تیشكی هه‌تاو به‌شێوه‌ی یه‌كسان به‌سه‌ر ژنان و پیاوان دا بڵاو نابێته‌وه؟ مه‌گه‌ر
هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك به باران ته‌ڕ نابن؟ نا!نا! ئامار نیشان ده‌دا كه
پیاوان دوو به‌رابه‌ری ژنان له گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆردا نه‌خشیان هه‌یه. له به‌رامبه‌ردا
ژنان دوو هێنده‌ی پیاوان له پێناو هاوسه‌نگی كه‌شوهه‌وادا تێده‌كۆشن
كاره‌ساتێكی گه‌وره و جیهانی چاوه‌ڕوانیمان ده‌كا
ئێستا ئیدی كاتی هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی خێرایه. ده‌بێ ژیانی ئه‌م تۆپه كه شوێنی ژیانی منداڵان و نه‌وه‌كانمانه، رزگار بكه‌ین. هه‌ر تاكێك له ده‌ست خۆی دایه كه بڕیار بدا و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له وێران كردن یا رزگار كردنی شوێنی ژیاندا روون بكاته‌وه
كاره‌ساتێكی گه‌وره و جیهانی چاوه‌ڕوانیمان ده‌كا
ئێستا ئیدی كاتی هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی خێرایه. ده‌بێ ژیانی ئه‌م تۆپه كه شوێنی ژیانی منداڵان و نه‌وه‌كانمانه، رزگار بكه‌ین. هه‌ر تاكێك له ده‌ست خۆی دایه كه بڕیار بدا و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له وێران كردن یا رزگار كردنی شوێنی ژیاندا روون بكاته‌وه
وه‌رگێران
له فارسییه‌وه: كوێستان فتوحی
ئایا تیشكی هه‌تاو به‌شێوه‌ی یه‌كسان
به‌سه‌ر ژنان و پیاوان دا بڵاو نابێته‌وه؟ مه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌ك یه‌ك به
باران ته‌ڕ نابن؟ نا!نا! ئامار نیشان ده‌دا كه پیاوان دوو به‌رابه‌ری ژنان له
گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆردا نه‌خشیان هه‌یه. له به‌رامبه‌ردا ژنان دوو هێنده‌ی پیاوان
له پێناو هاوسه‌نگی كه‌شوهه‌وادا تێده‌كۆشن
كاره‌ساتێكی گه‌وره و جیهانی چاوه‌ڕوانیمان ده‌كا
ئێستا ئیدی كاتی هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی خێرایه. ده‌بێ ژیانی ئه‌م تۆپه كه شوێنی ژیانی منداڵان و نه‌وه‌كانمانه، رزگار بكه‌ین. هه‌ر تاكێك له ده‌ست خۆی دایه كه بڕیار بدا و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له وێران كردن یا رزگار كردنی شوێنی ژیاندا روون بكاته‌وه. هه‌ركه‌س ده‌توانێ به ره‌فتاری خۆی، راده‌و شێوه‌ی كه‌ره‌سه و خواردنێك كه كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێ، گازی كه‌ربۆنێك سات به‌سات به‌ره‌وژوور به‌رێ یان كه‌می بكاته‌وه. ئاكامه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه به هۆی پیس بوونه‌وه وه‌دی هاتوه‌و وه‌دی دێ، جێگه‌ی داخه. ئه‌و گۆڕانه ده‌توانێ 5 تا 20 له سه‌دی به‌رهه‌می نه‌پاڵێوراو میللی جیهان له ناوبه‌رێ. له حاڵێك دا هه‌ر ئێستا ده‌كرێ ته‌نیا به كارهێنانی یه‌ك له سه‌د له‌و ده‌ركه‌وته (یانی نزیك 270 میلیارد یورۆ له ساڵ‌دا، له پێوه‌ری جیهانی دا) پێش به به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و كاره‌ساته بگیردرێ.
ئه‌و ره‌وته‌ی ئێستا ده‌بێته هۆی ئه‌وه گه‌رمای تۆپی زه‌وی تا ساڵی 2100 به رێژه‌ی دوو تا شه‌ش پله زیاد بكا‌و له ئاكام دا له لایه‌كه‌وه به توانه‌وه‌ی كێوه سه‌هۆڵه‌كان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌میی ئاو، له هه‌ر شه‌ش مرۆڤ یه‌كیان له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی له‌ناوچوون به‌ره‌وڕوو ده‌بێ. واته سه‌دان میلیون مرۆڤ بێ ماڵ و حاڵ ده‌بن، سه‌دان میلیۆن كه‌س ده‌بێ له شوێنی ژیانی خۆیان رابكه‌ن و، له هه‌ر 10 جۆر گیانله‌به‌ریش، چوار جۆریان له ناو ده‌چن.
به سه‌رنجدان به‌و هه‌لومه‌رجه، ئیدی كات نه‌ماوه. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه به كرده‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگیرێ. هه‌نگاوێك كه به‌داخه‌وه ئاسانیش نیه.
له‌م كاته‌دا ئینسان ده‌بێ بڕیار بدا كه چ بكا تا به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ژیانی ئه‌و و منداڵانی ئه‌و له نێو نه‌چێ و له پله‌ی یه‌كه‌م دا ئه‌و بڕیاره له ده‌ستی ئه‌وانه دایه كه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته.
له راستی دا هه‌نگاوه‌كانی ئێستای ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا، كاریگه‌ری خۆی تا ساڵی 2050 ده‌رده‌خا. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه ئیدی ناتوانرێ پێشی رووداوێك بگیرێ كه له ساڵی 2050دا رووده‌دا. پسپۆڕان ساڵی 2075یان وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا راگه‌یاندوه. ساڵانێك كه ئێمه نه‌ماوین و رۆڵه‌كانمان و منداڵه‌چووكه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ كاره‌سات به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. یانی كه‌سانێك كه بۆخۆیان له روودانی كاره‌ساته‌كاندا چووكترین نه‌خشیان نه‌بووه.
وێڕای هه‌موو پێداگرییه‌كان به‌رامبه‌ر به روودانی كاره‌سات له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی، به‌ڵام ناوه‌ندی ئه‌سڵیی كاره‌سات له ناوچه‌كانی باكوور ده‌بێ. شوێنێك كه هه‌ر ئێستاش له هه‌ژارترین ناوه‌ندی جیهان به حیساب دێ. پێویسته بگوترێ كه له‌سه‌دا 25ی گازی كه‌ربۆنیكێك كه گۆی زه‌ویی كردوه به تۆپێكی گه‌رم و پیس و هه‌ناسه لێ¬براو، له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌رێ ده‌كرێ بۆ ئه‌تمۆسفۆر "جو". وڵاتێك كه ئێستاش ته‌نانه‌ت ئاماده نیه واژۆی هیچ قه‌راردادێك بكا كه پابه‌ندی بكا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گازه.
كاره‌ساتێكی گه‌وره و جیهانی چاوه‌ڕوانیمان ده‌كا
ئێستا ئیدی كاتی هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی خێرایه. ده‌بێ ژیانی ئه‌م تۆپه كه شوێنی ژیانی منداڵان و نه‌وه‌كانمانه، رزگار بكه‌ین. هه‌ر تاكێك له ده‌ست خۆی دایه كه بڕیار بدا و به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له وێران كردن یا رزگار كردنی شوێنی ژیاندا روون بكاته‌وه. هه‌ركه‌س ده‌توانێ به ره‌فتاری خۆی، راده‌و شێوه‌ی كه‌ره‌سه و خواردنێك كه كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێ، گازی كه‌ربۆنێك سات به‌سات به‌ره‌وژوور به‌رێ یان كه‌می بكاته‌وه. ئاكامه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه به هۆی پیس بوونه‌وه وه‌دی هاتوه‌و وه‌دی دێ، جێگه‌ی داخه. ئه‌و گۆڕانه ده‌توانێ 5 تا 20 له سه‌دی به‌رهه‌می نه‌پاڵێوراو میللی جیهان له ناوبه‌رێ. له حاڵێك دا هه‌ر ئێستا ده‌كرێ ته‌نیا به كارهێنانی یه‌ك له سه‌د له‌و ده‌ركه‌وته (یانی نزیك 270 میلیارد یورۆ له ساڵ‌دا، له پێوه‌ری جیهانی دا) پێش به به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و كاره‌ساته بگیردرێ.
ئه‌و ره‌وته‌ی ئێستا ده‌بێته هۆی ئه‌وه گه‌رمای تۆپی زه‌وی تا ساڵی 2100 به رێژه‌ی دوو تا شه‌ش پله زیاد بكا‌و له ئاكام دا له لایه‌كه‌وه به توانه‌وه‌ی كێوه سه‌هۆڵه‌كان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌میی ئاو، له هه‌ر شه‌ش مرۆڤ یه‌كیان له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی له‌ناوچوون به‌ره‌وڕوو ده‌بێ. واته سه‌دان میلیون مرۆڤ بێ ماڵ و حاڵ ده‌بن، سه‌دان میلیۆن كه‌س ده‌بێ له شوێنی ژیانی خۆیان رابكه‌ن و، له هه‌ر 10 جۆر گیانله‌به‌ریش، چوار جۆریان له ناو ده‌چن.
به سه‌رنجدان به‌و هه‌لومه‌رجه، ئیدی كات نه‌ماوه. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه به كرده‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگیرێ. هه‌نگاوێك كه به‌داخه‌وه ئاسانیش نیه.
له‌م كاته‌دا ئینسان ده‌بێ بڕیار بدا كه چ بكا تا به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ژیانی ئه‌و و منداڵانی ئه‌و له نێو نه‌چێ و له پله‌ی یه‌كه‌م دا ئه‌و بڕیاره له ده‌ستی ئه‌وانه دایه كه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته.
له راستی دا هه‌نگاوه‌كانی ئێستای ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا، كاریگه‌ری خۆی تا ساڵی 2050 ده‌رده‌خا. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه ئیدی ناتوانرێ پێشی رووداوێك بگیرێ كه له ساڵی 2050دا رووده‌دا. پسپۆڕان ساڵی 2075یان وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا راگه‌یاندوه. ساڵانێك كه ئێمه نه‌ماوین و رۆڵه‌كانمان و منداڵه‌چووكه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ كاره‌سات به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. یانی كه‌سانێك كه بۆخۆیان له روودانی كاره‌ساته‌كاندا چووكترین نه‌خشیان نه‌بووه.
وێڕای هه‌موو پێداگرییه‌كان به‌رامبه‌ر به روودانی كاره‌سات له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی، به‌ڵام ناوه‌ندی ئه‌سڵیی كاره‌سات له ناوچه‌كانی باكوور ده‌بێ. شوێنێك كه هه‌ر ئێستاش له هه‌ژارترین ناوه‌ندی جیهان به حیساب دێ. پێویسته بگوترێ كه له‌سه‌دا 25ی گازی كه‌ربۆنیكێك كه گۆی زه‌ویی كردوه به تۆپێكی گه‌رم و پیس و هه‌ناسه لێ¬براو، له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌رێ ده‌كرێ بۆ ئه‌تمۆسفۆر "جو". وڵاتێك كه ئێستاش ته‌نانه‌ت ئاماده نیه واژۆی هیچ قه‌راردادێك بكا كه پابه‌ندی بكا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گازه.
بۆ ئه‌وه‌ی له ئاست كاره‌ساتی كه‌شوهه‌وا راوه‌ستین و خۆمان رێك بخه‌ین پێویستمان به سێ مه‌رج هه‌یه: یه‌ك: هه‌ست به روودانی كاره‌ساتێكی له‌و چه‌شنه بكه‌ین و بتوانین هاو خه‌می له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه بكه‌ین كه به هۆی ئه‌وه‌وه له‌ناو ده‌چن.
دوو: نابێ هیچ جۆره قازانجێكمان له گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆردا هه‌بێ‌و سێهه‌م ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ توانای پێش¬بینی و لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانمان هه‌بێ تا بتوانین له روودانی ئه‌و رووداوانه‌دا كه به‌ڕێوه‌ن، ئاكامێك بگرین و داهاتوو بێنێنه‌پێش چاومان. چ كه‌سێك ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدایه؟ كاتێك به وردی سه‌رنج ده‌ده‌ین، ده‌بینین كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه‌و ده‌توانن به كرده‌وه كاریگه‌رییان هه‌بێ و سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه ژنان زۆر زیاتر له پیاوان ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كار‌و كرده‌وه‌ی پیاوانه ده‌بێته هۆی خێرایی ئاڵوگۆڕه‌كانی كه‌شوهه‌وا. به‌ڵام ئه‌وه ژنانن كه زۆرتر ده‌بنه قوربانی ئاڵوگۆڕ له ئه‌تمۆسفۆردا.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له سوئێد كراوه، پیاوان له ته‌مه‌نی نێونجی دا دوو به‌رابه‌ری ژنانی ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا وزه به كار دێنن. هۆكارێك كه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا راگه‌یاندراوه بریتی‌یه له: یه‌ك، پیاوان ئۆگرییه‌كی زۆر زیاتریان به ماشێن، شۆفیری و توند رۆیشتن هه‌یه. دوو، ئۆگری زۆر به خواردنی گۆشت. ئه‌و مه‌یل و ئۆگرییه له پیاوان دا زۆر زیاتر له ژنان و ریشه‌ی له فه‌رهه‌نگێكی كۆن دا هه‌یه كه پیاو به گۆشت خواردنی زۆر پیاوتر ده‌بێ. هه‌موو كه‌س ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی له بیره له كاتی منداڵی‌دا كه به‌شی گۆشت و كه‌بابی باوك دوو یا سێ به‌رابه‌ری ژن یان منداڵه‌كان بوو. ئه‌و فه‌رهه‌نگه نه‌وه دوای نه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه و له‌و رێیه‌ش دا كۆمپانیا و سه‌نعه‌ته گه‌وره‌كانی را‌گرتن و پێگه‌یاندنی به‌راز، مانگا‌و مه‌ڕ هه‌روه‌ها مریشك و قه‌ل و... به جۆرێك په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و به شێوه‌یه‌كی لێشاویش به هۆی به‌كارهێنانی هورمون و ده‌رمانی شیمیایی، رۆژبه‌رۆژ به‌رهه‌می گۆشت له زیادبوون دایه بۆ به هێنانه بازاڕ‌و به قیمه‌تی هه‌رزان و په‌ره‌یان به خواردنی ئه‌و به‌رهه‌مه له كۆمه‌ڵگه‌دا داوه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌كرێ بڵێین، ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانی گۆشت له دنیادا، به‌رپرسایه‌تی 18 له سه‌دی چوونه سه‌ری گازی كه‌ربۆنیكی له ئه‌ستۆیه. به‌رهه‌مهێنان و به‌خێو كردنی نیو میلیارد گا و مانگا، 7/1 میلیارد مه‌ڕو بزن، بۆته هۆی ئه‌وه كه كونی لایه‌ی ئۆزون رۆژبه‌رۆژ گه‌وره‌تر ببێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته بڕینه‌وه‌ی داری دارستانه گه‌وره‌كان بۆ خۆراكی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ش ده‌كرێ هۆكارێك بێ بۆ چوونه سه‌ری گازی كه‌ربۆنیك. ئه‌و دارستانانه ده‌توانن پێشگیری له چوونه سه‌ری ئه‌و گازه بكه‌ن، به‌ڵام رۆژ به رۆژ له‌ناو ده‌چن.
سێهه‌مین هۆكار زۆر ئاسانه. پیاوان به گشتی زۆر كه‌متر له ژنان سه‌رنج ده‌ده‌نه ژینگه. ئه‌وان گوێ ناده‌نه جیاكردنه‌وه‌ی زبڵ‌و زاڵه‌كان و گرنگی‌یه‌ك ناده‌ن به‌و خاڵانه‌ی كه هه‌ر یه‌ك به نۆره‌ی خۆیان یارمه‌تی به پاراستنی ژینگه ده‌كه‌ن.
ناوه‌ندی گرین ـ پیس دوای راپرسی‌یه‌ك كه له ساڵی 2004 كردوویه‌تی رایگه‌یاندوه 50 له‌سه‌دی ژنان گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆریان به مه‌ترسی‌دار هه‌ڵسه‌نگاندوه، له حاڵێك دا ته‌نیا 41 له‌سه‌دی پیاوان ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌بووه. له ئاكامی ئه‌و گۆڕانه‌دا 70 له‌سه‌دی ژنان بۆ ژیانی منداڵ‌و نه‌وه‌كانیان نیگه‌رانن. به‌ڵام ته‌نیا 41 له‌سه‌دی پیاوان ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌یه.
دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ی توێژینه‌وه به ناوی PIK له ساڵی 1998 له راپۆرتێك دا رایگه‌یاندوه كه ژنان زیاتر له پیاوان خۆیان له تیشكی خۆر "اشعه ماوأ بنفش" ده‌پارێزن، له پیاوان زیاتر میوه‌و سه‌وزیجات ده‌خۆن، كه‌متر ئاو به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن‌و كه‌متر شۆفێری ده‌كه‌ن. ژنان خه‌باتكارانی پله یه‌كن له به‌رابه‌ر گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆردا.
وڵاتانی یه‌كگرتووی ئورووپا بڕیاریان داوه تا ساڵی 2020 وزه‌ی جێنشینیی كه گازی كه‌ربۆنیك دروست ناكا له 5/6 له سه‌ده‌وه به 20 له سه‌د بگه‌یه‌نن، ئه‌وه شتێكی باشه. به‌ڵام گرفتێكی چووكه له نێوه‌دا هه‌یه. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا وزه‌ی ناوكی (ئه‌تۆمی) وه‌ك وزه‌ی جێ‌نشین به حیساب دێ یان نا؟ وڵاتی فه‌رانسه به ته‌واوی هێزه‌وه له سه‌ر وزه‌ی ناوكی وه‌ك وزه‌ی جێ‌نشین پێ‌داده‌گرێ و له ئاڵمانیش ئه‌و باسه له گۆڕێ دایه‌و به‌داخه‌وه لایه‌نگرانی وزه‌ی ناوكی ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه.
ئه‌تمۆسفۆر گرفتی ئه‌مڕۆ؟
گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆر مه‌سه‌له‌یه‌كی نوێ نیه. له ساڵی 1896، یانی زیاتر له 110 ساڵ له‌وه‌پێش، سوئانته ئارینوس، زانای سوئێدی به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك رایگه‌یاند كه گۆی زه‌وی به‌ره‌و گه‌رم بوون ده‌ڕواو ئه‌وه‌ش به‌ره‌كه‌تێكه بۆ مرۆڤه‌كان! ئارینوس كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبل بوو، روونی كرده‌وه كه سووته‌مه‌نی سه‌رچاوه‌گرتوو له زوغاڵ، نه‌وت و گاز ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ری زیاتری گازی كه‌ربۆنیك و له‌و لایه‌نه‌وه پله‌ی گه‌رمای تۆپی زه‌وی ده‌چێته سه‌رێ. زه‌وییه بێ‌به‌رهه‌مه‌كان و قاتی و قڕی پێوه‌ندی به رابردووه‌وه ده‌بێ و هه‌لومه‌رجی ئه‌تمۆسفۆر باشتر ده‌بێ. له‌و ده‌ورانه‌دا گه‌رما باش و به ئاوه‌دانی به حیساب ده‌هات و سه‌رماش به شتێكی خراپ و وێرانكه‌ر.
وایكینگه‌كان له هه‌وای گه‌رمی ساڵه‌كانی 900 تا 1300 توانیان به مه‌ڕداری، یارمه‌تییه‌كی گه‌وره به باشتر بوونی ژیانی ئینسانه‌كان هه‌ر له گریله‌نده‌و تا ئه‌مریكا بكه‌ن. له ئورووپا شاری تازه درووست بوون و رێژه‌ی دانیشتوان له 30 میلیونه‌وه بوو به 80 میلیون. دوای ساڵه‌كانی 1300 كه سه‌هۆڵبه‌ندان حاكم بوو دووباره شارنشینی و خه‌ڵك له ناو چوون. هاوینان باران و زستانانیش سه‌هۆڵبه‌ندان. دانه‌وێڵه هه‌ڵی نه‌ده‌داو زۆربه‌ی دێهاته‌كان له‌ناو چوون و برسیه‌تی باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا كێشا. ته‌مه‌نی ئینسانه‌كان 10 ساڵ كورتتر بۆوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌رم بوونی تۆپی زه‌وی به مه‌ترسی حیساب نه‌ده‌كرا و به‌ره‌كه‌تی به‌دواوه بوو. به‌ڵام له ساڵه‌كانی 80 و له دوای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌وه مه‌ترسیی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی جیددی راگه‌یاندراو له‌و كاته به‌دواوه هه‌ر پله‌یه‌ك كه به گه‌رمای ئه‌تمۆسفۆره‌وه زیاد ده‌بێ، كاره‌ساتی ئه‌تمۆسفۆر له راستیی نزیكتر ده‌بێته‌وه. كاره‌ساتێك كه ئاكامه‌كانی ده‌كرێ به هاوتای شه‌ڕه‌كان به‌راورد بكرێ.
له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا ده‌كرێ به‌ڕوونی ببینرێ كه چۆن وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندو پێشكه‌وتوو له گه‌رم بوونی تۆپی زه‌وی سوود ده‌بینن و دیسانیش وڵاتانی هه‌ژارو یا له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دا به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌چن. بۆ نموونه وڵاتێكی وه‌ك كانادا و رووسیه یا وڵاتانی ئیسكاندیناوی له گه‌رمتر بوونی هه‌وا ئه‌وپه‌ڕی كه‌ڵكی لێ‌وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها زۆر له وڵاتانی ئورووپایی به گه‌رمتربوونی پله‌ی گه‌رما چ له بواری وه‌رزێری و چ له لایه‌نی تووریستییه‌وه زیاتر ده‌پشكوون.
90 ساڵ دواتر له كونفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌یلاخ له ساڵی 1986 ره‌وتی ئاڵوگۆڕی ئاوهه‌وا جیهانی لێ ئاگادار كرایه‌وه‌و له ساڵی 1992 بۆ یه‌كه‌مین جار له كونفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ری‌و وڵاتانی حاكم له دنیادا ئه‌ركیان خرایه سه‌رشان به‌رزبوونه‌وه‌ی گازی كه‌ربۆنیك كه به‌رهه‌می تێكۆشانه هه‌سته‌یی‌یه‌كانه كه‌م بكه‌نه‌وه‌و له پیس كردنی هه‌وای تۆپی زه‌وی خۆبپارێزن. هه‌رچه‌ند ئێمه ئێستا ده‌زانین كه ئاكامی ئه‌و كۆنفرانسه تاچه‌نده به‌ره‌وپێش چووه و ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وكات چۆن به‌رێوه‌یان بردوه!
له ساڵی 2005، 141 وڵاتی دنیا پرۆتۆكولی كیوتۆیان واژۆ كرد و له ژێر رووناكایی ئه‌و پرۆتۆكوله‌دا بڕیاریان دا تا ساڵی 2012 چوونه‌سه‌ری گازی كه‌ربۆنیك له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 1990 به‌رێژه‌ی 5 له‌سه‌د بێننه خواره‌وه. وڵاتی ئاڵمان له‌و ساڵانه‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی پارێزگاری له ژینگه‌دا، توانی رێژی چوونه سه‌ر گازی كه‌ربۆنیك له سه‌دا 12 بێنێته خوار، له حاڵێك دا وڵاتی ئه‌مریكا وه‌ك گرنگترین وڵاتی پیسكه‌ری ئه‌تمۆسفۆر، ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوو قه‌راردادی توكیوش واژۆ بكا.
داهاتوویه‌كی كه له چاوه‌ڕوانی ئێمه و منداڵه‌كانی ئێمه دایه، له مانگه‌كانی رابردوودا زۆر به روونی خۆی ده‌رخستوه. كێوه سه‌هۆڵه‌كان خه‌ریكی توانه‌وه‌ن و له‌ته به‌ردی گه‌وره له‌دوای خۆیان به‌جێ‌دێڵن كه ره‌وتی هاتوچۆی ئاو به توندی ده‌گۆڕێ و ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی مه‌ترسیی داری ئاو له جیهان دا. چۆمه‌كانی وه‌ك "راین" له هاوینان دا وشك ده‌بن و ده‌بنه ئاوه‌رۆیه‌كی بێ‌گیان. وزه‌ی كاره‌با كه به هۆی جه‌ریانی چۆمه‌كانه‌وه كار ده‌كه‌ن له كار ده‌كه‌ون و چیتر ناتوانن درێژه به كاری خۆیان بده‌ن. ئاوه‌ڕۆكان ده‌بنه شوێنێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی جۆراوجۆره‌ها میكرۆب. به‌هۆی گه‌رمای زۆر و وشك بوونی زیاد له ئه‌ندازه دارستانه‌كان وه‌ك قوتوویه‌كی شه‌مچه (شقارته) ده‌سووتێن و ده‌بنه خۆڵه‌مێش. به‌رهه‌می زه‌وییه وه‌رزێرییه‌كان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌و پێداویستی‌یه‌كانی ژیان، ده‌گاته لانی كه‌می خۆی. هه‌ڵچوون‌و داچوون (جزر و مد) و با تونده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌ته سه‌هۆڵه‌كان له بن پێی ورچه‌كان دا ون ده‌بن. بوونه‌وه‌ران و مرۆڤه‌كان له وڵاتانی دواكه‌وتوو ئیدی ئیمكانی ژیانیان نابێ. گرنگترین به‌نای مێژوویی له مه‌عبه‌ده‌كانی تایله‌ند تا بیگ بنگ له له‌نده‌ن له‌ژێر ئاودا له‌ناو ده‌چن. به‌رینترین سه‌ده‌كان، ره‌نگه بتوانن ته‌نیا وڵاتانی پله یه‌كی جیهان له مه‌ترسی رزگار بكه‌ن، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌ش ته‌زمین ناكرێ.
له‌و نێوه‌دا دیسان تانه‌ی مێژوو له یه‌كه‌م قۆناغی دا ژنان وه‌به‌رده‌دا. بۆ نموونه به هۆی گه‌رمای مه‌رگهێنه‌ری ساڵی 2003 له ئورووپای نێوه‌راست، 15 تا 20 له‌سه‌د ژنان زیاتر له پیاوان، گیانیان له‌ده‌ست داوه. به هۆی ئه‌و به‌ڵایانه‌ی به‌سه‌ر كه‌سوكاریان دێ، ئه‌وه ژنانن زۆرتر ئازار ده‌بینن و زیاتر له پیاوان به هۆی كاره‌ساتی سروشتی‌یه‌وه ده‌مرن. ئاماره‌كان نیشان ده‌ده‌ن له كاره‌ساتی وه‌ك سێڵاوی نئواورلئان و یا سونامی، ژنان زیاتر له پیاوان گیانیان له‌ده‌ست دا. له زه‌وی له‌رزه‌ی پاكستان له ساڵی 2005 ژنان به هۆی مانه‌وه له ماڵه‌كان دا و گرنگی نه‌دان بۆ دیتنه‌وه‌یان، چوار به‌رابه‌ر زیاتر له پیاوان مردن. له ئه‌فریقا و ئاسیا كه ژنان له بنه‌ڕه‌ت دا به‌رپرسی ئاماده‌كردنی ئاو و خۆراكن، به هۆی گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆر و كه‌میی ئاو و خۆراك رووبه‌ڕووی هه‌لومه‌رجێكی زۆر پڕئازار ده‌بنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ژنان له ته‌واوی جیهان دا، ته‌نیا ساحه‌بی یه‌ك له سه‌دی زه‌وی كه‌شاوه‌رزیین. له به‌رابه‌ریش دا به‌رپرسایه‌تی نیوه‌ی مادده خۆراكییه‌كانی جیهانیان له ئه‌ستۆیه. ته‌واوی ئه‌وانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ژنان زۆر هۆكاری راسته‌قینه‌ی دیكه‌یان هه‌یه بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆر و ده‌بوو به ته‌واوی هێزه‌وه پێش به‌و كاره‌ساته بگرن. چالاكانی مافه‌كانی ژنان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن ده‌بوو ده‌وره‌كانی فێركاری بۆ ژنان رێك بخرێ و به شێوه‌یه‌كی ئامانجدار ئه‌وان له لقه‌كانی تكنیكی، به‌رنامه‌رێژی و وه‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كانی بڕیاردان و چاره‌نووسساز رێنوێنی بكرێن.
ژنان له جووڵاندان!
سونیتا نارائین، وانگاری ماتاهائی، سوزان سولومون و زۆر ژنی دیكه له سه‌راسه‌ری جیهان دا له خه‌باتكارانی چالاكی دژی وه‌رسووڕانی ئه‌تمۆسفۆر به‌حیساب دێن. ئه‌وانه توێژینه‌وه ده‌كه‌ن، دار ده‌ڕوێنن، كتێب ده‌نووسن، ئاشی با دروست ده‌كه‌ن، سیناریۆ ده‌نووسن، تێده‌كۆشن قانوونه‌كان په‌سه‌ند بكرێن. ئه‌وانه له دێهلین یان له بروكلی و یان له دارستانه ره‌شه‌كان دا ده‌بن. بۆ دوو كه‌س له‌وانه، رووداوی چرنۆبیل راچه‌نینێكی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و خه‌بات دژی گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆر و مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ژینگه رابكێشرێن. بۆ هێندێكی دیكه‌یان رووداوی GAU له ساڵی 1986 خاڵی ده‌ستپێكه. ئه‌و ژنانه ده‌بوو بۆ سه‌لماندنی به‌شداری و تێكۆشانی خۆیان له هه‌لومه‌رجێك كه تا ئه‌و ساته پێوه‌ندیدار به پیاوانه‌وه بوو شه‌ڕ بكه‌ن و ئه‌و بیر كردنه‌وه خراپانه‌ی تا ئه‌وكاته به‌رامبه‌ر به ژنانی چالاك له‌و بواره‌دا هه‌بوو بسڕنه‌وه. ئه‌مڕۆ ژنان لێبڕاوانه بۆ پاراستنی ژینگه تێده‌كۆشن و توانیویانه تا راده‌یه‌ك جێ‌و پێی خۆیان قایم بكه‌ن. هێندێك له‌و ژنانه له وڵاتانی هه‌ژار دا ده‌ژین، شوێنێك كه پاراستنی سروشت به‌رامبه‌ر به شه‌ڕ دژی هه‌ژاری له پله‌ی دووهه‌م دایه. وانگاری ماتائی و سونیتا نارائین له‌و جۆره ژنانه كه یه‌كه‌میان خه‌ڵاتی نۆبێلی برده‌وه‌و دووهه‌میان رێبه‌ری ئه‌نیستیتۆیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی پاراستنی ژینگه‌یه.
سونیتا نارائین
ژنێكی 46 ساڵه‌ی خه‌ڵكی هیندووستانه، وڵاتێك كه ئابوورییه‌كه‌ی به‌ره‌و پشكووتن ده‌ڕواو ژینگه به ئاسانی خه‌ریكه له‌ژێر عه‌مباری ماشێن و ده‌زگاكانی سه‌نعه‌ت دا ده‌نێژرێ. به‌ڵام سونیتا ده‌یه‌وێ رێگه له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه بگرێ كه وڵاتانی سه‌نعه‌تی ده‌یكه‌ن. كاتێك ناوبراو كه له ساڵه‌كانی 70 له دیهلی خوێندكار بوو، شه‌ڕی بۆ پاراستنی داره‌كان ده‌ست پێ‌كرد. ئه‌و دارانه‌ی كه به هۆی ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی شاره‌كان به خێرایی له‌ناو ده‌چوون. له‌و ده‌ورانه‌دا پیس بوونی ژینگه گرفتی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. هێندێك كه‌س رایان وابوو كه له پێش دا ده‌بێ په‌ره بستێنین، دوای ئه‌وه ده‌توانین له‌باره‌ی پیس بوونی ژینگه‌وه قسه بكه‌ین. سونیتا له‌و ساڵانه‌دا چالاكانه بۆ پاراستنی ژینگه تێ‌ده‌كۆشا، ته‌نیا هۆكارێكی كه ناوبراو باسی ده‌كرد، ئه‌وه بوو كه یه‌كیان به بێ ئه‌وه‌ی دیكه سوودێكی نیه. سونیتا به هه‌وڵ و تێكۆشانه به‌رده‌وام و بێوچانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا و توانی له شاری دیهلی خه‌تێكی ئوتوبووس¬ڕانی دامه‌زرێنێ كه به گاز كاری ده‌كرد. ناوبراو ده‌ڵێ زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌یه كه ئێستا وڵاتانی وه‌ك هیندووستان و چین به‌رپرسی پیس بوونی هه‌وا بناسرێن، له حاڵێك دا زۆرترین به‌رز بوونه‌وه‌ی گازی كه‌ربۆنیك هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژئاوایی و رۆژهه‌ڵاتی وه‌ك ئه‌مریكا و ئورووپان. ئه‌وانه ده‌بێ به زوویی و به‌شێوه‌یه‌كی رادیكاڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌و گازه به‌ره‌و كه‌می به‌رن تاكوو بۆ وڵاتانی وه‌ك هیندووستان و چین هه‌لومه‌رج بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری پێك بێ.
سولومون له ساڵی 1986 له جه‌مسه‌ری باكوور درێژه‌ی به توێژینه‌وه‌ی خۆی دا، هه‌وا به راده‌یه‌ك سارد بوو كه چاوی راستی به‌ستی. سوزان له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی 30 ساڵ بوو، بۆ یه‌كه‌مین جار كونی ئوزونی دیته‌وه. توێژینه‌وه‌كه‌ی ناوبراو له تاقیگه كاریگه‌ری خراپی گازی كه‌ربوونیكی به‌رزبۆوه‌ی به‌تایبه‌ت له جه‌مسه‌ری باكوور به ئیسبات گه‌یاند. ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌و ئاكامی توێژینه‌وه‌كه‌ی ناوبراو له كونفرانسی پاریس له رێكه‌وتی 2ی فیوریه‌ی 2007 دیسانه‌كه پێی له‌سه‌ر داگیرایه‌وه. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه ئه‌مڕۆ زۆر دره‌نگتره له‌وه‌ی كه بیرمان لێ ده‌كرده‌وه. ئاشكرایه كه مرۆڤه‌كان له نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مه‌وه به‌رپرسن له به‌رزبوونه‌وه و زۆر بوونی گازكه‌ربۆنیك.
ئورسێلا ئێسلادك
ئورسێلا هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌بای سالم و خاوێن به‌رهه‌م بێنێ. كارێك كه تا ساڵی 1997 هیچ كه‌س نه‌یتوانی بیكا. ئێستا به‌شێكی بچووك له ئاڵمان به 39750 ماڵه‌وه له‌و جۆره كاره‌بایه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
هه‌ر له‌و كاته‌وه كه له ساڵی 1986 بارانی رادیۆئاكتیو له چێرنوبیل به‌سه‌ر باغچه‌كه‌ی ئورسیلا دا باری، شوێنێك كه 5 مندڵه‌كه‌ی ئه‌و خه‌ریكی یاری بوون، بڕیاری دا دژی ئه‌تۆم و وزه‌ی ناوكی راپه‌ڕێ. دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌و له سه‌ردان بۆ لای كۆمپانیاكانی كاره‌با بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای خاوێن له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بوو، بڕِیاری دا بۆخۆی لقێك بۆ كاره‌بای تایبه‌تی دامه‌زرێنێ و خه‌ڵكی هان ده‌دا كه له‌و كاره‌بایه كه‌ڵك وه‌رگرن. ئێستا كه ساڵانێك له‌وه رابردوه، ئورسێلا بۆخۆی سه‌ری سووڕ ماوه له‌و كاره‌ی خۆی و ده‌ڵێ نازانم ئه‌و ئازایه‌تییه‌م له كوێ هێنا كه كارێكی له‌و چه‌شنه بكه‌م. ئه‌مڕۆ كۆمپانیای كاره‌بایه‌ك كه ئورسێلا دامه‌زرێنه‌ری بووه نه‌ته‌نیا كاره‌بای خاوێن، به‌ڵكوو گازی ناشیمیاییش ده‌دا به مشته‌رییه‌كانی خۆی. 17 كه‌س له‌و 22 كه‌سه‌ی هاوكاری ئه‌و شیركه‌ته‌ن له ژنان پێك هاتوون. دروشمی ئورسێلا ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر كارێكی ئه‌تۆ له ژینگه‌یه‌كی بچووك دا جێ‌به‌جێ بووه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌كرێ ئه‌و پرۆژه‌یه له هه‌موو جێیه‌ك به‌رێوه‌بچێ.
كلودیا كمفرت
37 ساڵه‌یه، به‌رنامه‌ڕێژی كامپیوتێره، پڕۆفیسۆره له لقی ژینگه و ئابووری له زانستگه‌ی برلین، یه‌كێك له‌و ده‌گمه‌ن كه‌سانه‌یه كه ده‌توانێ كه‌ڵك له ماشێنه‌كانی "سولار"و كاره‌بای وه‌رگیراو له وزه‌ی با به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له برقی ئاسایی به‌راورد بكا. له رابردوودا ناویان لێ نابوو "پووره شێته‌ی ژینگه" چونكه ئه‌و ژنه لاوه دایمه قسه‌ی له جۆری تازه‌ی وه‌زه "انرژی" له داهاتوودا ده‌كردو به قسه‌كانی خۆی پیره پیاوانی سیاسه‌ت و ئابووری بێ‌تاقه‌ت ده‌كرد. ئێستا كه دنیا له مه‌ترسیی گه‌وره‌ی گۆڕانی ئه‌تمۆسفۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ر گازی كه‌ربۆنیك سه‌رنجی هه‌موو وڵاتان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردوه، داوا و پرس و راكان روویان له‌و كردوه. ئه‌و پرس و رایانه‌ی كه كلودیا ده‌بوو به زیاتر له 80 له سه‌دیان وڵامی نا بداته‌وه. له داهاتوویه‌كی نزیك دا، سێهه‌مین به‌شی راپۆرت له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌تمۆسفۆر له un له‌گه‌ڵ ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه كلودیا كردوویه‌تی بڵاو ده‌بێته‌وه. ناوبراو وه‌ك پسپۆر له لقی وزه و پاراستنی ژینگه، ئێستا لقی وزه، "ایاب"و "ژهاب"و ژینگه له ئه‌نستیتۆیه‌ك دا به‌ڕێوه ده‌با. كلودیا بۆخۆی گیاخۆره‌و نێوان ماڵی خۆی و شوێنی كاره‌كه‌ی به دووچه‌رخه ده‌پێوێ و له‌وێ خه‌ریكی ته‌راحی سیناریۆ تازه‌كانه له بواری ژینگه‌و وزه ساڵامه‌ته‌كان. ناوبراو ده‌ڵێ هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و ناخۆش به‌ڕێوه‌یه بۆیه هه‌ر كارێك له به‌رابه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا له ده‌ستم بێ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌م.
وانگاری ماتاهایی
كاتێك كه وانگاری ته‌مه‌ن 67 ساڵه‌ی كینیایی، پسپۆر له لقی بیولۆژی له ساڵی 2004 خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلی برده‌وه، زۆر كه‌س به سه‌ر سوورمانه‌وه پرسیاریان ده‌كرد كه تكایه بڵێن ناشتنی دار چ پێوه‌ندییه‌كی به ئاشتیی جیهانییه‌وه هه‌یه!
كومیته‌ی ئاشتیی نۆبێل بۆی روونكردنه‌وه كه وانگاری ماتاهایی نموونه‌یه‌كی روونه له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌تاهه‌تایی و كاریگه‌ر له دیموكراسی و مافی مرۆڤ به تایبه‌ت مافی ژنان. 30 میلیۆن دار له ماوه‌ی 30 ساڵ دا له ژێر به‌رپرسایه‌تی "ماما می تی" (دایكی داره‌كان) له لایه‌ن 100 ژنه‌وه نێژراون. ناوبراو له ساڵی 1977 دا بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی "گرین بلت"ی دانا، چونكه ده‌یویست دژی بێ مافییه‌كانی ژنان له ئه‌فریقای هه‌ژاردا شه‌ڕ بكا. ناوبراو ده‌ڵێ كاتێك دیتم ژنانی وڵاته‌كه‌م نه ئاوی خاوێن، نه چیلكه‌و چاڵێك بۆ ئاور، نه خواردنێك بۆ خۆیان و گیانله‌به‌ركانیان هه‌یه، بیرم له‌وه كرده‌وه كه ژنان ده‌بێ دار بڕوێنن به‌م جۆره له دژی هه‌ژاری و برسیه‌تی شه‌ڕ بكه‌ن و زه‌وی له له‌ناوچوون رزگار بكه‌ن.
وانگاری، دایكی سێ منداڵه‌و ته‌ڵاقدراوه‌و نازناوی "ئه‌و ژنه شێته"ی له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی كینیای له‌سه‌ر دانراوه. ناوبراو دوای هه‌ر چالاكییه‌كی دار ناشتن كه رێكی ده‌خست یا ده‌كه‌وته زیندان یان سه‌ری له نه‌خۆشخانه وه‌ده‌رده‌نا. به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چووه و هه‌لومه‌رج گۆڕاوه. وانگاری ئێستا جێگری وه‌زیری ژینگه‌یه له كینیا‌و یه‌ك له‌شكر سه‌رباز، له ژێر رێبه‌ری ئه‌ودا خه‌ریكی دار ناشتنن.
سه‌رچاوه:
"آ‌وای زنان" ژماره 62ی ساڵی 2009
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر