نوشته شده در شنبه یکم اسفند
1388 ساعت 22:57 شماره پست: 122
دیموكراسی كاتیك وه‌دی دێ كه
مرۆڤه‌كان پله‌به‌ندی نه‌كرێن، مرۆڤه‌كان مافی وه‌ك یه‌كیان هه‌بێ و مافیان
پاریزراو بێ. ئه‌مه‌ش خواستی هاوبه‌شی هه‌موو چین و توێژه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی
سه‌راسه‌رییه له ئێران‌دا.
به‌شداریی
به‌رچاو و به‌ربڵاوی ژنان له ریزی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌دا له
دوای ئاكامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا، له لایه‌ن زۆربه‌ی چاوه‌دێرانی
سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رنجێكی تایبه‌تی دراوه‌تێ. هه‌ر
چه‌ند ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه ژنانی ئێران له شۆرش و ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا
به‌شداری كارا و به‌رچاویان ده‌بێ. ساڵی 1357یش ژنان كه له ئاست چاره‌نووسی
وڵاته‌كه‌یاندا بێ‌ته‌فاوه‌ت نه‌بوون و له شه‌قامه‌كاندا ده‌نگی ئازادیخوازی و
مافخوازییان به‌رز كرده‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین حوزووری ئه‌مجاره‌ی ژنان له‌گه‌ڵ
ساڵی 1357 به‌رورد بكه‌ین، ده‌بێ بڵێین به نیسبه‌ت ئه‌و ده‌ورانه‌وه جیاوازییه‌كی
گه‌وره‌ی هه‌یه.
سیمای له‌خوێندا شه‌ڵاڵی كچه خوێندكاری 26 ساڵه به ناوی ندا ئاقا سوڵتان، له ناره‌زایه‌تییه‌كاندا و لێدران و گیرانی كچان و ژنان به جلوبه‌رگی خوێناوییه‌وه به ده‌ستی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان و ده‌یان دیمه‌ن و وێنه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی و كه‌وتنه به‌ر قامچی و باتۆمی ئه‌و هێزانه بۆ دیفاع له رۆڵه خه‌باتكاره‌كانیان، بوونه‌ته نمادی خۆڕاگریی ژنانی ئێران و كه‌س ناتوانێ حاشا له بوونی نه‌خشی كاریگه‌ری ژنان له‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی خه‌ڵكی ئێران دا بكا.
ئه‌گه‌ر باس له ئیراده‌ی ژنان ده‌كرێ، یان باس له خواسته‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵكه‌دا ده‌كرێ و ئاگایی یه‌كسانیخوازی تا راده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌یه، نیشانه‌ی بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كارای ژنانه كه له مێژه به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی دوا ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سه‌ركوتكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی له سه‌حنه‌ی سیاسی ئێران‌دا خۆی نیشان داوه.
به دڵنیاییه‌وه دوای به ئاكام گه‌یشتنی خواسته‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و هاتنه سه‌ركاری هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه، ژنان جارێكی دیكه مل به قانوونێك ناده‌ن كه ئه‌وان وه‌ك مرۆڤی پله دوو سه‌یر بكه‌ن. ژنان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه حاشا له مافه‌كانیان نه‌كرێ، ئه‌مجاره به ئاگایی و ئه‌زموونێكی زۆرتره‌وه له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان دا به‌شدارن. ئاگایی و وشیاری ته‌نیا چه‌كی ده‌ستی ژنانه كه فریوی ئه‌وه نه‌خۆن كه مه‌سه‌له‌كانی ژنان جارێ ئه‌وله‌ویه‌تیان نیه. دیاره بزووتنه‌ی سه‌راسه‌ریی ئێرانیش له گه‌ڵ شۆرشی 1357 زۆر جیاوازی هه‌یه. شۆرشی خه‌ڵكی ئێران له ساڵی 1357دا ته‌نیا خۆی له‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه كه رێژیمی شا بڕووخێنێ وبیر له داهاتوویه‌كی روون نه‌كردبۆوه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی و له سه‌ر بناغه‌ی دیموكراسی و پاراستنی مافی هاووڵاتیبوون و مافی مرۆڤ هه‌نگاو هه‌ڵدێنێته‌وه. ده‌زانێ چی ده‌وێ و چی ناوێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنان بزووتنه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه، خواست و ئامانجی خۆیان هه‌یه، ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه خۆیان جیا بكه‌نه‌وه له بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌وه خواسته‌كانی بێ.
ژنان ئه‌زموونی 30 ساڵ خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ ناعه‌داڵه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ قانوونه پڕ له هه‌ڵاواردنه‌كانیان هه‌یه. هه‌موو چاوه‌دێرانی سیاسی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و خودی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یش ئه‌وه ده‌زانن كه ئیعترازاتی ژنانی ئێران ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری. ئه‌و رۆژانه‌ی ژنانی ئێران قسه‌یان له ئاڵوگۆڕ له قانوونه پڕ له هه‌ڵاواردنه‌كاندا ده‌كرد، كه‌سانێكی وه‌ك مووسه‌وی و كه‌رووبی و زۆر له لایه‌نگره‌كانی ئێستاشیان له ئاست مافه پێشێلكراوه‌كانی ژنانی ئێران‌دا چاویان داخستبوو . ژنانی ئێران چه‌ندین ساڵه به تاوانی هه‌وڵدان دژی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خرێنه زیندانه‌كان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن. ئێستاش به كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی به‌نرخه‌وه له ناره‌زایه‌تییه‌كانی دژی رێژیم‌دا شان به‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌شدارن و له‌م خه‌باته‌دا جه‌ماوه‌رییه‌دا كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه. هه‌ر بۆ نموونه یه‌كێك له كاریگه‌رترین حه‌ره‌كه‌ته‌كانی ئه‌م دواییانه، حه‌ره‌كه‌تی دایكانی عه‌زاداره. ئه‌وان پاش كوژران و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی رۆڵه‌كانیان بێده‌نگ دانه‌نیشتوون و پرسه‌و عه‌زادارییه‌كه‌شیان بۆ ریسوایی زیاتری ئه‌و رێژیمه‌یه. زۆر ئارام و سیاسییانه به دنیا ده‌ڵێن كه رۆڵه‌كانیان له‌سه‌ر چی له زیندان دان یان كوژراون. ئه‌مه ئه‌زموونی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ژنانه هه‌ر رۆژه به شێوه‌یه‌ك له مه‌یدانه‌كاندا خۆی ده‌رده‌خا.
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ شانازی به نه‌خشی ژنان له خه‌باتی دیموكراسیخوازی دا ده‌كا، به دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و تێكۆشانه به‌رده‌وام و بێوچانه‌یه كه ژنان له ساڵه‌كانی رابردوودا له خۆیان نیشانیان داوه. ئه‌وان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كۆسپ و به‌ربه‌ستانه‌ی له لایه‌ن ئه‌و رێژیمه دواكه‌وتوو و كۆنه‌په‌رسته‌وه خراوه‌ته سه‌ر رێ‌یان، گوتارێكی یه‌كسانیخوازییان هێناوه‌ته نێو كۆمه‌ڵگه‌وه. ئێستا ئیدی مه‌سه‌له‌كانی ژنان بۆته باسی گشتیی نێو هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران. بۆیه هیچ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك له داهاتووی ئێران‌دا ناتوانێ خواسته به‌رحه‌قه‌كانی ژنان له ئێران‌دا له‌به‌رچاو نه‌گرێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر