کوردستان نیشتمانی بووکه
چاو به فرمێسکه‌کان
نوشته شده در پنجشنبه بیست
و سوم تیر 1390 ساعت 19:14 شماره پست: 175
ماوه‌یه‌ک
به‌ر له ئێستا هاوڕێیه‌کم سیدی (CD)یه‌کی بۆ هێنام وتی: «ئه‌م CDیه
فیلمێکی سه‌رنجڕاکێشی تێدایه، بیبینه"!
زه‌ماوه‌ندێکی
تایبه‌تی بوو. ئه‌گه‌ر بمه‌وێ چیرۆکی فیلمه‌که باس بکه‌م، به‌داخه‌وه هیچی لێ
نازانم، چونکه فیلمه‌که هیچ شه‌رح و قسه‌یه‌کی روونی تێدا نه‌بوو. به‌ڵام به
چاوه پڕ له فرمێسکه‌کانی بووکه‌که، ئه‌وه‌م لێ هه‌ڵێنجا که ئه‌م زه‌ماوه‌نده
ده‌بێ چیرۆکێکی تاڵی هه‌بێ. به بینینی دیمه‌نه‌کان هه‌ستێکی ناخۆش ناخمی داگرت و
که‌وتمه بیرکردنه‌وه له واقعی تاڵی ژیانی کچانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و وه‌ک هه‌میشه
شه‌ریکی ئازاره‌کانیان بوومه‌وه. بۆ که‌سێکی مافخواز که تێده‌کۆشێ له پێناوی ئه‌وه‌ی
ئینسانه‌کان مافه‌کانیان پێشێل نه‌کرێ، ئه‌و فیلمه زۆر غه‌مهێنه‌ر و ئازاراوییه
. فیلمه‌که زۆر کۆن نیه بۆیه بۆ ئه‌وه نابێ پاساوی ئه‌وه بێنینه‌ونه‌وه که
له کۆندا ئه‌مه رووی داوه و‌ئێستا دابی ئه‌وانه نه‌ماوه.
ئه‌مه‌یه
واقعی کولتووری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان! وڵاتی به‌ڵاو موسیبه‌ت بۆ ژنان؟!
زه‌ماوه‌نده،
هه‌ڵپه‌ڕکێیه.... به‌زه‌ییم به بووک دا دێته‌وه، بووکێک که رووی نایه سه‌ری
به‌رز کاته‌وه و بڵێ خه‌ڵکینه بۆ ئه‌و فرمێسکانه‌م نابینن؟! به‌زه‌ییم به‌و کۆره‌گه‌نجه‌ی
به جلوبه‌رگی ژاکاو و ریشی نه‌تاشراوه‌وه ده‌ستی بووکه چاو به فرمێسکه‌که
ده‌گرێ و به‌ره‌وماڵی به‌خت! به‌ڕێی ده‌کا. به‌و ژنانه‌ی به جلوبه‌رگی ره‌نگاوره‌نگ
و له‌چکه به‌سه‌ر و به رووخسارێکی شه‌رمنه‌وه دێن و ده‌چن و هێندێکیشیان به
دوو ده‌سره سه‌ما ده‌که‌ن، به‌و پیاوه به‌ساڵداچووه‌ی ناوچاوانی بووک ماچ ده‌کاو
به په‌ڕۆیه‌ک فرمێسکه‌کانی ده‌سڕێ. ده‌گری .... چ گریانێکی غه‌ماوی...
هه‌روه‌ک
وتم فیلمه‌که هیچ شه‌رح و قسه‌یه‌کی تێدا نیه ته‌نیا گۆرانیی کوردی له‌گه‌ڵ
مونتاژ کراوه، به‌ڵام به بینینی سروشت و شێوه‌ی جلوبه‌رگ و هه‌ڵپه‌ڕکێکه‌یان له‌وه‌ده‌چێ
ناوچه‌ی موکریان بێ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به هۆی ئاشنایه‌تیم له گه‌ڵ ناوچه‌ی
بۆکان، ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم ئه‌م زه‌ماوه‌نده پیرۆزه! له یه‌کێک له دێهاته‌کانی
ئه‌و شاره رووی داوه. لێره‌دا مه‌به‌ستم لۆمه کردنی ناوچه‌یه‌کی تایبه‌تی نیه.
چونکه ئه‌و ده‌رده‌ی من باسی ده‌که‌م تایبه‌ت نیه به ناوچه‌یه‌ک یان شارێک. مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه له گۆشه‌ی ئه‌م زه‌ماوه‌نده‌وه بڕۆمه‌وه بۆ لای ئه‌و ژنانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵات
و مه‌زڵووم زوڵم قه‌بووڵ ده‌که‌ن و رازیین به‌م به‌شه‌ی بۆیان هه‌ڵ ده‌بژێرن. به‌ڵام
پێش هه‌مووشتێ با که‌مێ باسی فیلمه‌که بکه‌م: سه‌ره‌تای فیلمه‌که ماشێنێکی جیپ
رازاوه به گوڵ و تارای سووره‌وه به‌ره‌و حه‌وشه‌یه‌کی گه‌وره ده‌ڕوا و له حه‌وشه‌که‌دا
راده‌وه‌ستێ و له چاوه‌ڕوانی بووکێکدایه. بووک به جلوبه‌رگی سپی و تارای سووره‌وه
له ژوورێک دێته‌ده‌ر چه‌ند ژنێک راوه‌ستاون بۆ به‌ڕێ کردنی. کورێکی لاوی مات‌و مه‌لوول،
دێت و ده‌ستی بووک ده‌گرێ و به‌ره‌و ماشێنه‌که‌ی ده‌با. بووکه‌که چاوه‌کانی پڕن
له فرمێسک و خێرا خێرا به‌ده‌ستی چاوه‌کانی ده‌سڕێ و به روخسارێکی شه‌رمنانه که
زۆر به‌زه‌حمه‌ت جار جار سه‌ری به‌رز ده‌کاته‌وه سواری ماشێنه‌که ده‌بێ و به‌ره‌وماڵی
به‌خت! به‌ڕێ ده‌که‌وێ. به‌ڵام چ به‌ختێک! سپی وه‌ک کراسه‌که‌ی به‌ری خۆی، یان ره‌ش
وه‌ک پێچه خاڵ خاڵه‌که‌ی سه‌ری زاوا؟! ئه‌ی خودایه نه‌کا ئه‌مه زاوا بێ؟!
دوور نیه چونکه شتی وا له کوردستان زۆر رووی داوه. بووکه‌که هه‌ر 18 ساڵ
دیاره به‌ڵام ئه‌و پیاوه 50 ساڵ ده‌بێ. ئه‌م بووکه بۆیه وا ده‌گری؟ نا
هیوادارم من هه‌ڵه‌م کردبێ. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌م ژنانه بۆ وا سه‌ما ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێ
له شادی کاکی زاوادا به‌شدار بن، یان ده‌یانه‌وێ به‌م کاره‌یان دڵی بووکه غه‌مباره‌که
که‌مێک شاد که‌ن و نه‌یه‌ڵن بیر له‌م چاره‌نووسه‌ی بکاته‌وه! ئه‌ی خوایه بۆ که‌سێک
نیه ئه‌م فرمێسکانه ببینێ!
پرسیاران
رووبه‌رووی خۆم ده‌که‌مه‌وه: ئه‌گه‌ر من بوومایه له جێگای ئه‌و چیم ده‌کرد؟
هه‌رگیز.... ئه‌گه‌ر من له‌وێ بوومایه و له جێی ئه‌و ژنانه بوومایه چیم له‌ده‌ست
ده‌هات؟ چیم به‌و زاوایه ده‌گوت؟! چیم به براو باوک و دایکی ئه‌و بووکه ده‌گوت؟
جار جار دڵخۆشی خۆم ده‌ده‌مه‌وه و ده‌ڵێم ره‌نگه خۆی ئه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردبێ. نا
بڕوا نه‌که‌م.... ئه‌گه‌ر به‌زۆر نه‌بێ چۆن کچێکی 18 ساڵه یان 20 ساڵه شووده‌کات
به کابرایه‌کی 50 ساڵه؟! زوڵمێکی گه‌وره‌یه. تاکه‌ی کۆتایی به‌م دیارده
ناره‌وایه نایه ؟ کێ هه‌ست به ئازاری ئه‌م کچه داماوانه ده‌کا؟ هه‌ست کردن چ
ده‌ردێک ده‌وا ده‌کا؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و کچانه بۆخۆیان شه‌ڕ بکه‌ن. شه‌ر به چی
ده‌کرێ به تێگه‌یشتن و ئازایه‌تی....
خه‌ڵکی
کوردستان ئاگان ده‌زانن کێشه‌کانیان چیه مافیان چیه، حیزبه‌کان کێن، له زۆر
باره‌وه گۆڕاوه، ئه‌م هه‌موو خوێنده‌واره‌مان له دێهاته‌کانیش هه‌ن، ئه‌نجومه‌نی
ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیمان هه‌ن، ژنانی ئازا‌و خوێنده‌وارمان هه‌ن، هه‌موو که‌لێن و
قوژبنێکی نیشتمانی ئێمه‌ش ده‌رگای به رووی جیهاندا کراوه‌ته‌وه، خه‌ڵکی ئێمه‌ش
پێشکه‌وتنه‌کانی جیهان ده‌بینن، که‌لتوور و فه‌رهه‌نگی وڵاتانی پێشکه‌وتوو ده‌بینن،
ئه‌مانه قسه‌ی زۆرانمانن. .... ئه‌ی که‌واته تاکه‌ی، ئێمه شاهیدی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه
ده‌بین. فێر بووین که ده‌گه‌ینه سه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌ک خه‌تای دوژمنان ده‌گرین،
تاکه‌ی ئه‌م پاساوه دێنینه‌وه؟ ئه‌رێ بۆخۆشمان له زۆر به‌دبه‌ختی و چاره‌ڕه‌شی
خۆماندا ده‌ستمان نیه؟ له لایه‌ن رووناکبیران و نوخبه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه
ئه‌م هه‌مووه باسی نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نیشتمان خۆشه‌ویستی ده‌کرێ، به‌ڵام
که‌مترین ئاوڕ له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌درێته‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی
تووشی ده‌رد و نه‌خۆشییه‌ک کردوه که خۆشمان هۆکارین. یه‌کێک له‌و کێشانه
دیارده‌ی به زۆر به‌شوودانه و ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌زانن که به زۆر به‌شوودان ده‌یان
کێشه‌ی دیکه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه. کێشه‌و لێک هه‌ڵوه‌شانی بنه‌ماڵه و به‌دبه‌ختییه‌کانی
منداڵ، خۆکوژیی ژنان، خیانه‌تی هاوسه‌ری و... به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێکی زۆری به‌هۆی
به‌زۆر به‌شوودانه‌وه‌یه. ده که‌واته به‌س نیه؟
شتێکی
دیکه‌ی که له‌و زه‌ماوه‌نده‌دا خه‌مم پێوه خوارد و هه‌میشه‌ش به چاوی سووک و شه‌رماوییه‌وه
لێی ده‌ڕوانم، ئه‌ویش پووڵ هه‌ڵواسین به جه‌سته‌ی بووک دایه. به‌ڕاستی نازانم ئه‌مه
که‌ی هاتۆته نێو که‌لتووری ئێمه‌وه؟ بۆ ده‌بێ ئێمه شته ناحه‌زه‌کانی خه‌ڵکی
وڵاتانی دیکه وه‌رگرین. ئه‌گه‌ر ئامانج یارمه‌تی ئه‌و بووک زاوایه‌یه که تازه
ماڵ داده‌نێن، کارێکی پیرۆزه، به‌ڵام ده‌کرێ به شێوه‌یه‌کی دیکه بێ، بۆ به‌م
شێوه‌یه؟! ناکرێ ئه‌م پووڵ وپاره‌یه له زه‌رف (پاکه‌ت)ێک بخه‌ن و با ناوی
خۆشیانی له‌سه‌ر بنووسن و بۆیان بنێرن؟ ئه‌و شێوه یارمه‌تی دانه به بووک و زاوا
(به ده‌رزیله پووڵ پیاهه‌ڵواسین) به جلوبه‌رگی بووکدا ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتووی و
هه‌ژاریی ئه‌قڵ ده‌گه‌یه‌نێ. خۆزگه بووکه‌کانمان ئه‌و ئیزنه‌یان نه‌دایه پووڵ و
پاره‌یان پیاهه‌ڵواسن، چونکه زۆر دیارده‌یه‌کی ناشیرینه‌و جگه له‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی
سووکایه‌تییه به خۆیان، سووکایه‌تیشه به‌وکه‌سانه‌ی ده‌ستیان ناڕوا ئه‌و یارمه‌تییه
بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌شیکه‌ن به‌چاوێکی سووک چاویان لێ ده‌کرێ، له‌م دابوره‌سمه‌دا
قورسایی ئینسانه‌کان به‌و وه‌ره‌قه پووڵانه‌یه که ده‌نک ده‌نک به بووکه‌که‌یدا
ده‌که‌ن یان له قاپه‌که‌ی به‌رده‌میانی ده‌خه‌ن که هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
دانراوه، هه‌رکه‌س توانی زیاتر دانێ ئه‌وه له‌به‌رچاوی خه‌ڵک قورسایی زیاتر ده‌بێ
و هه‌ست به غوروور و سه‌ربه‌رزی ده‌کا. به‌ڵام زۆر که‌س هه‌یه شایی و زه‌ماوه‌ندی
لێ بۆته ژان و ئازار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ی بووه ئه‌م پووڵه به‌بووکه‌که‌دا هه‌ڵواسێ،
هه‌ستی به که‌مبوون کردوه یان ناچار بووه قه‌رز بکا و دواتریش به‌هه‌زار
به‌دبه‌ختی جێگه‌ی پڕده‌کاته‌وه.
به‌و
هیوایه‌ی هه‌رکه‌س له ئاست خۆیه‌وه تێبکۆشی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م دیارده ناحه‌زانه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و چی دیکه شاهیدی ئاخ و حه‌سره‌ت وفرمێسکی تازه‌بووکه‌کان نه‌بین
و نرخی ئینسانه‌کانیش به پووڵ و پاره هه‌ڵ نه‌سه‌نگێندرێ.
کوێستان
فتووحی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر