ئه‌ی ژن! ئه‌وه ته‌نیا شه‌یداو حه‌لیمه نین له نێو زه‌لکاوه‌که‌ی
سه‌ید سادقدا، ئه‌وه رووحی هه‌موو ژنه کوردێکه له‌نیو زه‌لکاوی ژیاندا
تل ئه‌دا! بۆیه ئه‌مساڵ پیرۆزبایی «8ی مارس»تان لێناکه‌م چونکه هه‌ست
ده‌که‌م منم له‌نێو زه‌لکاوه‌که‌دا!
|
..... له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و کوردستاندا رۆژانه به ده‌یان
کاره‌ساتی ئینسانی رووده‌ده‌ن که هێندێکیان یه‌کجار دڵتهزێنو
خه‌مهێنه‌رن. هه‌ر یه‌ک له ئێمه که رۆژانه چاو له میدیاکان و
ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌که‌ین که‌م وا هه‌یه نه‌که‌وین به سه‌ر وێنه‌یه‌ک یان
هه‌واڵی روودانی کاره‌ساتێکی ئینسانی دا، یان هه‌ر بۆخۆمان شاهیدی زیندووی
رووداوێکی ناخۆش‌و کاره‌ساتبار نه‌بین.
ئه‌زموونه‌کان به ئێمه ده‌ڵێن لێره مرۆڤ نرخی نیه، یان دڵره‌قی
گه‌یشتۆته ئاستێک که ئیتر نه خۆشه‌ویستی نه ئینسانییه‌ت و حورمه‌ت
به‌لای زۆر له مرۆڤه‌کانه‌وه بایه‌خیان نیه.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌ر له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتێک کە ده‌بێ خۆی پارێزه‌ری گیان‌و حورمه‌ت و
که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان بێ، رۆژانه به‌رده‌وام ئینسان سووکایه‌تی
پێدهکرێو شعووری بریندار دهبێو ته‌نانه‌ت گیان لێدهسهندرێ. که‌چی
ئێمه‌مانانیش به‌شێکمان بۆ سه‌یری گیان لێسهندنهکانیش تاریک و روونی
به‌یانی ده‌ڕۆین بۆ سه‌یری «سه‌مای مردنه‌کان»! به‌شێکیشمان به ئاخ و
داخێک هه‌روا ساده‌و ساکار به‌لایاندا تێده‌په‌ڕین. هه‌ڵبه‌ت له
بێده‌سه‌ڵاتی و داماویمانه له ئاست ئه‌و کاره‌ساتانه‌دا بێده‌نگیمان
کردۆته پێشه! هێندێکیشمان هه‌ر پێمان وایه له کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌و جۆره
رووداو کاره‌ساتانه هه‌ر ده‌بن!! ئالێره‌دایه کاره‌ساته‌که قووڵتر
ده‌بێته‌وه، که پێمان وابێ دنیا هه‌ر وا هاتوه و ئینسان ده‌بێ بمرێ جا
قسمه‌ت و نسیب!!
***
له هه‌ر وڵاتێک دیارده‌و رووداوێک رووده‌دا، ده‌سه‌ڵاتی ئەو وڵاتە لێی به‌رپرسه
هه‌ر لێره قوتابخانه‌یه‌ک ئاگر دهگڕێو نزیک 30 منداڵ جه‌سته
ناسکه‌کانیان تێیدا هه‌ڵده‌قرچێ، که‌چی دهسهڵاتدارانو به‌ڕێوه‌به‌ران
شه‌رم دایان ناگڕێێو ئێمه‌ش خه‌وی ئارامیان لێتێک ناده‌ین، ده‌ڵێن
رووداوه‌و هاتوه چمان پێده‌کرێ؟! دیسان هه‌ر لێره مرۆڤه هه‌ژاره‌کان
بۆ تێرکردنی سکی برسی مناڵه‌کانیان به‌ره‌وپیلی گولله‌ی پاسدارانی «خاک‌و
سنوور» دهچنو.... بنه‌ماڵه‌که‌شیان دواتر دڵیان به‌وه خۆشه پرسه‌یان
بۆ دادهنێنو فاتیحایه‌کیان بۆ دهخوێندڕێو ده‌چنه سهرگۆڕهکهیانو
سوکوناییان دێ! له ئاخریشدا روو له ئاسمان دهکهنو ده‌ڵێن خودایه
شوکرین به‌به‌شت کوڕه‌کانی دیکه‌مان سڵامه‌ت!....
دیسان لێره پیاویکی به‌ساڵ چوو خۆی دهکوژێو خه‌ڵک ده‌ڵێن جا ئه‌و
بۆ به‌و ته‌مه‌نه‌وه! وه‌ک ئه‌وه‌ی وابێ لاوه‌کانمان هه‌ر بۆ مردنی
له‌وشێوه خوڵقابن....
دیسان شه‌یدای 24 ساڵه‌ی خوێندکار، وه‌ک کچه مهریوانییهکه له
ژووره‌که‌ی خۆی له دانشگا به‌کوژراوی ده‌بینرێته‌وه‌و له کۆتاییشدا
ده‌گوترێ روون نیه بۆ کوژراوه! یان له حه‌وتوویه‌کدا 2 ژن 3 و.... له
ده‌ست داخ‌و ده‌ردی رۆژگار جه‌سته‌ی خۆیان ده‌سووتێنن‌و که‌سیش بۆی گرنگ
نیه بۆ!
له‌ملاش له شارێکی دێرینی کوردان کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له خه‌وی
شیرین دا له‌شی به گولله‌ی تفه‌نگ ئاژن ئاژن ده‌کرێ، که‌چی له‌ملاو لا
گوێمان لێده‌بێ «ئه‌وه ده‌بێ چ کچێک بووبێ له‌و ته‌مه‌نه‌دا باوکی ده‌ستی
بچێته خوێنی! باوک قه‌ت له‌خۆڕا ئه‌ولادی خۆی ناکوژێ» .... ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مشاره‌ش که گوێی عالهمو ئاسمانیان که‌ڕ کردوه به تاریفی
جوانییه‌کانی شار، نه‌ک داناچڵه‌کن، جارێ سه‌رمه‌ستی جوانیی نیشتمانن!
نیشتمانێک که چۆم‌و رووبارهکانیشی خه‌ریکن ده‌بنه گۆڕستانی ژنه کراس
سوورهکانو، پیاوانی خزمه‌تگوزاری میلله‌تیش! بێ‌زیان نایه یان ره‌نگه
له‌ترسی له‌ده‌ستدانی حورییهکانی به‌هه‌شتی خودا! ده‌ست له جه‌سته‌ی سڕ‌و
حه‌رامیان ناده‌ن.... نیشتمانێک خه‌ریکه حیجابی عه‌ره‌بی – خلیجی زۆر
به‌نرختر ده‌بێ له کچه کوردێکی عاشق که .... ته‌نیا ئاره‌زووی «ژیان»ی
هەیە که پێی ره‌وا نابینرێ...
«ئێوه که نازانن ئه‌وانه بۆ کوژراون، له‌خۆتانه‌وه بۆ داری
دیفاعتان بۆ هه‌ڵگرتوون»! ئه‌مه قسه‌ی چالاکێکی! نێو تۆری فه‌یسبووکه...
ئه‌و گیانی دوو خوشکه‌که‌ی که له زه‌لکاوه‌که‌دا به مردوویی دیترانه‌وه
بۆ گرنگ نیه، به‌ڵام بۆی گرنگه لۆمه‌ی ئه‌وانه بکا که ئازاره‌که بی
هی خۆیان ده‌زانن! ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وانه له‌سه‌ر «بێئه‌خلاقی»
کوژرابن، ره‌وانیه دیفاع لێکردنیان! هاوار ئه‌وه چ کاره‌ساتێکه له‌م
نیشتمانه رووده‌دا؟! قسه‌کانیان له برینی گولله و چه‌قۆکانیان
به‌ژانتره.....
ئه‌ی پیاو! تۆ که زیره‌كانه‌ش سیمای ئه‌خلاقت به‌خۆت گرتوه، تۆ
که هێزی پیاوه‌تیت له په‌رده‌ی كچێنی كچه‌كاندا ده‌بینیه‌وه‌و
ته‌نانه‌ت چێژ له رووتبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ژنه ئه‌کته‌ره‌کانی نێو
فیلمه‌کان ده‌بینی، چۆن باوه‌ڕت پێ بکه‌م!
****
ئه‌ی ژن! ئه‌وه ته‌نیا شه‌یداو حه‌لیمه نین له نێو زه‌لکاوه‌که‌ی
سه‌ید سادقدا، ئه‌وه رووحی هه‌موو ژنه کوردێکه له‌نیو زه‌لکاوی ژیاندا
تل ئه‌دا! بۆیه ئه‌مساڵ پیرۆزبایی «8ی مارس»تان لێناکه‌م چونکه هه‌ست
ده‌که‌م منم له‌نێو زه‌لکاوه‌که‌دا!
ئەوانە چەند نموونەیەک بوون لەو کارەساتانەی روویان داوەو لەمەودواش
روو دەدەن، بەڵام بەداخەوە خەریکە بەلای هەموومانەوە ئاسایی دەبێ.
١_ ئەوین عوسمانی ١٧ ساڵە خەڵکی بانە، هاوینی ئەمساڵ بە گوللەی هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران کوژرا.
٢_ شەیدا حاتەمی ٢٤ ساڵە کچە خوێندکاری خەڵکی ورمێ کە رۆژی ١٠ی رەشەممە بە کوژراوی لە « خوابگاە»کەی لە زانکۆی ورمێ دیترایەوە.
٣ _ سەحەر چووبینی ١٩ ساڵە
کچە خوێندکاری مەریوانی لە هاوینی ئەمساڵ لە زانکۆی هەمەدان بە شێوەیەکی
گوماناوی جەنازەکەی بە هەڵواسراوە دیترایەوە.
له ژماره ٦٢٧ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
|
۱۳۹۲ اسفند ۲۰, سه‌شنبه
کاردانه‌وه‌کان له ئاستی کاره‌ساته‌کاندا نین
اشتراک در:
پستها (Atom)