من هیَشتا منداڵ بووم كه( سه‌یران) ى
دراوسیَمان كوژرا
ته‌ڕزه
فایه‌ق
ژنه‌كان, پیاوه‌كان
كه‌س نه‌یپرسى
هیچ كه‌س له هۆیه‌كه‌یشى نه‌كۆڵیه‌وه
چرپه‌یه‌ك ده‌یگوت:
"سه‌یران بىَ نامووس بوو"
هه‌شبوو ده‌یگوت: "سه‌یران نیوه شه‌وان ده‌چوه ده‌رىَ"
ته‌نانه‌ت هه‌بوو ده‌یگوت:
"سه‌یران ژوانى سوورى بۆ مه‌سئووله‌كان رِیَك ده‌خست"
سه‌یران ببووه په‌ندى گه‌رِه‌ك
دیَوه‌زمه‌یه‌ك
كچى گه‌رِه‌كى پىَ ده‌تۆقیَندرا !
له‌دواى راپه‌رین
وه‌ك رِۆژى رِووناك ده‌ركه‌وت :
سه‌یران له‌گه‌ڵ چه‌ند كچیَكى سلیَمانى خۆپیشاندانه‌كانى رِیَك ده‌خست
سه‌یران مه‌نشوراتى بڵاو ده‌كرده‌وه
شه‌وان به شه‌رِواڵیَكه‌وه , جامانه‌یه‌ك به سه‌ر و گویَلاكیه‌وه شیعاراتى له‌سه‌ر دیواره‌كان ده‌نووسى..
به‌ڵام ئه‌و كات حه‌یف (8)ساڵ به‌سه‌ر كوشتنى سه‌یران دا تیَپه‌رِیبوو
حه‌یف: سه‌یران تازه حه‌یاى چووبوو
په‌ندى گه‌رِه‌ك
باوك و سىَ براكه‌ى ته‌عزیَیان بۆ نه‌گرت
دایكه كڵۆڵه‌كه‌شى
به‌دزى ده‌چوه سه‌ر قه‌برانى
به‌دزى قورِى ده‌پیَوا
به‌دزى قژى خۆى ده‌رِنیه‌وه
خۆ تا ئیَستاش
تا ویژدانیَك ده‌ڵیَت سه‌یران شه‌هیده
سه‌د به‌دگۆ سویَند ده‌خۆن:
"سه‌یران بىَ نامووس بوو".
به‌عس رِۆیشت..رِاپه‌رِین هات
(رایده) ش كوژرا
وتیان (رایده) بىَ نامووس بوو
به‌عس رِۆیشت..رِاپه‌رِین هات
(مه‌هاباد) سووتیَندرا
وتیان (مه‌هاباد) بىَ نامووس بوو
به‌عس رِۆیشت..رِاپه‌رِین هات
(شیلان) ته‌ڵاق درا
وتیان شیلان بىَ نامووس بوو
به‌عس رِۆیشت..رِاپه‌رِین هات
(ته‌وریَز) خۆى كوشت
وتیان (ته‌وریَز) بىَنامووس بوو
به‌عس رِۆیشت..رِاپه‌رِین هات
(به‌فرین) به گوریس هه‌ڵواسرا
وتیان (به‌فرین) بىَنامووس بوو
ته‌نانه‌ت(په‌یمان ) ى نازدار
وتیان په‌یمان بىَ نامووس بوو
ئه‌وان بوون
مامه داویَن پیسه‌كان,
باوكه گه‌مژه‌كان ,
برا ده‌ست وپىَ و عه‌قڵ سپیه‌كان,
میَرده ناشیرینه خه‌سیوه‌كان
پیاوه مه‌كبووته تیَزابپه‌رِیَنه‌كان...
هه‌ر ئه‌وان بوون
پیاوه باوه‌ش گه‌رمه‌كان,
پیاوه درِنده گوناحه‌كان..
رایده له‌سه‌ر كرِینى ماكسیه‌ك.
مه‌هاباد له‌سه‌ر چوونه بازارِیَك.
شیلان له‌سه‌ر جامىَ ئاو.
ته‌وریَز له‌تاو شه‌ق و تیَهه‌ڵدان.
به‌فرین له‌سه‌ر ماچیَك
په‌یمان یش به گولله‌یه‌كى ویَڵى شه‌رِى براكوژى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر