کاناڵه‌کانی راگه‌یاندن، فیلم و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان، له هه‌ر وڵاتێک‌دا، له‌و بوار و که‌ره‌سه گرنگانه‌ن که بناغه‌ی بیر و باوه‌ڕ و شێوه‌ی روانین و بیرکردنه‌وه و چاوه‌ڕوانییه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه داده‌ڕێژن. ئه‌وه‌ی له سینه‌مای ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌یبینین، نه‌ک له‌گه‌ڵ واقعییه‌ته‌کانی ژیانی ئه‌مڕۆی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌دا نایه‌ته‌وه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌ی رۆڵی کاریگه‌ر و پڕمانای ژنه له کۆمه‌ڵگه‌دا.
فیلم و سریاله په‌سند کراوه‌کان له لایه‌ن کاردبه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌ی هه‌ڵگری سووژه‌ی جۆراوجۆرن، به‌ڵام زۆربه‌یان له یه‌ک مه‌سه‌له‌دا وه‌ک یه‌کن، ئه‌ویش نه‌خشی کلیشه‌یی ژن له‌وان‌دایه. نه‌خشێک که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستادا ناگونجێ. که‌سایه‌تیی لاواز و بێده‌سه‌ڵات، رازی، بێده‌نگ، به ته‌حه‌ممول له‌به‌رابه‌ر زوڵم و ئازاره‌کانی بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگه دا، که‌سایه‌تیی ژن له‌و فیلمانه دا پێک دێنێ. یان بۆ وێنه زۆر له‌و کچه خوێنده‌وار و خوێندکارانه‌ی که ده‌ورانێک خوێندن و کار له بواره جۆراوجۆره‌کاندا ئامانجی سه‌ره‌کییان بووه، له فیلمه‌کاندا ئه‌و که‌سه نانوێنن که ساڵانێک خوێندوویانه و ئامانجی گه‌وره‌یان هه‌بووه. ده‌رکه‌وتنی ئه‌و نه‌خشه کلیشه‌ییانه، وه‌ک ژنی گوێڕایه‌ڵ و بێده‌نگ و «سه‌نگی سه‌بوور» بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان، له گه‌ڵ راستییه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران نایه‌ته‌وه . ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه له سریال و فیلمه‌کاندا بوونه‌ته به‌شێک له که‌سایه‌تی ژنی ئێرانی.
مناڵانی ئه‌و وڵاته له ئاکامی دیتنی ئه‌و فیلمانه‌دا وا بیر ده‌که‌نه‌وه که زانست و ئاگایی، به‌رپرسایه‌تی و گه‌ڕان به دوای کار و به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی گرنگ، کاری ژن نییه و ته‌نیا چێشتلێنان و شتن و راگه‌یشتن به کاروباری ماڵه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وت له فیلمێکدا ئه‌و سوننه‌ته شکا و ژن هه‌ر چێشتلێنه‌ر نه‌بوو، به‌ڵکوو به‌رپرسێکی سه‌رکه‌وتووی ئیداره‌یه‌ک بوو یان پۆلیسێکی کارا و لێهاتوو بوو، ده‌بێ له‌په‌نای ئه‌وه‌دا بنه‌ماڵه‌یه‌کی تێکشکاو و ناسه‌رکه‌وتووو له ژیانی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و نیشان بدرێ و هه‌میشه‌ش ژن به خه‌تاباری سه‌ره‌کی ده‌زانرێ و ته‌نانه‌ت پاساو بۆ کاره ناره‌واکانی پیاوان ده‌هێنرێته‌وه.
بۆ نموونه ژنێک دایکی چه‌ند منداڵه به هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه کار ده‌کا کاتی نییه نانی به‌یانی بۆ مێرده‌که‌ی که ساڵانێکی زۆره ژن و مێردن، دروست بکاو پێی رابگا، بۆیه مێرده‌که‌ی خه‌یانه‌تی پێده‌کاو ده‌چێ به نهێنی ژنێکی گه‌نج سیغه ده‌کا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌و ژنه گه‌نجه به‌رده‌وام باجی ئه‌م بێده‌نگی و شاردنه‌وه‌یه له‌و پیاوه ده‌ستێنێ. فیلمه په‌سندکراوه‌کانی ئێران ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که ژن ده‌ڵێی هه‌ر بۆ خزمه‌تی پیاو خوڵقاوه و، هۆکاری سه‌ره‌کی کاره ناره‌واکانی پیاوانیشن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له 30 ساڵه له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانیدا له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گرنگیدان به مه‌سه‌له‌کانی ژنان و هێنانه‌ده‌ری ئه‌وان له‌و رۆڵه کلیشه‌ییانه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌تی بۆی دیاری کردوون، ئه‌وپه‌ڕی به‌ربه‌ره‌کانی کردوه. هه‌مووشتێکی بۆ خزمه‌ت به ئامانجه‌کان و مانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خۆی ته‌رخان کردوه. هونه‌ری سینه‌ما که یه‌کێکه له بواره گرنگ و کاریگه‌ره‌کان له سه‌ر روانینی خه‌ڵک، خستوویه‌ته خزمه‌تی ئامانجه کۆنه‌په‌رستانه‌کانی خۆیه‌وه. به بڵاوکردنه‌وه فیلم و سریالی ئامانجدار هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌تی باوه‌ڕ و بیرکردنه‌وه‌ی نه‌سڵه‌کانی داهاتوو ته‌نیاو ته‌نیا له خزمه‌ت ئایدۆلۆژیا و ئامانجه‌کانی رێژیمه‌که‌یدا بێ که هه‌میشه به بێبایه‌خ چاوی له رۆڵ و جێگه و پێگه‌ی ژن کردوه. له حالێک‌دا هونه‌ریش ده‌بێ له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و دادپه‌روه‌ری له کۆمه‌ڵگه‌دا بێ .
ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی به هه‌موو توانایه‌وه له‌م رێیه‌وه خه‌ریکی شتنه‌وه‌ی مێشکی کۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه ژنانێکی ئازا و بوێر له‌و بواره‌دا رچه‌شکێنییان کردوه و خه‌ریکن له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ی حاکمانی ئێران به‌ربه‌ره‌کانی ده‌که‌ن و هه‌وڵیانه به‌رهه‌مه‌کانیان له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و دادپه‌روه‌ردا بێ. بۆیه له فیلم و به‌رهه‌مه‌کانیاندا هه‌وڵیان داوه که‌سایه‌تیی به‌توانا و باوه‌ڕبه‌خۆ له ژنان نیشان بده‌ن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بڵێن ژن ته‌نیا بۆ زاو و زێ و خزمه‌تی پیاوان نه‌خوڵقاوه به‌ڵکوو ئه‌و ده‌توانێ داهێنانی گه‌وره بکا، ژن ده‌گه‌ڕی به دوای مافه‌کانیدا، ژن له‌گه‌ڵ ناعه‌داڵه‌تییه‌کان به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کا، بۆیه ناچار نییه هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و گوێڕایه‌ڵی پیاو بێ. زۆر له‌و ژنانه‌ی که ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م ئه‌رکه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه جگه له‌وه‌ی کاره‌کانیان بێبایه‌خ ده‌کرێ، خۆشیان به‌رچه‌سپی جۆراوجۆریان لێده‌درێ و ئازار ده‌درێن.مناڵانی ئه‌و وڵاته له ئاکامی دیتنی ئه‌و فیلمانه‌دا وا بیر ده‌که‌نه‌وه که زانست و ئاگایی، به‌رپرسایه‌تی و گه‌ڕان به دوای کار و به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی گرنگ، کاری ژن نییه و ته‌نیا چێشتلێنان و شتن و راگه‌یشتن به کاروباری ماڵه‌وه‌ی له ئه‌ستۆیه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وت له فیلمێکدا ئه‌و سوننه‌ته شکا و ژن هه‌ر چێشتلێنه‌ر نه‌بوو، به‌ڵکوو به‌رپرسێکی سه‌رکه‌وتووی ئیداره‌یه‌ک بوو یان پۆلیسێکی کارا و لێهاتوو بوو، ده‌بێ له‌په‌نای ئه‌وه‌دا بنه‌ماڵه‌یه‌کی تێکشکاو و ناسه‌رکه‌وتووو له ژیانی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و نیشان بدرێ و هه‌میشه‌ش ژن به خه‌تاباری سه‌ره‌کی ده‌زانرێ و ته‌نانه‌ت پاساو بۆ کاره ناره‌واکانی پیاوان ده‌هێنرێته‌وه.
بۆ نموونه ژنێک دایکی چه‌ند منداڵه به هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه کار ده‌کا کاتی نییه نانی به‌یانی بۆ مێرده‌که‌ی که ساڵانێکی زۆره ژن و مێردن، دروست بکاو پێی رابگا، بۆیه مێرده‌که‌ی خه‌یانه‌تی پێده‌کاو ده‌چێ به نهێنی ژنێکی گه‌نج سیغه ده‌کا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌و ژنه گه‌نجه به‌رده‌وام باجی ئه‌م بێده‌نگی و شاردنه‌وه‌یه له‌و پیاوه ده‌ستێنێ. فیلمه په‌سندکراوه‌کانی ئێران ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که ژن ده‌ڵێی هه‌ر بۆ خزمه‌تی پیاو خوڵقاوه و، هۆکاری سه‌ره‌کی کاره ناره‌واکانی پیاوانیشن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له 30 ساڵه له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانیدا له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گرنگیدان به مه‌سه‌له‌کانی ژنان و هێنانه‌ده‌ری ئه‌وان له‌و رۆڵه کلیشه‌ییانه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌تی بۆی دیاری کردوون، ئه‌وپه‌ڕی به‌ربه‌ره‌کانی کردوه. هه‌مووشتێکی بۆ خزمه‌ت به ئامانجه‌کان و مانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خۆی ته‌رخان کردوه. هونه‌ری سینه‌ما که یه‌کێکه له بواره گرنگ و کاریگه‌ره‌کان له سه‌ر روانینی خه‌ڵک، خستوویه‌ته خزمه‌تی ئامانجه کۆنه‌په‌رستانه‌کانی خۆیه‌وه. به بڵاوکردنه‌وه فیلم و سریالی ئامانجدار هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌تی باوه‌ڕ و بیرکردنه‌وه‌ی نه‌سڵه‌کانی داهاتوو ته‌نیاو ته‌نیا له خزمه‌ت ئایدۆلۆژیا و ئامانجه‌کانی رێژیمه‌که‌یدا بێ که هه‌میشه به بێبایه‌خ چاوی له رۆڵ و جێگه و پێگه‌ی ژن کردوه. له حالێک‌دا هونه‌ریش ده‌بێ له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و دادپه‌روه‌ری له کۆمه‌ڵگه‌دا بێ .
ژنه فیلمساز و ده‌رهێنه‌ری کرماشانی پوورانی دره‌خشه‌نده ده‌ڵێ: «من له فیلمه‌کانمدا گه‌ڕاوم به دوای پێناسه‌ی ئینسانیی ژن، ئه‌و ژنه‌ی ده‌یه‌وێ که‌سایه‌تیی خۆی بدۆزێته‌وه و پێناسه‌ی بکاته‌وه، ئه‌و ژنه‌ی ده‌گه‌ڕێ به داوی مافی له‌ده‌ستچووی، ئه‌و مافه‌ی وه‌ک ئینسانێک ده‌بێ هه‌یبێ، نه‌ک ئه‌و ژنه‌ی هه‌میشه به بوونی پیاوێکه‌وه خاوه‌نی بیر‌و ئاگاییه و، پیاوه ده‌توانێ داهاتووی ئه‌و دابین بکا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسانی سینه‌مای ئێران ئه‌و بیر‌و فکره‌یان قه‌بووڵ نییه».
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ته‌همینه میلانی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی له وتووێژێکدا ده‌ڵێ: «زۆربه‌ی کاره‌کانم روانینێکی ژنانه‌ی له پشته و مه‌سه‌له و گرفته‌کانی ژنان له فیلمه‌کانمدا گرنگییه‌کی تایبه‌تییم پێداون، هه‌ر بۆیه دوای چه‌ندین کاری سه‌رکه‌وتووم له‌و باره‌یه‌وه، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشاده‌وه له دروست کردنی ئه‌و جۆره فیلمانه پێشگیریم لێکراوه و چه‌ندین فیلمنامه که تێیاندا ئه‌وله‌وییه‌تم به مه‌سه‌له‌کانی ژنان داوه، ناردۆته وه‌زاره‌تی ئیرشاد و له‌وێ لێم ره‌د کراوه‌ته‌وه».
ئه‌و سریالانه‌ی له کاناڵه‌کانی سه‌ربه‌کۆماری ئیسلامی‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه زۆر به ئاشکرا رێگه و روانینێکی ته‌واو پیاوسالاریان پێوه دیاره. که‌م به‌رهه‌م هه‌یه که له‌ودا ژن که‌سایه‌تییه‌کی پله دووی نه‌بێ. ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌و‌ێ له فیلمێکدا ژنێکیش مودیرێکی سه‌رکه‌وتووبێ ئه‌وه دیسانیش له‌نێو بنه‌ماڵه‌دا ئه‌وه ئه‌و نییه خاوه‌نی بڕیار و بیرکردنه‌وه بۆ داهاتووی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی . نابه‌رابه‌ری و ناعه‌داڵه‌تی له دژی ژن به سه‌رتاپای به‌رهه‌مه‌که‌وه دیاره.
فه‌ره‌جوڵڵا سه‌له‌حشوور یه‌کێکه له سینه‌ماکارانی سه‌ر به رێژیمی کۆماری ئیسلامی، له باره‌ی پێوه‌ندیی ژن و پیاو و کچ و کوڕه‌وه له یه‌کێک له وتاره‌کانیدا به‌مشێوه روانینی خۆی ده‌رده‌برێ: «بۆچی پێوه‌ندیی کچ و کوڕ ئاسایی بووه؟ کاتێک ژن و پیاو له شوێنی کار یا دانشگا له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وتیان هه‌بوو، ورده‌ورده پێوه‌ندییان ئاسایی ده‌بێ و ئه‌و پێوه‌ندییه چ خراپییه‌کی هه‌یه با بمێنێ! له‌م ئاسایی بوونه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه‌دا بۆ نموونه کارمه‌ندێکی پیاو، ئه‌گه‌ر هاوکاره ژنه‌که‌ی تایبه‌تمه‌ندیی باشتری له هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی هه‌بوو، زۆر ئاساییه که که‌متر سرنج بداته هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی. ئه‌مه پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر وایه».
ئاخه‌ر کێ هه‌یه گاڵته‌ی به‌م شێوه روانینه نه‌یه؟ به‌داخه‌وه ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ک کارگه‌ردانی باشیش!! به‌خه‌ڵک ده‌ناسێندرێن و به‌سه‌ر به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌کانی ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماکاره به‌تواناکانی ئێران‌دا ده‌چنه‌وه و ئه‌و جۆره که‌سانه‌ن بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن بۆ بڵاو کردنه‌وه.
نه‌سڵی ئه‌مڕۆی ئێران له‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه و دیتنی ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه و ئه‌و رۆڵه سوننه‌تییانه بۆ ژنان بێزاره، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی روانینێکی ئینسانی و یه‌کسانیخوازانه‌یان له سه‌ر مه‌سه‌له‌کان هه‌یه. له به هه‌ده‌ردانی سامانی ئه‌و وڵاته بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری سینه‌ما که ئه‌مڕۆ له پێناو ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵێک که‌سی وه‌ک ئاغای سه‌له‌حشوور دایه، نیگه‌رانن و هه‌ست ده‌که‌ن سووکایه‌تیی به که‌سایه‌تیی وشعووری هه‌موو خه‌ڵک ده‌کرێ

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر