نوشته شده در یکشنبه هفدهم تیر
1386
ژنی
كورد له هه‌موو به‌شه‌كان‌و به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌مێژنیه
له پانتایی سیاسه‌ت دا به‌شداریی هه‌یه. ......
ژنی
كورد له هه‌موو به‌شه‌كان‌و به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌مێژنیه
له پانتایی سیاسه‌ت دا به‌شداریی هه‌یه. مه‌به‌ست به‌شداریی به‌ربڵاو‌و به‌رچاوه،
نه‌ك به شێوه‌ی تاك‌و ته‌را. ده‌كرێ بڵێم له دوای شۆرشی ساڵی 1357 (1979)وه‌یه كه ورده ورده ژنان له
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دێنه نێو كاری سیاسی‌و ئه‌م كار‌وتێكۆشانانه‌ش زۆرتر له
چوارچێوه‌ی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان دا بووه كه ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری
ئیسلامی بوون.
له
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌كان‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
كۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ژنان حوزوورێكی ئه‌وتۆیان له
پانتایی سیاسه‌ت دا نه‌بووه. هۆیه‌كه‌شی پێش هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ناهه‌موار بوونی هه‌لومه‌رجی سیاسی. زاڵبوونی دیكتاتۆری‌و، به دیدی ئه‌منییه‌تییه‌وه
سه‌یر كردنی تێكۆشانی سیاسی، وای كردوه نه‌ك هه‌ر ژنان، به‌ڵكوو پیاوانیش به
پارێزه‌وه بۆ لای كار‌وباری سیاسی بچن. چونكه كار‌وتێكۆشانی سیاسی ئه‌گه‌ر
له خزمه‌ت ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حاكم دا نه‌بێ، له
رێژیمێكی دیكتاتۆردا هه‌زینه‌ی زۆری ده‌وێ. ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به
سه‌رنجدان به‌م راستییه‌و كۆسپه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوورییه‌كان، تا 10 ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر،
له مه‌یدانی سیاسه‌ت دا نه‌ده‌بینران. به‌ڵام له 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به
هۆی جۆراوجۆر، بۆ وێنه به هۆی گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی ریفورمخوازی له
ئێران دا، پێگه‌یشتنی نه‌سڵی تازه‌ی كچان‌و كوڕانی كورد كه رێگایان كه‌وتبووه
زانستگه‌و زانستگه‌یان ته‌واو كردبوو و، گه‌شه‌كردنی هه‌ست‌و شعووری نه‌ته‌وه‌یی،
ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چالاكانه هاتنه نێو كار‌وباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسی‌و كولتووری. له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك هه‌ڵبژاردنی شوراكان، هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌رانی مه‌جلیس چ وه‌ك كاندیدا‌و چ وه‌ك ده‌نگدان، دیارتر له پێشوو خۆیان ده‌رخست.
له NGO
كان دا ده‌ستیان به كار‌و تێكۆشان كرد.
دیاره
ئه‌و بوارانه‌ی ژنان ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێی‌دا چالاكن، زیاتر كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
فه‌رهه‌نگین، وه‌ك كاری نووسین‌و لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی حوقووق‌و
ئازادییه‌كانی خۆیان‌و نه‌هێشتنی جیاوازیی دژی ژنان. ئه‌مانه‌ش به بڕوای من
هه‌ر به كاری سیاسی ده‌ژمێردرێن. دیاره ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م
كارانه‌ش نیه‌و به‌رده‌وام كۆسپیان بۆ دروست ده‌كا‌و ژنان هه‌زینه‌ی زۆریان بۆ
داوه.
به كورتی ئه‌م بوارانه هه‌ر ناوێكیان لـێ‌بنێین ژنان به خۆشییه‌وه حوزوورێكی رۆژ به رۆژ زیاتریان هه‌یه‌و ئه‌مه ده‌توانێ سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ هاتنی ژنان بۆ نێو كاری سیاسی له ئاستی به‌رزتردا.
به‌شداریی
ژنان له نێو حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا
ئه‌و حوزووره هه‌ر له ساڵی 1358 (1980)ه‌وه هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی رێكخراوه‌كان جیاواز بووه. له نێو هێندێك حیزب‌و رێكخراودا حوزووری ژنان دیار‌و به‌رچاوتر بووه. به‌ڵام ئه‌و حیزبانه‌ی موناسباتی نێوخۆییان نه‌ریتی‌تر بووه، ژنان كه‌متر روویان كردۆته ئه‌وان. دیاره له‌سه‌ر یه‌ك له هه‌موو حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا ژنان له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ریی‌و بڕیادارن دا رۆڵ‌و نه‌خشێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه. هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌م خاڵانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1ـ
بوونی رێژه‌یه‌كی كه‌می ژنان له نێو ئه‌و حیزبانه‌دا
2ـ
ساختاری حیزبه سیاسییه‌كان بۆ پێشكه‌وتن‌و مه‌وقعییه‌تی ژنان‌و به شێوه‌یه‌كی
گشتی بۆ دابینكردنی مافه‌كانی تاك گونجاو نه‌بووه. به‌وهۆیه كه ساختاری ئه‌و
حیزبانه، چه‌پی بووه‌و پێكهاته‌كه‌یان، پێكهاته‌ی حیزبه كومونیسته‌كان بووه،
هه‌میشه تاك بووه به قوربانیی كۆ، كه‌مایه‌تی بووه به قوربانیی زۆرایه‌تی.
ئه‌مه‌ش وای كردوه بایه‌خ به ویست‌و داوای كه‌مایه‌تیی ژن له‌و حیزبانه‌دا نه‌درێ.
3ـ ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه وه‌ك ئوسوول‌و باوه‌ڕ، یه‌كسانیی ژن‌و پیاویان قبووڵ كردبێ، به‌ڵام بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ئوسول‌و باوه‌ڕه كاریان نه‌كردوه. یانی سیستمی پیاوسالاری له نێویان دا زۆر زاڵ بووه‌و به‌وجۆره‌ی پێویسته له‌گه‌ڵ كولتووری پیاوسالاری كۆمه‌ڵگه‌و نێو حیزبه‌كه‌یان خه‌باتیان نه‌كردوه. هه‌ر له جێ‌دا فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری ناتوانێ وڵامێكی موسبه‌تی هه‌بێ بۆ رۆڵی ژنان له هه‌ر بوارێك دا.
به‌هه‌رحاڵ مه‌وقعییه‌تی ژنان له نێو حیزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، نه‌ك هه‌ر جێگای ره‌زایه‌ت نیه، زۆریش جیگای ره‌خنه‌یه. هه‌رچه‌ند هێندێك له‌و حیزبانه ئه‌م ره‌خنه‌یان له خۆیان گرتوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه. پێویسته له حاڵه‌تی دروشم‌دان بێنه‌ده‌ر. ژنانی نێو ئه‌م حیزب‌و رێكخراوانه‌ش ئه‌گه‌ر جاران گرنگییان به‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌ده‌دا، یا ده‌نگیان لـێ‌ده‌رنه‌ده‌هێنا، ئێستا خه‌ریكن حیزبه‌كانی خۆیان نه‌قد ده‌كه‌نه‌وه‌و مه‌یدان‌و مه‌وقعییه‌تی شیاویان ده‌وێ‌و چی‌دیكه نایانه‌وێ پاشكۆی پیاوان بن. هۆكارێكی دیكه‌ی گوشار بۆ سه‌ر حیزبه‌كان بۆ بایه‌خدانی زیاتر به رۆڵی ژنان، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانه. ده‌توانم بڵێم به هۆی گه‌شه‌ی فكری‌و سیاسیی خه‌ڵكی كوردستان‌و پێگه‌یشتویی رێژه‌یه‌كی زۆر له ژنان ئه‌مڕۆ بایه‌خدان به نه‌خشی ژن بووه به میعیارێك. هه‌ر حیزبێك ژن به كه‌م بگرێ‌و گرنگی به رۆڵیان نه‌دا، كۆمه‌ڵگه‌ش بایه‌خ به‌و حیزبه نادا.
بۆیه
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌موكووڕییانه‌ی به نیسبه‌ت حوزووری ژنان له مه‌یدانی سیاسه‌ت
دا هه‌یه، ده‌توانین به گه‌شبینییه‌وه بڕوانین له داهاتووی ژنان له سیاسه‌تی
كوردی‌دا. به‌ڵام دیاره ژنان خۆیان ده‌بێ باشتر‌و ئازایانه‌تر بێنه مه‌یدان‌و به‌به‌رنامه‌تر كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
بكه‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر