ته‌مه‌نی تووشبوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران له 23 ساڵه‌وه بۆته 15 ساڵ. 60%ی تاکی خێزاندار تووشی ئه‌م خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه بووه. گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان له‌نێو ژناندا له5% له‌سه‌ده‌وه بۆته 8% له‌سه‌د. ئاماره ناڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن چوار میلیۆن که‌س له ئێران موعتادن و هه‌زاران که‌سیش هه‌ر بۆ پێخۆش‌بوون ئه‌و ماددانه به کار دێنن.
ئێعتیاد و گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان وه‌ک خه‌سارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، تێچووی زۆر قورسی بۆ کۆمه‌ڵگه به‌دواوه‌یه به‌شێوه‌یه‌ک که ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی تا‌که‌کانی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، ده‌خاته ژێر کاریگه‌رییه‌وه. گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان یه‌کێکه له سه‌ره‌کیترین خه‌ساره‌کانی نێو هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک. په‌ره‌سه‌ندنی تووشبوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان له دنیای ئه‌مڕۆدا به جۆرێکه که یه‌کێک له شاره‌زایانی ژه‌هر ناسیی دنیا به ناوی لودوینگ ده‌ڵێ: «جگه له خواردنی خۆراک، هیچ مادده‌یه‌ک له سه‌ر زه‌ویی نیه به رێژه‌ی مه‌واددی موخه‌دیر ئه‌ونده ئاسان بێته نێو ژیانی میلله‌ته‌کانه‌وه».
ئێعتیادی ژنان له ئێران جێگای نیگه‌رانییه
رێژه‌ی ژنانی موعتاد له ئێران رۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ، ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه که رێژه‌ی پیاوانی موعتاد زۆر ده‌بێ. به پێی ئاماره ره‌سمی و ناڕه‌سمییه‌کان ئێعتیادی ژنان له ئێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر له وڵاتانی جیهاندا شیاوی لێوردبوونه‌وه‌یه و ئاماره‌که یه‌کجار زۆرله سه‌رێیه و ناکرێ چاوپۆشیی لێبکرێ. ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه که‌مکاریی زۆر هه‌یه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌رمانی ژنانی گیرۆده‌بوو. هه‌رچه‌ند ئه‌و ئامارانه له‌گه‌ڵ ئاماری راست و دروست مه‌ودایه‌کی زۆریان هه‌یه و به هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌بن به شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه و له ئاماره‌کاندا نه‌گونجاون.
گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان ئه‌گه‌رچی پێناسه‌یه‌کی پیاوانه‌ی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ژنانی موعتاد له ئێران‌دا روو له زیاد بوونه، به‌ڵام دیسانیش له بیر و زه‌ینی خه‌ڵکدا ئێستاش زۆرتر پێناسه‌یه‌کی پیاوانه‌ی هه‌یه. دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆکاره‌ی که له رابردوودا وا باو بووه و هه‌ر پیاوان بۆ سه‌رگه‌رمی و رابواردنه‌کانیان به‌لایدا چوون و گیرۆده‌ی ئه‌و مادده‌یه بوون. له کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا ته‌نانه‌ت له پیوه‌ندی له گه‌ڵ سیگار کێشانی ژنانیشدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی باس له زیانه‌کانی بۆ سڵامه‌تیی ئه‌و بکرێ، له لایه‌نی کلتوورییه‌وه بۆ ژنان به شتێکی دزی‌و و نه‌گونجاو ده‌زانرێ. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌کانیش دا هه‌ر به‌م شێوه‌یه چاوی لێ‌کراوه. ئێستا که هاوسه‌نگییه‌که له باره‌ی ئێعتیادی ژنان و پیاوان له ئێران‌دا خه‌ریکه ده‌گۆڕێ و به‌داخه‌وه ژنانێکی زۆریش به‌و ده‌رده گرفتار بوون، دیسانیش ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵه. که ئه‌مه‌ش له باری ده‌رمان و پێراگه‌یشتنی ژنانی تووشبوو به زیان ته‌واو ده‌بێ. چونکه ده‌بینین هه‌ر بۆ نموونه که‌مپه‌کانی ته‌رکی ئێعتیاد زۆربه‌یان بۆ پیاوان ته‌رخان کراون. دیاره ئه‌مه له شاره گه‌وره‌کانه ئه‌گه‌ر هه‌بێ، ئه‌گینا له شاره چووکه‌کان هیچ خه‌مێک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌له‌م خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌خوراوه. پاشان ژنانی تووشبوو به هۆی ئه‌وه‌ی پێیان نه‌زانن خۆیان به‌و ناوه‌نده ده‌رمانییانه ناناسێنن. هه‌روه‌ها له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌شه‌وه له جیاتی هاوکاری و پشتیوانیکردن بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌و به‌ڵایه، له کۆڵ خۆ ده‌کرینه‌وه وته‌رد ده‌کرێن.
هۆکاره‌کانی تووشبوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م خه‌ساره له نێو ژناندا
له‌گیرۆده‌بوونی هه‌ر ژنێک به مادده‌ی هۆشبه‌ر به دڵنیاییه‌وه شوێن پێی پیاوێک دیاره که هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی یان برا یا باوک. به پێی ئاماره ره‌سمییه‌کان نیوه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان بوون مێردیان هه‌یه و له لایه‌ن مێرده‌کانیانه‌وه تووش بوون. له لایه‌نێکی دیکه‌شه‌وه. هه‌موو که‌س ده‌توانێ زۆر به ئاسانی له ئێران ده‌ستی به مادده هۆشبه‌ره‌کان را بگا. هۆکارێکی دیکه‌ی تووشبوونی ژنان به‌و ماددانه‌وه ئه‌وه‌یه که له نێو بنه‌ماڵه‌کاندا که‌س یان که‌سانێک هه‌ن که مه‌واد مه‌سره‌ف ده‌که‌ن و کاتێکیش له بنه‌ماڵه‌یه‌ک دا یه‌ک یان چه‌ند که‌س ماده هۆشبه‌ره‌کان به کار بێنن، بوار بۆ ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ش خۆش ده‌بێ و به‌ئاسانی وه‌ده‌ستیان ده‌که‌وێ.
ژنان و کچان هه‌م له‌چوارچێوه‌ی ماڵ و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ زۆر به‌ئاسانی له‌نێو مه‌جلیس و پارتییه‌کانیاندا بۆ سه‌رگه‌رمییش بێ که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. کچانی خوێندکار که له زانکۆن و له بنه‌ماڵه دوورن، بۆ رابواردن و سه‌رگه‌رمییش بێ له‌گه‌ڵ هاوڕێ کوڕه‌کانیان جاروبار مه‌واد مه‌سره‌ف ده‌که‌ن که به‌داخه‌وه دواتر ده‌بێته هۆی گیرۆده‌بوونیان به‌و مادده‌هۆشبه‌رانه‌وه. یان بیستوومانه زۆرجار له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه پاساوی پزیشکی بۆ دێننه‌وه. له نێو هێندێک له ژناندا باوه که به‌شێک له‌و مادده هۆشبه‌رانه به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌و فڵانه مادده‌یه چه‌وری له به‌ین ده‌با و به‌ناوی ئه‌وه‌ی خۆیانی پێ لاواز ده‌که‌ن و هێنانه‌وه‌ی پاساوی دیکه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن که دواتر ده‌که‌ونه داوی ئه‌و ئه‌م ماددانه و گیرۆده‌ی ده‌بن. بۆ نموونه له ئێران ئێستاش تریاک مه‌سره‌فێکی ده‌رمانی هه‌یه که به سه‌رنجدان به هه‌لومه‌رجی ژیانی ژنان و تایبه‌تمه‌ندییه جه‌سته‌ییه‌کانیان و تووشبوونیان به نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌کان له ماوه‌ی ژیانیاندا تووشی مه‌سره‌فی تریاک ده‌بن و ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه له‌و هۆکارانه‌یه که ژنانیان گیرۆده کردوه.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به هۆی سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی کۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌مڕۆ پڕیه‌تی له کێشه و خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تی. ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گه‌یشتوونه ئاستێکی به‌رز و ترسناک. ته‌ڵاق په‌ره‌ی سه‌ندوه، بێ‌کاری و سه‌رگه‌ردانیی لاوان و نه‌بوونی ئیمکاناتی ته‌فریحیی سوودبه‌خش و... ده‌سه‌ڵاتیش که خۆی له هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی خه‌لک تووشیان بووه، بێساحه‌ب کردوه. ئه‌مانه هه‌موو له په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد له نێو توێژه جۆراوجۆره‌کاندا کاریگه‌رییان هه‌یه.
ئاکامه‌کانی تووشبوونی ژنان به مادده هۆشبه‌ره‌کان و جیاوازییه ره‌گه‌زییه‌کان:
ئێعتیاد بۆ هه‌ر دوو ره‌گه‌ز زیانی هه‌یه و ده‌کرێ زیانه‌که‌ش به دوو ده‌سته دابه‌ش بکه‌ین: یه‌که‌م ئه‌وه که خودی تاکه‌که زیان ده‌بینی، دووهه‌م که‌سی موعتاد کاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ر ده‌بێ. ئه‌مه بۆ ژن و پیاو ده‌کرێ وه‌ک یه‌ک چاو لێ بکرێ. به‌ڵام به‌هۆی که‌لتووری کۆمه‌ڵگه‌وه ژنان له‌و نێوه‌دا زیاتر زیان ده‌بینن و له‌م باره‌یه‌وه زیانیش به کۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆڵی ژنان له بنه‌ماڵه‌دا رۆڵێکی سه‌ره‌کی و هه‌ستیاره و ره‌نگه بڵێم له هی پیاو گرنگتریشه. به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خشی ژن وه‌ک دایک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ریتیدا هه‌میشه به پیرۆز پێناسه کراوه، ئه‌مه‌ش نه‌گونجاوییه‌کی هه‌یه به نیسبه‌ت ژنێک که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماده‌یه‌ک که مه‌سره‌فی ده‌کا ئاماده‌یه مل بۆ هه‌ر کارێکی ناشایستیش بدا.
دایکی موعتاد ناتوانێ منداڵی سالم ته‌حویلی کۆمه‌ڵگه بدا. دایک بۆ منداڵ هه‌میشه وه‌ک ئولگوو چاو لێده‌کرێ به تایبه‌تی بۆ منداڵی کچ. بۆیه دایکێک که موعتاد بوو، ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه له هه‌موو بارێکه‌وه سڵامه‌تییان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
دیاره ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی زیانه‌کان باس بکرێ و شی بکرێنه‌وه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد هه‌یه که ئه‌وه‌یان له توانای ئه‌م وتاره‌دا نییه. به‌ڵام ده‌کرێ زۆر به کورتی و وه‌ک نموونه ئیشاره به هێندێکیان بکه‌ین. ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ی به مادده هۆشبه‌ره‌کان گیرۆده‌ن زۆر به ئاسانی ده‌که‌ونه‌به‌ر ئازار و ئه‌زییه‌تی ده‌وروبه‌ر و له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه که‌ڵکی خراپیان لێوه‌رده‌گێرێ و ده‌که‌ونه‌به‌ر ده‌ستدرێژی و سووکایه‌تی. ته‌نانه‌ت زۆرجار بیستوومانه ژنی گیرۆده‌بوو به مه‌وادی موخه‌دیر، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مه‌واد له‌شی خۆی فرۆشتوه. که ئه‌مه‌ش جگه له تووشبوونیان به جۆره‌ها نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی، ئایدز، حامیله‌یی نه‌خوازراو و... کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیکه‌یان لێ
ده‌بێته‌وه که نه‌ک هه‌ر بۆخۆیان زیانیان پێ‌ده‌گا بۆ کۆمه‌ڵگه‌ش کاریگه‌ریی خراپیان ده‌بێ.
له کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتیدا ژنی تووشبوو له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگه‌وه زیاتر له پیاوێکی تووشبوو ته‌رد ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر رۆژێکیش بیهه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه و سڵامه‌تیی خۆی به‌ده‌ست بێنێته‌وه زۆر زه‌حمه‌ته بنه‌ماڵه و دواتریش کۆمه‌ڵگه وه‌ک مرۆڤێکی شایسته وه‌خۆی بکه‌نه‌وه. کاتێک پیاوێکی موعتاد ده‌یهه‌وێ ئێعتیاد ته‌رک بکا له‌پێش هه‌مووکه‌سدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و دایکیه‌وه پشتی ده‌گیرێ و هاوکاریی ده‌کرێ، به‌ڵام بۆ ژنان ئه‌و هه‌له که‌مه یان هه‌ر نیه. له ئاکامدا ئه‌و ژنه نه‌ک ناتوانێ ببێته‌وه که‌سێکی سالم، به‌ڵکوو تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی و ئازاری رووحی ده‌بێته‌وه و له‌و کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یان گیر‌و گرفتی دیکه چاوه‌ڕوانیی ده‌کا.
دوا سه‌رنج
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌راو هوریاکانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به‌ناوی «خه‌بات دژی مادده هۆشبه‌ره‌کان» که‌چی ده‌بینین رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ئه‌م به‌ڵاماڵوێرانکه‌ره پتر په‌ره‌ده‌ستێنێ. بۆیه چاوه‌ڕوانیی باشتر بوون له‌م ده‌سه‌ڵاته بێ سووده. لێره دایه که بنه‌ماڵه‌کان ده‌بێ زۆر زیاتر چاوه‌دێریی منداڵه‌کانیان و لاوه‌کانیان بکه‌ن. به تایبه‌تی ژنان له‌م بواره‌شه‌وه ئه‌رکێکی زۆر گرنگیان له‌سه‌ر شانه و له‌م پێناوه‌دا ده‌بێ هه‌وڵه‌کانیان بۆ خه‌بات دژی ئه‌م خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. پێویسته دایک و باب له نێو بنه‌ماڵه‌دا هه‌لومه‌رجێکی وا بخوڵقێنن که لاوه‌کانیان ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیان بۆ دروست بوو، بتوانن کێشه‌کانیان به ئاسانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان باس بکه‌ن. یان ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه که‌وته داوی مادده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه هه‌رچی زووتر هاوکارییان بکه‌ن تا نه‌که‌ونه نێو زه‌لکاوێکه‌وه که ده‌ربازبوونیان دژوار بێ.
پاشان زۆر پێویسته خه‌ڵک هاوکاریی ئه‌و ئه‌نجومه‌ن و رێکخراو و که‌سانه بکه‌ن و دڵگه‌رمیان بکه‌ن که له‌م پێناوه‌دا کارده‌که‌ن و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن. لاوان ده‌بێ وشیار بن و بزانن ئه‌و سه‌رگه‌رمی و رابواردنه کاتییانه، له داهاتوویه‌کی نزیکدا تووشی چ به‌ڵایه‌کیان ده‌کا.
چاوه‌ڕوانییه‌کان له راگه‌یه‌نه حیزبی و سه‌ربه‌خۆ فارسی و کوردییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئه‌وه‌یه که باسکردن له خه‌ساره‌کانی ئه‌م به‌ڵا ماڵوێرانکه‌ره بکه‌نه بابه‌تی به‌رنامه‌کانیان و زانیاریی زۆرتر له‌سه‌ر مادده‌هۆشبه‌ره‌کان بڵاو بکه‌نه‌وه و وشیاریی زیاتر به خه‌ڵک بده‌ن. سه‌رنجدان به‌م مه‌سه‌له‌یه و کار کردن له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌رکێکی گرنگی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه.
سه‌رچاوه‌ی ئاماره‌کان:
«وضع اعتیاد زنان در ایران» له وتووێژ له‌گه‌ڵ دوکتور پوونه کیمایا قلم ده‌روونناس
سایتی «مهر خانه» راپۆرتی بیست و حه‌وته‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی خێرخوازانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر