نوشته شده در جمعه دوم مهر
1389 ساعت 16:2 شماره پست: 156
سه‌کینه
محه‌ممه‌دی ئاشتیانی له ساڵی 2006ی زایینی دا به تاوانی پێوه‌ندی «نامشروع» له
لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییی کۆماری ئیسلامییه‌وه حوکمی به‌ردبارانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه،
هاوینی ئه‌مساڵ جارێکی دیکه دوای پێداچوونه‌وه به حوکمه‌که‌یدا دیسان له‌لایه‌ن
ده‌زگای قه‌زاییه‌وه حوکمی سه‌نگسار بۆ ناوبراو ته‌ئید کرایه‌وه.
حوکمی درندانه‌ی سه‌نگسار له دژی سه‌کینه و هۆکاری سه‌رنج و ناره‌زایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و کۆر و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ له دژی ئه‌م حوکمه درندانه‌یه و کۆمه‌ڵێک پرسیاری دیکه له وتوێژێک له‌گه‌ڵ خاتوو شه‌هلا ده‌بباغی چالا‌کی سیاسیی دانیشتووی وڵاتی سوئێد‌دا

دیمانه: کوێستان فتوحی
هه‌روه‌ک ئاگادارن حوکمی سه‌نگسار له‌دژی سه‌کینه‌ی محه‌ممه‌دی
ئاشتیانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژاندوه. ئێوه چ هۆکارێک ده‌بینن که دنیای ده‌ره‌وه
به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا سه‌رنجی داوه‌ته مه‌سه‌له‌ی سه‌نگسار له ئێران و ئه‌و حوکمه‌ی
به‌سه‌ر سه‌کینه‌دا سه‌پاوه، له حاڵێکدا حوکمی دڕندانه‌ی سه‌نگسار یه‌که‌م جار نیه‌ده‌درێ
و ته‌نانه‌ت له ئێران له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌و رێژیمه‌دا که‌سانێکی زۆر به‌ردباران
کراون؟
پێتان وایه ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی که به‌دژی سه‌نگسار وه‌رێ خراوه، کاریگه‌ری بووه له ناساندنی ئه‌م جینایه‌ته له دنیای ده‌ره‌وه‌دا؟
ئه‌وه هه‌وه‌ڵ جار نییه که حوکمی سه‌نگسار ده‌درێ و زۆر که‌سیش به داخه‌وه به‌و حوکمه به‌ربه‌ری و نائه‌خلاقییه گیانیان به شیوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه لێ هه‌ستێندراوه. بێ ئه‌خلاقی کۆماری ئیسلامی. یش ته‌نیا له سه‌نگساردا نامێنێته‌وه و شێوه‌کانی به‌ربڵاوی گیان‌هه‌ستاندن وه‌ک ئێعدام، تیرباران و له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوشتن، هه‌موو جۆریتری ترساندنی خه‌ڵکن.
ئه‌مه‌ش ڕاسته که وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆیان زۆر جار نایانهه‌وه‌ێ له ژێرپێنانی مافی ئینسانه‌کان له‌ناو ئێران و کوردستان له لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامییه‌وه ببینن. به‌ڵام هه‌ر کات و ساتێک، هه‌ر که‌سێک له‌م جیهانه پڕ له زوڵمه، ده‌نگی خۆی بخاته پاڵ ده‌نگی زوڵم لێکراون و زیندانیان و هه‌ر ساتێک هه‌ر ده‌وڵه‌ت یان خه‌ڵکی وڵاتێک دژ به حوکمی وا ناشایست ڕاوه‌ستن، ئه‌وه هه‌م ئه‌وان ئه‌رکی خۆیان وه‌ک ئینسان به‌جێ گه‌یاندووه و هه‌م ده‌نگی زوڵملێکراون و چالاکانی مافی ئینسان به ڕاده‌یه‌کی زۆرتر ده‌گاته خه‌ڵکی دونیا. ئه‌م که‌مپه‌ینه توانی زۆر باش کاریگه‌ری بکاته سه‌ر رای گشتی و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تان. بۆ وێنه هێندێک ژورنالیست زۆر چالاک بوون. لێره خانمێکی فۆتۆگراف ڕۆیشبوو بۆ ئێران و که هاته‌وه وتووێژی خۆی له‌گه‌ڵ کوری سه‌کینه‌خانم بڵاو کرده‌ووه که له سوید کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر باشی بوو یان له فه‌رانسه کۆشنێر زۆر باشی هه‌ڵوێست گرت. وه‌کیل مسته‌فایی تا ئێستا زۆر کاری کردووه بۆ لابردنی ئه‌و حوکمه. ئه‌مانه هه‌موو کاری زۆر باشن و جیگای ڕێز.
هۆیه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌و که‌مپه‌ینه خودی کێشه‌که، حوکمه‌که ، خه‌ڵكانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن. چالا‌کی وه‌کیله‌کان و ئه‌و گرووپانه‌که بۆ مافی ئینسان کار ده‌که‌ن و توانیان له ڕاده‌ی جیهانیدا کار بکه‌ن.
هۆیه‌کیتر، حه‌ساسبوونی جیهانی ده‌ره‌وه به‌هۆی گه‌یشتنی زۆرتری خه‌به‌ره‌کان دوای ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌یه که به‌ناوی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز ناسرا. من خۆم ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه وه‌ک جووڵانه‌وه‌یه‌ک ده‌بینم که تێدا چ له‌ناو و چ له ده‌روه زۆر هێزی لایه‌نگری مافی ئینسان تێدا چالاکن و ده‌نگی خه‌ڵک به جیهان ده‌گه‌یه‌نن. دیاره پێشتریش چالاکانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌لک هه‌وڵێیان زۆر داوه و هه‌مووی ئه‌وانه نه‌تیجه‌ی کارێکی به‌رده‌وامی چه‌ندین ساڵه‌یه.
خاڵێکی‌تر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێک کۆماری ئیسلامی کوردستانی قه‌تڵ و عام ده‌کرد، 59 نه‌فه‌ری ئێعدام ده‌کرد، یان قارنا و قه‌ڵاتانی ژێنوساید ده‌کرد یان زیندانیانی له ساڵی 67 به‌کۆمه‌ڵ له‌ناو ده‌برد ئه‌و کات نه ماسمێدیا به‌و شێوه‌ی ئێستا به‌ربڵاو له‌به‌ر ده‌ستدابوو و نه‌ده‌نگی خه‌ڵک ئه‌وها زوو له ڕێگای مۆبایل و نێت و ... ده‌گه‌یشته دونیای ده‌ره‌وه. تێکنیک توانیوێتی ڕۆڵێکی زۆر ئه‌رێنی/ پۆزێتیڤ هه‌بێ.
هه‌موومان ده‌زانین که زۆر جار به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی، ده‌وڵه‌تان بێده‌نگن له‌ڕاست جه‌نایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی و ڕه‌خنه‌ش له‌دوبڵ مۆڕالی ئه‌و جۆره‌سیاسه‌ت کردنه‌ی ڕۆژئاوا ده‌گرترێ، به‌ڵام کاتێک که ده‌نگیان به‌رز کرده‌وه نابێ بڵێین بۆ ئه‌وه ڕاست ئێستا ده‌نگییان به‌رز کردۆته‌وه. دیاره که زۆر جار یان باشتره بڵێیم هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان بڕێارده‌ره و ئێمه ده‌بێ به‌رده‌وام کار بکه‌ین و نه‌یه‌ڵین که به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وڵاتان، مافه‌کانی ئینسان و گه‌لانی ناو ئێران له‌بیربچێته‌وه.
به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌رکێکه که هه‌موو ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم به گرنگی ده‌زانن، به‌ڵام له‌وه‌ها که‌مپه‌ینێکدا ده‌بینین هێندێک لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن سه‌رنجێکی ئه‌وتۆی ناده‌نێ، واته به مه‌سه‌له‌یه‌کی حقووقی و تایبه‌تی ده‌زانن و که‌متر له راگه‌یه‌نه‌کانیاندا باسی لێده‌که‌ن له حاڵێکدا ئه‌وه سیاسه‌تی ئه‌و رێژیمه‌یه و مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسییه نابێ ته‌نیا وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی حقووقی و تایبه‌تی چاوی لێبکرێ. ئێوه وه‌ک چالاکێکی مافه‌کانی ژنان له‌و باره‌یه‌وه چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟
من له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم و خه‌به‌رم له‌زۆر شت نییه به‌ڵام ئه‌وه‌نده که من خه‌به‌ره‌کان بخوێنمه‌وه زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کان ئه‌و شێوه‌حوکمانه مه‌حکووم ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ری دا ڕاوه‌ستاوون. ئه‌گه‌ر که‌سانێک یان ڕێکخراوه‌یه‌ک هه‌بێ و حوکمی سه‌نگساری بۆ گرینگ نه‌بێ ئه‌وه تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی ئینسانی و سیاسی ده‌بێ. مافی ئینسان جیهانشموله و به‌کات و شوێن نابێ ببه‌سترێته‌وه. هه‌موو ڕێکخراوه‌یه‌ک که خۆی به پێشکه‌وتوو ده‌زانێ ده‌بێ پاراستنی مافی ئینسان و حه‌قی ژیان خاڵی سه‌ره‌کی خه‌باتی بێ و له هێچ کاتێک ئه‌وه قوربانی هێندیک شتیتری نه‌کا. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وه کۆمه‌ڵێکه هۆی هه‌یه که گرینگ‌ترینیان چه‌قبه‌ستنی سیاسییه‌و تێروانینێکی دواکه‌وتوو بۆ مافی ئینسان. دیاره ئه‌گه‌ر که‌س یان ڕێکخروای وا هه‌بن ئه‌وه نه‌یانتوانیوه به‌شیوه‌یه‌کی مۆدێڕن و ئینسانی خۆیان گه‌ڵاڵه‌بکه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش جێگای ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆره.
ئێمه ده‌بێ به‌رده‌وام کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین که»پاراستنی مافی ئینسان و حه‌قی ژیان» ی تاکه‌کان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه موخالیفی فکری ئه‌ویتر و خۆمان بێ، ببێته کو‌لتوور و له چوارچێوه‌ی حیزب و ئید‌ئۆلۆژی بێته ده‌ر و پاراستنی ئه‌و مافه، به ئه‌رکی خۆمان بزانین.
ئه‌وه بۆ هێندێک لایه‌ن بۆته پرسیار که بۆچی دنیای ده‌ره‌وه بۆ حوکمی سه‌نگسار دژی سه‌کینه محه‌ممه‌دی ئاشتیانی دژکرده‌وه‌یه‌کی زۆری نیشان داوه، به‌ڵام بۆ نموونه بۆ ئێعدامی 5 تێکۆشه‌ری سیاسی کورد، یان کوشتاری خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کورد له‌سه‌ر مه‌رزه‌کان، هه‌ڵوێستێکی له‌م شێوه‌ی نه‌بوو؟ هۆکاره‌که‌ی چیه پێتان وانیه کورد بۆخۆی له‌مباره‌یه‌وه که‌مته‌رخه‌مه له ئاست ناساندنی کێشه‌ی خۆیدا؟ یان خه‌ڵکی جیهان ئێستا ده‌رکی به‌وه کردوه که‌کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی پرسی ناو‌کی نیه، به‌ڵکوو کۆتایی هێنانه به هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه که له‌لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران‌دا دێ؟
به‌داخه‌وه تا ئێستاش کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌ی بۆ وێنه فه‌له‌ستینیه‌کان نییه. هه‌ر بۆ وێنه له سوید ڕۆژێک دوای کێشه‌ی تورکیه و ئیسرائیل و کوشتنی چه‌ند که‌س له ناو ئه‌و که‌شتیه که به‌ره‌و فه‌له‌ستین ده‌چوو، ته‌واوی خه‌ڵکی سوید هه‌ڵوێستی گرت و خه‌ڵکێکی زۆر هاته ناو مه‌یدانی مه‌رکه‌زی ستۆکۆڵم. تا ئێستاش که من نزیک به بیست ساڵه لێره‌م هه‌ڵوێستی خه‌ڵکم به‌و فراوانییه بۆ گرفته‌کانیتر نه‌دیووه ڕه‌نگه حیزب یان ده‌وڵه‌تان هه‌ڵوێست بگرن به‌ڵام من باسی ڕای گشتی ده‌که‌م. ته‌نانه‌ت نه دوای جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز و نه بۆ کێشه‌کانی کورد ڕای گشتی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی ئاوا ئاشکرا نیشان نه‌داوه.
ئێستا ئێرانییه‌کان زۆر چالاکن و هێندێک ماس‌مێدیاش هه‌یه که ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بگه‌ینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد تا هه‌نووکه زۆر گرفتمان هه‌یه. ئێمه هاوده‌نگ نین، چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک ڕێکخراو و حیزبه‌کان. تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه هاوده‌نگی له‌ناو خۆماندا پێک بێنین. ئه‌مه لایه‌کی گرفته‌که‌یه. لای دیکه‌ی کێشه‌که وڵاتانی ده‌وره‌وه‌ن که ئه‌وانیش به‌پێ به‌رژووه‌ندی خۆیان کار ده‌که‌ن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه ئێمه بتوانین زۆرترین کاریگه‌ریمان هه‌بێ ده‌بێ له‌ناو خۆمان یه‌ک ده‌نگ بین و به‌شێوه‌ی تۆرێکی سه‌راسه‌ری کار بکه‌ین. جیهان تا ئێستاش زۆر حه‌ساسیه‌تی له‌سه‌ر ئێمه نییه‌و ده‌بێ کاری بۆ بکه‌ین و کێشه‌ی کورد بکه‌ینه کێشه‌یه‌کی جیهانی و ڕووی ئینسانی و جوانی گه‌له‌که‌مان و ئه‌و زوڵمه که‌له نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌چێ، نیشان بده‌ین.
مه‌سه‌له‌ی بێده‌نگی دنیای ده‌ره‌وه له ئاست ئێعدام و کوشتاری تێکۆشه‌رانی سیاسیی کورد له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه باسێکی دیکه‌یه، به‌ڵام خه‌مساری کورد ته‌نانه‌ت رێکخراوه‌کانی ژنانی کوردیش له ئاست مه‌سه‌له‌ی حوکمی سه‌نگسار، ئه‌م کرده‌وه وه‌حشیگه‌رییه، باسێکی دیکه‌یه حه‌ز ده‌که‌م بیرکردنه‌وه‌ی ئێوه له‌م باره‌یه‌وه بزانم.
که‌م‌چالاکی بۆ کێشه‌ی ژنان چه‌ندین هۆی هه‌یه چ له ناو وڵات و چ له ده‌ره‌وه. گه‌وره‌ترین گرفت نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵ و ئه‌ساسی بۆ کێشه‌که و نه‌بوونی ئێلیتێکی چالا‌کی ژنانه که بتوانێ له ناو و ده‌ره‌وه، چ به نووسین و چ به به‌شداری له کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کان له ڕاده‌ی جیهانیدا کێشه‌ی ژنانی کورد بناسێنێ.
ئه‌و ژنانه که چالاکن یان دوای ماوه‌یه‌ک ژیانی ئاسایی و گرفته‌کانی ژیان ده‌یانتۆنێته‌وه یان حیزبه‌کان و ڕێکخراوه‌کان پشتی ئه‌و ژنانه ناگرن و ته‌ریک ده‌که‌و‌ن و یان جۆرێک له کێشه‌ی «کێ‌به‌رکێ و ده‌سه‌ڵاتداری» له‌ناو خودی ڕێکخراوه‌کانی ژنان ڕووده‌دا و له‌و ناوه ئه‌وانه که ئه‌هلی هێندێک شت نێن خۆده‌کشێنه‌وه و ناچنه ناو ڕێکخراوه‌کان و وه‌ک تاک ده‌مێنه‌وه. زۆر جارئه‌وانه‌ی که له‌ناو ڕێکخراوه‌کان ده‌مێنه‌وه یان بۆ وێنه له باشوور له شوێنی کلیدی دا کارده‌که‌ن، توانایی فکری و ئه‌زموونییان نیه یان که‌ڵک له ئه‌زموونه‌کان وه‌رناگرن و یان پێشیان پێده‌گیرێ. زۆر جار ڕۆڵی حیزبه‌کان و پیاوه‌کانیش ڕۆڵێکی زۆر نه‌رینی/ نێگاتیڤه و کێشه‌کانی حیزبه‌کان ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له سه‌ر کێشه‌کانی ژنان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر باسی ناوه‌وه: نه‌بوونی فازایه‌کی ئازاد که هه‌ر چالاکی‌یه‌ک خه‌فه ده‌کا و که ده‌گاته ڕێکخراوه‌کانی ژنانی کورد، زه‌خته‌که چاند قات ده‌بێ و زیندان و گرفت دێته سه‌ر ڕیگای چالاکان. به‌شێکی‌تر ئه‌وه‌یه که ڕێکخراوه‌کانی ژنان زۆربه‌یان له ناو ئێران و کوردستان نین و ڕێکخراوه‌کانی ژنان زۆرتر سه‌ر به حیزبه‌کانن و وه‌ک ژێرمجموعه‌ی ئه‌وان ده‌بێندرێن. یان له باشوور هێندێک خاڵی‌تر هه‌ن که گرینگی زیاتری پێده‌درێ. گه‌رچی هه‌موو گرفته‌کانی ژنان گرینگن و ده‌بێ کاریان بۆ بکرێت.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌ندین گرفت هه‌ن که پێش به چالاک بوونی فراوانی ژنان ده‌گرێ: یه‌که‌م ئه‌وه که ژنان ئه‌گه‌ر خاوه‌نی مێرد و منداڵ بن نیوه‌ی ئه‌رکی ئابووری ماڵیان جگه له کاره‌کانی‌تر له سه‌ر شانه و ئه‌گه‌ر به ته‌نیا بژین هه‌موویان له سه‌ر شانه. ئه‌وه واته خۆبه‌خێوکردن کات و هێزێکی زۆری ژنان ده‌گرێ و کات بۆ چالا‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر که‌م ده‌مێنێته‌وه.
گرفتێکی‌تر ئه‌وه‌یه که به گشتی هه‌موو ژنانی ده‌ره‌وه به هۆی دووربوون له وڵات هه‌میشه هه‌موو خه‌به‌ره‌کان نابیسین گه‌رچی ئینتێرنێت و تی‌ڤی‌کان هه‌ن به‌ڵام شه‌رت نییه هه‌موو که‌سێک هه‌موو ڕؤژێک به‌داوی خه‌به‌ره‌کاندا بڕوا. ڕووبه‌رێکی‌تری کێشه‌که ئه‌وه‌یه که هه‌ستیاری ئینسانه‌کان که خۆیان له کێشه‌کان دوورن که‌متر ده‌بێ و ئه‌مه‌ش به‌شێکه له سرشتی تاراوگه.
هه‌روه‌ها چالاکانی ڕێکخراوه‌کان هه‌موویان ناتوانن وه‌ک ئه‌کتیویستێکی زۆر چالاک کاربکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه که هێندێک ڕێکخراو هه‌بن که له‌و ڕێگاوه خۆشیان به‌خێوبکه‌ن و له ده‌وڵه‌ته‌کان یان حیزبه‌کانی خۆیان یارمه‌تی وه‌رگرن. ئه‌وانه‌ش زۆر که‌من.
گرفتێکی‌تر ئه‌وه‌یه که بۆ وێنه ڕێکخراویه‌کی به‌شێکی کوردستان هه‌ستیاری بۆ به‌شه‌کانی‌تری کوردستان که‌متره. که به‌داخه‌وه ئێستاش ئێمه ئه‌و جۆره که لازمه پشتی یه‌کتر له چوارپارچه‌ی کوردستان ناگرین.
هه‌روه‌ها کێشه‌ی ژنان وه‌ک زۆر شتی‌تر، بۆ زۆر که‌س ده‌بێته بازار و وه‌ک هه‌موو شتێک که ماوه‌یه‌ک هێندێک که‌س باسی ده‌که‌ن و دواتر یان له‌بیری‌ده‌که‌ن یان بۆیان گرینگ نامێنێ، ئه‌وه له حالێکدایه که کێشه‌ی ژنان ته‌نانه‌ت به دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردیش دوایی نایه و ده‌بێ به‌رده‌وام کاری بۆ بکرێت.
سه‌رجه‌م ده‌کرێ بڵێین که هێندیک ڕێکخراو و تاک چالاکن به‌ڵام ئه‌و جۆره که ده‌بێ بی نییه، هه‌م ئیمکانت که‌مه و هه‌م خودی ژنان و پیاوان که‌مترخه‌من. دیاره ئه‌وه ته‌نیا کێشه‌ی ژنان ناگرێته‌وه و به گشتی هه‌موو کێشه‌کان ده‌گرێته‌وه و ئێمه ئه‌و جۆره که پێویسته چالاک نین.
ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ کێشه‌کانی خۆمان لاوازه و له دۆزینه‌وه‌ی مێتود و شێوه‌ی کاری تازه به‌رپرچی خۆمان و یه‌کتر ده‌ده‌ینه‌وه. بریا به جێگای ئه‌وه ڕیگامان بۆ یه‌کتر خۆش کردبا، پشتیوانی یه‌کتر باین و یه‌کترمان هان‌دابا که کاربکه‌ین، چونکه هێنده کێشه‌کان زۆرن جێگای هه‌موو که‌س بۆ کارکردن ده‌بێته‌وه. با هه‌موو هه‌بن، ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ، رێکخراوی‌تر و تاکه‌کان. با هه‌موو پێکه‌وه یه‌کتر کامڵ‌بکه‌ین و له به‌رامبه‌ر ئه‌و گرفتانه ڕاوه‌ستین به‌ڵکو گۆشه‌یه‌ک له ده‌ردی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکرێت.
ده‌بێ بیرمان بێ که کاتێک ئینسانێک سه‌نگسار ده‌کرێ یان که‌سێک له ژێر ئه‌شکه‌نجه شه‌هید ده‌کرێ چه‌ند ئاسه‌واری نێگاتیڤی له سه‌ر کۆمه‌ڵگا، بنه‌ماڵه و تاکه‌کان ده‌بێ و ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێ که هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ ببێته قوربانی ئه‌و به‌ربه‌رییه‌ته. ئێمه له شوێنکی پر له گرفتی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژین (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بین ڕووحمان هه‌ر له کوردستانه) و گه‌لی ئێمه له ژێر زوڵمی ڕژێمێکی دڕنده دا ده‌ژیت. ئێمه ده‌بێ خۆمان به‌و بیره په‌روه‌رده بکه‌ین که مافی ژیان مافی هه‌موو که‌سه و ده‌بێ بیپارێزین.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر