نوشته شده در چهارشنبه یازدهم
خرداد 1390 ساعت 1:30 شماره پست: 171
پێشه‌کی
که باس له ناسیونالیزم و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کود ده‌که‌ین، چه‌ندین پرسیار به‌ره‌وڕوومان ده‌بێته‌وه. پێناسه‌ی ناسیونالیزم وبزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، مێژوو و ده‌سپێکی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موویان ده‌توانن جێگای پرسیار و باس بن و بێگومان بیروڕای جیاوازییش له باره‌ی هه‌رکامێکیانه‌وه هه‌یه.

کاتێکیش
دێینه سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان ناسیۆنالیزم و پرسی ژن، کۆمه‌ڵێک پرسیاری دیکه قوت
ده‌بنه‌وه. مه‌به‌ستمان چیه؟ ره‌نگدانه‌وه‌ی ویست و داخوازه‌کانی ژنان له ئه‌ده‌بیاتی
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورددا؟ بایه‌خدانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی له بار‌ی
فکری و تیۆرییه‌وه به پرسی ژن، یان مه‌به‌ستمان له رۆڵ و به‌شداریی ژن له
بزووتنه‌وه‌که دایه؟
له به‌رایی باسه‌که‌مدا ده‌بێ روونی بکه‌مه‌وه که له‌م باسه‌دا مه‌به‌ستم له ناسیۆنالیزمی کورد شکڵ گرتنی ئه‌و تێگه‌یشتن و عه‌قڵییه‌ته شوناسخوازانه‌یه که ده‌یه‌وێ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌نی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی بێ و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێ. چه‌مکی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییشم بۆ هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه به‌کار هێناوه که ویستی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رووی ویسته‌کانی دیکه‌ی بووه یا تێکه‌ڵ به ویسته‌کانی دیکه‌ی بووه. له‌م جۆره بزووتنه‌وانه‌دا له سه‌ده‌ی بیسته‌م له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان دا هه‌بوون و هه‌ر ئێستاش له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌بێ بڵێم که باس له پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ژنی کورد ده‌کرێ، پێویسته هه‌ر دوو لای مه‌سه‌له‌که هه‌م بایه‌خدانی فکری و نه‌زه‌ریی بزووتنه‌وه به پرسی ژنان، هه‌م رۆڵ و به‌شداریی ژن له نێو بزووتنه‌وه‌که‌دا ده‌بێ بخرێته به‌ر سه‌رنج. هه‌روه‌ها بایه‌خدان به ژن له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی کورد، پێویسته له توێی ئه‌م باسه‌دا ئاوڕی لێ بدرێته‌وه. به‌ڵام چونکه ماوه‌که‌م بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م باسه، که‌مه به ناچار باسێک له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان و پرسی ژن له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ده‌که‌م.
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و پرسی ژنان له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا
له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی 20ه‌وه، واته له دوای رووخانی کۆماری کوردستانه‌وه هه‌تا کۆتایی سه‌ده‌ی 20، نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی نیشتمانه‌که‌یدا کۆمه‌ڵێک بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به خۆیه‌وه دیتوون، وه‌ک شۆرشی ئه‌یلوول و شۆرشی نوێ له باشووری کوردستان، وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆکراتیک له دوای رووخانی رێژیمی شایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئێستاش به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها ئه‌و راپه‌رین و به‌رخۆدانه‌ی که له باکووری کوردستان له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی 20 ه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ئێستاش به‌رده‌وامه.
هه‌رکام له‌و بزووتنه‌وه و حه‌ره‌که‌ته نه‌ته‌وه‌ییانه تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان و جیاوازیی خۆیان هه‌بووه. بۆ وێنه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوای رووخانی رێژیمی شایه‌تی، ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی له شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت دا پێک نه‌هات. به‌ڵام هێزه‌کانی نێو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک ناوچه‌یه‌کی به‌رینیان به ده‌وسته‌وه بوو. هه‌روه‌ها له باشووری کوردستانیش، به‌ر له‌وه‌ی راپه‌ڕین له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 90دا ده‌ست پێ بکا، بۆ ماوه‌یه‌ک هێزه کوردییه‌کان ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌بوو. له ده‌یه‌ی 60 و 70ی زایینییشدا ئه‌و کاته‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول له ئارادا بوو، به‌شێکی گه‌وره له باشووری کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد دا بوو. ئه‌مه له‌و باره‌وه گرنگه که هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد، له مه‌یدانی کرده‌وه‌شدا ته‌عامول و روانینی خۆیان به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌رخستوه. بێجگه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵات، مه‌حه‌کێکی دیکه هه‌یه بۆ ناسینی روانگه و هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به ژنان. ئه‌ویش به‌شداری و رۆڵ و ده‌وری ژن له نێو پێکهاته‌ی ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌دایه.
من هه‌وڵ ده‌ده‌م به شێوه‌یه‌کی گشتی ئاماژه‌یه‌ک به 3 بوار بکه‌م:
1_ بواری فکری و تیۆری ( واته ژن له به‌رنامه و په‌سندکراوه‌کانی ئه‌م هێزانه‌و ئه‌ده‌بیاتیاندا)
2_ به‌رنامه‌و هه‌نگاوی تایبه‌ت به ژنان له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه کوردییه‌کاندا
3_ ژن له ستراکتۆری ئه‌و هێزانه‌دا.
ره‌هه‌ندی یه‌که‌م:
ژن له به‌رنامه و په‌سندکراوه‌کانی هێزه کوردییه‌کاندا:
ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌ستێنه لێکۆڵینه‌وه‌ی وردتری پێویسته، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له به‌رنامه و په‌سندکراو و دروشمه‌کانیانداو هه‌روه‌ها له بڵاوکراوه و راگه‌یه‌نه‌کانیاندا، گرنگییان به پرسی ژن داوه، باسی سته‌م و هه‌ڵاواردن له دژی ژنانیان کردوه. دیاره جیاوازی هه‌یه له به‌ینی ئه‌م حیزب و فڵان رێکخراو، یه‌ک که‌متر یه‌ک زیاتری کردوه. به‌ڵام هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی یا جنسی و ئه‌و نابه‌رابه‌ری و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی له کۆمه‌ڵ‌دا به‌رامبه‌ر به ژنان هه‌یه، له په‌سندکراو و ئه‌ده‌بیاتی حیزب و رێکخراوه کوردییه‌کاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌وڵدان بۆ له‌نێوبردنیان به ئه‌رکی ئه‌و حیزبانه و بزووتنه‌وه‌ی کورد دانراوه. دیاره ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی بیر وباوه‌ڕی سوسیالیستی و چه‌پ و پێشکه‌وتنخوازانه‌یان هه‌بووه، زیاتر باسی پرسی ژنانیان کردوه، به‌م جۆره له بزووتنه‌وه‌کانی کورد له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی 20دا دان به پرسی ژن‌دا نراوه. به‌ڵام ئه‌م ده‌نگه نابیسین که نابێ رزگاریی ژن به رزگاریی نه‌ته‌وه ببه‌ستینه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و باوه‌ڕه زاڵه که ده‌بێ رزگاریی ژن هه‌ڵ بگیرێ بۆ دوای رزگاریی گه‌ل و نه‌ته‌وه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که له گه‌ڵ تێپه‌ڕینی زه‌مان، پرسی ژن له په‌سندکراو و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حیزبانه‌دا، پڕره‌نگتر ده‌بێ. ساڵ به ساڵ و کۆنگره به کۆنگره‌و به پێی گرنگیدان به پرسی ژن له ئاستی جیهاندا، ئه‌م پرسه له ئه‌ده‌بیات و گوتاری هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد دا تۆختر و دیارتر ده‌بێ و ته‌نانه‌ت هێندێک حیزب، باس له په‌یماننامه جیهانییه‌کانی تایبه‌ت به ژنان ده‌که‌ن که ده‌بێ ژنانی کوردیش لێیان به‌هره‌مه‌ند بن.
ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه له پرسی ژنان، هه‌روه‌ها پێکهێنانی رێکخراو و یه‌کیه‌تی و کۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به ژنان که زۆربه‌ی هێزه کوردییه‌کان کردوویانه، به‌ر له‌وه‌ی له خزمه‌ت به‌ره‌وپێشبردنی پرسی ژنان و ئازادیی ژناندا بووبێ، به مه‌به‌ستی راکێشانی پشتیوانیی ژنان بۆ لای ئه‌و هێزانه و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بووه.
ره‌هه‌ندی دووهه‌م:
به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به ژنان له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی کوردی‌دا:
له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ده‌یه‌ی 60ه‌وه تا 1975 له باشووری کوردستان، شۆرش و بزووتنه‌وه‌ی کورد، ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بووه.( مه‌به‌ستم شۆڕشی ئه‌یلووله که له چاو شۆڕشی نوێ ناوچه‌که‌ی به‌رفره‌وانتر بوو). چ به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی شۆڕشه‌که‌ی تێدا بووه (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی)، هه‌روه‌ها به سه‌رنجدان به دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی و زاڵبوونی پێوه‌ندیی عه‌شیره‌تی و به‌گشتی سوننه‌تی بوونی کۆمه‌ڵگه، له بار‌ی یاساییه‌وه هه‌نگاوێکی جیددی یا بڕیارێکی گرنگ له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی کورد، به‌دی ناکرێ. واته شۆرشی کورد، گرنگیی به‌و سته‌م و هه‌ڵاواردن و نایه‌کسانییه نه‌داوه که له بن ده‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر به ژنان هه‌یه. جا هۆیه‌که‌ی یا بیانووه‌که‌ی هه‌ر شتێک بووبێ. هه‌ر بۆیه گه‌وره به بچووک، کچ به زۆر به‌شوودان ، ژن به‌رخوێندان، ژن به ژنه و جۆره‌کانی دیکه‌ی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان، هه‌ڵنه‌وه‌شێندرانه‌وه و دژایه‌تیی جیددیان له‌گه‌ڵ نه‌کراوه.
به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌م باره‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی کورد باشتر جووڵاوه‌ته‌وه. هۆیه‌که‌ی ده‌کرێ چوونه پێشی‌زه‌مان بێت، چونکه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران، به چه‌ند ساڵ دوای شۆرشی ئه‌یلوول هاتوه و له‌وانه‌شه، پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئاستی تێگه‌یشتنی گشتی له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان باشتر بووبێ، جگه له‌مه‌ش ده‌کرێ جیاوازیی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردوه، بووبێته هۆی ئه‌وه هه‌ڵوێست و روانین و هه‌ڵسوکه‌وت به‌رانبه‌ر به ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان باشتر بووبێ. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له دوای شۆرشی ئێران، له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات (دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه) کۆبوونه‌وه و چوونه ریزی رێبه‌ریی ئه‌م حیزبانه، لاو بوون. له رێبه‌ریی ئه‌و حیزبانه‌دا مامۆستای زانکۆ ومامۆستای قوتابخانه و که‌سانی سه‌ر به چینی نێوه‌راست هه‌بوون. هه‌ر بۆیه له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا ده‌بینین که له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا، دیارده‌کان و دابونه‌ریتی دژ به ژنان، له لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه، تا راده‌یه‌ک دژایه‌تییان کرا. کۆمه‌ڵێک بڕیار و یاسا دژ به ژنبه‌ژنه و گه‌وره به بچووک، کچ ماره کردن له‌سه‌ر پشتی لانکه و به‌شوودانی زۆره‌ملی هه‌بووه و کادیران و تێکۆشه‌رانی حیزبه‌کان، ئه‌م یاسا و بڕیارانه‌یان به‌ڕێوه بردوه.
بنکه و باره‌گای ئه‌و حیزبانه و به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه، زۆرجار له لایه‌ن کچان و ژنانه‌وه به خه‌مخۆر و پشتیوان سه‌یریان کراوه و له به‌رامبه‌ر سته‌می کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالار به تایبه‌تی سته‌م و نابه‌رابه‌ریی نێو بنه‌ماڵه‌دا، په‌نایان بۆ بردوون.
دیاره به هیچ جۆر مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه بڵێم ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی کورد «شامی شه‌ریف» بووه و ئیدی ژن له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی کورد له هه‌موو سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نابه‌رابه‌رییه‌ک رزگاری بووه. ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌و هه‌وڵانه هه‌بوون و به‌کرده‌وه‌ش به‌ڕێوه چوون، به‌ڵام:
یه‌که‌م: له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌ک وه‌ک یه‌ک به‌ڕێوه نه‌چوون،
دووهه‌م: زۆر جار سه‌باره‌ت به هێندێک به‌رژه‌وه‌ندیی رێکخراوه‌یی، به هاسانی چاوپۆشی له‌و گوشار و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه کراوه که به دژی ژنان هه‌بووه.
سێهه‌م: هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه له حاڵی شه‌ڕ وبه‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی دا بوون و ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌قامگیریان نه‌بووه.
چواره‌م: نه‌ریت و رێوشوێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ر به بڕیار و یاسا، له نێو ناچن به‌ڵکوو کاری درێژخایه‌نی فه‌رهه‌نگی و گۆڕینی هه‌لومه‌رجی ئابوورییشی ده‌وێ،
ره‌هه‌ندی سێهه‌م:
جێگه‌ی ژن له پێکهاته‌ی هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورددا
یه‌که‌م خاڵ که ده‌بێ له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی پێ بکرێ ئه‌وه‌یه هێزه‌کانی رێکخه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، زۆر به‌که‌می له شاره‌کاندا ماونه‌وه و به هۆی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، ناچار بوون رووبکه‌نه گونده‌کان و ناوچه‌ی شاخاوی . ئه‌م راستییه له دوو باره‌وه له سه‌ر پێکهاته‌ی حیزبه‌کان و ته‌رکیبی هێزی ئینسانیی ئه‌وان کاریگه‌ر بووه:
_ سه‌ختی خه‌باته‌که‌یان و توندوتیژ بوونی خه‌باته‌که‌یان، مه‌یدانی له ژنان ته‌نگ کردۆته‌وه و ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی و هه‌ره دیار پیاو بووه.
_ چونکه ژینگه‌ی بزووتنه‌وه‌که، لادێ و ناوچه‌ی شاخاوی بووه و، لادێش سوننه‌تی و داخراو و پیاوسالارتره له شاره‌کان، بۆیه کۆسپی جۆراوجۆر له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه هه‌بووه بۆ دۆزینه‌وه و دروستکردنی کادری ژن و سه‌رکرده‌ی ژن. به‌و حاڵه‌ش ژنی کورد به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌شداریی هه‌بووه له بزووتنه‌وه به گشتی و له کاروباری هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌دا. با ئاماژه به هێندێک بوار و ئاست بکه‌ین که ژنان تێیاندا به‌شدار بوون:
به‌شداری له هێزی پێشمه‌رگه‌دا
له باشووری کوردستان هه‌م له شۆڕشی ئه‌یلوول دا، هه‌م له شۆڕشی نوێ‌دا، ژن وه‌ک پێشمه‌رگه زۆر ده‌گمه‌ن بووه، ژماره‌یان زۆر که‌م بووه، ده‌کرێ بڵێین به ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست بوون. له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رێژه‌ی کچان و ژنان له ریزی پێشمه‌رگه‌دا، له چاو پیاوان که‌م بووه، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ژنانی پێشمه‌رگه له باشووری کوردستان، جیاوازییه‌کی زۆر گه‌وره هه‌بووه. ده‌توانین بڵێین له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی ژن هه‌بوون که شانبه‌شانی پیاوانی پێشمه‌رگه له هه‌موو چالاکییه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی دا به‌شدار بوون.
له باکووری کوردستانیش له نێو پارتی کرێکارانی کوردستاندا، زۆریی ودیاریی کچانی پێشمه‌رگه(گریلا) راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره. له‌م باره‌یه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێو ریزی کۆمه‌ڵه و حیزبی دێموکراتیش‌دا ژماره‌ی به‌رچاو پێشمه‌رگه هه‌بوون، به‌ڵام کچانی پێشمه‌رگه له ریزی کۆمه‌ڵه‌دا، زۆر زیاتر بوون و پله و به‌رپرسایه‌تیی نیزامیشیان پێدراوه. له نێو هه‌موو ئه‌و هێزانه‌دا، ژنانی پێشمه‌رگه نه‌ک هه‌ر له کاری پشتی جبهه، له مه‌یدانی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی چه‌کداری دا حوزووریان هه‌بووه و لێیان شه‌هید بووه.
به‌شداریی له رێکخستنه‌کاندا
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، ژنان به هۆی سته‌می چه‌ندقات که لێیان ده‌کرێ( سته‌می نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی و ره‌گه‌زی) پشتیوان و دڵسۆزی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه و رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان بوون. به‌و هۆیه‌شه‌وه که کاری رێکخستن بۆ ئه‌وان گونجاوتر بووه له کاری پێشمه‌رگایه‌تی، له رێکخست نه نهێنییه‌کاندا به‌شدار بوون. له لایه‌کی دیکه‌وه، بۆ هێندێک کار و ئه‌رک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوژمن‌دا، له پیاوان گونجاوتر بوون، بۆیه هێزه سیاسییه‌کانیش، ئه‌م لایه‌نه‌یان له‌به‌رچاو بووه. هیچ به‌شێکی کوردستان نیه که به سه‌دان کچ و ژن نه‌چووبنه به‌ندیخانه و ئه‌شکه‌نجه نه‌کرابن ، له هێندێک به‌شی کوردستانیش به ده‌یان که‌س له‌و کچانه گولله‌باران و له سێداره دراون. هۆی ئه‌م چوونه به‌ندیخانه و ئێعدامانه، کار له چوارچێوه‌ی رێکخستنی هێزه سیاسییه‌کان و هاوکاریی بزووتنه‌وه‌ی کورد بووه.
کار‌و تێکۆشان له چوارچێوه‌ی دامه‌زراو و ده‌زگاکانی هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد دا
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسووڕان له چوارچێوه‌ی نێو هێزی شه‌ڕکه‌ر و له هه‌لومه‌رجی خه‌باتی پارتیزانی دا بۆ ژنان به‌زه‌حمه‌ت بووه، ژنان به تێکۆشان له دامه‌زراوه وده‌زگاکانی دیکه‌ی هێزه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد قه‌ره‌بووی ئه‌و غه‌یبه‌ته نه‌خوازراوه‌یان کردۆته‌وه. ئه‌وان له نه‌خۆشخانه‌کان و قوتابخانه‌کانی شۆڕش، له دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگی و فێرکارییه‌کان و له راگه‌یه‌نه‌کانی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستاندا، هه‌م به ژماره و هه‌م به‌و کار وئه‌رکانه‌ی له ئه‌ستۆیان گرتوه، به‌شداری و رۆڵێکی دیاریان هه‌بووه.
حزووری ژن له رێبه‌ری و ئاستی بڕیارداندا
له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی 20دا، نموونه‌کانی به‌شداری و حزووری ژنان له رێبه‌ریی حیزبه‌کاندا زۆر که‌م بووه. ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر یه‌ک دوو ژنیش رێگایان که‌وتبێته نێو رێبه‌رایه‌تیی پارت یا رێکخراوێک، لایه‌نی سه‌مبولیک و ره‌مزیی هه‌بووه و، ئه‌م به‌شدارییه هیچ گۆڕانێکی له روانین و بڕیاری رێبه‌ریی پیاوسالاری ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌دا پێک نه‌هێناوه. له راستیدا گرنگیدان به حوزووری ژنان له نێو سه‌رکردایه‌تیی حیزبه کوردییه‌کاندا، هی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییه ، نه‌ک هی سه‌ده‌ی 20. ئه‌گه‌رچی حوزووری ژنان له رێبه‌ریی حیزبه‌کاندا، ئێستاش هه‌ر زۆر که‌مه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین له جارن باشتره.
سه‌رپه‌رستیی بنه‌ماڵه له غیابی مێرد دا:
گرنگترین و هه‌ر له‌و کاته دا دژوارترین جۆری به‌شداریی ژنی کورد له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی دا، سه‌رپه‌ره‌ستیی بنه‌ماڵه له غه‌یابی مێرد دایه. ژن چ ئه‌و کاته‌ی مێرده‌که‌ی بۆته پێشمه‌رگه و خه‌باتکار و چۆته شاخ، یا په‌ڕیوه‌ی وڵاتان بووه، یا که‌وتۆته زیندان، یا له ره‌وتی خه‌بات دا گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌رکی سه‌رپه‌رستیی بنه‌ماڵه و دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ژیانی منداڵه‌کانی که‌وتۆته ئه‌ستۆ. ئه‌ویش له هه‌لومه‌رجێکدا که ده‌سه‌ڵات و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی، زۆرترین کۆسپ و گرفتیان بۆ دروست کردووه. له راستی دا پیاوانی خه‌باتکاری کورد و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له‌م لایه‌نه‌وه زۆر قه‌رزداری ژنانن. به بێ ئه‌و ئه‌رکه قورسه‌ی ژنان له‌م پێوه‌ندییه دا گرتوویانه‌ته ئه‌ستۆ، پیاوان نه‌یانده‌توانی به خه‌یاڵی ئاسووده‌وه، خه‌بات بکه‌ن وته‌نانه‌ت به خه‌یاڵی ئاسووده‌وه به‌ره‌ومه‌رگ بچن.
ئه‌نجام:
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیست دا، له بار‌ی تیئۆری و فکرییه‌وه‌و، هه‌روه‌ها له په‌سه‌ندکراو وئه‌ده‌بیاتی خۆیدا، بایه‌خی به ژن داوه و دانی به پرسی ژن‌دا ناوه، رێکخراوی تایبه‌ت به ژنانیشی پێک هێناوه. به‌ڵام به‌هۆی جۆراوجۆر به‌کرده‌وه، کاری گه‌وره و گرنگی بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان، له ده‌ست نه‌هاتوه. بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، زیاتر له هه‌وڵی راکێشانی پشتیوانیی ژنان بۆ لای خۆی و به‌شدارکردنیان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا بووه.
ژنان جگه له‌وه‌ی به کرده‌وه له خه‌بات و تێکۆشانی هێزه کوردییه‌کاندا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌ند و کۆسپه‌کان به‌شدار بوون، وه‌کوو به‌شێکیش له خه‌ڵک، له هاوکاریی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌رانی سیاسی کورد درێغیان نه‌کردوه و له حه‌ره‌که‌ته جه‌ماوه‌رییه‌کانیشدا، دژی داگیرکه‌ران، شانبه‌شانی پیاوان به‌شدار بوون. به‌ڵام له ئاستی رێبه‌ریی و بڕیاردانی هێزه‌کوردییه‌کاندا، که‌مترین جێگایان هه‌بووه،
کاتی ئه‌وه هاتوه ژنان له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی جێگه‌و پێگه‌ی باشتر بۆخۆیان له نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد دا بن له هه‌موو بوار و ئاسته‌کاندا. به‌ڵام نابێ هه‌موو توانای خۆیان ته‌نیا بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی حیزبه‌کاندا سنووردار بکه‌ن، به‌ڵکوو پێویسته سنووره حیزبی و رێکخراوه‌ییه‌کان ببه‌زێنن و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌ستراوه‌یی سیاسی و رێکخراوه‌یی، وه‌کوو ژن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی پرسی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا، هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن.
ئه‌وه‌نده‌ش که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ر چه‌شنه بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان، ده‌بێ ده‌رکی ئه‌و راستییه بکه‌ن که ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به پرسی ژنان و ویست و مافه‌کانیان که‌مترخه‌م بن، گه‌وره‌ترین زیان به خۆیان ده‌گه‌یه‌نن. چونکه خۆیان له پشتیوانیی هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره بێبه‌ش ده‌که‌ن . ده‌بێ نه‌ک هه‌ر دان به پرسی ژن و ره‌وایی ماف و ئازادییه‌کانیان دا بنێن ، به‌ڵکوو پێویسته هێزی ژنان و پرسی ژنان و داواکانی ژنان له مه‌سه‌له‌کانی خۆیان هه‌ڵناوێرن و نه‌یانخه‌نه په‌راوێزی هیچ پرسێکی دیکه.

* ئه‌م بابه‌ته له
یه‌که‌م کۆنفرانسی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که رۆژه‌کانی 21 و 22ی ئاوریل له
سلێمانی پێشکه‌ش کراوه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر