نوشته شده در شنبه شانزدهم
تیر 1386 ساعت 2:50 شماره پست: 9
له كولتووری پیاوسالاری‌و مه‌زهه‌بی‌دا، ئازادیی ژن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی فه‌ساد‌و ...
له كولتووری پیاوسالاری‌و مه‌زهه‌بی‌دا، ئازادیی ژن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی فه‌ساد‌و بێ‌ئه‌خلاقی‌و وه‌ك هۆكاری له مه‌ترسی كه‌وتنی شه‌ره‌فی پیاوان سه‌یر ده‌كرێ! به‌ها‌و رێز‌و ئێعتباری كۆمه‌ڵ‌و پاراستنی شه‌ره‌ف‌و نامووسی پیاوانی كۆمه‌ڵێك كه ئه‌و كولتووره به سه‌ری‌دا زاڵه، له سه‌ر بناغه‌ی كۆیله‌یی ژنان دامه‌زراوه.
له
كوردستان رۆژ نیه ژنێك نه‌بێته خۆراكی ئاگر یان له‌لایه‌ن پیاوانی به ناو
نامووسپارێزه‌وه نه‌كوژرێ. تازه‌ترین جینایه‌ت كه وێژدانی هه‌ر مرۆڤێكی به‌ویژدانی
هه‌ژاند، كوژرانی كچێكی ئیزه‌دیی 17 ساڵه به ناوی "دوعا" ئه‌ویش
به تاوانی جوانترین به‌های مرۆڤایه‌تی واتا خۆشه‌ویستی بوو. گرنگ نیه ئه‌و
كۆمه‌ڵه به ناو مرۆڤه كه ئه‌م جینایه‌ته‌یان خوڵقاندوه كێن‌و له چ ئایین‌و
مه‌زهه‌ب‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كن. گرنگ ئه‌وه‌یه له كوردستان‌و له ژێر ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م كاره‌ساته‌یان ئه‌نجام داوه. ئه‌و هه‌رێمه‌ی
16 ساڵه به‌رپرسان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی، وه‌ك مه‌كۆی ئازادی‌و دیموكراسیخوازی‌و
دادپه‌روه‌ری ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌یه‌و خه‌ڵكی به‌شه‌كانی دیكه كوردستانیش شانازیی پێوه ده‌كه‌ن، به‌ری ره‌نجی هه‌زاران هه‌زار تێكۆشه‌ر‌و شه‌هیدی ئه‌م ئاو‌و خاكه‌یه كه ئه‌م به‌شه له نه ته‌وه‌یه‌كه‌یان له چنگی دوژمنێكی دڵڕه‌ش رزگار كرد. دیاره ئه‌وه ته‌نیا پیاوان نه‌بوون ئه‌م خه‌باته‌یان كردوه، به‌ڵكوو ژنانیش كه‌متر له پیاوان ره‌نجیان نه‌داوه. به‌ڵام ئه‌مه‌یه پاداشی ره‌نجی ئه‌وان؟ كوژران‌و سه‌ربڕان‌و خۆسووتاندن!
ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ئه‌ركی سه‌ر شانیه‌تی مافی ژیانی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته سه‌ر به به هه‌ر چین‌و توێژ‌و ئایین‌و ره‌نگێك بێ بپارێزێ. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو كوشتاره‌ی ژناندا بۆچی وا بێده‌نگ‌و ده‌سته‌وه‌ستانه؟
باسی دیموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ، دادپه‌روه‌ری‌و سه‌روه‌ریی یاسا له كوردستان بۆته بنێشته‌خۆشكه‌ی میدیا‌و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان. به‌ڵام ئایا پارێزگاری كردن له مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه به به‌رد‌و بلوك‌و شه‌ق له به‌رچاوی خه‌ڵك گیانی مرۆڤێكی بێ‌تاوان بستێنن؟! دیاره یا یاسایه‌ك نیه بۆ پارێزگاری كردن له مافی مرۆڤ یا ئه‌م كچه 17 ساڵه‌یه مرۆڤ نه‌بووه كه وا كه‌سانێك ده‌توانن بێ‌ترس له‌به‌رچاوی خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه مرۆڤێك شه‌ڵاڵی خوێن بكه‌ن‌و گیانی لـێ‌بستێن؟! "دۆعا" چی كردبوو جگه له خۆشه‌ویستی، كه وا كۆمه‌ڵێك پیاو به‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی‌و وه‌حشیگه‌ری كوشتیان؟ نیشتمانه‌كه‌ی فرۆشتبوو؟ ماڵی میلله‌ته‌كه‌ی به تاڵان بردبوو؟ وێژدانی خۆی خستبووه ژێر پێ‌و ده‌ستدرێژیی كردبووه سه‌ر ماف‌و ئازادیی كه‌سانی دیكه؟ ئاخر ئه‌مانه به‌دره‌وشتین، نه‌ك خۆشه‌ویستی‌و ئه‌وینداری. كوشتنی "دوعا" نموونه‌یه‌كی بچووكه له‌و هه‌موو جینایه‌تانه‌ی دژی ژنان كه له كوردستان روو ده‌ده‌ن. ته‌نیا جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه له‌وه دایه كه‌سێك یا كه‌سانێك به موبایل جا به هه‌ر مه‌به‌ستێك بووبێ وێنه‌ی رووداوه‌كه‌یان گرتوه‌و بڵاویان كردۆته‌وه. ئه‌گینا ساڵانه له كوردستان به‌ده‌یان نموونه‌ی ئاوا روو ده‌ده‌ن‌و كه‌سیش پێ‌نازانێ. هه‌ر بۆ وێنه بڕواننه ئه‌م سه‌ردێڕانه‌ی رۆژنامه‌و سایته كوردییه‌كان:
ـ ته‌رمی ژنێك له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی به‌حره‌كه دۆزرایه‌وه
ـ ته‌رمی ژنێك به منداڵێكه‌وه له ده‌شتاییه‌كانی هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
ـ ته‌رمی ژنێك له كۆیه (حه‌مامۆك) دۆزرایه‌وه
ـ كچێك له گوندی ئالانه خۆی سووتاند
ـ له ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكانی سه‌ر به قه‌زای رانیه كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا
ـ له شارۆچكه‌ی حاجیاوا ژنێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ خۆی سووتاند
ـ له نزیك عه‌نكاوه ته‌رمی ژنێك دۆزرایه‌وه
ـ له كۆیه كچێك له داخی براكه‌ی خۆی سووتاند
ـ .....
ئه‌وانه به‌شێكی كه‌م له سه‌ردێڕی ئه‌و هه‌واڵانه‌ن كه رۆژنامه‌و سایته كوردییه‌كان ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژدا له باره‌ی ژنكوژی له كوردستاندا بڵاویان كردوونه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه خه‌مهێنه‌رانه تا ئێستا چه‌نده سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیان بۆ لای خۆیان راكێشاوه؟ بڵێی ئه‌وان به بیستنی ئه‌م هه‌واڵانه چ هه‌ستێكیان له‌لا دروست بووبێ‌و به‌رامبه‌ر به‌م دیارده ترسناكه كه له كوردستان له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه، بیریان له چ چاره‌سه‌رێك كردبێته‌وه؟!
ئه‌م هه‌واڵانه چ په‌یامێكیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێ‌یه‌و ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان چ وڵامێكیان له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه؟
تاوانی ئه‌م هه‌موو كوژران‌و سووكایه‌تی پێ‌كران‌و خۆسووتاندنه‌ی ژنان ناكرێ هه‌مووی بخه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتداران. به‌ڵام ئه‌وان به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م نیوه‌یه له كۆمه‌ڵه‌كه‌یان. به‌رپرسیارن له مانه‌وه‌ی ئه‌و كولتووره نائینسانییه‌ی كه بۆته هۆی كوشتنی ژنان‌و خۆسووتاندنیان. راسته ئه‌م كولتوور‌و به‌ها‌و دژی مرۆییه‌ی له نێو بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا زاڵن‌و، ژیانی ژنانی به جۆرێك تاریك‌و بێ‌هیوا كردوه كه مه‌رگیان پێ باشتره له ژیان، هه‌روا به هاسانی ناگۆڕێن. به‌ڵام له كوردستان له ماوه‌ی ئه‌و 16 ساڵه‌دا چ ئاڵوگۆڕێك به‌سه‌ر ئه‌و كولتووره‌دا هاتوه؟ به زۆر به‌شوودان، چه‌ند هاوسه‌ری‌و كێشه‌و گرفته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه، توندوتیژیی بنه‌ماڵه‌یی، سووكایه‌تی‌و بێ‌حورمه‌تی‌و له‌سه‌ر یه‌ك پێشێلكردنی سه‌ره‌تایی‌ترین مافه ئینسانییه‌كانی ژنان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵه‌وه‌و به تایبه‌ت هه‌ست كردنی ژنان به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و..... ئه‌گه‌ر 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌بووه ـ كه بڕوا ناكه‌م له ئێستا زیاتر بووبێ ـ له‌به‌ر بوونی خه‌مێكی دیكه، كه‌س بیری له چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه نه‌ده‌كردوه، به‌ڵام ئێستا چی؟
چ شووره‌یی‌یه‌كی گه‌وره‌یه كوشتنی بێ‌په‌روایانه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له سه‌ر خۆشه‌ویستی. ئه‌م شووره‌ییه ته‌نیا ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه ئه‌م كاره‌ساته‌یان خوڵقاندوه، به‌ڵكوو هه‌موو، ده‌زگا حكوومی‌و ناحكوومی‌و هه‌موو كه‌سایه‌تی‌و مرۆڤێكی كوردستان ده‌گرێته‌وه كه لێی بێده‌نگ ده‌بن. 16 ساڵه چی كراوه بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی؟ به ته‌نیا ئاوه‌دانكردنه‌وه كه‌ڵكی چیه ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كاندا ئارامی‌و ئه‌منییه‌ت نه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگێكی شارستانی‌و دادپه‌روه‌ر له كۆمه‌ڵ‌دا زاڵ نه‌بێ؟
ئه‌م هه‌موو خۆسووتاندنه‌ی ژنان له كوردستان ئاكامی ئه‌و راستییه تاڵه‌یه كه ئه‌وان هیچ هیوایه‌كیان به داهاتووی خۆیان نیه‌و ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه نه‌فرت‌و تووڕه‌یی خۆیان له كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌رببڕن كه هیچ رێزێك بۆ هه‌ست‌و ئاره‌زووه‌كانیان دانانێن.
هه‌موومان تاوانبارین له روودانی ئه‌و كاره‌ساتانه‌دا. له‌پێشدا به خودی ژنان ده‌ڵێم به تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی دڵ‌و ئازایه‌تیی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ره‌وپیلی مردن بچن‌و جه‌سته‌ی خۆیان بكه‌نه خۆراكی ئاگر. بۆچی له جیاتی خۆكوژی هه‌وڵ ناده‌ن له شه‌ڕێكدا به‌شداری بكه‌ن كه ئاكامه‌كه‌ی گۆڕینی ئه‌م كولتووره دژه ژن، دواكه‌وتووانه‌و نائینسانییه؟ بۆچی به‌گژ ئه‌و كولتووره‌و پارێزه‌رانی‌دا ناچنه‌وه‌و ئه‌وانه به‌چۆكدا ناهێنن كه بوونه‌ته هۆی خوڵقاندنی دۆزه‌خێك بۆ ژنان تا به‌م شێوه‌یه بۆخۆتان‌و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوازیاری دنیایه‌كی بێ‌چه‌وسانه‌وه‌ن، هیوا‌و گه‌شبینی بخوڵقێنن.
پێویسته كۆمه‌ڵگای كوردستان به هه‌موو كه‌سایه‌تی‌و رێكخراو‌و حیزب‌و میدیاكانیه‌وه له سه‌ر ئه‌م كرده‌وه پڕشووره‌ییانه هه‌ڵوێست بگرێ‌و مه‌حكوومی بكا، بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه كاره‌ساتی وا روونه‌داته‌وه. ده‌سه‌ڵاتیش له‌سه‌ریه‌تی زۆر به‌جیددی كار بكا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه نادروست‌و ناحه‌زه‌و سزای توندی ئه‌و جینایه‌تكارانه بدا كه ئاوا به ئاسانی گیان له مرۆڤه‌كان ده‌ستێن. بێده‌نگی له‌م جۆره كاره‌ساتانه هێنده‌ی دیكه ژنان تووشی ناهومێدی ده‌كا‌و روخساری ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵی كوردستانیش له ناو دنیای شارستانیدا خه‌وشدار ده‌بێ.
نه‌فره‌ت له بكوژانی خۆشه‌ویستی‌و شه‌رمه‌زاری بۆ بێ‌هه‌ڵوێستان
(*) سه‌ردێڕی ئه‌م وتاره له‌و چه‌ند دێڕه وه‌رگیراوه كه سایتی "كوردستان نێت" له گه‌ڵ فیلمی كوشتنی "دوعا"ی 17 ساڵه له كۆمه‌ڵگه‌ی "به‌عشیقه" بڵاوی كردۆته‌وه.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر