نوشته شده در یکشنبه دوم
مرداد 1390 ساعت 18:32 شماره پست: 176
روانینی جنسییه‌تی به‌رانبه‌ر به ژنان ئه‌وپه‌ڕی سووکایه‌تییه که به که‌سایه‌تیی مرۆڤی ژن ده‌کرێ .
وه‌رزی فشار و ئازار و هێرش و گرتن و راوکردنی ژنان له شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی ئێران ده‌ستی پێکرده‌وه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی سی و دوو ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌ر‌ستی ئێران له‌گه‌ڵ ژنانی ئه‌م وڵاته‌یان ده‌ست پێکردوه، هه‌ر دێ و به‌رده‌وام ده‌بێ.
وه‌رزی
فشار و ئازار و هێرش و گرتن و راوکردنی ژنان له شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی ئێران ده‌ستی
پێکرده‌وه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی سی و دوو ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌ر‌ستی ئێران له‌گه‌ڵ
ژنانی ئه‌م وڵاته‌یان ده‌ست پێکردوه، هه‌ر دێ و به‌رده‌وام ده‌بێ. به‌ڵام له سی
و دوو ساڵی رابردوودا هیچکات به‌قه‌ت ئێستا هه‌لومه‌رج و ژیانی خه‌ڵک له‌م وڵاته‌دا
ئاوا ناخۆش و ئازار هێنه‌ر نه‌بووه. هه‌ژاری و کێشه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
له لایه‌که‌وه و، سه‌رکوت و سانسۆر و زیندان و ئێعدام له لایه‌کی دیکه‌وه
ژیانی خه‌ڵکیان تاڵ و ئازاراوی کردوه. ژنانی ئه‌م وڵاته سه‌رباری هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له‌و
گرفتانه‌ی که به‌سه‌ر شانیانه‌وه قورسایی ده‌کا و له‌هه‌مواندا به‌شی زۆریان
پێبڕاوه، به ده‌ست قانوون و یاسا پڕ له هه‌ڵاواردنه‌کانیشه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌گه‌ر
چاو له وێنه هه‌واڵه‌کانی ئه‌م رۆژانه بکه‌ین، شه‌ڕی «حیجاب» له لایه‌ن مه‌ئمووره
چارشێو و شه‌پکه‌به‌سه‌ره‌کانی رێژیم له دژی ژنانی ئێرانمان زیاتر بۆ ده‌رده‌که‌وێ
و ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاکامه که به‌ڕاستی ژیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هێزه تاڵه‌بانییه‌دا
بۆ ژنان دژواره.
به‌رپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، حیجابی ژنان به یه‌کێک له پایه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌قامگرتوویی و به‌هێزبوونی نیزامه‌که‌یان ده‌زانن. ژنانی «به‌دحیجاب» یش به هۆکاری بێبه‌ندو باریی کۆمه‌ڵگه و لاوازیی حکوومه‌ته‌که‌یان ده‌زانن و به‌م بیانوویه رۆژانه له شه‌قام و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ژنان و هه‌رچی سووکایه‌تییه پێیان ده‌که‌ن. رۆژ و مانگ و ساڵ نیه گه‌ڵاڵه‌و بڕیارێکی ناڕه‌وا دژی ژنان ده‌ر نه‌کرێ. بوونی کچانی خوێندکار له په‌نا هاوکلاسییه کوڕه‌کانیاندا به هۆکاری تێکدانی «ئارامیی ده‌روونی» خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان و حزووری ژنان له قاوه‌خانه‌کان و چایخانه‌کان به هۆکاری بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌ساد و بێئه‌خلاقی ده‌زانن. ئه‌وان، ژنان پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک ئینسان ببینن وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی جینسی بۆ پیاوان، چاویان لێده‌که‌ن.
به سه‌رنجدان به که‌لتووری پیاوسالاری و گه‌رمبوونی بازاڕی شه‌رع و سوننه‌ت و پشتیوانیی یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ده‌بێ ژنان له‌م وڵاته چ بچێژن؟! خانمێکی ناسیاوم بۆ سه‌فه‌رێک چووبوو بۆ ده‌ره‌وی ئێران، باسی له کاریگه‌ریی حیجاب و قانوونه‌کانی ئێران له‌سه‌ر ژن بۆ کردم و ده‌یگوت: «ئێمه له باری رووحییه‌وه له سه‌فه‌ریشدا ئارام نین. کاتێک به بێ رووسه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شه‌قامدا ده‌ڕۆیشتم _ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قانوون ئه‌و حه‌قه‌م پێده‌دا له ده‌ره‌وه‌ی ئێران قانوونی وڵاته‌که‌ی خۆم به‌ڕێوه نه‌به‌م_ به‌ڵام به ترس و دڵه‌راوکێوه هه‌نگاوه‌کانم هه‌ڵدێنایه‌وه، له‌وێ هیچ که‌س له‌به‌ر بێ‌حیجابی لۆمه‌ی نه‌ده‌کردم، هێرشیان نه‌ده‌کرده‌سه‌رم و قسه‌ی سووکیان پێ نه‌ده‌گوتم، به‌ڵام قورسایی چاوی پیاوانی وڵاته‌که‌ی خۆم له‌وێش هه‌ست پێده‌کرد».
ته‌بلیغاتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی راگه‌یه‌نه‌گشتییه‌کانی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر حیجاب به‌داخه‌وه کاریگه‌ریی کردۆته سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر له‌و وڵاته. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژنێک پابه‌ند نه‌بێ به هه‌موو ئوسووله‌کانی پۆشێنی حیجاب، له شه‌قام نه‌ک ته‌نیا له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانه‌وه کێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێ، به‌ڵکوو له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکیشه‌وه ده‌که‌وێته‌به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر. به قه‌ولی ئێرانیییه‌کان بارانی مه‌ته‌ڵه‌ک هاوێشتن به‌سه‌ریدا ده‌بارێ. ئه‌م هاوده‌نگییه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی زۆر به زیانی ژنان ته‌واو بووه و به‌داخه‌وه بۆته‌هۆی خوڵقاندنی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ده‌روونی بۆژنان. ژن نه له ماڵ، نه له شه‌قام، نه له‌خوێندنگه، نه له‌بازاڕ و ... ئارامی و ئه‌منییه‌تی نیه.
راسته حاکمییه‌تی کۆماری ئیسلامی به‌و هه‌موو داموده‌زگا ته‌بلیغاتییه‌وه کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر سه‌پاندن و روانینی کۆمه‌ڵگه له‌وباره‌وه هه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێ که حیجاب و داپۆشراویی ژن ریشه‌یه‌کی قووڵی له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا هه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی موسڵمانه.
رێژیمی ئێستای ئێران بۆ مه‌به‌سته چه‌په‌ڵه‌کانی خۆی که‌ڵکی له باوه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌کانی خه‌ڵک وه‌رگرتوه و به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێ به ناوی پاراستنی حه‌یا و ئه‌منییه‌تی کۆمه‌ڵگه به‌خه‌ڵک بڵێ ناچارم ئه‌و ته‌رح و گه‌ڵاڵانه بێنم و، بۆ دڵسۆزی بۆ بنه‌ماڵه‌کان ئه‌م دیوارانه پێویستن!
چ سووکایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه به ژن ده‌کرێ! دایکێک به هه‌زار و یه‌ک ده‌ردو گرفتارییه‌وه به شه‌قامێکدا ده‌ڕوا، له‌پڕ مه‌ئمووریک دێت و پێشێ پێ ده‌گڕی و ده‌ڵێ قۆڵی کراسه‌که‌ت داده‌وه، رووسه‌رییه‌که‌ت ......
هاوینان له‌هه‌موو کات زیاتر ئه‌م هێرش و سووکایه‌تییانه بۆ سه‌ر ژنان په‌ره ده‌ستێنن، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه هاوین فه‌سڵی گه‌رمایه و ته‌حه‌مولی ژنان چارشێو و عه‌بای ڕه‌ش ناکه‌ن، به‌ڵام کێ هه‌یه له‌ئێران ده‌رک به‌م ئازار و سووکایه‌تییه به ژنان بکا، جگه له ژنانی ئاگا و وشیار؟ مه‌سه‌له‌ی حیجاب مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسییه‌و رێژیمی ئێران زۆر ئامانجدار ژنانی کردۆته نێچیری ئامانجه سیاسییه‌کانی. به‌ڵام له‌لایه‌ن رووناکبیران و هێزه دێموکراسیخوازه‌کانیشه‌وه که‌متر ئاوڕ له‌م کێشه‌یه ده‌درێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ته‌نیا کێشه‌ی ژنان بێ. به‌لام ڵێره‌دا ته‌نیا یه‌ک نموونه به‌سه که بڵێێن ئه‌وه کێشه‌ی وڵاتێکه: ئه‌وه‌تا حاشای لێناکرێ فووتباڵی ژنانی ئێران بۆته ئه‌سیری حیجاب. تیمی فووتباڵی ژنانی ئێران له به‌هاری رابردوودا قه‌رار بوو بچێته ئۆردۆن بۆ یاری له‌گه‌ڵ تیمی ژنانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام به‌پێی قانوونی فیفا له یارییه ره‌سمییه‌کاندا ژنان به حیجابه‌وه رێگه‌یا‌ن پێنادرێ یاری بکه‌ن، به‌رپرسانی ئێرانیش ئه‌مه‌یان قه‌بووڵ نه‌کرد و، هه‌ر بۆیه تیمی ژنای ئێران له یارییه‌کانی ئۆله‌مپیکی له‌نده‌ن حه‌زف بوون.
زیاتر لە سێ دەیەیە ئه‌و رێژیمه گه‌ڵاڵه‌ی جوراوجۆر بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی قانوونی حیجابی زۆره‌ملی دێنێ، جیاکردنه‌وه‌ی ژن و پیاو له شوێنه ئامووزشییه‌کان، سڕینه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری مادده ده‌رسییه زانستییه ئه‌مڕۆیی و جیهانییه‌کان و له جیاتی ئه‌وان دانانی مادده‌ی ده‌رسیی تایبه‌ت و ده‌یان و سه‌دان گه‌ڵاڵه‌ی کۆنه‌په‌رستانه به‌شێک له‌و هه‌وڵانه بوون. به‌ڵام ئایا توانیویه‌تی خواستی ئازادیخوازی له بیر و فکری خه‌ڵکی رووناک‌بیر و به‌تایبه‌تی ژنانی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته بسڕێته‌وه؟ راسته مه‌قنه‌عه و چارشێو جه‌سته داده‌پۆشێ و ده‌ست و پێی ژنانی گرتوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه پێشی روانینی ئینسانه‌کان بۆ دنیای ده‌وروبه‌ر بگرێ. هه‌ر بۆیه ژنانی ئێران ته‌سلیمی ئه‌و رێوشوێنه داسه‌پاوانه نه‌بوون و ده‌نگی ئازادیخوازییان به‌رز کردۆته‌وه.

لینکی
راپۆرتێکی وێنه‌یی له سه‌ر فشار و ئازاردانی ژنانی ئێران له‌سه‌ر حیجاب
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر