(به‌شی یه‌كه‌م) و ه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: كوێستان فتووحی
رێكخراوی
له‌شساغیی جیهانی له یه‌كه‌مین خوێندنه‌وه‌ی خۆی دا له‌باره‌ی توندوتیژی له
دژی ژنان به‌و ئاكامه گه‌یشت كه له هه‌ر 18 چركه‌دا ژنێك ده‌كه‌وێته به‌ر
هێرش و ره‌فتاری خراپ. ته‌نانه‌ت دوو گیانییش (بارداری) ژنان له توندوتیژی
پیاوان ناپارێزێ.
رێكخراوی
له‌شساغیی جیهانی له یه‌كه‌مین خوێندنه‌وه‌ی خۆی دا له‌باره‌ی توندوتیژی له
دژی ژنان به‌و ئاكامه گه‌یشت كه له هه‌ر 18 چركه‌دا ژنێك ده‌كه‌وێته به‌ر
هێرش و ره‌فتاری خراپ. ته‌نانه‌ت دوو گیانییش (بارداری) ژنان له توندوتیژی
پیاوان ناپارێزێ.
له سه‌دا
30 تا 35ی ژنانی ئه‌مریكایی له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر
ئازاری جه‌سته‌یی و له‌سه‌دا 15 تا 25ی ئه‌وان له كاتی دووگیانییش دا ئه‌زییه‌ت
و ئازار ده‌درێن. هه‌روه‌ها له هه‌ر 10 قوربانیی ژن سێ كه‌س له لایه‌ن مێرد یا
پیاوانی دیكه‌وه كوژراون. له شیلی له‌سه‌دا 63ی ژنان ده‌كه‌ونه به‌ر ئازاری
جه‌سته‌یی. له‌سه‌دا 41ی ژنانی هێند به هۆی ئازاری جه‌سته‌یی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه
خۆكوژی ده‌كه‌ن. له بێنگلادیش زیاتر له سه‌دا50ی كوشتنه‌كان به
هۆی توندوتیژیی پیاوانه‌وه‌یه.
به داخه‌وه
له‌باره‌ی ئێرانه‌وه هیچكات ئامارێكی دروست و روون له‌باره‌ی ئه‌و توندوتیژییه‌ی
كه له ماڵه‌كاندا رووبه‌رووی ژنان ده‌بێته‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. له لایه‌كی
دیكه‌وه بیروباوه‌ڕی پیاوسالاری به شێوه‌یه‌ك ئه‌و توندوتیژییه به سروشتی پیاو
ده‌زانێ و هه‌وڵ ده‌دا پاساوی بۆ بنێته‌وه و به ژنانی بقبووڵێنێ كه ژن به
جلوبه‌رگی سپییه‌وه ده‌چێ بۆ ماڵی به‌خت و هه‌رچییه‌كی به سه‌ر بێ ده‌بێ
به كفنی سپییه‌وه له‌و ماڵه بێته ده‌ره‌وه. توندوتیژی دژی ژنان جێگه و
شوێنی تایبه‌تی نیه. له ماڵ، شه‌قام یا شوێنی كاردا رووبه‌رووی ژنان ده‌بێته‌وه.
له زۆربه‌ی وڵاتان ناوه‌ندێك به ناوی ماڵه‌ئارامه‌كان هه‌ن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی
توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێ تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كا،
په‌نای بۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام له ئێران تا ئێستاش شوێنی ئارام بۆ ژنانێك كه
ژیانیان له مه‌ترسی دایه نیه.
كاریگه‌رییه‌ك
كه توندوتیژی له سه‌ر ژنی داده‌نێ زیاتر له‌وه‌ی كه جه‌سته‌ی بڕوشێنێ
رۆحی بریندار ده‌كا و ئه‌و هه‌سته له‌لای دروست ده‌كا كه بوونه‌وه‌رێكی بێ
ئیراده و به‌ركار و ناچالاكه.
هۆكاری
توندوتیژی دژی ژنان
هۆكاری
سه‌ره‌كیی توندوتیژی ژنان ده‌كرێ له‌و نایه‌كسانیانه‌دا ببینرێن كه رێگری له
یه‌كسانیی ژن و پیاو له ژیان دا ده‌كه‌ن. توندوتیژی هه‌م ریشه‌ی له نایه‌كسانی
دایه و هه‌میش په‌ره‌ی پێ ده‌دا. هه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كچان و ژنان
ئاماده نین توندوتیژیی نێوماڵ به پۆلیس رابگه‌یه‌نن یا هێزێكی دادوه‌ری له
زۆربه‌ی وڵاتان پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ناكا و به مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تیی
داده‌نێ، ئاماری توندوتیژییه‌كانی نێو ماڵ راست و ده‌رخه‌ری راستی‌یه‌كان
نین. به‌و حاڵه‌ش ئاماره كۆكراوه‌كان هه‌روا راچڵه‌كێنه‌رن.
به وته‌ی
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، توندوتیژی له بنه‌ماڵه‌دا له شیرپه‌نجه
و روداوی هاتوچۆ زیاتر بۆته هۆكاری مردن و كه‌مئه‌ندامیی ژنانی 16 تا
44 ساڵیی ئورووپایی. به‌ڵام هێندێك له وڵاتان به یارمه‌تیی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
پارێزگاری له مافی مرۆڤ رێگای نوێیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م دیارده‌یه گرتۆته‌به‌ر.
بۆ نموونه حكوومه‌تی ئیسپانیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی نێوماڵ، له‌سه‌ر
بناغه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی راوبۆچوونی ژنانی زیان دیتوو سیاسه‌تێكی داڕشتوه.
یاسای تازه بۆ رێكخراوی له‌شساغی و پۆلیسی ئیسپانیا هێزێكی زۆرتری بۆ ته‌رخان
كردوه تاكوو پێش ئه‌وه‌ی رووداوی مه‌ترسیدار رووبدا، پێشگیری له ره‌فتاری
توندوتیژانه‌ی پیاو بكا. ئه‌و یاسایه هه‌روه‌ها له قوربانیانی توندوتیژی
پشتیوانی ده‌كا تاوه‌كوو هه‌ست به ته‌نیایی نه‌كه‌ن.
ئاماری
جیهانی هه‌روا ترسێنه‌ره
به پێی
مه‌زه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی رووسیه ره‌نگه له ساڵی 1999دا نزیك 14 هه‌زار ژن له
لایه‌ن خزم و خێشی خۆیانه‌وه كوژرابن. به‌و حاڵه‌ش له‌و وڵاته یاسایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی نیه. له ئه‌فریقای باكوور رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له
ماڵه‌وه به گولله ده‌كوژرێن زیاتر له‌وانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌لایه‌ن
كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژراون. بیروبۆچوونی نه‌ریتی له‌و جۆره وڵاتانه بۆته
هۆی ئه‌وه كه ئامارێكی به‌ڵگه‌دار له رێژه‌ی رووداوه‌كانی نێوماڵ له‌ده‌ست
دا نه‌بێ.
رێكخراوی
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشتر له سه‌ر توندوتیژیی نێوماڵ له كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كانی
دنیادا وتی له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌فغانستان كه نه‌ریته‌كانی ژیانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی
زۆر ریشه‌داره، ژن وه‌ك موڵك و ماڵ چاوی لێ ده‌كرێ و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر
مافه‌كانیان به بێ سزا ده‌مێنێته‌وه.
فره‌ژنیش
ده‌توانێ په‌ره به تونده‌تیژی نێوماڵ بدا. چونكه به پێچه‌وانه‌ی رێوشوێنه
ئیسلامییه‌كان پیاوان به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هێنانی ژنی دووه‌م ئیزن له
هاوسه‌ری یه‌كه‌م وه‌رناگرن بۆیه ده‌مه‌قاڵه له‌وباره‌وه له زۆر كات دا ده‌گاته
توندوتیژی. باسی فره‌ژنی ئێستا له عێراق بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی. له
ئێرانیش له په‌نای مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی ژن، زۆر بوونی ئاماری چه‌ند هاوسه‌ری
پیاوان بۆته هۆی ئه‌وه كه ژنان (به تایبه‌ت له ده‌سته‌و گرووپه ته‌مه‌نییه‌كانی
سه‌ره‌وه‌دا) زیاتر له رابردوو به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی خۆیان هه‌ستیار بن و بۆ
پارێزگاری له‌و مافانه هه‌وڵ بده‌ن.
توندوتیژی
دژی ژنان كرده‌وه‌یه‌كی شاراوه‌یه به‌ڵام ژنان له كۆمه‌ڵگه جیاجیاكان به
هۆكارگه‌لی وه‌ك سزای توند‌و نه‌بوونی پشتیوانیی یاسایی له ده‌ڕبرینی ناڕه‌زایه‌تی
خۆده‌پارێزن. توندوتیژی دژی ژنان سنوور ناناسێ، ته‌نیا هی كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتوه‌كان
نیه. له هه‌موو جێیه‌كی دنیا ژنان كه‌م و زۆر ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌موو جۆره
توندوتیژییه‌كی جه‌سته‌یی، ره‌گه‌زی وزاره‌كی. لێكۆڵه‌ره‌وان له بابه‌تێك دا
به ناوی، توندوتیژی دژی ژنان، هۆكاره‌كانی توندوتیژی و رێگاكانی به‌ره‌ورووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه‌یان تاوتوێ كردوه.
دوكتور
نیلوفه‌ر میكاییلی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی زانستیی ده‌سته‌ی ده‌روونناسی زانستگه‌ی
ئازادی ئیسلامیی ئه‌هواز له‌م وتاره‌دا توندوتیژی دژی ژنانیان به دیارده‌یه‌كی
جیهانی‌له‌قه‌ڵه‌م داوه كه به پێی تایبه‌تمه‌ندیی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئیتنیكی له هه‌ر كات و شوێنێك ده‌توانێ به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌ركه‌وێت.
فاتیمه
سورخی ئه‌حمه‌دی له كۆڕێك دا به ناوی ژنان و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوتی:
به‌ربڵاویی توندوتیژی دژی ژنان تا راده‌یه‌ك له ته‌واوی تۆیژه كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری، نژادی، ته‌مه‌نی و جوگرافیاییه‌كان دا ده‌بینرێ هه‌ر چه‌ند كه ئه‌و
دیارده‌یه له نێو هێندێك گرووپ دا زۆرتره. فاتیمه سورخی ئه‌حمه‌دی
توندوتیژیی به ره‌نگدانه‌وه‌ی له هه‌ستی شه‌ڕاشۆیی دانا و وتی: توندوتیژیی
نێوماڵ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ته له توندوتیژی كه له بنه‌ماڵه‌دا ده‌كرێ و
دبێته هۆی زیان یا ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ره‌گه‌زی.
ئه‌و هه‌روه‌ها
وتی، سێ هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌ڵسوكه‌وت، زیان و ره‌گه‌ز له هه‌موو جۆره
توندوتیژی‌یه‌ك دا ده‌بینرێ. ئه‌و وتی: ره‌گه‌زی زاڵ زۆرتر پیاوه له هێندێك
كات دا ژن بێجگه له هه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژی هاوسه‌ر له
لایه‌ن باوك و برا و ته‌نانه‌ت منداڵی كوڕیشه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی
توندوتیژ. ئه‌و كارناسه ئه‌وه‌ی به قسه‌كانیه‌وه زیاد كرد كه: ژنان له
ژیانیان دا چوار جۆر توندوتیژی وه‌ك جه‌سته‌یی، ده‌روونی، ئابووری و ره‌گه‌زی
ئه‌زموون ده‌كه‌ن. ئه‌و وتی: توندوتیژیی جه‌سته‌یی جۆره‌كانی ئازار و ئه‌زیه‌تی
جه‌سته‌یی، لێدان و كوتان، كێشانی قژ، سوتاندن و توور هه‌ڵدان ده‌گرێته‌وه كه
ئه‌و جۆره توندوتیژییه ره‌نگه بۆ هه‌موو ژنان به بێ سه‌رنجدان به خوێنده‌واری،
نژاد و باری بنه‌ماڵه‌یی رووبدا. ناوبراو وتی: توندوتیژیی ده‌روونیش ئه‌مانه
ده‌گرێته‌وه: رفتاری ملهوڕانه به مه‌به‌ستی سووكایه‌تی كردن به ژن، هه‌ڕه‌شه‌ی
ئازار و كوشتنی خۆی یا ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، جنێو و سووكایه‌تی، رێگرتن
له دیتنی دۆستان و ئاشنایان و زیندانی كردن له ماڵه‌وه. ناوبراو گوتی: ئه‌و
جۆره توندوتیژییه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گیانی هه‌ست كردن به پووچی،
یان خۆ له‌نێوبردن، راكردن له تێكه‌ڵاو بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵه‌راوكه له
ژنان دا.
به‌بڕوای
ئه‌و نه‌دانی خه‌رجیی، كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی ئابووری له ژن و زیان گه‌یاندن
به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ژن ئۆگری پێیان هه‌یه به جۆرێك توندوتیژیی ئابووری
له دژی ژنان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن و وتی: له زۆر وڵاتاندا ژنان هێزی كاری بێ
حه‌قده‌ست و بێ داهاتن، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی ئابووری
به‌رانبه‌ر به‌وان ده‌ره‌خسێنێ به جۆرێك كه له هێندێك بواردا ژنان ته‌نانه‌ت
مافی كڕین و فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویسییه‌كانی خۆشیان نیه. ئه‌و كه‌ڵك وه‌رگرتنی
توندوتیژانه و بێ ره‌زامه‌ندیی ژن، زۆری كردن له پێوه‌ندیی سێكسی‌دا، رێگه‌نه‌دان
بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێری پێشگیری له دووگیانی و سه‌رنج نه‌دان به
دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژن به نموونه‌ی ئه‌و توندوتیژییه ره‌گه‌زییانه
دانا له دژی ژنان.
ساڵی یه‌كه‌می
ژیانی هاوبه‌ش، سه‌رده‌می ته‌نگانه‌ی ماڵی (هه‌ژاری) و له دایك بوونی منداڵ
و چوونه سه‌ری ته‌مه‌ن، به پڕ توندوتیژییترین سه‌رده‌می ژیانی ژنان دێته ئه‌ژمار.
ناوبراو
ساردوسڕی له پێوه‌ندی سێكسی و جۆره‌كانی لادان به ئاكامه‌كانی ئه‌و
جۆره توندوتیژییانه له ژناندا دانا و له‌م باره‌یه‌وه كه ئازاری سێكسی له
شوێنی كار له زۆر وڵاتان دا ئامارێكی به‌رزی هه‌یه وتی: له ئینگلستان له
هه‌ر 10 ژن 7 كه‌س له ده‌ورانی ژیانی كاری‌دا تووشی ئازاری سێكسی ده‌بێ. ئه‌و
لێكۆڵه‌ره ئه‌وه‌ی به قسه‌كانییه‌وه زیاد كرد كه به پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك
كه له 100 هه‌زار په‌روه‌نده له ساڵی 1380 له 28 پارێزگای وڵات كراوه ساڵی
یه‌كه‌می پێك هێنانی ژیانی هاوبه‌ش، سه‌رده‌می ته‌نگانه‌ی ماڵی، له دایك
بوونی منداڵ و چوونه‌سه‌ری ته‌مه‌ن، له ده‌ورانه پڕ له توندوتیژییه‌كانی
ژیانی ژنانن. ئه‌و گوتی: به پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و ژنانه‌ی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه
رفتاری توندوتیژیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، پێنج هێنده زیاترن له‌و ژنانه‌ی كه به‌ره‌ورووی
زیانه ده‌روونییه‌كان و مه‌ترسیی خۆكوشتن و 6 هێنده زیاتر رووبه‌ڕووی
تێكچوونی ده‌روونی ده‌بنه‌وه. ئه‌و وتی هۆكاره ده‌روونی، تاكه‌كه‌سی، فه‌رهه‌نگی
و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له توندوتیژی دا كاریگه‌ری هه‌یه و گوتی: له نێو ئه‌و
بنه‌ماڵانه‌ی كه گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانن و ئه‌لكول، بێكاری و كێشه‌و هه‌ڵڵایان
تێدایه توندوتیژییش زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌وێ. ئه‌و ده‌روونناسه ئه‌وه‌ی به قسه‌كانیه‌وه
زیاد كرد: ئه‌و پیاوانه‌ی كه له منداڵی‌دا شاهیدی لێدانی ژنانی نێو بنه‌ماڵه
بوون له گه‌وره‌ییش دا زۆرتر توندوتیژی به‌رانبه‌ر به هاوسه‌ره‌كانیان ده‌نوێنن.
ئه‌و گوتی: كه‌سانی كرچ وكاڵ، بێ‌حه‌وسه‌له، به‌ستراوه، وازوازی و یا ئه‌و
كه‌سانه‌ی له هه‌ستی نالێهاتوویی ئازار ده‌چێژن زۆرتر دژی ژنان توندوتیژی ده‌نوێنن.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توندوتیژی، توندوتیژی به‌رهه‌م دێنێ و گوتی:
منداڵێك كه نموونه‌یه‌كی شه‌رانی و شه‌ڕنگێزی هه‌یه له گه‌وره‌ییش دا ره‌فتاری
وه‌ك ئه‌و له خۆی نیشان ده‌دا. ئه‌و پێی وایه چاولێكه‌ری كه‌سانی شه‌ڕانی،
ره‌فتاری تاقیكارانه، مه‌یلی لاساییكه‌رانه بۆ ده‌ربرێنی پیاوه‌تی، پێوه‌ندییه
پیاوسالارییه‌كان، ته‌حه‌مول كردن له لایه‌ن ژنه‌وه و هۆكاری فه‌رهه‌نگی، شوێن
و جێگه له ده‌ربڕینی توندوتیژی دژی ژنان كاریگه‌ریی هه‌یه.
ئه‌و
پێكهاتنی گۆڕان له جۆری توندوتیژی له دژی ژنانی وه‌ك
توندوتیژی مۆدێرن له‌قه‌ڵه‌مدا و وتی: مۆدێرنیسم نه‌ته‌نیا پێگه‌ی سه‌ره‌كیی
ژنانی زیندوو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وان به شێوه‌ی جۆراوجۆر كه‌وتوونه‌ته
به‌ر سووكایه‌تی. ئه‌و فرۆشتنی كچانی لاو‌و مێرمنداڵ له لایه‌ن باوكانی هه‌ژار
به ناوه‌نده‌كانی له‌شفرۆشی و گه‌شه‌ی بازاڕی فیلمه بێ‌ئه‌خلاقی‌یه‌كان له
رۆژئاوای وه‌ك نموونه‌یه‌ك له توندوتیژیی مودێرن له دژی ژنان ناوبرد.
فاتمه‌ی
سورخی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توندوتیژی دژی ژنان دیارده‌یه‌كی چه‌ند لایه‌نیه
و گوتی: به‌ربه‌ره‌كانیش له‌گه‌ڵی‌دا پێویستی به ده‌رمانی چه‌ند لایه‌نه هه‌یه.
ئه‌و بنه‌ماڵه ده‌رمانی، دروست كردنی ماڵی ئارام، پشتیوانیی یاسایی له‌و
ژنانه‌ی به‌ره‌ورووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌شداری كردن له كلاسه
فێركارییه‌كانی پێش پێك هێنانی ژیانی هاوبه‌ش، راوێژی زه‌ماوه‌ند، زیادكردنی
ئاگایی پیاوان و ژنان له كۆبوونه‌وه فێركارییه‌كان و... له رێگرتن له
توندوتیژی له دژی ژنان دا كاریگه‌رییه‌كان هه‌یه و گوتی لێكۆڵینه‌وه و
خوێندنه‌وه‌ی زۆر له‌باره‌ی توندوتیژی له دژی ژنان به تایبه‌ت توندوتیژی
نیوماڵ، كراوه. به پێی دوایین به‌دواداچوونه‌كان له 28 ناوه‌ندی پارێزگای
وڵات لانی كه‌م حه‌فتا لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی جێی باوه‌ڕ له‌باره‌ی
توندوتیژیی نێو ماڵ له دژی ژنان به‌ڕێوه‌چووه. زۆرتری ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه
له دوای ساڵی 1370ه‌وه تا ئێستا كراون كه نیشان ده‌ده‌ن كه لێكۆڵه‌ران و
زانستگه‌ییانی ئێرانی له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا ئۆگری و سه‌رنجێكی تایبه‌تییان
به هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دوادا چوون له باره‌ی توندوتیژی له دژی ژنان په‌یدا
كردوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر