یەکێک لە پرسە گرینگەکانی فەلسەفەی سیاسی و یەکێک لە سه‌ره‌کیترین چەمکەکانی جیهانی مۆدێڕن، دروست بوونی کۆمەڵگای مەدەنییه. کۆمەڵگه‌ی دێموکرات‌و ئازاد پێویستی بە پێشزەمینەی فەرهەنگی و فکری هەیە کە خەباتی مەدەنی له بواره‌جۆراوجۆره‌کان‌دا پێکی دێنێ. یه‌کێک له پێویستییە گرنگ و به‌نرخه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئاگایی‌و وشیاری سیاسیی کۆمه‌ڵگه‌یه.
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه
گوتارێک باڵی به‌سه‌ر فه‌زای سیاسی‌و رووناکبیری کوردستان‌دا کێشاوه، ئه‌ویش گوتاری
خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک رێکخراو و ئین جی ئۆی
تایبەت بە ژینگه‌پارێزان، ژنان، داکۆکیکەرانی
مافی مرۆڤ، خوێندکاران و کرێکاران‌و هتد.
پارێزگاری له
ژینگه‌و شکاندنی چەکە ڕاوییه‌کان، کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و چالاکیی هونه‌ریی، فه‌رهه‌نگی‌و
رووناکبیریی جۆراوجۆر، باسکردن له مافه پێشێلکراوه‌کانی ژنان‌و دیفاع له مافی
مرۆڤ، به‌ربه‌ره‌کانیی له‌گه‌ڵ ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، بەشێکن لەو خه‌باته مه‌ده‌نییه‌ی که
ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌خۆشییه‌وه خه‌ریکه شکڵ ده‌گرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌نگه هێندێک له‌و بوارانه به‌هۆی رێگریی ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی
کۆماری ئیسلامی زۆر ئاکتیڤ نه‌بن، به‌ڵام وشیاریی سیاسی و پێگه‌یشتوویی که‌لتووری‌و
فه‌رهه‌نگیی خەڵکی کوردستان و ئه‌و باگراوه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه دەوڵەمەندەکه خه‌ڵکی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یانه، ئەوەندە جێگای
هیوا‌و گەشبینییە کە چاوەروانیی ئەوەی لێ
دەکرێ له داهاتوویه‌کی نزیکدا خه‌ڵک به‌رفراوانتر له حه‌ره‌که‌ته مه‌ده‌نییه‌کان‌دا
به‌شداری بکه‌ن و بە سوود وەرگرتن له هێندێک هه‌ڵ‌و مه‌جالی تایبه‌ت، بوار
بۆ هێنانە گۆری داخوازی گەورەتر و حه‌ره‌که‌تی
بەرینتر له کۆمه‌ڵگه‌دا بڕه‌خسێنن.
خه‌باتی مه‌ده‌نی،
دیوێکی دیکه‌ی خه‌باتی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، که‌لتووری
ئه‌وه‌تا به‌ڕێز محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند،
وه‌ک هێمای خه‌باتی مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تییه‌کی
پێشه‌نگ له داکۆکی لە مافه‌کانی مرۆڤی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به
بڕیاری به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، سزای
11 سال زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه که قورسترین سزایه بۆ چالاکێکی مه‌ده‌نیی مافی
مرۆڤ. دیاره به‌ڕێزیان ده‌ڵێ ئه‌مه بۆ من که‌مترین سزایه له پێناو ئازادی‌و
مافی مرۆڤ له ئێران‌دا!
***
ئه‌گه‌ر له كاتی ئیستا دا حیزبه سیاسییه‌کانی
کوردستان ده‌رفه‌تیان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی
راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رێژێمی کۆماری ئیسلامی‌دا نیه یا ئەم دەرفەتە زۆر بەرتەسکە، خه‌باتی مه‌ده‌نیی چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه
له‌گه‌ڵ داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ئه‌و رێژیمه ده‌توانێ ئه‌م بۆشاییه تا راده‌یه‌ک
پڕ بکاته‌وه و چالاکان ده‌توانن هه‌مووچین وتوێژه‌کان‌و پێکهاته جیاوازه‌کانی
نێو کۆمه‌ڵگه وه‌ک ژنان، لاوان، مامۆستایان، خوێندکاران
کرێکاران و هتد له رێکخراو و ئێن جی ئۆی تایبه‌ت به خۆیان‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای
سه‌رپێچی و (نا) گوتن به سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات رێک بخه‌ن و هانیان بده‌ن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
سیاسه‌تی په‌راوێز خستن‌و و پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و سەرەتاییترین
مافەکانی هەر کام لەو چین و توێژانە.
بۆ نموونه ئه‌وه‌ی له ساڵی 1392 له
مه‌ریوان رووی دا- لەبەرکردنی جلوبەرگی ژنانه وه‌ک سزایه‌ک بۆ پێاویکی تاوانبار لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە و گێڕانی بەناو شار‌دا - هیچ حاشای
لێ‌ناکرێ کە سووکایەتییەکی ئاشکرای
دەسەڵات و سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی بە ژن بوو. به‌ڵام ئه‌و کرده‌وه‌یه له‌گه‌ڵ
ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی چالاکانی مه‌ده‌نی رووبه‌ڕوو بۆوه‌و ته‌نانه‌ت پاشەکشه‌یان
به‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رپرسانی رێژیم کرد. هه‌ر دوای ئه‌و حه‌ره‌که‌ته ئێعترازییه
بوو "ناوەندی کاروباری ژنان و بنەماڵە "کە
ناوەندێکی سەر بە دەزگای سەرکۆماریی رێژێمی
ئیسلامیی ئێرانە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە گێڕانی پیاوێک بە لیباسی
ژنانەوە لە شاری مەریوان، به کارێکی ناشایست و گه‌وجانه‌ی ده‌زانن‌و ئەوان
مـەحکوومی دەکەن و داوایان لە پۆلیسی ئه‌و شاره کردوە بەهۆی ئەو کارەیان
روونکردنەوە بدەن. هەروەها
لە لایەن چه‌ند نوێنەری مەجلیسی شوڕای ئیسلامییشەوە ئه‌م کاره‌ی پۆلیس مەحکووم
کرا.
ئه‌و
جۆره لێدوان و روونکردنه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات، چ بۆ هێورکردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌که بووبن
و چ بۆ پێشگیری له دووپاتبوونه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی له‌م چه‌شنه، یه‌ک ڕاستی ده‌گه‌یه‌نن
که حه‌ره‌که‌تی ئێعترازی‌و مه‌ده‌نیانه، جگه له‌وه‌ی له هێندێک بوار‌دا پاشه‌کشه
به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌ر ده‌کا، شوێندانه‌ریشه له‌سه‌ر بردنە سەری ئاستی رۆشنبیریی
کۆمه‌ڵگه له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پرسه‌جۆراوجۆره‌کان دا.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا
پێویستە حیزبه‌سیاسییە‌کانی کوردستانیش پاڵپشت، هانده‌ر‌و هاوکار و یارمه‌تیده‌ری
گەشەکردنی به‌ستێنی حه‌ره‌که‌تی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بن. هاوده‌نگی و
هاوکاری له‌گه‌ڵ خەباتی مەدەنی و ئەکتەرانی نیو ئەو خەباتە، دەبێتە هۆی ئەوە ژمارەیەکی هەرچی زیاتری خەڵک بێنە نیو حەرەکەتە
مەدەنییەکان و، بێتەفاوەتی و بێهەلوێستی لە ئاست ستەم و زۆرداری و سەرکوتی
هاوزمانان و هاونیشتمانان و بێمافییەکان و هەلاواردنەکان، جێگای خۆی بدا بە هاتن بۆ نێو جموجۆڵە
مەدەنییەکان. ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی وشیاربوونەوە و
زیندوویی خەڵک و کۆمەڵگە، ڕوخساری شارستانی، ئازادیخوازی و ئاشتیخوازانەی خەڵکی
کوردستان و ناوەرۆکی سەردەمیانە و پێشکەوتوانەی داخوازەکانیان بۆ خەلکی ئێران و بۆ
خەڵکی جیهان، باشتر دەربکەوێ و سەرکوتکردنی حەرەکەتەکانی خەڵکی کوردستان، بۆ
کۆماری ئیسلامی، دژوارتر و پڕتێچووتر بێت. لە لایەکی دیکەشەوە کۆمه‌ڵگه له ڕووی
مەدەنییەت و
عەقڵییەت
و ڕۆشنبیرییەوە زیاتر پێش دەکەوێ و ژیرانەتر
بەرەوڕووی قه‌یرانە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دەبێتەوە.