نوشته شده در یکشنبه هجدهم
مهر 1389 ساعت 15:33 شماره پست: 158
له
قوتابخانه و خوێندنگه‌کاندا ، ئه‌وه‌ی له «فێرکردن» گرنگتره بۆ منداڵ
«په‌روه‌رده«یه . قوتابخانه ئه‌و ئه‌رکه گرنگ و پیرۆزه‌ی له سه‌ر شانه که
مرۆڤی ته‌ندروست له بواری رۆحی و ده‌روونی و ئه‌خلاقییه‌وه
پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگه بکا.
پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگه بکا.
له
قوتابخانه و خوێندنگه‌کاندا ، ئه‌وه‌ی له «فێرکردن» گرنگتره بۆ منداڵ
«په‌روه‌رده«یه . قوتابخانه ئه‌و ئه‌رکه گرنگ و پیرۆزه‌ی له سه‌ر شانه که
مرۆڤی ته‌ندروست له بواری رۆحی و ده‌روونی و ئه‌خلاقییه‌وه پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگه بکا.
به داخه‌وه، ره‌فتار و کرده‌وه‌ی هێندێک له مامۆستایانی قوتابخانه به‌رامبه‌ر به قوتابی له‌و بواره‌دا موسبه‌ت نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی «سه‌زای جه‌سته‌یی» له روانگه‌ی شاره‌زایانی زانستی ده‌روونناسییه‌وه به دیارده‌یه‌کی زۆر زیانبار بۆ کۆمه‌ڵگه زانراوه، که‌چی ئێستاش له زۆر وڵاتی جۆراوجۆری دنیادا زۆر له مامۆستایانی قوتابخانه‌کان ره‌فتاری توندوتیژ و سه‌زای جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر به منداڵان به‌کار د ه‌هێنن و پێیان وایه سه‌زادانی منداڵ له قوتابخانه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی خوێندن دا کاریگه‌ریی ده‌بێ. بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی چ زیانێک به داهاتووی ئه‌و منداڵانه و به کۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نن.
سه‌زای جه‌سته‌یی و شکاندنه‌وه‌ی منداڵ له قوتابخانه و له‌لایه‌ن مامۆستاوه، زۆر زیاتر له سه‌زا دان له لایه‌ن که‌سوکاره‌وه کاریگه‌ر یی نێگه‌تیڤ له سه‌ر مێشک و ده‌روونی منداڵ به‌جێ دێڵێ. منداڵێک که له ماوه‌ی ساڵه‌کانی خوێندنی دا، چه‌ندین جارله به‌رچاوی قوتابی و هاوپۆله‌کانی خۆی کتێب و ده‌فته‌ره‌که‌ی به‌سه‌روچاودا ده‌درێ و قسه‌ی سووکی پێده‌وترێ، له لایه‌نی باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه زۆر به توندی تووشی گیر و گرفت ده‌بێته‌وه و قه‌ره‌بووی ئه‌و خه‌ساره به ئاسانی ناکرێته‌وه.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وانه، هه‌م منداڵه ته‌مبێ کراوه‌که و هه‌م ئه‌و منداڵانه‌ی شاهیدی دیتنی ئه‌و ره‌فتارانه‌ن، «توندوتیژی» فێر ده‌بن و به رۆحیه‌یه‌کی تووڕه و تۆسنه‌وه باردێن، رۆحیه‌یه‌ک که ئه‌وان له ده‌ورانی پێگه‌یشتن و فێربوون دا له‌گه‌ڵی به‌ره‌و روو بووبن، تا کۆتایی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر ئه‌وه به‌رهه‌م دێننه‌وه، واته له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی خۆشیاندا هه‌ر به‌م شێوه‌یه ره‌فتار ده‌که‌ن که له منداڵی‌دا له‌گه‌ڵیان کراوه.
لێدان و سزای توند ئه‌گه‌رچی له کورت ماوه‌دا ره‌نگه منداڵ ناچار بکا که ئه‌رک و ته‌کلیفه‌کانی قوتابخانه‌ی باشتر به‌ڕیوه به‌رێ، به‌ڵام له درێژ ماوه و له قۆناغه‌کانی داهاتووی خوێندندا ده‌بێته هۆی بێزاری له مامۆستا ، ده‌رس ومه‌دره‌سه و هه‌روه‌ها زۆر جار ده‌بێته هۆی دواکه‌وتن له خوێندندا. چونکه هه‌میشه ترسێک له ده‌روونیدا ده‌ژی وئه‌و ترسه هه‌ستی بڕوابه‌خۆبوون و هیواداری له ده‌روونیدا ده‌خنکێنێ .
زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له لایه‌ن مامۆستاوه سه‌زا ده‌درێن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان باس ناکه‌ن، چونکه ترسیان له‌وه هه‌یه دیسان له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه سه‌زا بدرێن و لۆمه بکرێن. به هۆی ئه‌م شاردنه‌وه‌یه‌ش، زۆربه‌ی دایک و بابه‌کان ئاگاداری سه‌زادرانی منداڵه‌کانیان له قوتابخانه نین. هێندێکیشیان که پێشده‌زانن، هیچ ناره‌زایه‌تییه‌ک ده‌رنابڕن چونکه پێیان وایه لێدان و ته‌مبێ کردن له لایه‌ن مامۆستاوه منداڵه‌که‌یان باشتر ده‌کا!
منداڵان سه‌رمایه و داهاتووسازانی کۆمه‌ڵگه‌ن سزای جه‌سته‌یی له قوتابخانه، منداڵ، ئه‌و سه‌رمایه به‌نرخه‌ی کۆمه‌ڵگه تووشی زیان و خه‌سار ده‌کا . قوتابییه‌ک که له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیدا، به هۆی سه‌زا جه‌سته‌ییه به‌رده‌وامه‌کان ، هه‌میشه بترسێ، تووڕه‌یی و کینه ی به‌رامبه‌ر مامۆستا هه‌بێ، له ده‌رس و قوتابخانه بێزار بێ و به زۆر وناچار بچێته مه‌دره‌سه، هه‌میشه ترس و دڵه‌راوکێی هه‌بێ، له ئاکامی ئه‌وانه‌شدا تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیی ده‌روونیی دیکه بێ، چ
داهاتوویه‌ک بۆ خۆی و بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی دروست ده‌کا؟
قوتابخانه که شوێنێکه بۆ په‌روه‌رده و فێرکردن، پێویسته ئه‌م په‌روه‌رد و فێرکردنه ی تێکه‌ڵ به عاتیفه، سه‌میمییه‌ت و خۆشه‌ویستی بێ، تاکوو منداڵ هه‌ست به ئه‌منییه‌ت و ئارامی بکا و هۆگریی به فێربوونی تێدا به هێزتر
ببێ. کاتێک سه‌فاو سه‌مییمییه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ منداڵانی قوتابخانه تێکه‌ڵ به فێرکردن بکرێ، بێگومان ئه‌نگیزه بۆ فێربوونێش له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه زۆرتر ده‌بێ و به خۆشحاڵی و ئۆگرییه‌کی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌و فێربوونی زانست
ده‌ڕۆن. خۆش‌ویستن و سه‌بر و سه‌بووری له ئاست منداڵ دا یه‌کێکه له ئه‌رکه گرنگه‌کانی هه‌ر مامۆستایه‌ک.
زه‌وت کردنی ساغی و سڵامه‌تیی ده‌روونی له ئینسانێک و وێران کردنی داهاتووی ئه‌و، ره‌نگه له کوشتنی ئینسانێک که‌متر‌نه‌بێ!
له کۆتاییدا له‌گه‌ڵ رێز و ماندوو نه‌بوونی بۆ هه‌موو مامۆستایانی دڵسۆز، ماندوویی نه‌ناس، سه‌بوور و خۆراگر، ئه‌م باسه به‌م چه‌ند دێره له کتێبی په‌روه‌رده‌کردنی مندالانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له نووسینی ئالێکسانده‌ر نیل له
باره‌ی ته‌مبێ کردنی منداڵان کۆتایی پێ‌دێنم.
ته‌مبێ کردن هه‌میشه بریتییه له ده‌ربڕینی رق و توڕه‌یی و، منداڵ به ته‌واوی هه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کا ئه‌و خۆشه‌ویستی و په‌شیوانییه که منداڵان دوای ته‌مبێ کردن له لای دایک و باب ده‌ری ده‌بڕێ، ئه‌وین و خۆشه‌ویستی
راسته‌قینه نیه. ئه‌و هه‌سته که منداڵان به‌دوای ته‌مبێ کردن تێی دا پێک دێ، رق و بێزارییه که خۆی ده‌گۆڕێ و به شێوه‌ی لاواندنه‌وه و خۆشه‌ویستی خۆی ده‌نوێنێ تا هه‌ستی خۆ به تاوانبار زانین داپۆشێ. ته‌مبێ کردن، منداڵ
به‌ره‌و جیهانی خه‌یاڵ و زینده خه‌و پاڵ پێوه ده‌نێ و له‌وێ دایه که له نێوچوونی ئه‌و که‌سه‌ی ته‌مبێی کردوه به ئاوات ده‌خوازێ. به‌ڵام ئه‌و خۆزگه‌یه‌ش له نێو دنیای تاوان و خۆ به تاوانبار زانین دا نوقمی ده‌کا. لای خۆی وا
بیر ده‌کاته‌وه که چونکه مه‌رگ و نه‌مانی باوکی به ئاوات خواستوه، ئینسانێکی ناڕه‌سه‌ن و تاوانباره. ئه‌و په‌شیمانی و هه‌ست کردن به تاوانبارییه وای لێ ده‌کا وه‌ک منداڵێکی ژیر و باش له کۆشی باوکی دا داده‌نیشێ. به‌ڵام
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه رق و بێزاری هێشتا به‌ری نه‌داوه و له لای ئه‌و ماوه‌ته‌وه.
خراپتر له هه‌مووی ئه‌وانه، ته‌مبێ ده‌بێته جغزێک که لێ ده‌رباز بوونی نامومکینه. منداڵ هه‌رچه‌ند جارێ ته‌مبێ ده‌کرێ وا هه‌ست ده‌کا که لێی بێزارن بۆیه ته‌مبێی ده‌که‌ن و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه که رق و دوژمنایه‌تی
له‌ودا په‌ل و پۆ داده‌کوتێ. کاتێک رق و نفره‌ته‌که‌ی زیاتر ده‌بێ، زۆرتر له پێش‌و په‌نا ده‌باته به‌ر ئاکاری نابه‌جێ. له ئاکامدا دیسان ته‌مبێ ده‌کرێته‌وه. ئه‌وه‌ش به رق داکه‌وتنی زیاتر و ئه‌نجامدانی ئاکاری دزێوتر و سه‌ره‌نجام
سه‌ر له نوێ ته‌مبێ کرانه‌وه‌ی به‌دواوه‌یه، له ئاکامدا ده‌بێته منداڵێکی قین له زگ و ناله‌بارو، ته‌مبێ کردن هیچ کاریگه‌رییه‌کی باشی له‌سه‌ر دانانێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر