نوشته شده در دوشنبه پانزدهم
مهر 1387 ساعت 23:32 شماره پست: 64
رۆژانه هه‌موومان رووبه‌ررووی كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له
ده‌بینه‌وه كه ره‌نگه به‌لامانه‌وه زۆر ئاسایی بێ، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی چووكه
دیارن‌و زۆركه‌س هه‌ر بیریشیان لـێ‌ناكاته‌وه‌و ره‌نگه پێكه‌نینیشیان به كه‌سێكی
وه‌ك من بێت كه كه كردوونیه‌ته خه‌می دڵی خۆی. ...
رۆژانه هه‌موومان
رووبه‌ررووی كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له ده‌بینه‌وه كه ره‌نگه به‌لامانه‌وه زۆر
ئاسایی بێ، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی چووكه دیارن‌و زۆركه‌س هه‌ر بیریشیان لـێ‌ناكاته‌وه‌و
ره‌نگه پێكه‌نینیشیان به كه‌سێكی وه‌ك من بێت كه كه كردوونیه‌ته خه‌می دڵی
خۆی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆزێك به تێگه‌یشتنه‌وه لێیان بڕوانین‌و بیریان لـێ‌بكه‌ینه‌وه،
هه‌ست ده‌كه‌ین چ برینێكن! چووكه به‌ڵام قووڵ‌و ریشه‌دار. نه‌خۆشییه‌كی نێو دڵی
كۆمه‌ڵگه‌و هه‌موومان تێیدا زیان ده‌بینین.
***
مودیری یه‌كێك
له قوتابخانه‌كانی كچان به دڵسۆزی به كچه قوتابییه‌كانی وتووه به‌و رێگه‌یه‌دا
هاتوچۆ مه‌كه‌ن، چونكه كوڕه‌كانی قوتابخانه‌ی.... له‌وێ دا له چاوه‌ڕوانی سه‌یاره‌دان!
ـ یان بۆ نموونه ده‌وامی كچان به‌یانانه‌و
كوڕان پاشنیوه‌ڕۆیان ـ مودیری قوتابخانه‌كه
به كچه‌كانی وتوه زوو بڕۆنه‌وه تا كوڕه‌كان نه‌گه‌یشتوون!! یان مامۆستا.... كه
گوێی له قاقای پێكه‌نینی كچه‌كانه ده‌چێ‌و دڵسۆزانه ئه‌زموونه‌كانی خۆی
بۆ كچه قوتابییه‌كان باس ده‌كا‌و ده‌لـێ:
خۆتان پارێزن با قسه‌تان پێ‌نه‌ڵێن كچ ده‌بێ شه‌رمن‌و بێده‌نگ بێ! كچه‌كان ئاره‌زوویانه
له حه‌ساری قوتابخانه‌كه‌یان وه‌رزش بكه‌ن، به‌ڵام مامۆستاكانیان پێیان ده‌ڵێن له حه‌وشه هێمن
بن با ناوخۆیی كوڕان له حه‌وشه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه چاوتان لـێ‌نه‌كه‌ن! تۆپه‌كه‌تان
نه‌كه‌وێته حه‌وشه‌كه‌ی ئه‌وان، خۆ ئه‌گه‌ر تۆپه‌كه‌شتان تێ‌كه‌وت نه‌چن بۆی!
***
پۆلێك كچی
قوتابی‌و خوێندكار، جار‌وبار قاقای پێكه‌نینیان به‌رز ده‌بۆوه، ده‌مویست به‌لایاندا
تێ‌په‌ڕم بانگیان كردم‌و تێكه‌ڵاوی گاڵه‌وگه‌په‌كانیان بووم، له‌م رێگه‌یه‌وه حه‌زم ده‌كرد ئاره‌زووه‌كانیان بزانم، هه‌ریه‌ك
به جۆرێك باسیان له ئاره‌ز‌و‌و خه‌مه‌كانی خۆیان ده‌كرد. ئاره‌زووی هه‌موویان
ساده‌وساكار‌و پاك‌و بێگه‌رد‌و سه‌ركوتكراو وه‌ك خۆیان. "خۆزگه بچمه
وڵاتێك كه‌س ده‌خاله‌ت له ژیانی كه‌سدا نه‌كات"، ناتوانی له‌گه‌ڵ
نزیكترین كه‌سی خۆت پیاسه‌یه‌ك بكه‌ی، ئه‌مه كه‌ی ژیانه"؟! "خۆزگه
منیش كوڕ بوایه‌م به‌س نیه به‌كه‌یفی خۆیان دێن‌و ده‌چن كه‌سیش باسیان
ناكات". ئه‌م خۆزگه‌و ئاواتانه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟
***
بۆ ئه‌وه له
ئاخ‌و داخی دڵی ژنانی ئه‌م وڵاته بگه‌ی جارێك به‌سه رێگه‌ت بكه‌وێته نه‌خۆشخانه
یان مه‌جلیسی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرێسكه‌ی دڵیان بكه‌نه‌وه!
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هاتوچۆی دوكتۆری ددانم ده‌كرد، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
سه‌ردانی دوكتۆریان ده‌كرد ژن بوون. ئه‌وان ته‌نیا ئازاری ددان بێزار‌و عاجزی
نه‌كردبوون، به‌ڵكوو هێندێك له‌و ژنانه كه ده‌چوویه نێو ناخیانه‌وه، دڵیان پڕ
بوو له خه‌م‌و له ئازار. له‌لای دوكتور به 2 سه‌عات‌و 3 سه‌عات ده‌بێ راوه‌ستی
تا نۆره‌ت دێ، رۆژێك ژنێك له نۆره‌دا راوه‌ستابوو، سیمای ده‌موچاوی مه‌ینه‌تی
رۆژگاری پێوه دیار بوو، زۆری په‌له بوو، وتم ره‌نگه منداڵی چووكی به‌جێ
هێشتبێ، داوای له چه‌ند كه‌سێكمان كرد نۆره‌ی خۆمانی پێ‌بده‌ین، وتم چیته،
منداڵی چووكه‌ت به‌جێ هێشتوه؟ وتی
منداڵم نیه، شووم نه‌كردوه! به پێكه‌نینه‌وه وتم كه‌وایه ئاسووده‌ی
ئه‌ی بۆ وا په‌له‌ته؟! ئاخێكی هه‌ڵكێشاو وتی كچێ ئاسووده‌ی چی! به‌ده‌ست
قسه‌ی خه‌ڵكه‌وه ئاسووده ئه‌بین؟ وتم گوێ مه‌ده به‌خه‌ڵك تۆ بۆ خه‌ڵك ناژیت.
وتی خۆم‌و ته‌نیا خوشكێكم له خانوویه‌ك دا ده‌ژین له گه‌ره‌كی..... كه‌مێك دره‌نگ
برۆمه‌وه خه‌ڵك هیچ، هه‌ر براكانی خۆم هه‌زار قسه‌م پێ ئه‌ڵـێن. باوه‌ڕم پێ
ناكه‌ن دره‌نگ نۆره‌م به‌ركه‌وتوه ، پێم ئه‌لـێن له به‌ره‌ڵڵایه‌تی بووی! وتم
مادام ئه‌ونه دڵ پیسن بۆ له‌گه‌ڵت نایه‌ن؟ وتی كچێ خوشكی خۆم برام قه‌ت نه‌ك به‌ده‌رد‌و
مه‌رگمانه‌وه نه‌بوون قسه‌ی واش به من‌و خوشكه‌كه‌ی ترم ئه‌لـێن به به‌ردی
بڵـێی ئه‌بێ به ئاو. هه‌ر برایه خوشكی به‌دبه‌خت كردوه. دیار بوو زۆری
ئازار له دڵ دایه....
ئیتر باسی ئه‌و
ژنه‌ش ناكه‌م كه جارێكی‌تر هه‌ر له‌وێ دیتم‌و داستانی ژیانی هه‌وێساری خۆی بۆ گێڕامه‌وه، هاتبوو ددانه‌كانی جوان
بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به قسه‌ی خۆی ههوێكهی پێی گوێر بێ!! ژن چه‌ند
به سه‌برن!
هه‌ر ئه‌مساڵ
له مه‌جلیسێكی پرسه‌دا بووم، هێندێكیان
فرمێسكیان هه‌ڵ‌ده‌وه‌راند، بێگومان به‌شێكیان بۆ خه‌مه‌كانی خۆیان ده‌گریان‌و
هێندێكیشیان دوو دوو‌و سێ سێ پێكه‌وه قسه‌یان ده‌كرد یه‌ك دوو ژنی نه‌ناسیاو
له‌په‌نا منه‌وه ده‌رده‌دڵیان بۆیه‌كتر ده‌كرد، یه‌كیان ده‌ستی توند به سینگی‌دا
دا‌و دۆعای ده‌كرد: "ئۆه دوو برام هه‌یه ره‌بی هه‌ردووكیان به رۆژێك
جوانه‌مه‌رگ بن! ژنێكی دیكه كه هه‌ر له‌په‌نا ئه‌وانا وتی چۆن دڵت دێ دۆعای
وا له برات ده‌كه‌ی؟! خێرا ده‌ستی برد بۆ نێو سینگ‌و مه‌مكی‌و وێنه‌ی گه‌نجێكی
جوانی ده‌رهێنا‌و نیشانی دان‌و وتی له‌به‌ر ئائه‌وه. زانی گوێم له قسه‌كانیانه
بۆیه ده‌ستی دێژ كرد‌و وێنه‌كه‌ی نیشان منیش‌دا. لێم پرسی ئه‌م كوڕه جوانه چیته؟ وتی:
"ئه‌وه كوڕ نیه! خوشكمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلكی پیاوانی له‌به‌رده‌كرد‌و
ئیشی پیاوانی ده‌كرد براكانم به گولله كوشتیان! ئاخه‌ر بۆ ئه‌مه كه‌ی تاوانه؟! ده‌ستی به گێڕانه‌وه‌ی ژیانی خوشكه جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی
كرد: " ئه‌و خوشكه‌م هه‌ر له منداڵییه‌وه عه‌لاقه‌ی به جلكی كوڕانه
بوو، كه گه‌وره‌ش بوو هه‌ر وابوو، پرچی كورت ده‌كرده‌وه‌و ده‌چووه نێو پیاوان.
به‌خوا ئه‌ونه به‌حه‌یاونامووس بوو، له پیاوان پیاوتر بوو. ئیشی پیاوانی ده‌كرد
وه‌ستا بوو، دوو بنه‌ماڵه‌ی به‌خێو ده‌كرد. ئاخێكی هه‌ڵكێشاو وتی برا نامه‌رده‌كانم
به قسه‌ی خه‌ڵك كوشتیان. به‌خوا كوێراییم دایه فنجانه چاییه‌كه به ده‌ستییه‌وه
بوو گولله‌یان نا به‌سینگیه‌وه! ئه‌ونه كوتیان كچ چۆن ئه‌بێ وابكا؟! ئه‌ونه
وتیان .... فرمێسكه‌كانی به‌ریز هاتنه‌خواره‌وه....
***
تێ‌په‌ڕینی كات
داستانێكی له‌م جۆرانه‌ی له‌بیر نه‌بردوومه‌وه، خاتووزین ژنێكی چه‌وساوه بوو
له دێیه‌كه‌ی ئێمه‌و هاوسێشمان بوو، هه‌میشه ده‌موچاوی شین هه‌ڵ‌گه‌ڕابوو،
منداڵ بووم لێم ده‌پرسی داده خاتووزین ئه‌وێت بۆ شین بۆته‌وه؟ هه‌ر جاره
شتێكی ده‌یوت: "دارم پێدا كه‌وت"، "كه‌وتم"، "چووم گیا
بخه‌مه‌به‌ر ده‌می مانگا سوور شاخێكی لێدام". هه‌موو ئه‌وانه‌م باوه‌ڕ ده‌كرد.
دیاره قه‌ت له‌لای دایكم نه‌مده‌وێرا لێی بپرسم چونكه دایكم ده‌یوت تۆ فزوولی! ئه‌مه هه‌میشه دووپات ده‌بۆوه، تا شه‌وێكیان
له په‌نجه‌ره‌ی ماڵی خۆمانه‌وه گوێم له قیژه‌ی خاتووزین بوو، دایكم رای كرد
بۆمالیان، دوایه له‌گه‌ڵ خۆی هێنای بۆ ماڵی خۆمان، هه‌موو سه‌روچاوی سووڕ هه‌ڵ‌گه‌ڕابوو،
دایكم پێی ده‌وت هیچ نیه رۆڵه گیان مه‌گری! ژن‌و مێرد شه‌ڕیشیان ئه‌بێ! ئیتر
زانم ده‌موچاوی داده خاتووزین بۆچی هه‌میشه شین‌و ره‌شه.
***
چۆن دڵم به‌خۆمان
نه‌سووتێ ساده‌ترین رێسای ژیان لای ئێمه ده‌بێ به ئاره‌زوویه‌كی دووره ده‌ست.
ده‌بێ له وڵاتانی پێشكه‌وتوو‌و به‌خته‌وه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی رێزی مرۆڤایه‌تی
ده‌زانن‌و یاسای دادپه‌روه‌ر‌و یه‌كسان سه‌روه‌ره، كچه لاوه‌كانیان ئاره‌زووه‌كانیان
چی بن؟ له‌وێ ئه‌و ژنانه‌ی له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه خیانه‌تیان لـێ‌ده‌كه‌ن
هیچ پاساوێك بۆ ژیان له‌گه‌ڵیان ناهێننه‌وه‌و بێ‌سێ‌و دوو لێیان جیاده‌بنه‌وه،
به‌ڵام لێره ژنی چاره‌ره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر زیان نه‌بینێ، به‌ناچاری ژیانی
هه‌وێساری قبووڵ ده‌كا‌و زوو زووش هه‌نیه‌ی ده‌كا‌و به‌خۆی ڕاده‌گا بۆ ئه‌وه‌ی
دیق به ههوێكهی بكا!! یان ...
چ پێكه‌نینییه
ئه‌م ژیانه! ببوورن گریاناوییه.
ئێمه‌ی ژن له‌م
وڵاته رۆژانه چه‌ندین جار له ژیانماندا رۆحمان به‌ردباران ده‌كرێ‌و كه‌سیش
شكایه‌تی نیه، ده‌ڵێن به‌رده‌كان چووكه‌ن جا ئه‌وانه چین!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر