نوشته شده در جمعه پانزدهم تیر
1386
سه‌باره‌ت
به کێشه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ته‌نانه‌ت حیزبه کورییه‌کان و زیاتر خستنه‌ڕووی
کێشه و گرفتی ژنانی خه‌باتکار وتووێژێکم له‌گه‌ڵ خاتوو کوێستان فتوحی پێکهێناوه که
پێشکه‌شتان ده‌کرێت. به‌و هیوایه له به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه‌ی کێشه و که‌ند و کۆسپه‌کان
خۆ نیگه‌ران نه‌که‌ین و به فکرێکی ئاواڵه و زانستی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه
هه‌وڵی پێویست بدرێت. بێگوومان خه‌سارناسی(آسیب شناسی) ئه‌و گرفتانه ده‌توانن یه‌که‌م
هه‌نگاو بن بۆ چاره‌سه‌ر کردن و هێنانه‌گۆڕێی باڵانس له ژیانی ئه‌وڕۆکه‌ماندا که
بێگوومان ئه‌و نابه‌رابه‌رییه ته‌نیا کێشه‌ی ژنی کورد نیه به‌ڵکوو کێشه‌ی مڕۆڤی
کورده.
کاوە ئاهەنگری |
پرسیار: تکایه خۆتان پێناسه بکه‌ن
و بفه‌موون که له که‌یه‌وه تێکه‌ڵ به خه‌بات و چالاکی بوون؟
وه‌ڵام: ناوم "كوێستان" ه، ناوبانگم "فتوحی"، یه له ساڵی 1365 ی هه‌تاوییه‌وه هاتوومه‌ته نێو ڕیزی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراته‌وه.
وه‌ڵام: ناوم "كوێستان" ه، ناوبانگم "فتوحی"، یه له ساڵی 1365 ی هه‌تاوییه‌وه هاتوومه‌ته نێو ڕیزی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراته‌وه.
له‌و مه‌ودایه‌دا چ ئه‌رک و به‌رپرسیارییه‌تێکتان هه‌بوه و ده‌کرێت کار و پرۆژه و
به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌مان بۆ باس بکه‌ی؟
وه‌ڵام: ماوه‌ی دوو ساڵ له كومیته‌ی شارستانی بۆكان له هێزی "به‌یان" پێشمه‌رگه بووم. دوای ئه‌وێ له ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی حیزب‌دا ئه‌ركی حیزبیم به‌ڕێوه‌بردووه وه‌ك: كاری تایپ‌و بایه‌گانی‌و كاری ده‌رمانی‌و، ئێستاش 10 ساڵێك ده‌بێ له ئینتشاراتی حیزب‌دا كارده‌كه‌م. له‌په‌نا كاری حیزبییشدا له نێو ژنانیشدا كار ده‌كه‌م، ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ژنانم‌و له نێوان كۆنفڕانسی 3 تا كۆنگره‌ی 1 ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی ژنان بووم‌و ئه‌ندامی ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری "ژنان" یشم. وه‌ك پڕۆژه پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تیم نه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵم داوه بۆ ڕیفۆرم‌و باشتر بوونی وه‌زعی ژنان له حیزب‌دا، هه‌وڵم داوه په‌یوه‌ندیی نزیكم هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی دێنه ڕیزی حیزبه‌وه له نزیكه‌وه بیان بینم‌و گوێ له‌یه‌كتر بگرین. هه‌میشه عه‌لاقه‌م هه‌بووه به كاركردن له نێو ژناندا، بۆیه سه‌ره‌ڕای كاری به‌رده‌وامم له ئۆرگانه‌كانی حیزب‌دا له ناو ژنانیشدا به تایبه‌تی ژنانی بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا كۆڕ‌و كووبوونه‌وه‌م پێك هێناوه. یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه نه‌خشم تێیدا هه‌بووه‌و پێوه‌ندیی به مه‌سه‌له‌كانی ژنانه‌وه بووه، ده‌ركردنی گۆڤارێكی وه‌رزیی بۆ ژنان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ناویشی بێنم هاوڕێ‌و هاوكار‌و هاوسه‌ری خۆم قادر وریا بوو كه به ڕاستی ئه‌و له سه‌ره‌تادا نه‌خشی سه‌ره‌كی له ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤاره‌دا هه‌بوو. ئه‌م ئه‌ركه واته ده‌ركردنی گۆڤاری "ژنان" كه گۆڤاری یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراته به به‌رهه‌مێكی به‌نرخی ده‌زانم. هه‌رچه‌ند ناڵێم گۆڤارێكی زۆر ڕێك‌وپێك‌و به‌نێوه‌رۆكه، به‌هه‌رحاڵ له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین پێم خراپ نیه، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر زیاتر خۆمانی بۆ ماندوو بكه‌ین ده‌توانێ زۆر له‌وه‌باشتر بێ.نازانم مه‌به‌ستت له ده‌سكه‌وت، ده‌سكه‌وتی تاكه‌كه‌سییه یا ده‌سكه‌وتی ئێمه‌ی ژنانی دیموكرات به شێوه‌یه‌كی گشتییه؟ به‌لای منه‌وه ده‌سكه‌وتم ئه‌وه‌یه كه فێربووم بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئینسانی‌و گه‌یشتن به دنیایه‌كی به‌رابه‌ر‌و بێ‌چه‌وسانه‌وه، پشت به توانای خۆمان ببه‌ستین‌و، به‌رده‌وامیش له خه‌بات دابین بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانمان.

پێش ده‌سپێکردن به خه‌بات له نێو حیزبی دێموکرات‌دا یان بڵێین هاتنه نێو شۆڕشه‌وه
چۆن ده‌تڕوانیه کوردستان و شێوه‌ی خه‌بات بۆ کوردستان و ئێستا دوای ئه‌و چه‌ند ساڵ
ئه‌زموونه چۆن ده‌یبینێوه؟
وه‌ڵام: بێگومان دیدی ئێستام له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته زۆری جیاوازی هه‌یه. بۆ كچێكی 16ـ 17 ساڵ ئه‌ویش له‌و سه‌رده‌مه‌دا (20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر) له دنیایه‌كی داخراودا، ده‌بێ چۆن بێ؟ زۆر رووكه‌شی ده‌مڕوانییه كوردستان‌و كێشه‌كانی‌و شێوه‌ی خه‌بات، ئه‌سڵه‌ن زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم نه‌بوو تا بیر له شێوه‌ی خه‌بات بكه‌مه‌وه. ئه‌و كات پێم وابوو خه‌بات كردن یانی چه‌ك هه‌ڵگرتن، به پێچه‌وانه‌ی ئێستام كه زۆر له چه‌ك بێزارم. ئه‌و كاته ته‌نیا ئه‌و كوردستانه‌م ده‌دی كه خۆمی لـێ‌ده‌ژیام‌و پێشم وابوو دوژمنه‌كه‌مان هه‌ر كۆماری ئیسلامییه كه هه‌موو رۆژێ به تانگ‌و تۆپ هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر‌و وێرانی ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا كێشه‌ی هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی كوردستان به هی هه‌موو كوردی ده‌زانم، ده‌سكه‌وتی هه‌ر به‌شێكیشی هه‌ر به هی هه‌موو كورد ده‌زانم. دوژمنی هه‌ر به‌شێكێشی به دوژمنی هه‌موو كوردستان ده‌زانم، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌شم هه‌رگۆڕانێكی له‌م به‌شانه‌ی كوردستان روو بدا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌و له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ش. ئێستا ئازاری هه‌ربه‌شێكی كوردستان به هی خۆم ده‌زانم، شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێر‌و كه‌ركووك‌و.... وه‌ك شه‌هیدانی مه‌هاباد‌و سنه‌و سه‌قز‌و.... كار له رۆحم ده‌كه‌ن.

ژن چۆن پێناسه ده‌که‌ی و چۆنی ده‌بینی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا؟
وه‌ڵام: پێناسه‌ی من بۆ ژن: ژن پێش ئه‌وه‌ی ژن بێ مرۆڤه، مرۆڤێكه له رۆح‌و جه‌سته پێك هاتوه كه پڕیه‌تی له ژیان دۆستی، پڕیه‌تی له خۆشه‌ویستی، پڕیه‌تی له میهره‌بانی كه ئه‌م هه‌موو جوانیانه پێشكه‌شی ئه‌م جیهانه ده‌كا. به‌ڵام ئه‌م مرۆڤه له كۆمه‌ڵی كوردستاندا بارودۆخێكی زۆر دژواری هه‌یه، كێشه‌ی ژنی كورد جگه له‌وه‌ی سیاسییه، ئابوورییه، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و... سه‌ره‌تاییترین مافه ئینسانییه‌كانی پێشێل ده‌كرێ، به مرۆڤێكی پله دوو چاوی لێده‌كرێ‌و مڵكی مرۆڤێكی دیكه‌یه به ناوی پیاو. حه‌قی بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسی خۆی نیه، رۆح‌و جه‌سته‌ی داگیركراوه‌و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی جلوبه‌رگ له‌به‌ركردنیشی له لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه یا كۆمه‌ڵ كۆنترۆڵ ده‌كرێ. درۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ژنی كورد هه‌میشه رێزی لێ‌گیراوه. ئه‌وه چ رێزێكه رۆح و جه‌سته‌ی داگیر بكرێ، ئه‌وه چ رێزێكه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی زیندانی ده‌كرێ، چه‌قۆی له مل ده‌سوون؟! له‌سه‌ریه‌ك من ژن له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا وه‌ك ئه‌سیرێك ده‌بینم به ده‌ست زۆردارێكه‌وه به ناوی داب‌ونه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوو، له‌سه‌روو ئه‌وانه‌ش هێزێكی گه‌وره هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و داب‌و نه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگه، ئه‌ویش یاسا‌و ئایین‌و پیاون ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك بۆ كۆیله هێشتنه‌وه‌ی ژنان

ده‌فه‌رمووی که هه‌موو شتێک مووڵکی پیاوه، باشه پێتوانیه که ئێوه‌ی ژنانیش له
نێو حیزب‌دا هه‌تا ئێستا یان نه‌تان زانیوه یان نه‌تان توانیوه شۆڕشێکی جێگیر و
شیاو پێک بێنن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و نابه‌رامبه‌ری و کۆیله‌یه‌تیه؟
وه‌ڵام: به‌ڵـێ ئه‌وه‌ش راسته ژنانیش نه‌یانتوانیوه شۆرشێكی جێگیر‌و شیاو پێك بێنین. بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان‌و هه‌ڵوێسته‌كانمان یه‌ك نه‌بووه بۆ داكۆكی كردن له خۆمان. به‌شی زۆری ژنانی نێو ریزه‌كانی حیزبی دیموكرات ئه‌و چاره‌نووسه‌یان قبووڵ كردوه‌و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ژنانێكیش هه‌بووبن ساحه‌بی راوبۆچوونی خۆیان بووبن‌و له هێندێك مه‌یدانا رچه‌شێنییان كردبێ‌و ره‌خنه‌یان له هه‌ڵسوكه‌وتی حیزب‌و پیاوانی حیزب گرتبێ، پرشوبڵاوبوون. ئه‌م پڕشوبڵاوییش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی قسه‌كانیان ته‌ئسیرێكی نه‌بێ‌و ئه‌م كولتووره پیاوسالاره هه‌ر به زاڵی بمێنێته‌وه.دیاره هۆكارێكی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوشیارییه كه به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنانی ناو ریزه‌كانی حیزب لێی بێبه‌شن، به تایبه‌ت ژنانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب. هه‌وڵیش نه‌دراوه بۆ وشیاری‌و پێگه‌یاندنیان. ته‌نانه‌ت ئه‌و كچانه‌ی كه روویان له ریزی حیزب كردوه به مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌وانیش له باری فیكری‌و سیاسی‌و رێكخراوه‌یییه‌وه گرنگییان پێ‌نه‌دراوه. ته‌نیا‌و ته‌نیا ته‌شویق كراون بۆ شوو كردن. شووكردنیش بۆ كچێكی پێشمه‌رگه له ریزی حیزبی دیموكراتدا یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌بووه كه خزاندراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه. به ده‌یان نموونه هه‌ن له‌و باره‌وه، كه به چ شوور‌و شه‌وقێكه‌وه دنیای ته‌نگه‌به‌ری ماڵه‌وه‌یان به‌جێهیشتوه‌و هاتوونه‌ته ریزی پێشمه‌رگایه‌تی به مه‌به‌ستی خه‌بات‌و تێكۆشان. به‌ڵام هه‌ر له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو شوور‌و شه‌وق‌و چالاكییه‌كی تێدا مردوه‌و دیسان خزاونه‌ته‌وه ناو ماڵ‌و دنیای‌یه‌كی داخراو.

کێشه‌ی ژن چۆن پێناسه‌ده‌که‌ی له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا؟ کێشه‌کان چین؟ ئایا
به‌ڕێزتان که له نێو حیزبێکی مۆدێڕن‌دا خه‌ریکی خه‌بات و تێکۆشانن و له ئه‌ساسنامه‌ی
حیزبی دێمۆکرات‌دا باس له مافی مڕۆڤ کراوه وبه‌ته‌مه‌نترین حیزبه له کوردستاندا،
ئایا ئێوه وه‌ک ژن له‌گه‌ڵ پیاوانی نێو حیزب‌دا وه‌ک یه‌ک چاوتان لێده‌کرێ؟ ئه‌گه‌ر
نا کێشه یان کێشه‌کان چین به ڕای ئێوه؟
وه‌ڵام: دیاره كێشه‌و هه‌ڵاواردن دژی ژنان دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌و تایبه‌ت نیه به كۆمه‌ڵی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م كێشانه له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ ڕه‌حمانه‌و دڵڕه‌قانه‌تر ده‌بینرێن. كێشه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا لایه‌نی یاساییان هه‌یه به‌تایبه‌ت ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌و یاسایانه كه به‌شی زۆریان هی چه‌ندین سه‌ده پێش ئێستان، كۆماری ئیسلامی ئێستاش كاریان پێ‌ده‌كا، ڕێگه‌ی له هه‌ر جۆره جووڵانه‌وه‌یه‌كی ئازادانه‌ی ژنان گرتوه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كولتوور‌و بیروبۆچوونی پیاوسالاری ته‌واو ڕۆچۆته نێو بیر‌و مێشكی هه‌موو تاكێكی كورد. هه‌موو شتێك لێره موڵكی پیاوه، ماڵ، منداڵ، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌و ڕۆحی ژنانیش موڵكی پیاون. ژنانیش گیرۆده‌ی یاسا‌و ڕێساكانی پیاوسالارین. بۆ هه‌موو شتێ هه‌رپیاو بڕیارده‌ره، كۆمه‌ڵگه پڕه له ترس، هه‌ڕه‌شه، توندوتیژی، گومان‌و ..... بۆ ژنان، ئه‌مانه هه‌مووی كێشه‌ن. له فه‌زایه‌كی ئاوا دا ژن ده‌بێ ژیانی چۆن بێ؟! هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو كه‌م‌تاكورتێك ئاڵوگۆری به‌سه‌ردا هاتوه، به‌ڵام ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ئه‌وه نین كه زۆر دڵیان پێ‌خۆش كه‌ین. ئه‌وه‌تا ئێستاش ژن ته‌نیا له‌سه‌ر گومانێك سه‌رئه‌بڕدرێ، كچان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی زیندانی ده‌كرێن یان به له‌چكه‌كه‌ی سه‌ریان ده‌خنكێنرێن!!. هه‌موو ده‌زانین له‌م ساڵانه‌دا خۆسووتاندن په‌ره‌ی سه‌ندوه، ژنان ئه‌گه‌ر له ژێر توندترین چه‌وسانه‌وه‌ی تونددا نه‌بن بۆ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆسووتاندن كه ده‌ردهێنه‌رترین مردنه؟ ئه‌وانه ته‌عبیر له چی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له ئازار‌و مه‌ینه‌تی‌و بێ به‌شی نه‌بێ؟له‌وه‌ڵامی به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه‌ت دا ده‌ڵێم: من جاروبار له مۆدێرن بوونی حیزبه‌كه‌ی خۆشمان گومانم هه‌یه، به‌ڵێ له ئه‌ساسنامه‌ی حیزب‌دا باسی زۆر شتی جوان كراوه، به‌ڵام نووسراوه شتێكه‌و واقع شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵێ حیزبی دێموكرات زۆر كاروكرده‌وه‌و به‌رنامه‌ی جوانی هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵ. به‌ڵام ڕه‌نگه زۆر سه‌یر بێ به‌لاتانه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێم له‌نێو بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا كچ ڕه‌دوو كه‌وتوه(*) یان گه‌نج خۆی كوشتوه. تۆ بڵێی ئه‌مانه له چییه‌وه سه‌رچاوه بگرن؟ حیزبی ئێمه له به‌رنامه‌كه‌یدا ده‌ڵـێ: ژن‌و پیاو بۆ كاری وه‌ك یه‌ك مووچه‌ی وه‌ك یه‌ك وه‌رده‌گرن. ئه‌مه شتێكی زۆر باشه‌و پێشكه‌وتووانه‌یه. دیاره دۆخی ژنان له ناو حیزب‌دا هێندێك باشتره له‌چاو ژنانی نێو كۆمه‌ڵ هه‌رچه‌ند من قه‌ت به‌وه ڕازی نیم چونكه له نێو بنه‌ماڵه‌كاندا هه‌ر پیاو بڕیارده‌ره‌و قسه‌ی ئاخر هه‌ر پیاو ده‌یكا، ژنان هه‌ر له دواوه‌ی پیاوانن، "تفكر"ی پیاوسالاری زۆر به زه‌قی ده‌بینم. من ئه‌مانه به كێشه ده‌زانم.

کوێستان خانم، وه‌کی بۆخۆتان ئاماژه‌تان پێکردووه له به‌شی چاپه‌مه‌نی حیزب‌دا خه‌ریکی
چالاکین و ئه‌وه‌ش ده‌توانێت ئه‌و په‌یامه به من بدات که ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌روکار و
له‌گه‌ڵ نووسین و هه‌واڵ و وتار و کتێب و ....هتد و به گشتی زانیاریه. مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه که به باوه‌ڕی من که‌سی وه‌ک به‌ڕێزتان ده‌توانێ له زۆر که‌سی دیکه
زانیاری و ئه‌زموونی فکری زیاتر بێت، ئه‌دی باشه بۆ زۆر جار ته‌نانه‌ت ڕێبه‌رایه‌تی
حیزبی دیموکراتیش ده‌ڵێن که له حیزب‌دا ژنی لێهاتوومان نیه؟ باشه دوای ئه‌و هه‌مووه
ساڵه تێکۆشان و خه‌باتی به‌رده‌وام و کاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری
و..هتد، چۆنه که حیزبی دێموکرات نه‌بۆته خاوه‌ن ژنی لێهاتوو؟ یان ده‌کرێت که به
ڕاشکاوی ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌وان ڕه‌دکرێته‌وه؟
وه‌ڵام : ده‌زانی مه‌سه‌له چیه، من ناڵێم ژنی لێهاتوو له حیزب دا هه‌ر نیه. دیاره ئه‌گه‌ر هه‌شبێ ئه‌وه‌نده كه‌من که له دنیا پڕله نایه‌كسانییه‌كه‌ی پیاواندا ون بوون. پاشان ئه‌وان له وه‌ڵامی ئه‌و خه‌وڵكانه‌دا كه لێیان ده‌پرسن بۆچی له پۆسته كلیدییه‌كانی حیزب ژن نابینرێن؟ وه‌ڵامه‌مه‌یان ئه‌وه‌یه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنی لێهاتوومان نیه. ئه‌منیش لێیان ده‌پرسم حیزبی دیموكرات! بۆچی به 61 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه‌و، 61ساڵه دروشمی پێشكه‌وتووانه ده‌ده‌ی‌و باسی مافی ژن‌و رۆڵی ژن ده‌كه‌ی‌و خۆت به گه‌وره‌ترین حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌زانی، به‌ڵام نه‌توانیوه چه‌ند ژنی لێهاتوو جه‌زبی ریزه‌كانی حیزبه‌كه‌ت بكه‌ی؟. یان نه‌توانیوه ئه‌وانه‌ی كه روویان تێ‌كردووی په‌روه‌رده‌یان بكه‌ی‌و ببنه ژنی لێهاتوو؟ ئه‌من نازانم پێوانه‌یان چیه بۆ لێهاتوویی؟ من ده‌پرسم ئایا ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌كۆنگره‌كانی حیزب‌دا هه‌ڵبژێردراون هه‌موویان له هه‌موو بارێكه‌وه (سه‌تحی سه‌وادی به‌رز، ئاگایی، مودیرییه‌ت‌و...) لێهاتوون؟ یان ئه‌گه‌ر ده‌گاته سه‌ر ژنان ده‌بێ هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان تێدا بێ.هه‌ر چه‌ند من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌وانه‌ی كه ده‌بنه رێبه‌ریی حیزبێك پێویسته هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا بێ. كه به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌رجانه هه‌مووی له‌و پیاوانه‌ی له رێبه‌ریی حیزبی دیموكرات بوون نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كادره ژنه‌كانی حیزب له گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی له كۆنگره‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا هه‌ڵبژێردراون‌و پۆستی كلیدییان پێ‌سپێردراوه، مقایسه بكه‌م، ئه‌و قسه‌یه به سه‌راحه‌ت ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه كه گۆیا ژنی لێهاتوو له حیزب‌دا نیه. به‌س به‌داخه‌وه ئه‌و پێوانه‌و مه‌رجانه ته‌نیا كه ده‌گه‌یشته سه‌ر ژنه‌كان به ته‌واوی له‌به‌رچاوده‌گیرا. ئاره‌زوومه بۆ پیاوانیش وابوونایه .

بەشی دووهەم
ئایا هه‌تا ئێستا هیچ حه‌ول و
ته‌قه‌ڵلایه‌ک له لایه‌ن ئێوه یان ژنانی نێو حیزبه‌وه دراوه بۆ هێنانه گۆڕێی به‌رنامه
و پلانی تازه یا پێکهێنانی گۆڕانکاری؟ ئایا به بڕیوه‌چوون؟ ...
وه‌ڵام: به‌ڵـێ هه‌وڵ دراوه بۆ گۆڕان. به‌ڵام
له سیستمی تا ئێستای حیزب‌دا نابه‌رابه‌ری له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا به شێوه‌ی
شاراوه‌و ئاشكرا هه‌ست پێ‌كراوه. بۆیه ده‌نگه‌كان له چاو ئه‌و وه‌زعه‌ی كه
هه‌یه به بڕوای من كه‌م بووه. بۆیه ئه‌وده‌نگانه‌ی هه‌وڵی گۆڕانیان داوه
به هیچ كوێ نه‌گه‌یشتوه. من پێم وابێ هه‌وڵه‌كان له رێگای رێكخراوێكی وه‌ك
یه‌كیه‌تیی ژنانه‌وه‌بێ كاراتر ده‌بێ. به‌ڵام نه‌ك ئه‌و یه‌كیه‌تیی ژنانه‌ی
ئێستا. چونكه پێم وایه یه‌كیه‌تیی ژنان زیاتر لاسای حیزب ده‌كاته‌وه‌و
پاشكۆیه‌كی ته‌واوی حیزبه. من وه‌ك خۆم رازی نیم له به‌رخوردی حیزب به‌رامبه‌ر
به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ژنان. به‌شێك له‌و ژنانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بێنه نێو
ریزی حیزب كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، تا ئێستا به ده‌یان ژن روویان له
ریزه‌كانی حیزب كردوه‌و داوایان كردوه ببنه پێشمه‌رگه، به‌ڵام به هۆی كێشه‌كانیانه‌وه
له حیزب‌دا وه‌رناگیرێن. ته‌نانه‌ت هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه كه‌مێك له ئازاره‌كانیان
كه‌م بكرێته‌وه‌و رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان بیبنرێته‌وه. من
بۆخۆم كاتی خۆی به چه‌ندین جار چوومه‌ته لای به‌رپرسانی حیزب و داوا‌و تكام
كردوه لێیان كه ئه‌و ژنانه هه‌ر وا وێل نه‌كرێن‌و به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی
ئه‌و ژنه بێ‌ده‌ره‌تانانه حیزب بێ‌ته‌فاوه‌ت نه‌بێ. به‌ڵام وڵامێكم دراوه‌ته‌وه
كه قه‌ت پێی قانع نه‌بووم.كێشه‌ی ژنان كێشه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه، كێشه‌ی ئه‌وان
ته‌نیا گرفتی بوونه‌وه‌رێكی دیاریكراوه نیه ته‌نیا پێوه‌ندیی به خودی خۆیه‌وه
هه‌بێ. بۆیه ئه‌گه‌ر حیزب به‌رامبه‌ر به‌و توێژه له كۆمه‌ڵ خه‌مسارد بێ
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌موو كۆمه‌ڵ خه‌مسارده. چونكه كێشه‌ی ژنان
پێوه‌ندیی هه‌یه به هه‌موو كۆمه‌ڵه‌وه.
باشه بۆ لاسایی نه‌کردنه‌وه‌ی یه‌کێتی ژنانی له حیزبی دێموکرات به‌رنامه‌یه‌کتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
باشه بۆ لاسایی نه‌کردنه‌وه‌ی یه‌کێتی ژنانی له حیزبی دێموکرات به‌رنامه‌یه‌کتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
وه‌ڵام
: ئه‌من پێم وایه یه‌كیه‌تیی ژنان هه‌تا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كار بۆ كێشه‌كانی
ژنان بكا، زۆر زۆر له دوای ژنانی كوردستانه‌وه ده‌بێ. یانی به‌جێ ده‌مێنی
له‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی ژنانی نێوخۆی كوردستان كه حه‌ره‌كه‌تێكی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی
گه‌وره‌یان وه‌ڕێ خستوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیی‌یانه‌و رادیكاڵانه كار بۆ
كێشه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن. حه‌زده‌كه‌م ئه‌م پرسیاره له به‌ڕێوه‌به‌رانی یه‌كیه‌تیی
ژنان بكرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێیان بێ هه‌تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش كاره‌كانی
هه‌ر كۆپییه‌كن له حیزبی دیموكرات، هه‌ر چاویان له ده‌می حیزبه بزانن ئه‌وان
به‌رنامه‌و پلانیان چییه بۆیان. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ حیزبی دیموكرات
حیزبێكی پیاوسالاربووه هه‌تا ئێستاش. كێشه‌ی ژنانی زۆر به‌كه‌متر له‌وه
زانیوه كه خۆی پێوه‌خه‌ریك بكا. بۆیه جارێكی دیكه‌ش ده‌یڵێمه‌وه یه‌كیه‌تیی
ژنان له‌مه‌وبه‌دوا زۆر پێویسته خۆی له‌م بازنه ته‌نگه‌به‌ره‌ی حیزبایه‌تی
بێنێته‌ده‌ر‌و به‌بی ترس‌و شه‌رم كار بۆ پرسی ژنان بكا‌و، خۆی به‌رنامه‌ی بۆ
كاری خۆی هه‌بێ‌و بۆ رووداوه‌كانی پێوه‌ندیدار به ژنانه‌وه خۆی هه‌ڵویستی
هه‌بێ، چی دیكه چاوی له ده‌می حیزبی دیموكرات نه‌بێ بزانێ ئه‌و چی ده‌ڵـێ
ئینجا هه‌ڵوێست بگرێ. كاتی ئه‌وه هاتوه واز له‌و لاسایی كردنه‌وه بێنێ. ئه‌مانه
هیچی به‌و مانایه نین ئه‌وه ده‌بێته وازهێنان له ئامانجه سیاسییه‌كانیان كه
له به‌رنامه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستاندا هه‌یه. پاشان كاركردن بۆ پرسی ژن
له‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه‌دا شه‌رمنانه ناكرێ. وتم من شه‌رم‌و ترس له له به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و یه‌كیه‌تییه‌دا ده‌بینم هه‌تا به‌و شێوه‌یه‌ش بن ژنان ده‌سكه‌وتیان نابێ.
بۆ نه‌هێشتنی کێشه‌کانی ژن له نێو حیزب‌دا چ پێشنیار یان به‌رنامه‌یه‌کتان هه‌یه؟ ئه‌دی بۆ کێشه‌کانی ژن له نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا به هیوای چین و چ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان ئه‌و کێشانه و پێشمه‌رگه‌بوونتان ده‌بینن؟ ئایا کار یان به‌رنامه‌یه‌کی جیددیتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟

وه‌لام : من پێش هه‌موو شتێك كێشه‌ی ژنان له حیزب‌دا ده‌به‌ستمه‌وه
به بیروبۆچوونی پیاوسالاری له حیزب‌دا كه زۆر زاڵه‌و له رۆحیه‌ی ئه‌ندامان‌و
ساختاری حیزب‌دا به پڕڕه‌نگی ده‌ی‌بینم. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م حیزب ده‌بێ
ئه‌و جۆره بیروبۆچوونانه له‌خۆی بسڕێته‌وه‌و به بیر‌و فكرێكی نوێوه كار بۆ
مه‌سه‌له‌كانی ژنان بكا‌و به كرده‌وه گرنگی به رۆڵی ژنان بدا. پێویسته زۆر
به‌جیددی هه‌وڵی لابردنی ئه‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌رانه‌ی له‌سه‌ر رێی ژنانن بدا بۆ
ئه‌وه‌ی ژنان ناچار نه‌بن به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له زۆر كار‌و چالاكیی‌و مه‌سئوولییه‌ت
خۆ ببوێرن. له حیزبی دێموكرات‌دا زۆر ژن هه‌ن (ژنانی بنه‌ماڵه حیزبییه‌كان) حه‌ز
ده‌كه‌ن له كار‌و چالاكی حیزبی‌دا به‌شداری بكه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یان
باوك‌و برا دیموكراته‌كانیانه‌وه!! ئیزنیان پێ‌نادرێ، له‌لایه‌ن حیزبه‌وه هیچ
لـپرسینه‌وه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌م پیاوانه كه بۆچی ره‌فتاریان وایه. حیزبێك
واقعه‌ن كه خۆی به دێموكرات‌و پێشڕه‌و مۆدێڕن ده‌زانێ ده‌بێ، ئه‌ندامانی
خۆی به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكا كه باوه‌ڕ هه‌بوون به یه‌كسانیی ژن‌و پیاو
ببێته فه‌رهه‌نگ‌و یاسای ئه‌ندامه‌كانی كه به‌داخه‌وه من ئه‌وه نابینم له
نێو پیاوانی دیموكراتدا.نموونه‌یه‌كی دیكه كه كێشه‌یه له‌به‌رده‌م ژنانی
پێشمه‌رگه‌دا بوونی منداڵه. به‌هۆی منداڵه‌وه به‌شێكی زۆر له ژنانی چالاكیش
ناچار بوون له زۆر كار‌و مه‌سئوولییه‌ت خۆببوێرن. حیزبی دیموكرات تا ئێستاشی له
گه‌ڵ بێ ئاوڕی له‌و كێشه‌یه نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئه‌م گرفتارییه‌ی ژنانی بۆ
گرنگ نه‌بووه. بۆ نموونه مۆڵه‌تی منداڵ بوون له حیزب‌دا بۆ ژنان 3 مانگه،
دیاره 2 مانگ بوو ئه‌وه‌ش به هه‌زار داد‌و هاوای ژنه‌كان بوو به 3 مانگ. دوای
ئه‌و سێ مانگه ژن ده‌بێ به‌منداڵه ساواكه‌یه‌وه بچێته سه‌ركار به‌ڵام له
شوێنی كار، نه‌ك هه‌ر هیچ ئیمكاناتیك بۆ پێڕاگه‌یشتنی منداڵه‌كه نیه، به‌ڵكوو
هه‌موو شته‌كان نه‌گونجاون له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی منداڵ یان ناچار ده‌بێ واز له
كار‌و فه‌عالییه‌ت بێنێ كه زۆربه‌ی ژنه‌كان وازیان له كا‌و‌و چالاكی هێناوه‌و
خزاونه‌ته‌وه ناو ماڵه‌كان، كه ئه‌وه‌ش بۆ پیاواكان زۆر به‌قازانجتره له‌وه‌ی
كه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م گرفته‌ی ژنان ببیننه‌وه! به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم ژنانی
نێو حیزبی دیموكرات زۆر سستن. ئه‌گه‌ر به هه‌موو لایه‌ك چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و وه‌زعه
نه‌بینینه‌وه به‌شی زۆریان پاسیڤ ده‌بن. چونكه ده‌بینن حیزبه‌كه‌یان هه‌ست به‌به‌رپرسیاره‌تی
ناكا له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانیاندا. هه‌رچه‌ند من خۆم پاساوێك بۆ ئه‌م سستی‌و
ناچالاكییه‌ی ئێستا له نێو ژنانی حیزب دا هه‌یه ناهێنمه‌وه، چونكه پێم وایه
بۆخۆمان ده‌بێ ئه‌وه‌نده ده‌نگمان به‌رز بێ كه حیزب ناچار بكه‌ین گوێمان لـێ
بگرێ‌و بۆ ئالوگۆڕ له‌وه‌زعی ژناندا پابه‌ند بێ به دورشمه‌كانی خۆی. راسته
حیزب به‌و جۆره‌ی پێویسته چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ژنانی له نێو كۆمه‌ڵگه‌و
ته‌نانه‌ت له ریزه‌كانی خۆشی‌دا نه‌كردوه. به‌ڵام ئه‌وه خۆمانین ده‌بێ باوه‌ڕمان
به‌خۆمان‌و به‌یه‌كتری هه‌بێ‌و هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌و
گیروگرفته‌كانی ژنان، بكه‌ینه یه‌ك. به‌داخه‌وه ناچالاكی‌و بێده‌نگی له ناو
ژنه‌كاندا وای كردوه حیزبیش گوێ نه‌داته گرفته‌كانیان. ئه‌م خسڵه‌تی بێده‌نگییه
كه له نێو به‌شێكی زۆری ژنانی كۆمه‌ڵی كورده‌وای دا هه‌یه، له نێو ژنانی
ناو حیزبیش دا هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی زاڵبوونی كولتووری به‌كه‌مزانینی
ژنان. ئه‌من خۆم زۆر له‌م شێوه‌كاركردنه ناڕازیم و زۆریشم ره‌خنه هه‌یه له
كاره‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان. من نازانم له داهاتوودا چ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ
گۆڕینی ئه‌م شێوه‌كاره‌و بۆ به‌رنامه‌و پلانی تازه‌و ناساندنی كێشه‌كانی
ژنان له حیزب‌دا. به‌ڵام وه‌ك خۆم قه‌ت بێده‌نگ نابم، هه‌میشه هه‌وڵم داوه‌و هه‌وڵیش
ده‌ده‌م بۆ تێكدانی سیستمی نایه‌كسان، كه ئه‌و سیستمه پیاوسالاره‌یه. به‌رده‌وامیش
كاری بۆ ده‌كه‌م.
باشه ناکرێت که شوێنێک وه‌ک باخچه‌ی ساوایان له نزیک شوێنی کار بۆ منداڵانی
ساوا پێک بێت و به‌مشێوه‌یه دایکه‌کانیش ده‌توانن درێژه به کار و چالاکی بده‌ن؟
وه‌ڵام:
بۆ ناكرێ زۆر باش ده‌كرێ‌و ده‌كرا. ئه‌من پێم وایه حیزبی دیموكرات ئه‌گه‌ر كار‌و
رۆڵی ژنانی بۆ گرنگ بوایه، ئه‌و ئیمكاناته‌شی دابین ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ژنان
به خه‌یاڵێكی ئاسووده‌وه كاره‌كه‌یان بكه‌ن‌و بتوان له كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووبن.
ئیمكانات‌و هه‌زینه‌ی زۆر قورسیشی نه‌ده‌ویست كه حیزب نه‌یتوانیبێ دابینی
بكا. هه‌ر له‌م رۆژانه‌شدا پاش له‌تبوونی حیزبی دیموكرات هه‌ردوولا باس له
گرنگیدان به رۆڵی ژنان ده‌كه‌ن‌و... ئاره‌زووشمه هه‌ردوولا ئه‌و ره‌قابه‌ته‌یان
هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. من زۆریشم بڕوا به‌و دروشمانه نیه مه‌گه‌ر ئه‌و
بیروفكره به‌ته‌واوی له‌خۆیان داماڵن. نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
بزانن حیزب چه‌نده‌ی كاری ژن بۆ گرنگ بووه: ساڵی 1368 له كومیسیۆنی سیاسی
نیزامی كاری تایپ‌و بایگانیم ده‌كرد. منداڵم بوو هه‌ر به پێی بڕیاری حیزب 2
مانگ پشووم درایه. پاش دوو مانگه‌گه چوومه‌وه سه‌ركار، چوومه لای به‌ڕێز كاك
مسته‌فا هیجری ئه‌و كاته به‌رپرسی ئه‌و كومیسیۆنه بوو، گوتم كاك مسته‌فا
پێویستم به ژوورێكه بۆ ئه‌وه‌ی مزاحیمی هاوكاره‌كه‌م نه‌بم كه كاك قادر
سوڵتان په‌نا (قادر خان) بوو (پێكه‌وه هاوكار بووین)و حاڵ‌و حه‌وسه‌له‌ی
گریانی منداڵیشی نه‌بوو. كاك مسته‌فا گوتی بۆخۆت ده‌زانی ژوورمان نیه بیده‌ین
به تۆ. ژوورێكی یه‌ك له سێ‌میتری لـێ‌بوو پڕبوو له سندووقه فیشه‌كی خاڵی‌و
عه‌لادینه شكا‌و و شتی بێ‌كه‌ڵك. گوتم مه‌منوون ده‌بم كه ئه‌وژووره‌م بده‌نێ
ته‌نیا ئه‌و شته بێ‌كه‌ڵكانه‌ی لـێ‌لابچێ. گوتی ئه‌وێ نابێ تاریكه (په‌نجه‌ره‌یه‌كی
زۆر چووكی تێدا بوو) گوتم رازیم پێی ئه‌گه‌ر بمده‌نێ. پاشان گوتی ژوورت بده‌ینێ
ئیمكاناتی دیكه‌شی ده‌وێ خۆ ناچیته سه‌ر عه‌رزی ره‌ق‌و رووت راخه‌ری ده‌وێ
دوایه بۆ زستان ئامێری گه‌رمكردنی ده‌وێ. (بۆ هاویینیش هیچی نه‌ده‌ویست چونكه
لای قه‌ندیل بووین پێویستی به ئامێری فێنككه‌ره‌وه نه‌ده‌كرد)، گوتم هه‌موو
ئیمكاناته‌كه خۆم دابینی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئێوه ژووره‌كه‌م بده‌نێ. ئاخره‌كه‌ی
گوتی راستت ده‌وێ ناتده‌ینێ چونكه ئه‌مڕۆ ژوور به‌تۆ بده‌ین ژنه‌كانی دیكه‌شمان
لـێ به‌دعه‌مه‌ل ده‌بێ. گوتم ئاخه‌ر وه‌زعی من زۆر جیاوازه. گوتی جا ده‌توانی
نه‌یه‌یته‌وه سه‌ركار‌و واز له پێشمه‌رگایه‌تی بێنی! ئه‌و قسه‌یه زۆری كار
تێ‌كردم زۆر پێی تێك چووم. ئه‌وه هه‌موو كارئاسانییه‌ك بوو كه بۆی دیمه‌وه.
لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه بڵێم ته‌نیا كاك مسته‌فا وابووه، ئه‌وه
بیروبۆچوونی هه‌موو مه‌سئوولینی حیزب بووه له سه‌ر كاری ژنان.
هه‌تا چه‌نده پێتان
وایه که ده‌نگتان به ژنانی نێوخۆی کوردستاندا گه‌یشتوه؟ زۆر یان که‌م؟ ئه‌گه‌ر که‌م
،پلان و به‌رنامه‌تان چیه بۆ وه‌گه‌ڕ خستن و به‌ربڵاو کردنی خه‌بات و کاردانه‌وه‌ی
خه‌باته‌که‌تان؟
وه‌ڵام: به بڕوای من زۆر كه‌م ده‌نگمان به
ژنانی نێوخۆی كوردستان گه‌یشتوه. ژنانی ناو حیزب وه‌ك تاك ره‌نگه هه‌ر كه‌س
له حاند خۆیه‌وه پێوه‌ندیی به ژنانێكه‌وه له ناوخۆ هه‌بێ‌و كاری رۆشنگه‌ری
كردبێ‌و بیكا. به‌ڵام ئه‌وه به كافی نازانم. به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ
به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و كارا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ژنانی نێوخۆ هه‌بێ، ده‌توانین
له رێگه‌ی یه‌كیه‌تی ژنانه‌وه ئه‌م كاره بكه‌ین، به شه‌رتێك ئه‌م یه‌كیه‌تییه
له بازنه‌ی ته‌نگه‌به‌ری حیزبایه‌تی بێته ده‌ره‌وه. ئێمه بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ
هه‌موو ژنێك له خه‌باتی سیاسیی‌و حیزبی‌دا به‌شداری ناكا، ئه‌و شێوه خه‌باته
گرفتی زۆرتره بۆ ژنانی نێوخۆی كوردستان. یه‌كیه‌تیی ژنانیش تا ئێستا پاشكۆی
حیزبی دێموكرات بووه‌و به‌و حاڵه‌ش كاره‌كه‌ی كه ئاشنایه‌تیی ژنان به مافه‌كانیان
بووه ته‌نیا له‌نێو كه‌مپه‌كانی حیزب‌دا بووه. ئه‌م شێوه كاركردنه‌ی یه‌كیه‌تیی
ژنان جا ڕه‌نگه هۆی جۆراو جۆری هه‌بێ، پێم وابێ ته‌ئسیرێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر
نه‌هێشتنی كێشه‌كانی ژنانی نێوخۆی كوردستان، یا له‌پێناو وشیار كردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ژنان نیه. كار‌و چالاكییه‌كانی ژنانی
پێشمه‌رگه، ته‌نانه‌ت یه‌كیه‌تیی ژنانیش زیاتر له خزمه‌ت حیزب دایه تا له
خزمه‌ت وه‌دیهاتنی هه‌ده‌فه‌كانی ژناندا، هه‌رچه‌ند من ئه‌وش به خراپ نازانم‌و
زۆریش به پیرۆزی ده‌زانم كه ژنان له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا به‌شداری بكه‌ن‌و
به خه‌می میلله‌ته‌كه‌یانه‌وه بن. به‌ڵام ئه‌وه نابێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی
كێشه‌كانی خۆشمان پشتگوێ بخه‌ین. ئێمه نابێ به عه‌قڵییه‌تی حیزبایه‌تییه‌وه
بڕوانینه مه‌سه‌له‌كانی خۆمان. هه‌تا حیزب پلان‌و به‌رنامه‌مان بۆ دانێ هه‌ر ئه‌و
چاوه‌ڕوانییه‌مان لێده‌كرێ كه ئێستا هه‌بووه‌و ده‌نگمان وه‌ڵامده‌ری داخوازه‌كانی
ژنانی نێوخۆی كوردستان نه‌بووه. شتێكی دیكه كه ده‌توانێ ده‌نگی ئێمه به
ژنان بگه‌یه‌نێ، كاناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی حیزبه، به‌شێك له‌و ڕاگه‌یاندنانه
ده‌توانن بچنه نێو هه‌موو ماڵێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش حیزب ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو
یارمه‌تیی ماددی‌و مه‌عنه‌وی ژنان بكا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌م كاناڵانه‌وه
بگات به ژنانی نێوخۆی كوردستان.
چ چاوه‌ڕوانییه‌کتان له هیزه کوردیه‌کاندا هه‌یه؟
چ چاوه‌ڕوانییه‌کتان له هیزه کوردیه‌کاندا هه‌یه؟
وه‌ڵام: هه‌موو رێكخراوێكی
ئازادیخواز‌و دیموكراسیخواز ئه‌وه ده‌زانێ هه‌ر چی ژنان به‌شداری كارایان هه‌بێ
له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه شانسی سه‌ركه‌وتنی زیاتره.بۆیه
چاوه‌ڕوانیم له هێزه كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه گرنگی بده‌ن به به‌شداری‌و ڕۆڵی
ژنان له ریزه‌كانی خۆیاندا نه‌ك به دروشم، به‌ڵكوو به‌كرده‌وه ئه‌وه بسه‌لمێنن.
ئه‌رزش بۆ نه‌خشی ژنان دابنێن. بۆ به‌ره‌و ژووربردنی راده‌ی وشیاریی ژنان‌و
ئاشناكردنیان به مافه ره‌واكانیان بۆ خه‌باتێكی ئوسوولی له‌پێناوی رزگاربوونی
ژنی كورددا، هه‌وڵی جیددی بده‌ن. كێشه‌كانی ژنان پشتگوێ نه‌خه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵی كوردستان به‌ڕاستی به‌ره‌و كۆمه‌ڵێكی دێموكراتیك‌و مه‌ده‌نی هه‌نگاو
بنێ، پێویسته مه‌سه‌له‌ی ژنانیش له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان دابنێن. قسه‌كردن
له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و له دێموكراسی هیچ ئه‌رزشی نیه كه مه‌سه‌له‌ی
ژنان به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی بمێنێته‌وه. حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم له نێو
رێكخراوه‌كانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كه هه‌ركامێكیان له یه‌كێك له
حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان نزیكن، به داخه‌وه هاوكاری‌و پێوه‌ندی ئه‌وتۆ
نیه. زۆر گرنگه ئه‌و رێكخراوانه‌ی ژنان، به دوور له ته‌عه‌سوبی رێكخراوه‌یی‌و
حیزبی‌و له پێناوی مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگتردا كه ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كیی
هه‌موویان بێ هاوكاری بكه‌ن‌و پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێ.
ئێوه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و
به‌شه‌ی حیزب که‌وتوون که درووشمی گۆڕان و ڕێفۆرمی هه‌ڵگرتوه، ئێوه وه‌ک ژنانی نێو
حیزبی دێموکراتی کوردستان چ پلان و به‌رنامه‌یه‌کتان له‌به‌ر ده‌ست دایه؟ ئه‌دی
ئه‌گه‌ر کۆسپ و ته‌گه‌ره هه‌ر وه‌کوو جاران هاته پێش، به هیوای چین و چۆن به‌رگری
له مافی خۆتان ده‌که‌ن؟
وه‌ڵام: من لێره‌دا وه‌ك خۆم وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه
نوێنه‌ری ژنانی ناو حیزب نیم. پێم وایه له‌و گۆڕان‌و ریفۆرمه‌ی ئه‌م جاره‌دا
كه حیزبی دیموكراتی كوردستان باسی ده‌كا، ئه‌وه خودی ژنانن ده‌بێ ئه‌و
گۆڕانه له‌خۆیاندا پێك بێنن. چالاكی چڕ‌وپڕ بۆخۆوشیاركردن‌و به‌دواداچوونی
خواسته‌كانیان. هه‌وڵدان بۆ رۆڵی كارای ژنان له حیزب‌دا له پێشدا ده‌بێ ژنان
خۆیان ئه‌م كاره بكه‌ن، چاویان له‌وه نه‌بێ حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌م
زووانه ئاڵوگۆڕی قووڵ پێك دێنێ. به‌ڵام ژنان نابێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانێن.
پێویسته خۆیان زه‌مینه خۆش بكه‌ن بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕانه. به‌رده‌وام مه‌سه‌له‌كانی
ژنانیان بیر بێننه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌روه‌كوو جاران كۆسپ‌و ته‌گه‌ره هاته پێشمان
كه ده‌شبێ، نابێ بێده‌نگ بین. با پێشیان وانه‌بێ به بوونی ژنێك یا دوو ژن یا
زیاتر له پۆستی رێبه‌ریی حیزب‌دا هه‌موو كۆسپ ته‌گه‌ره‌كان لاده‌چن، ره‌نگه ته‌ئسیری
هه‌بێ به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵوێست بن‌و ده‌نگی ژنان بن له‌وێ
خراپ نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجاریش ژنانێك ده‌گه‌نه ئه‌و پۆستانه كه له‌وێ
نه‌بن باشتره، به ناوی ژنان جێگه‌یه‌ك ده‌گرن به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی ژنان ناكه‌ن.
بۆ ئه‌وه ژنان پێویسته هه‌وڵ بده‌ن ژنانێك بگه‌نه ئه‌و پۆستانه كه به
شانازییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ژنان بكه‌ن‌و واقعه‌ن ده‌نگی ژنان بن . به‌ڕاستی ئه‌من
قه‌ت ئه‌وه‌م پێ‌ڕه‌وا نیه ژنێك یان دوو ژن، یان زیاتر، ببێته ئه‌ندامی رێبه‌ریی
حیزب هه‌ر بۆئه‌وه‌ی سیمای حیزب پێشكه‌وتووانه‌و ئاڵوگۆڕخوازانه نیشان بدرێ.
ژن ده‌بێ خۆی شایسته‌ی ئه‌وه بێ نه‌ك وه‌ك دیكۆرێك له‌وێ دا بێ. خۆیان نابێ
رازی بن به‌وه. پێویسته خاوه‌نی وشیاریی‌و بڕوای پته‌و به توانایی خۆیان
بن‌و خۆیان بسه‌لمێنن‌و بسه‌پێنن.. ژن ده‌بێ به وشیارییه‌وه له‌وێ بێ بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌نگی ئه‌و كاریگه‌ریی هه‌بێ.
کۆمه‌ڵێک له کادر و پێشمه‌رگه‌کانی نێو حیزب پێش له‌تبوونی حیزبی دێموکرات خۆیان به ''ئۆپۆزیسیۆن'' ناساند، بۆ ئێوه‌یش له نێو حیزب‌دا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌مووه گرفت و کێشانه‌ی که پیاوان بۆتان سازده‌که‌ن شتێکی وا پێک‌ناهێنن؟ ئاخر ده‌فه‌رمووی که قه‌ت وڵامی وایان نه‌داوه‌ته‌وه که ئێوه‌ی ژنانی نێو ڕیزه‌کانی حیزبی پێ قانع بووبێت، که‌وابێ ده‌نگ و فکری ناڕازی ئێوه‌یش هێشتا رێکنه‌خراوه‌و یه‌کی نه‌گرتووه؟

: زۆر كارێكی باشه ئه‌وه بكه‌ین. زۆر راسته ئه‌گه‌ر ژنان له ناو حیزب‌دا خۆیان
رێك بخه‌ن‌و ئه‌م ده‌نگ‌و فكرانه لێره‌وله‌وێ وه‌ك تاك ماونه‌ته‌وه، كۆبكه‌نه‌وه
سه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی به به‌رنامه‌و به هه‌ڵوێست‌و داواخواسته‌كانیان
پێشكه‌شی حیزبی بكه‌ن‌و له‌سه‌ری سوور بن، پێم وایه كاریگه‌ریی ده‌بێ له سه‌ر
ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی موسبه‌ت بداته‌وه. بێگومان حاشا له‌وه‌ی ناكه‌م له‌و كه‌مكاری‌و
كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی حیزب سه‌بارت به كێشه‌و گرفته‌كانی ژنان، به‌شێكی زۆر له
هۆكاره‌كاره‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی ژنان.
ژنان و کچانی نێوخۆی کوردستان چیبکه‌ن بۆئه‌وه‌ی که پێوه‌ندیتان پێوه بگرن؟
ژنان و کچانی نێوخۆی کوردستان چیبکه‌ن بۆئه‌وه‌ی که پێوه‌ندیتان پێوه بگرن؟
وه‌ڵام:
پێم وابێ ئه‌گه‌ر ئێمه چالاك بین‌و ده‌نگمان به‌رز بێ‌و له به‌رامبه‌ر دیارده‌ناحه‌زه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به ژنان هه‌ڵوێستی نه‌ترسانه‌مان هه‌بێ‌و هه‌وڵ
بده‌ین له رێگای جۆراوجۆره‌وه ده‌نگی خۆمانیان پێ‌بگه‌یه‌نین‌و به‌بێ ترس‌و
شه‌رمكردن‌و رووده‌ربایسی له‌گه‌ڵ پیاوان‌و یاسا‌و ئایین كار بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كانی
ژنان بكه‌ین‌و به سه‌راحه‌ت قسه‌كانمان بكه‌ین، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی
ژنان‌و كچانی ناوخۆی كوردستان ده‌نگی ئێمه ببیسن‌و بمان بینن. زۆر روونه ئه‌وانیش
پێوه‌ندیمان پێوه ده‌گرن به تایبه‌تی ئێستا پێوه‌ندی گرتن زۆر ئاسانتره له
ساڵانی پێشوو. له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن، ئینترنێت‌و... ده‌توانین هه‌ردوو لامان
پێوه‌ندی دروست بكه‌ین. به بڕوای من چالاكبوونی ئێمه له راگه‌یه‌نه حیزبی‌و
غه‌یره حیزبییه‌كاندا، ده‌تونێ هۆكارێكی باش بێ هه‌م بۆ دروستكردنی پێوه‌ندی
له نێوان ئێمه‌و ژنانی نێوخۆی كوردستاندا، هه‌م بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی
ژنان‌و، وه‌رێخستنی جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كوردستان‌و، به‌ره‌وپێشبردنی
ویست‌و داوانمان.
زۆر سپاستان ده‌که‌م بۆ به‌شداریکردن
له‌م وتووێژه‌دا.منیش
زۆر سپاسی ئێوه ده‌که‌م
(*) كچ ئه‌گه‌ر
كورێكی خۆش ویست‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی رازی نه‌بن كچه‌كه‌یان شوو بكا به‌و كوڕه به‌بی
ئیزنی كه‌س‌وكار ده‌ڕوا له‌گه‌ڵی)
ئه‌م وتووێژه له دیمانه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه24/02/2007
ئه‌م وتووێژه له دیمانه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه24/02/2007
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر