(بەشی دووەم و كۆتایی)
خوێندكارانی
ئێرانی له ده‌وره‌كانی كارناسی به‌رز و دوكتورا له‌م سێ ساڵه‌ی دوایی‌دا به
جۆرێك ......
خوێندكارانی
ئێرانی له ده‌وره‌كانی كارناسی به‌رز و دوكتورا له‌م سێ ساڵه‌ی دوایی‌دا به
جۆرێك ئۆگری ئه‌وه‌ن كه باسه‌كانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی دژی
ژنان بنووسن كه ئه‌مساڵ هێندێك له زانكۆكان ناچار به خوێندكارانیان راگه‌یاندوه
كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و باسه بۆ پایاننامه‌كانیان (نامه‌ی كۆتایی)
خۆببوێرن. ئێستا زۆر له خوێندكاران و لێكۆڵه‌ران له سه‌رانسه‌ری ئێران دا
خه‌ریكی كار كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌و رێژه‌یه له سه‌رنجدانی
لێكۆڵه‌ره‌انی ئێرانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌بێ به
شتێكی باش ببینرێ، به‌ڵام تا هێشتا چێژی شیرینیی ئه‌و رووداوه باشه ناكه‌ی
كه بیرت دێته‌وه: ئه‌و هه‌موو لێكۆڵینه‌وه جێی ئیعتباره یان بوونه‌ته
بڕوانامه‌ی كۆتایی خوێندن كه له گۆشه‌ی كتێبخانه‌كانی زانكۆكان دا خۆڵیان له‌سه‌ر
ده‌نیشێ یان ده‌بنه راپۆرتی نهێنی (محرمانه) بۆ به‌رپرسانی وڵات. راپۆرته
ئه‌ستووره‌كان یان له ده‌فته‌ری كاری ئه‌و به‌رپرسانه یان له كتێبخانه ده‌وڵه‌تی‌یه‌كان
دا جێیان خۆش كردوه و كه‌م كه‌س چاوی پێیان ده‌كه‌وێ. بێگومان ئه‌و
لێكۆڵه‌رانه ئاره‌زوویان بووه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموون و كۆكراوه
زانستی‌یه‌كانیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی بابه‌ته‌كه، به‌رنامه‌دارێژان و به‌رپرسانی
وڵات بتوانن به شێوه‌یه‌كی دروست و له چوارچێوه‌یه‌كی دروستی زانستی‌دا له
به‌رنامه‌دارێژیی كۆمه‌ڵایه‌تی دا كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرن. ئه‌وان ده‌یانویست
ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كردنه‌وه‌ی رێگایه‌ك بێ بۆ نه‌هێشتنی شكڵه
جۆراوجۆركانی توندوتیژی دژی ژنانی كۆمه‌ڵگه. خاڵێكی دیكه كه شیرینیی
بوونی ئه‌و رێژه زۆره‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی توندوتیژی دژی ژنان له
ئێران كه‌م دا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئاكامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه زۆر
به كه‌می بۆ هه‌موو خه‌ڵك به گشتی و كارناسانی ئه‌و بواره چاپ كراوه.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و گرینگ‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی توندوتیژی له دژی ژنان له ئێران، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه كه چه‌ند ساڵ له‌وه پێش به‌ڕێوه‌چوو. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك له كۆمه‌ڵناسانی ئێرانی وه‌ك مه‌حموود قازی ته‌باته‌بایی، عه‌لیره‌زا موحسنی ته‌بریزی و سه‌ید هادی مه‌رجایی، به‌ڕێوه‌یان ده‌برد و هێندێك له مامۆستایانی زانكۆكانی ئێران وه‌ك شكوهی نه‌وابی نه‌ژاد، نه‌سرین مێسفا، شه‌هلا موعه‌زه‌می، شه‌هرام ره‌فیعی‌فه‌ر، مه‌قسود فه‌راسه‌تخا، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب زاده و... هاوكارییان كردوه. هه‌روه‌ها سه‌دان لێكۆڵه‌ر و پرسیاركه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا له 28 پارێزگای وڵات هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌سه‌ر دیارده‌ی توندوتیژی بنه‌ماڵه‌یی له دژی ژنان كردوه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌نجامدانی فازی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و، دروست كردنی پرسیاسنامه‌كان، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و رێك‌وپێك كردنی راپۆرتی كۆتاییه‌كه‌ی زیاتر له سێ ساڵی خایاند. راپۆرتی كۆتایی ئه‌و گه‌ڵاله‌یه ده‌ركه‌وتێكی راچڵه‌كێنه‌ری له‌باره‌ی توندوتیژیی بنه‌ماڵه‌یی له دژی ژنان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران نیشان دا، كه له نێوه‌ڕاستی ساڵی 1383 ئاماده كرا.
راپۆرته‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئێستاش بۆ هه‌موو خه‌ڵك چاپ نه‌بووه، به‌ڵام له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی نێوخۆ رۆژنامه‌نووسان، لێكۆڵه‌ران و خوێندكاران ده‌ستیان پێی راده‌گا. دارێژه‌ری ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، ده‌فته‌ری پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی نێوخۆیه و شه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و به‌رنامه‌دانانی فێركردنی به‌رزیش هاوكاریی كردوه.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه شوورایه‌كی سیاسه‌تدانانیشی بووه كه عه‌بدولواحید موسه‌وی لاری وه‌زیری پێشووی نێوخۆ‌و هێندێك له جێگره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و شوورایه بوون. مه‌حموود قازی ته‌باته‌بایی به‌رپرسی ئه‌و گه‌ڵاڵه نیشتمانییه بۆ ناساندنی لایه‌نه‌كانی توندوتیژیی نێوماڵ له دژی ژنان، جۆره‌كانی توندوتیژی به هه‌شت ده‌سته دابه‌ش كردوه: توندوتیژیی زمانی، ده‌روونی، فیزیكی، حوقووقی، جینسی، ئابووری، فكری و په‌روه‌رده‌یی و مه‌ترسییه‌كانی. ئاماره‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی نیشتمانی نیشان ده‌دا كه له سه‌دا 66 ی ژنانی ئێرانی، له سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شیانه‌وه تا ئێستا، لانی كه‌م جارێك له‌گه‌ڵ توندوتیژی رووبه‌روو بوونه‌ته‌وه. به‌و حاڵه‌ش راده‌و جۆری توندوتیژیی نێوماڵ له پارێزگا جۆراوجۆره‌كانی ئێران تێكه‌ڵاوییه‌ی جۆراوجۆری ماناداریان هه‌یه.
ژنانی به‌نده‌رعه‌باس له سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شه‌وه تا ئێستا، زیاتر له ژنانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژ. به‌ڵام له نێو ژنانی توندوتیژی دیتوودا ئه‌وه ژنانی زاهیدانین كه زۆرترین و توندترین توندوتیژییه‌كانیان ئه‌زموون كردوه.
ژنانی به‌نده‌رعه‌باس له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دا زۆرتر ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌فتاری توندوتیژیی نێوماڵ به‌ڵام ژنانی یاسوجی كه‌متر له‌وان توندوتیژییان له‌گه‌ڵ كراوه. راپۆرته‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه پڕه له خشته‌ی ئاماریی جۆراوجۆر‌و ئاكادیمی كه پێناسه‌كانی توندوتیژیی نێوماڵ كه له سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شه‌وه و له ماوه‌ی یه‌كساڵ دا به جیاجیا باس ده‌كا.
توندوتیژییه جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌كان
دوكتور قازی ته‌باته‌بایی و هاوكارانی كه له ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ناساندنی ده‌سته‌یه‌ك له توندوتیژییه‌كانی نێوماڵ له دژی ژنان كه‌ڵكیان وه‌رگرتوه:
توندوتیژیی جه‌سته‌یی (فیزیكی)
ئه‌و توندوتیژییه وه‌ك گاز لێ گرتن، گرتن و به‌ستنه‌وه، زیندانی كردن، پڕ پێ‌دا كردن و كێشانی قژ، ده‌ركردن له ماڵ، كوته‌ككاریی زۆر، بێبه‌ش كردن له خواردن و... ده‌گرێته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه ژنان له خوڕڕه‌م ئاباد له ماوه‌ی ساڵێك دا زیاتر له ژنانی دیكه‌ی جێگاكانی دیكه‌ی ئێران توندوتیژییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ژنانی شاری كوردیش كه‌متر ده‌كه‌ونه به‌ر توندوتیژیی یه‌كه‌م. لێكۆڵه‌رانی گه‌ڵاڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده‌ی توندوتیژیی نێوماڵ زلله، شه‌ق و مست لێدان، راكێشان و فرێ‌دان، توند پێكدادانی ده‌ركا، تێكدان و شێواندنی سفره‌و مێزی نان خواردن و شكاندنی كه‌لوپه‌لی نێو ماڵ هه‌موو ئه‌وانه به توندوتیژی جه‌سته‌یی جۆری دووه‌م له قه‌ڵه‌م داوه‌و دۆخی ژنانی ئێرانیان له 28 ناوه‌ندی پارێزگا له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندوه. له نێو ئه‌و ژنانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر توندوتیژیی جۆری دووه‌م دیسان ژنانی به‌نده‌رعه‌باس زۆرجار زیاتر ئه‌وه‌یان ئه‌زموون كردوه و ژنانی كرمانی له ماوه‌ی ساڵێك دا كه‌متر كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و توندوتیژییه.
توندوتیژییه ده‌روونی و زاره‌كییه‌كان:
جۆرێكی دیكه له‌و توندوتیژییانه‌ی كه له نێو ماڵ دا له دژی ژنان به‌رێَوه‌ده‌چێ ، بریتییه له: به‌كارهێنانی قسه‌ی ره‌ق و جنێو، بیانو پێگرتنی په‌یتا په‌یتا، هاتوهاوار وهه‌ڵسوكه‌وتی خراپ، سووكایه‌تی، هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارنه و حوكم كردن و ده‌ستووردانی په‌یتا په‌یتا، ده‌نگ داگۆڕین و قسه‌نه‌كردن و.... له‌و بابه‌تانه ژنانی ئیسفه‌هانی له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له ژنانی بووشه‌هری و كه‌متر له ژنانی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌و جۆره توندوتیژییه.
به‌پێی ده‌ركه‌وته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسه‌نگاندنی توندوتیژیی نێو ماڵ، ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئێرانی به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌ڕه‌شه و پێكهێنانی به‌ربه‌ست بۆ هاوسه‌ره‌كانیان مه‌ترسییان بۆ دروست كردون. ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ڵاقدان و یان هێنانی ژنی دووه‌م، خۆبه‌خاوه‌نكردن، شاردنه‌وه و له‌نێوبردنی به‌ڵگه‌نامه كه‌سێنییه‌كانن وه‌ك ناسنامه، ده‌فته‌ری "پاشه‌كه‌وت" و....بێگاری پێ‌كردن به ژن له به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌ركێك دا كه پێوه‌ندیی به‌وه‌وه نیه وه‌ك: پێ‌ڕاگه‌یشتن به خه‌زوور و خه‌سوو (باوك و دایكی مێرد) نه‌خۆش و هه‌روه‌ها له‌ژێرچاوه‌دێری گرتن و كۆنترۆڵ كردنی ته‌له‌فون و هاتوچۆی رۆژانه‌ی ژن، ژنانی به‌نده‌ر عه‌باس، زاهیدان و خوڕڕه‌م ئاباد زیاتر له ژنانی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لـێ‌ده‌كرێ، به‌ڵام ژنانی سیمنان، ساری و یاسووج كه‌مترین هه‌ڕه‌شه‌یان ئه‌زموون كردوه. هێندێك له پیاوانی ئێرانی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هۆكاری ئابووری و ماڵی به‌رامبه‌ر به ژنان توندوتیژی ده‌نوێنن. ئه‌و پیاوانه له سه‌ربه‌خۆیی ماڵیی هاوسه‌ره‌كانیان رێگری ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر تایبه‌تییان دا ده‌گرن و خه‌رجی ماڵیان پێ‌ناده‌ن و ده‌یانخه‌نه ته‌نگانه‌ی ماڵییه‌وه. ئه‌گه‌رچی ژنانی زاهیدانی و بووشه‌هری له سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شیانه‌وه تا ئێستا زۆرترین توندوتیژییه ئابووری و ماڵییه‌كانیان ئه‌زموون كردوه، به‌ڵام له نێو ئه‌و ژنانه‌ی قوربانی ئه‌و جۆره توندوتیژییه‌ن، ژنانی ئیسفه‌هانی له ماوه‌ی ساڵێك دا زیاتر كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و جۆره توندوتیژییانه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه. دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه ژنانی سیمنانی و یاسووجی كه‌متر له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه خراونه‌ته ته‌نگانه‌ی ماڵی و ئابوورییه‌وه. لێكۆڵه‌رانی گه‌ڵاڵه‌كه توندوتیژییه یاساییه‌كانی پێوه‌ندیداریش به ته‌ڵاقه‌وه له‌و 28 پارێزگایه‌ی وڵاتیان خستۆته به‌رسه‌رنج و هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌و لێكۆڵه‌رانه ئه‌وانه‌یان به توندوتیژی زانیوه: خۆبواردنی مێرد له جیابوونه‌وه به پێچه‌وانه‌ی پێداگرتنی ژن به پێكه‌وه سازان، ژن هێنانی دووباره‌ی مێرد و نه‌سپاردنی منداڵ به ژن له كاتی جیابوونه‌وه‌دا .
ئه‌گه‌رچی ژنانی به‌نده‌ر عه‌باسی له سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شیانه‌وه تا ئێستا زیاتر له ژنانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و جۆره توندوتیژییانه، ژنانی زاهیدانی له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر ئه‌و توندوتیژییانه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. و ژنانی ره‌شتیش كه‌متر له ژنانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌ره‌وڕووی ئه‌م جۆره توندوتیژییانه بوونه‌ته‌وه.
لێكۆڵه‌رانی ئێرانی هێندێك جۆری دیكه‌ی توندوتیژییان خستۆته به‌ر سه‌رنج و هه‌ڵسه‌نگاندن كه بریتین له: رێگرتن له گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، فكری و فێركاری، رێگرتن له پێوه‌ندییه خزمایه‌تییه‌كان، رێگرتن له خوێندن و كار په‌یدا كردن و...
توند‌و تیژیی نێو ماڵ یانی چی؟
كاتێك له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندییه‌كی نزیكی نێوان دوو كه‌سدا هه‌ڵسوكه‌وتی پیاو له‌گه‌ڵ ژن توندوتیژ و ده‌سه‌ڵاتدارانه بوو، ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته توندوتیژیی نێو ماڵ. ئه‌م توندوتیژییه ده‌كرێ جه‌سته‌یی، جینسی، ده‌رووونی و سۆزداری بێ. كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی ماڵی و رێگرتن و سنووردار كردنی كه‌سێك له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژیی نێو ماڵه. توندوتیژی ده‌توانێ به كردار یان ته‌نیا به هه‌ڕه‌شه به‌ڕێوه بچێ، هه‌روه‌ها به شێوه‌ی به‌رده‌وام یان كاتی به‌ڕێوه بچێ. توندوتیژیی له‌نێو بنه‌ماڵه، له نێو هه‌موو چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌مه‌نه جۆراوجۆره‌كان، نه‌ژاد، ره‌گه‌ز، ژیانه جۆراوجۆره‌كان و... په‌یڕه‌و بكرێ. توندوتیژی نێو ماڵ ده‌توانێ له هه‌ر ده‌ورانێكدا چ له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه بێ و چ له دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵ له پێوه‌ندی نێوان دووكه‌سدا به‌ڕێوه‌بچێ. منداڵانیش له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی توندوتیژیی نێوماڵ ـ چ له كورت ماوه‌دا و چ له درێژماوه‌دا بێبه‌ش نین.
هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك ـ ده‌روونی، ئابووری، سۆزداری و جه‌سته‌یی ـ له مه‌زنیخوازی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی كه‌سی ئازارگه‌یه‌نه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
له راپۆرته‌كانی پێوه‌ندیدار به توندوتیژیی نێو خێزان ژنان و منداڵان وه‌ك قوربانیانی سه‌ره‌كی و پیاوان وه‌ك كه‌سانی سه‌رپێچیكار ناویان هاتوه. چونكه به‌پێی ئاماره جیهانییه‌كان نزیكه‌ی له سه‌دا 90ی قوربانیانی توندوتیژیی نێو ماڵ ژنان و نزیكه‌ی له سه‌دا 10یان پیاوانن. پیاوانیش ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژانه‌ی ژنان، به‌ڵام به‌شێكی زۆری توندوتیژیی نێوماڵ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه وا مردن یان مه‌ترسییان به‌دواوه ده‌بێ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه دژی كچان و ژنانی بنه‌ماڵه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
چ تاڵه له ساڵ‌دا رۆژێك هه‌بێ به‌ناوی رۆژی خه‌بات دژی توندوتیژی له دژی ژنان كه به‌داخه‌وه رۆژێك به‌و ناوه‌وه هه‌یه (25ی نوامبر) چونكه ئێستاش توندوتیژی به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له هه‌موو جێیه‌كی دنیادا شانسی ژیانی ساغ و سڵامه‌ت و ئارامی له‌وان ئه‌سه‌ندۆته‌وه.
سه‌رچاوه: سایتی رادیۆ دویچه‌وله

و. لە
فارسییەوە: كوێستان فتووحی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر