نوشته شده در سه شنبه
هفدهم اسفند 1389 ساعت 15:1 شماره پست: 165
8ی مارس
رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان، بیرهێنه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنانی جیهانه
بۆ گۆڕینی هه‌لومه‌رجی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. 8ی
مارس رۆژێکه که ژنان به ده‌سه‌ڵات و سیستمی سیاسیی وڵاته‌کانیان راده‌گه‌یه‌نن
پێوانه‌ی ئازادیی کۆمه‌ڵگه، ئازادیی ژنانه. به سیستمی پیاوسالاری کۆمه‌ڵگه‌ی
راده‌گه‌یه‌نن هه‌تا خواسته‌کانمان که دابین بوونی ئازادی و یه‌کسانییه، نه‌یه‌ته‌دی،
ده‌ست له خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵناگرین.
8ی مارس
رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان، بیرهێنه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنانی جیهانه
بۆ گۆڕینی هه‌لومه‌رجی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. 8ی
مارس رۆژێکه که ژنان به ده‌سه‌ڵات و سیستمی سیاسیی وڵاته‌کانیان راده‌گه‌یه‌نن
پێوانه‌ی ئازادیی کۆمه‌ڵگه، ئازادیی ژنانه. به سیستمی پیاوسالاری کۆمه‌ڵگه‌ی
راده‌گه‌یه‌نن هه‌تا خواسته‌کانمان که دابین بوونی ئازادی و یه‌کسانییه، نه‌یه‌ته‌دی،
ده‌ست له خه‌بات و تێکۆشان هه‌ڵناگرین.
ئه‌مساڵیش
له کاتێکدا رێز له خه‌بات و خۆراگریی ژنانی جیهان بۆ مافه‌کانیان ده‌گیرێ، که
تائێستاش له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا یه‌کسانیی ژن و پیاو نه‌هاتۆته‌دی. له زۆربه‌ی
وڵاتاندا سێبه‌ری قانوونه پڕ له هه‌ڵاواردنه‌کان به‌سه‌ر ژنانه‌وه
قورسایی ده‌کا. هه‌ژاری، نه‌خوێنده‌واری، ده‌سترانه‌گه‌یشتن به ئیمکاناتی له‌شساغی
و چه‌وسانه‌وه‌ی جینسییه‌تی، ژیانی میلیۆنان ژنی تاریک و تاڵ کردوه.
8ی
مارسی ئه‌مساڵ حاڵ و هه‌وایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
زنجیره‌یه‌ک شۆرشی دژی دیکتاتۆری ده‌ستی پێ کردوه و خه‌ڵک له دژی سته‌م وناعه‌داڵه‌تی
خرۆشاون و ده‌یانه‌وێ سێبه‌ری دیکتاتۆری له‌سه‌ر خۆیان راماڵن. هه‌موو دنیا
شاهیدی راپه‌ڕینی توونێس و میسر بوو که چۆن کۆشکی دیکتاتۆرانیان رووخاند و له‌رزه‌یان
خسته دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی له چه‌شنی ئه‌وان له وڵاتانی دیکه.
هه‌واڵی
ئازاد بوونی هه‌ر وڵات و مرۆڤێک له ده‌ست دیکتاتۆر و زاڵم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
باوه‌ڕیان به ئازادی و به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤ هه‌یه، جێێ دڵخۆشی و شانازییه و
بێگومان بۆ هه‌ر دیکتاتۆر و زاڵمێکیش ،ئه‌م جۆره هه‌واڵانه،وه‌ک کابووسێک وان و
خه‌وی ئارامیان لێ تێک ده‌دا.
منیش وه‌ک
زۆربه‌ی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز دڵخۆش و هیوادار بووم به شادی و رزگاریی ئه‌و
خه‌ڵکانه و رووخانی ئه‌و دیکتاتۆرانه. به‌ڵام پرسیارێک له ناخمدا دێت و وده‌چێ
و ئازارم ده‌دا. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ژنانی ئه‌م وڵاتانه که ئاوا ئازایانه له
ریزی رووخێنه‌رای کۆشکی دیکتاتۆراندا بوون و هه‌ن، چاره‌نووسیان چی به‌سه‌ردێ؟ به‌تایبه‌تی
که مه‌زهه‌بییه توندئاژۆ‌کان له‌م وڵاتانه نفووز و کاریگه‌رییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ
هه‌له‌کان به قازانجی خۆیان بقۆزنه‌وه. بڵێی ژنانی ئه‌و وڵاتانه هه‌رئه‌و به‌رهه‌مه
نه‌چننه‌وه که ژنانی ئێران له شۆڕشی 1357 چنیانه‌وه؟ به‌ڵام شتێکی که له
نیگه‌رانییه‌که‌م که‌م ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه ئه‌زموونی
خه‌ڵکی ئێرانیان له ساڵی 57دا له‌به‌رچاوه و تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه نابن که
به هیوای ئازادی و به‌بێ هیچ ناسینێک، ده‌نگ به حکوومه‌تێک بده‌ن که به ناوی
ئیسلام و له ژێر بانگه‌شه‌ی دادپه‌روه‌ری و ...دا هه‌ستی ئایینیی خه‌ڵک به
قازنجی خۆی ده‌قۆزێته‌وه به‌ڵام دواترده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ره‌ڕۆ و سته‌مکار
و مافه ره‌واو ئینسانییه‌کانیان ده‌خاته ژێر پێ.
ئه‌زموونی
ئێران ده‌توانێ وشیار کردنه‌وه بێ بۆ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه و به تایبه‌تی بۆ
ژنان که نا به هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌زهه‌بی بڵێن. خه‌ڵکی ئاگا و وشیاری ئه‌و
وڵاتانه به تایبه‌تی ژنان له‌وه تێگه‌یشتوون که ئازادی و به‌رابه‌ریی
مافه‌کانیان به پێوانه و ستاندارده جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ، له ژێر
سایه‌ی حکوومه‌تێکی مه‌زهه‌بییدا هه‌رگیز وه‌دی نایه. ئه‌گه‌ر ژنێک
به‌پێچه‌وانه بیر بکاته‌وه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ چاوپۆشی له مافی یه‌کسان
له‌گه‌ڵ پیاواندا بکا.
هه‌لومه‌رجی
ژنان له ئێران
ئه‌مڕۆ
یه‌کیك له‌و وڵاتانه‌ی که ژنانیان له هه‌لومه‌رجێکی ناله‌باری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووری دا ده‌ژین، وڵاتی ئێرانه. له رێژیمی کۆماری
ئیسلامی‌دا ژنان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و به‌رده‌وام مافه‌کانیان پێشێل
ده‌کرێ و به شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه رووبه‌رووی توندوتیژی و سووکایه‌تی و سته‌م و
ناعه‌داڵه‌تی ده‌بنه‌وه. ئازادیخوازان و چالاکانی ژن ته‌نیا به
تاوانی هه‌وڵدان بۆ وه‌دیهاتنی دنیایه‌کی ئازاد و دادپه‌روه‌ر، ده‌خرێنه قه‌فه‌زی
زیندانه‌کانه‌وه وحوکمی ناڕه‌وا و نامرۆڤانه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
به‌ڵام
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ژنانی ئێران به هۆی خه‌باتیكی دوور و درێژی
مافخوازی و راوه‌ستان و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رستانی ده‌سه‌ڵاتدار،
ده‌سکه‌وتی به‌نرخیان وه‌سه‌ریه‌ک ناوه و یاسا و کولتووری پیاوسالار نه‌یان
توانیوه ئه‌وان له ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوون دوا بخه‌ن.
32 ساڵه
به‌رده‌وام ژنان له شه‌قامه‌کان، له شوێنه گشتییه‌کان، له خوێندنگه و شوێنی
کار و... ریزیان له ریزی پیاوان جیا ده‌کرێته‌وه و سووکایه‌تییان پێده‌کرێ. 32
ساڵه کۆماری ئیسلامی بۆ قایم کردنی بناغه‌ی نیزامه‌که‌ی، به سه‌دان شێوه‌ی
فێڵاوی خه‌ریکی دروستکردنی دیوار و کۆت و به‌ندی جینسییه‌تییه، به‌ڵام ژنانی
ئێران نه‌چوونه‌ته ژێر بار و له‌گه‌ڵ ئه‌م رێژیمه کۆنه‌په‌رست و ناحاڵییه‌دا که‌وتوونه
ململانێ ورووبه‌رووبوونه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ململانێیه هه‌ر له سبه‌ینێی به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی ئه‌و رێژیمه‌وه که به نافه‌رمانی له دژی ده‌ستووری حیجابی زۆره‌ملیی
خومه‌ینییه‌وه ده‌ستی پێ کرد، ئێستاش به شێوه‌یه‌کی ئاگایانه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ده‌بینین ژنان به ئه‌زموونێکی زۆری خه‌باته‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی حه‌ره‌که‌ته
ئێعترازییه‌کاندان. دیاره زۆر پێشتر له‌وه‌ڕێکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌یه‌ک که
به ناوی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ناوی ده‌ر کردوه، بزووتنه‌وه‌ی ژنان وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌راو له ئارا دا بووه و ئێستاش، به‌شێکی سه‌ره‌کییه له
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی ئێران. به هیچ جۆر ناکرێ حاشا له نه‌خشی به‌رچاوی
ژنان له‌و خۆپێشاندان و حه‌ره‌که‌ته ئێعترازییانه دا بکرێ که له دژی رێژیم له
گۆڕێدان. حزووری بەرچاو و ئازایانه‌ی ژنان لە حه‌ره‌که‌ته ئێعترازییه‌کاندا
نیشانەی ئەوەیە كە نیزامی كۆماری ئیسلامی ئەو ئامانجەی 32ساڵە به‌زەبر و زەنگ
دەیەوێ بیچەسپێنێ _ جیاکردنه‌وه‌ی ژن وپیاو _ پێی نەگەیشتوە. ئەمڕۆ دەبینین
بەبێ سەرنجدان بەو دیوارانەی ئەو نیزامە بۆی دیاری كردوون، ژنان و پیاوان دەست لە
نێو دەستی یەك، بۆ نەمانی دیكتاتۆرییەت و وەدیهاتنی ئازادی و دیموكراسی لە
شەقامەكان به‌ده‌نگی به‌رز دروشمی مردن بۆ دیكتاتۆرییەت دەڵێنەوە. ئەو دیواره‌ی هه‌ڵاواردن
كە نیزامی كۆماری ئیسلامی ویستوویەتی بیكاتە كولتوورێكی جێگرتوو لە كۆمەڵگەدا،
رووخاوه. ئەگەر ئەمڕۆ زۆربەی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی ئێران شانازی بە بوونی
ژنان لە ریزی خۆپیشاندانەكاندا دەكەن، ئه‌گه‌ر خوێنی ژنێک ده‌که‌نه نماد و سه‌مبولی
خه‌باتی ئازادیخوازی، بەرهەمی خەباتی مه‌ده‌نیی دەیان ساڵەی ژنان لە دژی نایەكسانی
لە مەیدانە جۆراوجۆرەكاندایه. ژنان به ئه‌زموونێکی زۆری خه‌باتی
مافخوازییه‌وه له‌و حه‌ره‌که‌تانه دا به‌شدارن. بێگومان ئه‌وبه‌شدارییه
ده‌بێته ده‌سته‌به‌رێک بۆ دابینبوونی مافه‌کانی ژنان له ئێرانی داهاتوو
دا. چاوه‌ڕوانییش له چالاکانی ژن ده‌کرێ له درێژه‌ی خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژناندا
به‌به‌رنامه‌یه‌کی روونه‌وه له حه‌ره‌که‌ته مه‌ده‌نییه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن.
ئاماده‌بوون
و به‌شداریی ئازایانه‌ی ژنان له‌و حه‌ره‌که‌تانه‌دا و ئه‌زموونی دوور و درێژی خه‌باتی
مه‌ده‌نی دژی دیکتاتۆری و پیاوسالاری و دانی ئه‌و هه‌مووه نرخه له
لایه‌ن ژنانه‌وه، هه‌ر له ئێستاوه مزگێنیی له‌رزین و درزتێکه‌وتنی دیواری
پیاوسالاری له ئێرانی داهاتووماندا ده‌داتێ و به کرده‌وه هێز و توانا ده‌به‌خشی
به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی که ئێستا له ئێران‌دا هه‌یه.
ئه‌مسال،له
8ی مارسدا، زایه‌ڵه‌ی په‌یامی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنانی ئێران، تێکه‌ڵ له گه‌ڵ
دروشم و هاواری بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ریی هاونیشتمانان دژ به دیکتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی
کۆماری ئیسلامی، به گوڕتر له هه‌میشه دێته گوێ. ئێستا 32 ساڵ دوای هاتنه سه‌رکاری
ئه‌و رێژیمه، هه‌مووان به‌و رێگایه دا ده‌ڕۆن که پێش هه‌ر چین و توێژێکی خه‌ڵکی
وڵات، ژنان گرتیانه به‌ر، ئه‌ویش ڕێگای نه‌ویستن و ره‌تکردنه‌وه‌ی دیکتاتۆریی مه‌زهه‌بی
و پیاوسالاری کۆماری ئیسلامی.
کوێستان
فتوحی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر