نوشته شده در چهارشنبه
هفدهم شهریور 1389 ساعت 20:1 شماره پست: 154
ساڵی
1353 مه‌جلیسی ئێران به گه‌ڵاڵه‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه دا چۆوه که په‌سند
کراوی ساڵی 1346 بوو و له کۆتاییدا به‌ندێکی به قانوونی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌وه
زیاد کرد.
ساڵی 1353
مه‌جلیسی ئێران به گه‌ڵاڵه‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه دا چۆوه که په‌سند
کراوی ساڵی 1346 بوو و له کۆتاییدا به‌ندێکی به قانوونی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌وه
زیاد کرد. ئه‌و به‌نده له 28 مادده پێک هاتبوو، که به‌شێک له مادده‌کان پێوه‌ندییان
به هاوسه‌رگیریی دووباره‌ی پیاوانه‌وه هه‌بوو . له‌و به‌نده‌ی قانوونه‌که‌دا
هاتبوو که هه‌رپیاوێک بیهه‌وێ ژنی دووهه‌م بێنێ ده‌بێ به ره‌زامه‌ندیی دادگا بێ،
دادگاش هه‌تا ره‌زامه‌ندیی ژنی یه‌که‌می له‌سه‌ر نه‌بێ رێگه نادا پیاو ژنی دیکه
بکاته هاوسه‌ر . کۆمه‌ڵێک مه‌رجی دیکه‌ش دانرابوون که چه‌ند هاوسه‌رییان له
پیاوان دژوار کردبووه‌وه و ژنانیش به‌شێک له مافه‌کانیان له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا
پارێزراو بوو، که ئه‌مه بۆ ئه‌و کات و سه‌رده‌مه ده‌سکه‌وتێکی به‌نرخ بۆ بنه‌ماڵه
و به‌تایبه‌تی بۆ ژنان بوون .
قانوونی
ساڵی 1346 پشتئه‌ستوور به قورئان، مه‌رجی دادپه‌روه‌ریی بۆ چه‌ندهاوسه‌ری
دانابوو. پێشتر، پیاوێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو 4 ژنی هه‌بێ. به‌ڵام دوای پێداچوونه‌وه‌ی
قانوونه‌که له ساڵی 53دا کۆمه‌ڵێک مه‌رج بۆ پیاو دانرا که نه‌توانێ به ئاسانی
ژنی دووهه‌م بێنێ.
له
دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، ژنان به‌شێکی زۆر له‌و مافانه‌یان
که پێشتر به ده‌ستیان هێنابوون و به‌رهه‌می خه‌باتی خۆیان بوو، لێ زه‌وت کرایه‌وه.
بۆ نموونه پیاو بۆ هاوسه‌رگیریی دووباره پێویستی به ئیجازه‌ی دادگا و هاوسه‌ری
یه‌که‌م نه‌ما.
ئه‌وه‌ی
له‌م رۆژانه‌دا هاتۆته‌وه ده‌ستووری کاری مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی، هه‌ر ئه‌و
قانوونه‌یه که له ساڵی 1353دا په‌سند کراوه، به‌ڵام ژنانی وشیاری ئێران ئه‌مڕۆ
ناوه‌رۆکی ئه‌و قانوونه زۆر له‌وه به که‌متر ده‌زانن که خه‌باتیان بۆ کردوه و
نرخیان بۆ داوه.
ساڵی 1386
به پێشنیاری ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی کۆماری ئیسلامی، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌یئه‌تی
ده‌وڵه‌تی نۆیه‌مدا (گه‌ڵاڵه‌ی پشتیوانی له بنه‌ماڵه) جارێکی دیکه
ناردرایه مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاییه‌وه
هێندێک ده‌سکاری کرا که، پێشێلکردنی مافه‌کانی ژنانی به ئاشکرا تێدا به‌دی ده‌کرا.
ئه‌و ده‌سکاری و ئا‌ڵوگۆڕانه له گه‌ڵاڵه‌که‌دا له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه،
ناره‌زایه‌تییه‌کی به‌رینی چین و توێژه‌جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، به‌تایبه‌تی
لایه‌نگرانی مافه‌کانی ژنانی لێکه‌وته‌وه. دوای ناره‌زایه‌تییه‌کی زۆر به‌رامبه‌ر
به مادده‌ی 22 و 23 و 25 ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه،مادده‌کانی 23 و 25ی لێ لابرا، که ئه‌م
ماددانه به مادده‌یه‌كی پڕ له زیان و مه‌ترسی بۆ بنه‌ماڵه داده‌نران. به‌ڵام
مادده‌ی 22 (چه‌ند هاوسه‌ری) نه‌ک لانه‌برا به‌ڵکوو هێندێک خاڵی دیکه‌شی
پێوه زیاد بوو که پێوه‌ندیی هه‌بوو به هاوسه‌رگیریی کاتی (سیغه). واته ئه‌ندامانی
کومیسیۆنی قه‌زایی مه‌جلیس ئه‌وه‌یان پێوه لکاند که ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریی کاتی،
منداڵی لێکه‌وته‌وه، به مه‌به‌ستی پاراستنی مافی منداڵه‌که ده‌بێ هاوسه‌رگیرییه کاتییه‌که
بکرێته ره‌سمی و سه‌بت بکر‌ێ. هه‌ربۆیه له ژێر کاریگه‌ری ناڕه‌زایه‌تیی
چالاکانی ژنان و حوقووقناسانی بواری بنه‌ماڵه تا ئه‌مڕۆش مه‌جلیس نه‌یتوانیوه
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به ئاسانی په‌سند بکا و نزیک به دوو ساڵ ده‌بێ به ئه‌نجامێک
نه‌گه‌یشتوون. له‌م رۆژانه‌دا دیسان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاتۆته‌وه مه‌یدان
و بۆ بڕیاری کۆتایی ناردرایه‌وه ماجلیسی شوورای ئیسلامی.
دیاره
چالاکانی بواری مافه‌کانی ژنان هه‌ر له بنه‌ره‌تدا خوازیاری ئه‌وه بوون که ئه‌و
گه‌ڵاڵه‌یه له ده‌ستووری کاری مه‌جلیس بێته‌ده‌ر. ئه‌وه خواستی روونی ئه‌وان
بوو. چونکه له بنه‌ره‌تڕا گه‌ڵاڵه‌که پڕه له نایه‌کسانی و پێشیلکردنی
مافه‌کانی ژنان به تایبه‌تی فه‌سڵه‌کانی دوویه‌م، سێیه‌م ، چواره‌م، پێنجه‌م که
پێوه‌ندییان هه‌یه به زه‌ماوه‌ند، ته‌ڵاق، سه‌رپه‌رستی و وه‌ئه‌ستۆگرتنی
منداڵ دوای لێکجیابوونه‌وه. به‌شی زۆری مادده‌کانی ئه‌و فه‌سڵانه زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌ن
به‌رانبه‌ر به ژنان. به‌تایبه‌تی که به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دادگاکان هه‌میشه
له پیاوان بوون و به‌رژه‌وه‌ندی «پیاو» سه‌ره‌کیترین خاڵ بووه و هه‌میشه که‌مترین
سه‌رنج دراوه‌ته ماف و خواسته‌کانی ژنان. به‌مجۆره په‌سه‌ندکرانی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی
له‌م چه‌شنه زیانێکی گه‌وره بۆ بنه‌ماڵه و به تایبه‌تی ژنان ده‌بێ .
ئه‌و10 مه‌رجه‌ی
بۆ هاوسه‌رگیریی دووباره‌ی پیاوان له گه‌ڵاڵه‌که‌دا هاتوون که گۆیا
پیاوان نه‌توانن هه‌روا به‌ئاسانی ئه‌م ئه‌رکه شه‌رعی و ئیسلامییه!! به‌ڕێوه به‌رن.
بریتیین له: 1- رازی بوونی ژنی یه‌که‌م به هاوسه‌رگیریی دووباره‌ی مێرده‌که‌ی،
2- ژنی یه‌که‌م نه‌توانێ ئه‌رکی هاوسه‌رێیه‌تی به‌ڕیوه به‌رێ، 2- پیاوه‌که
توانایی ئابووریی باشی هه‌بێ ، 3- پیاوه‌که دادپه‌روه‌ری له نێوان هاوسه‌ره‌کانیدا
ره‌چاو بکا، 4- تووشبوونی ژن به نه‌خۆشیی «جنون» ، «شێتی» یان نه‌خۆشییه‌کی چاره‌سه‌رنه‌کراو
4- ملکه‌چ نه‌بوونی ژن له ئاست داواکانی مێرد 5- مه‌حکوومبوونی ژن به هۆی تاوانی
عه‌مد به سزای یه‌ک ساڵ زیندان یان جه‌زای نه‌قدی که نه‌توانێ بیدا و به هۆی ئه‌وه
ساڵێک بخرێته زیندان. 6- تووشبوون به هه‌رجۆره ئێعتیادێکی زیانبار که
به پێی ناسینی دادگا زیان به بناغه‌ی بنه‌ماڵه بگه‌یه‌نێ 7- ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی
دزێوی ژن به راده‌یه‌ک که درێژه‌دانی ژیان له گه‌ڵی بۆ پیاو ته‌حه‌ممول
نه‌کرێ 8- به‌جێهێشتی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له لایه‌ن ژنه‌وه 9- نه‌زۆکیی
ژن. 10- رۆیشتنی ژن له لای مێرد بۆ ماوه‌ی ساڵێک.
به ڕاستی
ئه‌گه‌ر له‌م مه‌رجانه ورد ده‌بینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ زۆر له‌م مه‌رجانه
گاڵته‌کردنێکن به عه‌قڵی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران و به‌تایبه‌تی ژنانی
ئازادیخوازی ئێران ، که هه‌ر ئێستا له سه‌دا70ی کورسییه‌کانی دانشگاکانی کچان و
ژنان له‌سه‌ریان دانیشتوون. ئه‌وانه‌ی به غه‌ریزه و هه‌وه‌س بیرده‌که‌نه‌وه، به‌م
شێوه‌یه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ژنانی ئێران ده‌ده‌ن! زۆر له‌و مه‌رجانه ده‌توانن
ته‌نیا پاساوێک بن بۆ دیارده‌ی دزێوی چه‌ند هاوسه‌ری. به‌ڕاستی هه‌ر ئینسانێکی
ئازادیخواز که بڕوانێته ئه‌م یاسا و مه‌رجانه هه‌ست ده‌کا سه‌رده‌میان به‌سه‌رچووه
و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستای ئێران زۆرله ناته‌باییدان . ئه‌وانه‌ی
به‌م شێوه‌یه بیر له ژیانی هاوسه‌ریه‌تی و ژیانی بنه‌ماڵه‌یی ده‌که‌نه‌وه، له
ژیانی هاوبه‌شدا زۆرتر غه‌ریزه سێکسییه‌کانیان به‌لاو گرنگه، که ئه‌م
بیرکردنه‌وه‌یه‌ش سووکایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه به بنه‌ماڵه و که‌سایه‌تیی ژن له
ئێران‌دا. که‌سێک که خۆشه‌ویستی بکاته قوربانیی مه‌یله جینسییه‌کانی، چۆن
ده‌توانێ دادپه‌روه‌ری له نێوان مرۆڤه‌کاندا ره‌عایه‌ت بکا؟
حاکمانی
رێژیمی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 31 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تییاندا هیچکات روانگه‌یه‌کی
موسبه‌تیان به‌رانبه‌ر به ژنان و مافه‌کانیان نه‌بووه، ئێستاش چاویان له ئاست نه‌وه‌یه‌کی
ئاگای خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی پێشکه‌وتوو نوقاندوه و زۆر باش ده‌زانن
نه‌وه‌ی لاوی ئه‌مڕۆی ئێران ته‌حه‌ممولی ئه‌و قانوونه دواکه‌وتووانانه‌یان
نییه. دیاره ئه‌مه‌ش شه‌ڕێکی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێیه و نا‌یانه‌وێ
ئه‌م شه‌ڕه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وه‌یه، کۆتایی پێ‌بێنن. دیاره ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش له لایه‌ن بڕیارده‌ران و حاکمانی کۆنه‌په‌رسته‌وه په‌سندنه‌کرێ،
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێ له کات و هه‌لێکی دیکه‌دا په‌سند بکر‌ێ. ئه‌مه‌ش بۆ
ژنانی ئێران زۆر تاڵ ده‌بێ، چونکه ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێک ده‌بێ به سه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌کدا که له ماوه‌ی سێ ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی
رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ژنان نرخی زۆرگه‌وره‌ی داوه.
پرسیارێک
که لیره‌دا زه‌ق ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه بۆچی راست له‌م کات و ساته‌دا ئه‌م
گه‌ڵاڵه‌یه که به ته‌واوی دژایه‌تیی له‌گه‌ل مافه‌کانی ژناندا هه‌یه، بۆ
تاوتوێکردن دێته‌وه مه‌یدان؟ هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران هه‌لومه‌رجێکی ته‌واو سه‌رکوتکه‌رانه‌یه.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌کان دژی کوده‌تاکه‌ی ساڵی رابردوو، سه‌رکوت
و خه‌فه‌قان باڵی به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا کێشاوه، زۆرله چالاکانی مافه‌کانی
ژنان ومافه‌کانی مرۆڤ، به هۆی فشاری له راده‌به‌ده‌ری حاکمییه‌ت ناچار بوون
ئێران به‌جێ بێڵن، یان به‌شێکیان له زیندان دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و،
چالاکییه مافخوازانه‌کان زۆر به‌رته‌سک کراونه‌ته‌وه. له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ئێستا زیاتر له هه‌موو کاتێک سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
ئه‌تۆمی و سه‌رپێچییه‌کانی رێژیمی ئێران له‌و باره‌یه. حاکمییه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ست
که هه‌مووکات هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بۆ دواوی داوه، ده‌یه‌وێ
ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه و دڵی کۆنه‌پارێزان رازی بکا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
گرنگه ئه‌مه‌یه که‌کلتووری نه‌وه‌ی نوێی ئێران فره‌ژنی به دیارده‌یه‌کی
دزێو و پڕ له زیان و مه‌ترسی بۆ بنه‌ماڵه ده‌زانێ.
زیاتر له 50 ساڵیشه ژنانی ئاگا‌و تێگه‌یشتووی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سیستمی
یه‌ک هاوسه‌ری له کۆمه‌ڵگه‌دا جێگیر بکه‌ن. ئه‌م په‌روه‌رده‌یه له‌نێو زۆربه‌ی
بنه‌ماڵه ئێرانییه‌کاندا ده‌بینرێ. ئه‌گه‌ر هێندێک ژنیش ئاماده‌ن ببنه هاوسه‌ری
دووهه‌می پیاوێک، هۆکاری سه‌ره‌کی، مه‌سه‌له‌ی ئابوورییه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێ
و به ئه‌رکی خۆی بزانێ مافی ژنانێک که ناتوانن کار بکه‌ن و له باری
ماڵییه‌وه ژیانیان دابین بکه‌ن، هه‌رگیز ئه‌و ژنانه ئاماده نین مل بۆ ئه‌و
سووکایه‌تییه راکێشن و ببنه هاوسه‌ری دووهه‌می پیاوێک و ژیان له ژنێکی دیکه
تێک بده‌ن.
له
کۆتایی دا ده‌بێ بڵێین ئه‌و قانوونه کۆنه‌په‌رستانه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ یا
هه‌رکاتێکی دیکه په‌سند بکر‌ێ ده‌بێ دژایه‌تیی بکر‌ێ و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م قانوونه
دژه‌ژن و دژه مرۆییه‌کانی ئه‌و رێژیمه‌وه هه‌ڵ‌بدرێته نێو زبڵدانی مێژووه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر