وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی چ گرفتێک له ڕیگای ژنان له ناو حیزبه‌کان به تایبه‌ت له‌ڕاده‌ی ڕێبه‌ری دا دێته سه‌ر ڕیگاتان و ده‌یبینی؟
له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا ژن له هه‌ر پۆست و مه‌قامێکدا بێ و هه‌ر کارێک بکا، به‌بێ شک گیر‌و گرفت له‌سه‌ر رێیه‌تی. کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌یه‌که پیاوسالاره، حیزبه‌کانی ئێمه‌ش هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ن. تاکه‌کانی نێو ئه‌و حیزبانه هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک نۆرم به‌های کۆمه‌ڵایه‌تین که زه‌حمه‌ته به ئاسانی وازی لێ بێنن. ئه‌مه راسیییه‌که و که‌س ناتوانێ حاشای لێ بکا که فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری ناتوانێ روانینێکی موسبه‌تی هه‌بێ بۆ رۆڵی ژنان له هه‌ر کارێک و بوارێك دا. ئه‌گه‌ر به ڕاشکاوانه وڵام بده‌مه‌وه، ده‌بێ بڵێم له نێو حیزبه‌کانی کوردستاندا دیاره به هێندێک جیاوازییانه‌وه، نه‌توانراوه کێشه‌ی ژن چاره‌سه‌ر بکرێ. ژن هه‌میشه وه‌ک پاشکۆیه‌ک سه‌یری کراوه. خه‌ڵک دروشم و وشه و رسته‌ی جوانی له‌سه‌ر ژن له حیزبه‌کان بیستوه. به‌ڵام که دێیه نێو حیزبه‌که‌وه، سه‌یرده‌که‌ی له‌گه‌ڵ واقعییه‌تێکی دیکه به‌ره‌وروو ده‌بی. ئه‌ویش له‌په‌راوێز خستن، گوێ لێ نه‌گرتن و به‌هێندنه‌گرتن و ....
دیاره گرفته‌که له خودی ئه‌و روانین و بۆچوونه‌دایه که به‌شێکێ زۆر له رێبه‌ریی حیزبه‌کان سیاسه‌ت و خه‌باتیان هه‌ر له چوارچێوه‌ی رێژیمه داگیرکه‌ر و ماف پێشێلکه‌ره‌کانی کوردستاندا ده‌بینن و له چوارچێوه‌ی پرسی نه‌یه‌وه‌ییدا خه‌باتی لێبڕاوانه ده‌که‌ن. له حاڵێکدا هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیی تاکه‌کان به‌شێکی گرنگه له خه‌بات که حیزبه‌کان تاراده‌یه‌ک پشت گوێان خستوه.
حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان ئه‌گه‌ر نه‌لێم هه‌موویان، زۆربه‌یان ده‌بینین ساڵه‌هایه باسی رۆڵی ژنان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌دا ده‌كه‌ن، به شان‌و باڵی ژنان دا هه‌ڵ‌ده‌ڵێن‌و بانگه‌شه‌ی یه‌کسانیخوازی ده‌که‌ن. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر چاو له موناسباتی نێوخۆییان ده‌که‌ی ئه‌ونده‌یان گوێ به رۆڵی ژن نه‌داوه وه‌کی له قسه‌و دروشمه‌کانیاندا هه‌یه. زۆر به كه‌می ژنانیان له بڕیاردانه‌کان دا شه‌ریک کردوه، که‌مترین به‌رپرسایه‌تییان پێ سپێردراوه. له راگه‌یه‌ندن‌و هه‌ڵوێسته‌كانیاندا به‌رامبه‌ر به کێشه‌کانی ژنان زۆر بێ‌ته‌فاوه‌ت بوون.
له نێو ریزی حیزبه‌کاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستاش رێژه‌ی ژن که‌متره له پیاو، روانگه‌ی پیاوان زاڵتره به‌سه‌ر ژنان دا. ئه‌م هێزه زاڵه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به چاویلکه‌ی ره‌گه‌زی ده‌ڕواننه ئه‌رکه‌کانی ژن. ئه‌و چاویلکه‌یه هه‌میشه وێنه‌ی لاواز له ژن ده‌بینێ و وێنه‌ی به‌هێز له پیاو. ته‌نانه‌ت پیاوه بێ توانا و بێ ئه‌زموونه‌کانیش له ژنانی به‌توانا و به‌ئه‌زموون، سه‌نگیان زیاتره. زۆر له پیاوه‌کان وه‌ک باوڕ قه‌بووڵیان نه‌کردوه، که ژنیش هه‌یه توانای ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی حیزبیی هه‌بێ. پێیان وایه ئه‌وه‌نده ژنه که - له هێندێک حیزب‌دا ئه‌ویش رێژه‌یان بۆ دیاری کراوه - رێ‌یان که‌وتۆته پۆستی رێبه‌ری، جێگه‌ی پیاوانیان گرتوه و وه‌ک غه‌درێک له‌وان کرابێ ده‌یبینن. بێ‌شک ئه‌م روانینه هه‌ڵه و نادروسته، ئه‌رکی ئیمه‌یان قورس‌تر کردوه. که‌مترین ئیراد له‌کاری ژنێکدا هه‌بێ به چه‌ندقات گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه. جگه له کار و به‌رپرسایه‌تی ئۆرگان و به‌شه‌جۆراوجۆره‌کان له حیزب‌دا، ده‌بێ به‌رده‌وامیش شه‌ڕی که‌لتوور بکه‌ین. له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه ژن له هه‌ر کوێ و له هه‌ر جێیه‌ک کارێک بکا گیروگرفتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌تی کاری سیاسی ئه‌ویش له‌نێو ئه‌م که‌لتووره‌دا به‌ڕاستی گیان و جه‌رگی سه‌ختی ده‌وێ. هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی پرسی یه‌کسانی له قالبی دروشم بێته‌ده‌رێ و ببێته باوڕ له بیر‌و ناخی تاکه‌کاندا، کارێکی ئاسان نیه.
له کوردستان که‌س ناتوانێ ئه‌و ئیددیعایه بکا و بڵێ له حیزبه‌که‌ی مندا موناسباتی پیاوسالاری سڕدراوه‌ته‌وه و ئێمه بێ گیر و گرفتین. ئه‌گه‌ر که‌سێکیش هه‌بێ وا بڵێ، ئه‌وه راستی نه‌وتوه. به‌داخه‌وه هێندێک ژنیش که له رێبه‌ریی حیزبه‌کاندا حزووریان هه‌بووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی هاوسه‌نگی و یه‌کسانی دروست بکه‌ن، بۆخۆشیرین کردن بووه لای پیاوان یان بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی رێبه‌ری به‌لایانه‌وه شیرین بووه، هه‌روه‌ک پیاو بیریان کردۆته‌وه و سێبه‌ری ئه‌وان بوون. زۆر خۆیان له قه‌ره‌ی کێشه‌کانی ژنان نه‌داوه. ژن بۆخۆی حوزووری که‌مه له رێبه‌ریی حیزبه‌کاندا، که ژنی ئاواشی لێ هه‌ڵکه‌وت، هه‌له‌کان به‌هه‌ده‌رچوون و گرفته‌کان ماونه‌ته‌وه. چونکه زۆر له پیاوان ئه‌و ژنانه‌یان قه‌بووڵه - هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌بووڵیان بێ.
گرفتی سه‌ره‌کی ئێستای ژنانی کورد چییه و له کام بواردا ده‌بێ چالاکییه‌کان کۆکرێنه‌وه؟
ئه‌گه‌ر باسی گرفت بکه‌ین، ده‌بێ باسی دۆخی ژنی کورد له کوردستان بکه‌ین. با خۆمان هه‌ڵنه‌فریوێنین و له‌گه‌ڵ خۆمان راستگۆ بین. ژنی کورد یه‌کجار زۆر گرفتی هه‌یه. رۆژ نیه ئێمه شاهیدی خۆکوژی و کوشتنی ژنی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان نه‌بین، شاهیدی ئازار و ئه‌زیه‌تی ژنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه نه‌بین. یه‌کێک له تراژیدییه‌کان ئه‌وه‌یه رووناکبیری کورد به‌م دۆخه‌ی ژنان له کوردستان راناچڵه‌کێ. که‌س ده‌می ناکاته‌وه قسه‌یه‌ک بکا بیرێک بۆ ئه‌م دۆخه ناله‌باره بکاته‌وه. ئه‌م هه‌موو گۆڤار و رۆژنامه و بڵاوکراوه‌یه ده‌رده‌چێ، بابه‌تێکیان له سه‌ر دۆخی ناله‌باری ژنی کورد تێدا نیه، خوێنه‌ر تووشی راچڵه‌کان و سه‌رسامی بکا. ئه‌م هه‌موو کوژرانی "نامووسی"یه ده‌بیسرێ و ده‌دیترێ هه‌موومان وه‌ک فیلمێک سه‌یری ده‌که‌ین و ئاسان به‌لایدا تێده‌په‌ڕین. که‌س به‌به‌رپرسیاره‌ییه‌وه له‌م کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ژنان له کوردستان دێ، ناڕوانێ و له هۆکاره‌کان ناپرسێته‌وه. ئاستی کولتووری و روشنبیری خه‌ڵک له‌سه‌ر پرسی یه‌کسانی زۆر له‌خوارێیه. له باشووری کوردستان ئازادییه‌ک هه‌یه ئه‌گه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌ر بگیرێ ده‌بێته نموونه بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ش. توێژه‌رێک، خوێندکارێک نایه‌ت لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر خۆکوژی و کوشتنی ژنان، له‌سه‌ر به‌زۆر به‌شوودان، له‌سه‌ر خه‌ته‌نه و زۆر دیارده‌ی دژ به ژنان بکا. له سه‌ر شه‌قام پیاو به‌شه‌ڕ دێن، دایک و خوشک و هاوسه‌ری یه‌کتر وه‌به‌ر هێرشی جوێن و قسه سووکه‌کانیان ده‌ده‌ن. به‌ڵام به‌رده‌وامێش له راگه‌یه‌نه کوردییه‌کانه‌وه وشه‌ی جوان له‌سه‌ر ژن ده‌بیسین و باس له که‌لتوور و دابونه‌ریتی جوانی کورده‌واری ده‌که‌ن! که سه‌ردانی رێکخراوێکی ژنان ده‌که‌ی و باس له کار‌و چالاکییه‌کانی خۆیانت بۆ ده‌که‌ن، ده‌ڵێی کوردستان له سایه‌ی کاره‌کانی ئه‌وانه‌وه چ به‌هه‌شتێکه بۆ ژنان! که‌چی له رۆژێکدا 2 ژن له ناوچه‌یه‌ک ده‌کوژرێن، که‌س نه‌هاته شه‌قام، رێکخراوێکی ژنان هه‌ڵوێستێکی جیددی نه‌گرت. پارلمانتارێکی ژن ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕی. ئه‌و یاسایانه‌ی که توسقاڵێک مافی ژنی پاراستوه له‌لایه‌ن دابونه‌ریت و که‌لتووره‌وه خه‌ریکه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێ. ده‌سه‌ڵاتی کورد له به‌شه ئازادکراوه‌که‌ی کوردستان هه‌ر له‌بیری دروستکردنی ویلا و شاری خه‌ونه‌کان دایه، به‌ڵام بیر له گۆرینی ئه‌و که‌لتووره ناکه‌نه‌وه که هه‌موو رۆژێ لاشه‌ی بێ گیانی ژنێکمان بۆ فڕیده‌داته نێو قه‌برستانه‌وه. پێم وایه بچووککردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه ئاکامی ترسناکتری لێده‌که‌وێته‌وه که به زیانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده ده‌بێ. ئه‌م واقعه تاڵه ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌ین که که وه‌زعی ژنی کورد زۆر جیگای ره‌زامه‌ندی نیه. سیاسه‌ت و حیزب و ده‌سه‌ڵاتی کوردییش له ئاست کێشه که‌لتوورییه‌کاندا که‌مته‌رخه‌من. حیزبه‌کان کێبه‌رکێێانه له‌سه‌ر کێ نه‌ته‌وه‌یی تره و کێ دڵسۆزتره بۆ کورد، که‌چی ساڵانه به ده‌یان و سه‌دان ژن ده‌کوژرێن و خۆده‌کوژن خۆیان ناکه‌ن به‌خاوه‌نی ئه‌م کێشه‌یه.
ره‌نگه بڵێن قسه‌کانم ئێغراقیان تێداته، به‌ڵام من نگه‌رانم له وه‌زعی ژنان له کوردستان. چونکه هێزێکی ته‌بلیغی به‌ربڵاو نه‌ته‌نیا له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه له دژی چالاکانی ژنان ده‌بینم، مه‌به‌ستم ئه‌و چالاکانه‌یه که به‌ڕاستی ناترسن و راستگۆیانه کارده‌که‌ن بۆ مافه‌کانی ژنان، نه‌ک هێندێک له‌و ژنانه‌ی له رێکخراوه‌کاندا که هه‌ر به‌ناو چالاکی ژنانن به‌ڵام ئاماده نین ته‌نانه‌ت له نێو بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیاندا به‌هاکانی یه‌کسانی بپارێزن. به‌شێک له مه‌لاکانی کوردستان له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه ده‌ستیان کردوه به ته‌بلیغاتی ره‌ش دژی به‌رابه‌ری ژن و پیاو. هه‌ر ژنێک به که‌مترین ئاگاییه‌وه گوێ له قسه‌کانیان بگڕێ، مه‌حاڵه هه‌ستی بریندار نه‌بێ. به‌هۆی ئه‌م پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی کوردستان که زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی موسڵمانن، ته‌بلیغاتی مه‌لائایینییه‌کان رۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێ له بیناکردنی که‌سایه‌تیی مێرمنداڵان و گه‌نجه‌کان، به‌تایبه‌تییش ده‌بینین ئێستا ئه‌و توێژانه چۆن روویان له مزگه‌وته‌کان کردوه. ده‌سه‌ڵات بێده‌نگه له ئاست ته‌بلیغاتی ئه‌و مه‌لایانه‌دا، کوردستانی باشوور ده‌بوو ببوایه‌ته نموونه‌یه‌کی جوان بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، که‌چی به‌داخه‌وه ئێمه پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینین. جوانکردنی روخساری شه‌قام و شاره‌کان چ نرخێکی هه‌یه که که‌لتووره‌که‌مان پاک نه‌که‌ینه‌وه له دیارده ناحه‌زه‌کان.
ئایا ئیمکانی هاوکاری به‌رین له ناو ژنان به بیری جیاواز، هه‌یه و ئه‌گه‌ر نا، گرفته‌کانی سه‌ر ڕیگا چین؟ ئه‌گه‌ر خۆشت بابه‌تێک به گرینگ ده‌زانی که پێتوایه ده‌کرێ باسی بکه‌ی ، بینوسه.
به‌ڵام له کام بواردا چالاکییه‌کانمان کۆبکه‌ینه‌وه؟ ژن ده‌بێ بیری کۆمه‌ڵگه بورووژێنێ. ژن ده‌بێ به ئامانجی ئازاد بوون و رزگاربوون له‌و دۆخه‌ی تێیدایه خه‌بات بکا و له هه‌موو بوارێک‌دا چالاک بێ. له سیاسه‌ت، کار له بواره جۆراوجۆره‌کاندا، نووسین، له هه‌ر بوارێک دا ده‌بێ به ئامانجه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵێنێته‌وه. ژن ده‌بێ له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات دا به‌شدار بێ، هێز بێ بۆ ئه‌وه‌ی له دارشتنی بڕیار و قانوون‌دا شه‌ریک بێ. ئێمه نابێ دڵمان خۆش بێ به دانانی رێژه بۆ ژنان له ده‌سه‌ڵات و رێبه‌ریی حیزبه‌کان دا، به‌ڵکوو ده‌بێ دڵمان به ژنی ئاگا و نه‌ترس خۆش بێ که رێ‌یان ده‌که‌وێته پۆسته به‌رزه‌کان. با هه‌ر نه‌ڵێن ژن بێ و به‌س. هه‌وڵ بده‌ین ژنانێک رێ‌یان بکه‌وێته ئه‌و شوێنانه که ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆمان بن هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا باسی مه‌سه‌له‌ی ژنه، ئه‌گینا له ماف‌دا ژن و پیاو جیا ناکرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها پێم وایه بواری که‌لتوورییش زۆر گرنگه. ئاستی رۆشنبیری و که‌لتووریمان به‌داخه‌وه له سه‌ر مافه‌کانی ژن، منداڵ و لاو سه‌قه‌ته. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێ. ژنانی چالاک و ئازا به‌تایبه‌تی له‌م به‌شه ئازادکراوه‌ی کوردستان ده‌بێ کارێک بکه‌ن ببنه هێزی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران، حیزبه‌کان، راگه‌یه‌نه‌کان، رووناکبیران وهه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به خه‌مخۆری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌زانن. ئه‌رکی ژنی ئازا و رووناک‌بیر ئه‌وه‌یه تابۆ و شته چه‌قبه‌ستووه‌کان بخاته به‌رده‌م ره‌خنه. به ئاگایی ئازایه‌تیی و وریاییه‌وه ده‌بێ به‌رپه‌رچی ته‌بلیغاتی نێو مینبه‌ری مزگه‌وته‌کان که ده‌بنه هۆی سووکایه‌تی به‌ژن بده‌نه‌وه. ژنان و رێکخراوه‌کانییان پێویسته یه‌کگرتوو بن له ئاست کۆنه‌پارێزاندا و نه‌یه‌ڵن منداڵان و لاوه‌کان به‌قسه‌ی که‌سانێک هه‌ڵفریوێن که بۆ ئه‌م دنیایه ناژین. ژنان یه‌کسانیی و دادپه‌روه‌رییان بۆ ئینسانه‌کان ده‌وێ. با ئه‌و یه‌کسانییه و داد په‌روه‌رییه له بنه‌ماڵه‌ی خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن. له شه‌قام، ماڵ، شوینێ کار و هه‌ر شوێنێک ئه‌گه‌ر ناهه‌قییه‌کمان له‌گه‌ڵ کرا بێده‌نگ نه‌بین. له هه‌ر شار و شارۆچکه و گوندێک ژنێک کوژرا، ده‌بێ رێکخراوه‌کان هه‌ڵوێستی جیددی بگرن. رێکخراوی ژنان ده‌بێ کێشه‌کان بێنێته‌به‌رباس. به یه‌کگرتوویی و جیدییه‌تی هه‌موولایه‌که ده‌توانرێ داهاتوویه‌کی باشتر بۆ ژنان له کوردستان دابین بکرێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر