هه‌موو په‌سندكراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه گرنگه‌كان له بواره‌کانی فێركردن ، مافی مرۆڤ و لاوان‌دا، له سه‌ر یه‌كسانیی ژن و پیاو له فێركردندا له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی ڕا تا کۆتایی قۆناغی خوێندنی به‌رز پێیان داگرتوه. به‌ڵام له ئێران به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه و ساڵ به ساڵ بیروبۆچوونی تازه‌تر بۆ چه‌سپاندنی هه‌ڵاواردنه جینسییه‌کان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌خرێنه روو.
«هه‌ڵاواردن و جیاکردنه‌وه‌ی جینسییه‌تی» له کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نوێ نییه که ئه‌مڕۆ باسی لێوه بکرێ. هه‌مووان له‌مێژه به‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئاشناین. «ژنانه و پیاوانه» کردنی قوتانخانه و زانکۆکان، ژنانه و پیاوانه کردنی ئوتوبووس و تاکسی و پارکه‌کان، ئیداره و نه‌خۆشخانه، شوێنه وه‌رزشییه‌کان و….، داستانی ئه‌مڕۆ نین که له زمان ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌یبیسین. ئه‌مه سێ ده‌یه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیاندا دایبنێن و هه‌ر جاره‌ی به‌رنامه‌یه‌ک و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێیان له بواری په‌ره‌دان به سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیدا هێناوه‌ته گۆڕێ. حه‌مید ره‌زا حاجی بابایی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێرکردن له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ (1390) دا گوتی: « ده‌بێ قوتابخانه‌کان وا لێبکه‌ین که کچان و کوڕان، تێیدا هه‌ست به ئارامی و ئاسووده‌یی بکه‌ن». ئاغای وه‌زیر ده‌یه‌وێ دیسان دیواره‌کان به‌رزتر بکاته‌وه؟! ساڵی 1378 وه‌زیری په‌روه‌رده و فیڕکردنی ئه‌وکات، گه‌ڵاڵه‌ی «شاداب سازی فضای مدرسه دخترانه» (گه‌شاندنه‌وه‌ی که‌شوهه‌وای قوتابخانه‌ی کچانه)ی هێنایه گۆڕێ. ئه‌م گه‌لاڵه‌یه ئه‌وه بوو که دیواری مه‌دره‌سه‌ی کچانیان به‌رزتر ده‌کرده‌وه تاکوو به قسه‌ی ئه‌و جه‌نابه و هاوبیرانی! نێو قوتابخانه‌که له ده‌ره‌وه‌ڕا دیار نه‌بێ و کچانی قوتابی بتوانن له ناوه‌وه، ده‌رسی ماڵداری فێر بن. کتێبی «حرفه و فن» ی کچانه که به بڕوای زۆر له کچانی قوتابیی قۆناغی ناوه‌ندیی قوتابخانه‌کانی ئێران، یه‌کێکه له مادده ده‌رسییه بێزراوه‌کان، نموونه‌یه‌که له‌م فێرکردنانه که به‌رپرسانی ئامووزشیی قوتابخانه‌کان زۆر پێ له سه‌ر فێربوونیان له لایه‌ن کچانه‌وه داده‌گرن. به‌پێی ئه‌و مادده ده‌رسییه کچان فێری چنینی ده‌سکێ، کڵاو، بلووز ، گوڵ‌دۆزی و …. هه‌ر ئه‌و کارانه ده‌بن که دایکه‌کانمان له رابردوودا ده‌یانکردن.
فێرکردن ده‌بێ به‌پێی گرنگترین نیازه‌کانی مرۆڤ بێ بۆ ئه‌وه‌ی تاک له داهاتوودا له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا توانامه‌ند و سه‌ربه‌خۆ بێ. که‌چی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌رفه‌ته‌کان نایه‌کسانن و رێگری له فێرکردنی کچان له هێندێک بواردا ده‌کرێ، که ئه‌مه‌ش بۆ ژنان هه‌مووکات گیروگرفتی دروست کردوه. بۆ نموونه له بواری مکانیکیدا ژنان زۆر جار که‌میان هێناوه و ده‌بێ ده‌ستوداوێنی پیاوان بن! چونکه هه‌ر له ده‌ورانی سه‌ره‌تاییه‌وه له قوتابخانه، کار و پیشه‌ی مکانیکی به کارێکی کوڕانه دانراوه.
هه‌ر له جێ‌دا ژن و پیاو له نێو گوتار وکتێبه ده‌رسییه‌کاندا وه‌ک یه‌ک نین. به‌ڵام به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دن ره‌وایی به‌و نابه‌رابه‌رییه بده‌ن و ئه‌م روانینه له نێو گوتاره مه‌زهه‌بییه‌کانیشیاندا ره‌نگ بداته‌وه. ئه‌وان هیچکات روانگه‌کانی خۆیان به‌رانبه‌ر به ژنان نه‌شاردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی له بواری خوێندندا. ئه‌حمه‌دی جه‌ننه‌تی که یه‌کێکه له که‌سایه‌تییه گرنگه‌کانی! نێو ئه‌و نیزامه کۆنه‌په‌رسته، له یه‌کێک له خوتبه‌کانی نوێژی هه‌ینیدا، که شوێنی راگه‌یاندنی سیاسه‌ته ره‌سمییه‌کانی رێژیمه‌که‌یه‌تی، به ئاشکرا ناره‌زایه‌تیی خۆی له په‌ره‌گرتوویی حوزووری کچان له زانستگه‌کاندا به‌م جۆره ده‌ربڕی: «به‌دبه‌ختییه‌که ئه‌وه‌یه که یه‌کێک له گیروگرفته‌کانی زانستگه، خوێندکار بوونی خانمان، بۆ ئێمه‌یا‌ن دروست کردوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کاتێک که‌سێک ده‌چێ بۆ خوازبێنی، یه‌که‌م پرسیار که ده‌کرێ ئه‌وه‌یه که چه‌نده‌ی ده‌رس خوێندوه. به‌ڕاستی ئینسان سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ. یانی خوێندن چه‌ند له‌سه‌د له سڵامه‌تی و ئاسووده‌یی ژیاندا نه‌خشی هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی نه‌خشی هه‌یه ئه‌خلاق، دین، سه‌بووری و پێکه‌وه هه‌ڵكڕدنه. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له پله‌ی دووهه‌مدایه. یان بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خانمه‌که دوکتور بێ و پیاوه‌که بۆ نموونه لیسانس، ئیمکانی نییه خانم رازی بێ. بۆیه مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه و قه‌یره‌یی سه‌ری هه‌ڵده‌داو ئه‌مه‌ش گیر‌و گرفتی بۆ وڵات دروست کردوه ……».
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێرکردنی ئێران له دوو ساڵی رابردوودا به تایبه‌تی دوای رووداوه‌کانی ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری، به شێوه‌یه‌کی که‌موێنه روانگه‌و هیژمۆنیی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ناوه‌نده فێرکارییه‌کان دا سه‌پاندوه، به‌رپرسانی رێژیم، یه‌ک له‌وان عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناوه‌نده فێرکارییه‌کان به شوێنێک ده‌زانن که له‌واندا «بیروبۆچوونی رۆژئاوایی» و «موخالیفه‌ت له گه‌ڵ ئیسلام» بڵاوده‌کرێنه‌وه و په‌ره‌یان پێده‌درێ. ئه‌وان پێیان وایه قوتابخانه‌کانیش هه‌ر به‌م جۆره‌ن. هه‌ر بۆیه به خه‌یاڵی خۆیان به‌جیاکردنه‌وه‌ی کچان له کوڕان، پێکهێنانی ئاڵوگۆر له کتێبه ده‌رسییه‌کاندا و جیاکردنه‌وه و پۆلێن‌کردنی لقه‌کانی زانست له‌سه‌ر ئه‌ساسی جینسییه‌ت، خه‌بات دژی بیر‌و بۆچوونی رۆژئاوایی ده‌که‌ن! ده‌سه‌ڵاتدارنی کۆماری ئیسلامی وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک که‌ڵک له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێرکردن بۆ بردنه پێشی مه‌به‌سته‌کانی خۆیان، وه‌رده‌گرن و له‌م رێگه‌یه‌وه ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر نه‌سڵه‌کانی ئێستا و بنیاتنه‌رانی داهاتوودا ده‌سه‌پێنن.
سیستمی په‌روه‌رده و فێرکردنی کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر بنه‌مای جنسییه‌ت بووه. نێوه‌ڕۆکی کتێبه ده‌رسییه‌کان نه‌خشی دووهه‌م و لاوه‌کیی بۆ ژنان دیاری کردوه و جێگه و پێگه‌ی ئه‌وانی له پله‌ی دووهه‌مدا داناوه. ئه‌و هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌رییانه له كتێبه ده‌رسییه‌كاندا به‌رده‌وام زوڵمێك بووه له ژنانی ئه‌م وڵاته كراوه. چونکه راسته‌خۆ و ناڕاسته‌وخۆ نه‌سڵه‌كان فێر كراون كه ژن مرۆڤێكی پله دوویه و ده‌بێ پله دوو بمێنێته‌وه! ئه‌وه‌ش له خزمه‌تی سیسته‌می پیاو سالاریدایه و کۆماری ئیسلامی‌یش پارێزه‌ری ئه‌م سیسته‌مه‌یه. ئه‌مه سیاسه‌تی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌یی رێژیم بووه له ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداره‌تیدا. به‌ڵام له هێندێک هه‌لومه‌رجدا هه‌وڵه‌کانی بۆ زاڵکردنی هه‌ر چی زیاتری ئه‌م هه‌ڵاواردنه له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا.چڕتر کردوه که دیاره ئه‌م کاره ئامانجی دیکه‌ی له پشت بووه . دیاره سته‌م و هه‌ڵاواردن دژی ژنان له ئێران‌دا ته‌نیا به بواری فێرکردنه‌وه نابه‌سرێته‌وه و بواره‌کانی دیکه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ریه‌ک سیستمی فێرکردن له ئێران‌دا پڕیه‌تی له هه‌ڵاواردنی ناره‌وا و ئاشکرا به دژی ژنان.
***
روانگه‌ی هێندێک له ئایه‌توڵلاکانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی، له باره‌ی جیاکردنه‌وه‌ی جنسییه‌تی له زانکۆکان‌دا:
عه‌له‌وی گورگانی: « تێکه‌ڵ بوونی کچان و کوڕان له ناوه‌نده فێرکارییه‌کاندا کارێکی زۆر نه‌شیاوه، بۆیه به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له‌سه‌ریانه ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکه‌ن و ئه‌م تێکه‌ڵاوییه نه‌هێڵن. ئه‌مه له‌گه‌ڵ رۆحی دینی نایه‌ته‌وه».
جه‌عفه‌ر سوبحانی: «تێکه‌ڵاویی دوو ره‌گه‌ز ئه‌ویش له‌وپه‌ڕی ته‌مه‌نی لاوه‌تیدا له گه‌ڵ زانست و ئه‌خلاق نایه‌ته‌وه، ئه‌زموون نیشانی داوه شوێنه ته‌ک جنسییه‌تییه‌کان بۆ فێربوون زۆر له شوێنه تێکه‌ڵاوه‌کان له‌بارترن.»
مکارمی شیرازی: « شک له‌وه‌دا نییه که کلاسه تێکه‌ڵاوه‌کان ئه‌ویش له ته‌مه‌نی لاوی‌دا و به سه‌رنجدان به‌هۆکاره‌کانی فه‌ساد، ده‌بێته هۆی گیر‌و گرفتی زۆر، ئه‌گه‌ر بتوانن که ده‌شتوانن، پێویسته کلاسه تێکه‌ڵاوه‌کان لێک جیا بکه‌نه‌وه».
نووری هه‌مه‌دانی: « لێک جیاکردنه‌وه‌یان کارێکی زۆر باش و به‌که‌ڵکه ».
سافی گوڵپایه‌گانی: « تێکه‌ڵبوونی کچ و کوڕ له زانکۆکان، رێگری پێشکه‌وتنی زانسته و ده‌بێته هۆی فه‌سادی زۆر. نرخی ماددیی به‌ڕێوه بردنی گه‌ڵاڵه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی جنسییه‌تی هه‌رچه‌ند زۆریش بێ، گرنگ نیه، پێکه‌وه بوون جایز نیه. نیزامی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ له‌و باره‌یه‌وه پێشڕه‌و و نموونه بێ».
جه‌وادیی ئامولی: «که‌سێک که ناڕازییه له گه‌ڵاڵه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی جنسییه‌تی، له‌گه‌ڵ دین موخالفه و نه‌زه‌راتی مه‌راجعی ته‌قلیدییشی به‌لاوه گرنگ نیه».
***
ئامانج له دانانی گه‌ڵاڵه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی کتێبه ده‌رسییه‌کان و جیاکردنه‌وه‌ی کچان و کوڕان له شوێنه فێرکارییه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییه‌وه، هاندانی ژنانه بۆ چوونه‌وه نێوماڵ و روو کردن له کار و باری ماڵداری، ئاشپه‌زی، خه‌یاتی، گوڵدوزی و…. هه‌روه‌ها کێشانه‌وه‌یانه له چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تی. سیاسی، زانستی، ئابوورییه‌کان و ئه‌و بوارانه‌ی که ژنان زیاتر ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن. به‌ڵام وه‌ک دیتوومانه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه، ژنان و پیاوانی بیرکراوه و پێشکه‌وتنخوازی ئێران، ته‌سلیمی ئه‌و نیازه‌ی کۆماری ئیسلامی نه‌بوون و به شێوه‌ی جۆراوجۆر، دژی ئه‌م نیازه کۆنه‌په‌ر‌ستانه‌یه وه‌ستاونه‌ته‌وه. له راستیدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له خۆڕا سه‌ری خۆیان دێشێنن و په‌نا بۆ ئه‌م جۆره هه‌ڵاواردنانه ده‌به‌ن. چونکه ژنانه و پیاوانه کردنی بواره جۆراوجۆره‌کان له گه‌ڵ نیاز و پێداویستییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێ و هه‌تا دێ پتر له‌گه‌ڵ دژایه‌تی کۆمه‌ڵ به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر