نوشته شده در پنجشنبه
هفدهم تیر 1389 ساعت 9:34 شماره پست: 150
26ى ژوئه‌ن رۆژی
جیهانیی پشتیوانی له قوربانیانی
ئه‌شکه‌نجه‌یه. دیسامبری
ساڵی 1984 له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌یمانی مه‌نعی شکه‌نجه په‌سند کراوه و 14 ساڵ
دواتر ئه‌م په‌یمانه که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه
26ى ژوئه‌ن رۆژی جیهانیی پشتیوانی له قوربانیانی ئه‌شکه‌نجه‌یه. دیسامبری
ساڵی 1984 له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌یمانی مه‌نعی شکه‌نجه په‌سند کراوه و 14 ساڵ
دواتر ئه‌م په‌یمانه که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
شکه‌نجه
کردوه‌یه‌که بۆ په‌ره‌پێدانی ترس و تۆقاندن له کۆمه‌ڵگه‌دا، بۆ کپ کردنی ده‌نگی
مۆخالیفان وئۆپۆزیسیۆن،که له لایه‌ن ئه‌وانه‌به‌کار ده‌هێنرێ که ده‌یانه‌وێ
هه‌ر خۆیان له ده‌سه‌ڵات دا بن و خه‌ڵک ملکه‌چیان بێ. شکه‌نجه خراپترین شێوه‌ی
توندوتیژییه، چونکه قوربانییه‌کان ناتوانن دیفاع له خۆیان بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕای
قه‌ده‌غه بوونی ئه‌م کرده‌وه‌یه له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه
و پابه‌ند بوونی زۆر له وڵاتان به په‌یمانی دژی ئه‌شکه‌نجه، به‌ڵام تا
ئێستاش له لایه‌ن زۆر له ده‌سه‌ڵات و رێژیمه جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌وه، ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یمانه‌شیان واژۆ کردوه، ئه‌شکه‌نجه و ئازار و ئه‌زیه‌تی
مرۆڤه‌کان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. یه‌ک له‌و ده‌سه‌ڵات و نیزامانه‌ی که به ئه‌شکه‌نجه
و ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ری به‌ناوبانگن، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه. ئه‌م رێژیمه
تا ئه‌مڕۆش کۆنوانسیۆنی دژی ئه‌شکه‌نجه‌ی به ره‌سمی نه‌ناسیوه و به‌و په‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه
وه‌ک به‌شێک له یاسای شه‌ریعه‌ت ده‌ڕوانێته ئه‌شکه‌نجه و به‌ڕێوه‌ی ده‌با.
ساڵی 2002، گه‌ڵاڵه‌یه‌ک چوو بۆ مه‌جلیس، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ده‌یتوانی رێگه
بۆ په‌سند کردنی کونوانسیۆنی دژی شکه‌نجه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له
لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه خۆش بکا، به‌ڵام شوورای نیگابانی کۆماری ئیسلامی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی
به ناته‌با له‌گه‌ڵ رێوشوێنه‌کانی ئیسلام ناو برد و پێشی په‌سند کردنی گرت.
هه‌ر له
سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی ئه‌و رێژیمه‌وه، جیهانیان شاهیدی پێشێلکردنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی
مافی زیندانیان له ئێران‌دا بوون ، به تایبه‌تی زۆر له‌و زیندانییه
سیاسییانه‌ی دوای ئازادبوونیان هه‌لومه‌رجی نێوزیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یان
هێناوه‌ته به‌رباس و روونیان کردۆته‌وه که زیندانوانه‌کان بۆ ئێعترافوه‌رگرتن
له به‌ندییه‌کان به‌وپه‌ڕی بێبه‌زه‌ییه‌وه ئه‌و مرۆڤه به‌ندییانه‌یان ئازار
داوه و به توندترین شێوه شکه‌نجه‌ی رۆحی و جیسمییان داون. هه‌ر
ئێستاش به هه‌زاران ئینسانی بێ‌تاوان له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به مه‌به‌ستی
تێک‌شکاندن و رووخاندنیان به توندترین شێوه ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن. قه‌مچی
لێدان و ده‌ستدرێژیی جینسی، یه‌کێکن له ئه‌شکه‌نجه باوه‌کان له کۆماری
ئیسلامی‌دا. به سه‌دان و هه‌زاران له‌و که‌سانه‌ی له زیندانه‌کانی
رێژیمی کۆماری ئیسلامی رزگاریان بووه، هه‌تا کۆتایی ته‌مه‌نیان کاریگه‌ریی ئازاره‌کانی
نێو زیندان له‌ژیانیاندا ماوه‌ته‌وه و ده‌مێنێته‌وه.
رێکخراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ ، به سه‌دان جار سه‌باره‌ت به ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌درانی
زیندانیانی سیاسی له نێو زیندانه‌کانی ئێران‌دا، ره‌خنه‌یان له ده‌وڵه‌تی ئێران
گرتوه، به‌ڵام ره‌خنه لێگرتن و مه‌حکوومکردنی ئه‌و رێژیمه و چاوه‌دێرییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
مافی مرۆڤ هیچ کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌فتاری دڕندانه‌ی رێژیمی ئێران دانه‌ناوه
و ره‌فتار و کرده‌وه‌کانی ئه‌و رێژیمه به نیسبه‌ت مافی مرۆڤه‌وه به‌ره‌و باشی نه‌چووه.
هه‌لومه‌رجی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که به تاوانی جیابیری له زیندان دان نه‌ک
باشتر نه‌بووه به‌ڵکوو خراپتریش بووه. ئه‌و رێژیمه تا ئێستاش نه‌ک
هه‌ر به په‌یماننامه جیهانییه‌کان پابه‌ند نییه به‌ڵکوو که‌مترین شه‌رم
له ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی کاربه‌ده‌ستان و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی خۆی له به‌ندیخانه‌کاندا
ناکا و بگره پاساویشیان بۆ دێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر له ده‌یه‌ی سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا چاوه‌دێرانی مافی مرۆڤ ده‌یانتوانی سه‌ردانی
ئێران بکه‌ن، ساڵانێکی زۆره به هۆی سه‌ره‌ڕۆیی رێژیمی ئێرانه‌وه نه‌یانتوانیوه
و رێگه‌یان پێنه‌دراوه سه‌ردانی زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن. ئه‌مه‌ش هه‌لومه‌رجی
زیندانییانی له ئێران هێنده‌ی دیکه به ئازارتر کردوه.
به‌داخه‌وه
له ئێران‌دا ئه‌شکه‌نجه و ئازار وا له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤه‌کان ورۆحیاتی ئه‌وان
تێکه‌ڵاو بووه که به ده‌گمه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وتوونه‌ته به‌ر
ئازار و ئه‌شکه‌نجه له لایه‌ن ده‌وروبه‌ریانه‌وه ده‌رک ده‌کرێن و ئه‌و
هه‌لومه‌رجه‌یان بۆ پێک دێ که ئازاره‌کانیان ساڕ‌ێژ بێته‌وه.
چون برینه‌کان
ساڕ‌ێژ ده‌بنه‌وه؟
بۆ
دروستکردنی هه‌لومه‌رجێکی له‌بار بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی ئه‌شکه‌نجه بوون
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ له نێو خه‌ڵک دا ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ره‌کان ئاشکرا و
ریسوا بکرێن، دوژمنی ئه‌وان، رای گشتیی خه‌ڵکه، رای گشتیش به‌مجۆره دروست ده‌بێ
که له راگه‌یه‌نه‌کاندا باس له جۆره‌کانی ئه‌شکه‌نجه بکرێ. وه‌ک ئه‌و ئه‌شکه‌نجانه‌ی
که قوربانییه‌کان تووشی ئازارێکی زۆر ده‌که‌ن، به‌ڵام جێگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌که به
له‌شیانه‌وه دیار نییه، بۆ نموونه ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆحی. هه‌روه‌ها باس له ره‌فتاری
شگه‌نجه‌گه‌ره‌کان و ئه‌و پێشێلکارییانه بکرێ که ئه‌وان به‌رامبه‌ر به‌و مرۆڤه
بێده‌سه‌ڵاتانه ده‌یکه‌ن.
لایه‌نێکی
دیکه‌ش که له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌شکه‌نجه‌دراواندا گرنگه بایه‌خی پێ بدرێت ئه‌وه‌یه
باس له‌وه بکرێ ئه‌وانه‌ی له‌باری رۆحییه‌وه ئه‌شکه‌نجه دراون کۆمه‌ڵگه چۆنیان
ره‌فتار له‌گه‌ڵ بکا. به‌داخه‌وه له کۆمه‌لگه‌ی ئێران‌دا که‌سانێک هه‌ن که له
زیندانه‌کاندا له لایه‌ن زیندانوانانه‌وه. ده‌ستدرێژیی جنسییان کراوه‌ته سه‌ر و
سووکایه‌تی به جه‌سته‌یان کراوه،. ئه‌و که‌سانه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ژن بن،
کاتێک که له زیندان رزگار ده‌بن، زۆر جار به هۆی ئه‌وه‌ی دیسان جارێکی دیکه له
لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه سووکایه‌تییان پێنه‌کرێ و به چاوی سووک چاویان لێنه‌کرێ،
ناتوانن باس له ئازاره‌کانیان بکه‌ن، باس له‌وه بکه‌ن که له به‌ندیخانه‌دا
چی‌یان به‌سه‌ر هێناون. ئه‌م باس نه‌کردن و شاردنه‌وانه، ده‌بنه هۆی ئازاری ده‌روونی.
بۆیه پێویسته هه‌لومه‌رجێک له کۆمه‌ڵگه‌دا دروست بکرێ که ئازار چێشتووان،
بتوانن به ئارامی برینه‌کانیان سارێژ بێته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر