هاوڕێیانی بەڕێز! رێگای خەباتی یەکسانیخوازی رێگایەکی دوور و درێژ و پڕ لە کۆسپە، ئێوە بەم حەرەکەتەتان هەنگاوێکی دیکە ئەگەر چووکەش بێ، لەو رێگا دوور و درێژ و پڕلە تابۆ و کۆسپەتان لەگەڵ بزووتنەوەی یەکسانیخوازی لە کوردستان بڕی. هیوادارم تا سەر بۆ ئامانجەکانی ئەو بزووتنەوەیە هەر لەگەڵ بن.
لەبیرتان بێ! ئەوە تەنیا حاکمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نین کە بێڕێزی و سووکایەتیی بە ژن دەکەن. لە نێو کۆمەڵگەکەی خۆماندا لە نێو ماڵەکان و هەموو کەلێن و قوژبنەکانی ئەو کۆمەڵگەیە...ی کە بە شانازییەوە باس لە زمان، جلوبەرگ و بەهاجوانەکانی دەکەین، کەچی رۆژ نیە بێحورمەتی بە مرۆڤی ژن نەکرێ و سەرەتاییترین مافە ئینسانییەکانی لە لایەن پیاوانی کوردەوە پێشل نەکرێ.
ئێمە دەبێ هەموو ئەو رەفتار و کردەوانە شەرمەزار بکەین، کە دەبێتە هۆی، بە کەمترسەیرکردنی مرۆڤی ژن لە کۆمەڵگەدا. لەگەڵ هەر حەرەکەتێکی یەکسانیخوازی دەبێ بە ئەدەبیاتەکەشماندا بچینەوە کە پڕە لە بە کەمسەیر کردنی ژنان، دەبا ئەم حەرەکەتە بە بیر وفکری یەکسانیخوازانە و مرۆڤتەوەرانە، بە شێوەی جۆراوجۆر درێژەی هەبێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر