نوشته شده در دوشنبه دوم دی
1387 ساعت 9:39 شماره پست: 75
به
بۆنه‌ی ده‌رچوونی 500ه مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانه‌وه
حیزبی
دیموكراتی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه په‌یامێكی بۆ ژنان پێ‌بوو
كه بریتی بووه له : (پێویسته ژنانیش له بواره‌جۆراوجۆره‌كاندا نه‌خشیان
هه‌بێ، بێنه مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانه‌وه). به‌ڵام ئایا حیزب تا چه‌ند له
له پێناو په‌یامه‌كه‌ی خۆی‌دا ئاوڕی له پرسه‌كانی ژنان داوه‌ته‌وه؟
حیزبی
دیموكراتی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه په‌یامێكی بۆ ژنان پێ‌بوو
كه بریتی بووه: (پێویسته ژنانیش له بواره‌جۆراوجۆره‌كاندا نه‌خشیان هه‌بێ،
بێنه مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانه‌وه). به‌ڵام ئایا حیزب تا چه‌ند له له پێناو
په‌یامه‌كه‌ی خۆی‌دا ئاوڕی له پرسه‌كانی ژنان داوه‌ته‌وه؟
رۆژنامه‌ی
كوردستان ئاوێنه‌ی باڵانوێنی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستان تا چه‌ند
بایه‌خی به پرسی ژنان داوه؟ پرسی ژنان پرسێكی بنه‌ڕه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردستانه بۆیه پێوه‌ندیی به لایه‌نی خه‌باتی حیزبی دیموكراتیشه‌وه هه‌یه.
حیزب له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا له پرۆگرامی خۆی‌دا ژنانی له‌بیر نه‌كردوه،
به‌ڵام له پراكتیكدا ئه‌م پرسه یه‌كێك بووه له پرسه پاشكۆ و په‌راوێزخراوه‌كان
له ژیانی سیاسی حیزب‌دا.
ئه‌گه‌ر
بێ‌لایه‌نه‌نانه سه‌رنج بدرێته راگه‌یه‌نه‌كانی حیزب و به‌تایبه‌ت
رۆژنامه‌ی كوردستان كه زمانحاڵی حیزبی دیموكراتی كوردستانه، به روونی ئه‌م
بۆچوونه ده‌سه‌لمێ. هه‌رچه‌ند ئه‌م بابه‌ته لایه‌نی شیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی
نیه. چونكه زۆربه‌ی ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی "كوردستان"م له‌و
كاته‌دا له‌به‌رده‌ستدا نیه تا ئه‌م لایه‌نه به باشی هه‌ڵسه‌نگێنم، به‌ڵام
وه‌ك كه‌سێك كه زیاتر له 20 ساڵه خوێنه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستان‌م، هه‌موو كات
سه‌رنجم داوه‌ته لاپه‌ڕه‌كانی و ئه‌گه‌ر هیچیشم له‌م باره‌وه له‌ده‌ست نه‌هاتبێ،
به‌ڵام پرسی ژنان یه‌كێك بووه له خه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانم. بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا
ده‌ینووسم دید و بۆچوونی تایبه‌تی خۆمه به‌پێی ئه‌و ئاشنایه‌تییه كه له‌گه‌ڵ
ئه‌م رۆژنامه‌یه‌م هه‌یه.
***
زاڵبوونی
عه‌قڵیه‌تی پیاومه‌زنی له هه‌موو بواره‌كانی كار و تێكۆشانی حیزبی دیموكراتی
كوردستان له رابردوودا وای كردوه كه پرسی ژن له گوتاری حیزب‌دا له نزمترین
ئاست دا بێ. دیاره ئه‌مه مێژوویه‌كه ناكرێ ته‌نیا له حیزبی دیموكرات دا
بیبینین. رۆژنامه یان هه‌ر راگه‌یه‌نێكی دیكه‌ی هه‌ر حیزبێك، سیاسه‌ت و
رۆشنبیریی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ر مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌كان بۆ خوێنه‌ر یان به‌رده‌نگه‌كانیان
ده‌رده‌خا. لێره‌دا ناڵێم رۆژنامه‌ی كوردستان له سه‌ر پرسی ژن قسه‌یه‌كی پێ
نه‌بووه، به‌تایبه‌ت له ده‌وره‌كانی پێشووتری ژیانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا به
له‌به‌رچاوگرتنی فه‌رهه‌نگی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كه فه‌رهه‌نگێكی
عه‌شیره‌یی و دواكه‌وتوانه‌ی بووه. به‌وحاڵه‌ش ئه‌گه‌ر له بۆنه
جۆراوجۆره‌كانیشدا ئاوڕێكی له مه‌سه‌له و كێشه‌كانی ژنان دابێته‌وه
گرنگ و جێگه‌ی پێزانینه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌وتی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی
رۆژنامه‌ی "كوردستان" له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین به‌له‌به‌رچاوگرتنی
خواست و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ژنان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ره‌خنه‌ی له‌سه‌ره. ناكرێ به‌ونده
قه‌ناعه‌ت بكه‌ین كه رۆژنامه‌ی "كوردستان" ته‌نیا له بۆنه جۆراوجۆره‌كانی
وه‌ك 8ی مارس، دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی ژنان، 25ی نوامبر و... وه‌بیر كێشه‌كانی
ئه‌م توێژه بێبه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌وێته‌وه.
هه‌رچه‌ند
رۆژنامه‌ی كوردستان به‌و خسڵه‌ته تایبه‌تیه‌یه‌وه كه تا ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی وه‌ك:
گرنگیدان به مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان، هاندانی خه‌ڵك له دژی دوژمنانی
داگیركه‌ر و هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و دواتر له شاخ و
تاراوگه ده‌رچوونی ئه‌م رۆژنامه‌یه، ره‌نگه زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لـێ‌نه‌كرێ
به‌باشی بپرژابێته سه‌ر هه‌موو لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌روه‌رده و.....
به‌ڵام كێشه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا گرنگه و به‌تایبه‌ت بۆ حیزبێكی
نه‌ته‌وه‌یی و مۆدێرن و پێشكه‌وتنخواز ده‌بێ به‌شێك بێ له خه‌باته‌كه‌ی. به
باوه‌ڕی من هه‌ر حیزبێك له هه‌ر ده‌ورانێك و سه‌رده‌مێك دا ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یا
به‌شێك له كومه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی له‌بیر بكا و كێشه‌كانیان نه‌كاته خه‌می خۆی،
به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر رۆژێك سه‌ریش كه‌وت و چووه نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌و به‌شه
له كۆمه‌ڵگه له ژێر سایه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه‌دا ره‌وشێكی ته‌ندروست و
ئاسایی نابێ. پرسی ژنان وه‌ك كێشه‌ی ژنان له دنیای پیاوسالاری‌دا پێناسه
كراوه. رۆژانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر مافه‌كانیان له‌م دنیا پیاوسالارییه‌دا
پێشێل ده‌كرێ، بۆیه بێده‌نگ بوون له‌وباره‌یه‌وه، شه‌رعییه‌ت دانه به‌م
كولتووره.
لێره‌دا
بۆیه باس له حیزب دێته گۆڕێ چونكه رۆژنامه‌ی كوردستان ئورگانێكی حیزبییه و
سیاسه‌ت و بیر‌و روانگه‌كانی حیزب و كه‌سایه‌تییه حیزبیه‌كانی تێدا بڵاوبۆته‌وه،
هه‌ربۆیه‌ش چاوه‌ڕوانییه‌كه له حیزبی دیموكراته كه بوارێكی دروست بكردایه
كه نووسه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌كه له رابردوودا پرسی ژنانیشیان به
گرنگ بزانیایه و بیانكردایه‌ته یه‌كێك له خه‌مه‌كانی خۆیان. راسته كێشه‌ی
سیاسیی كورد، پرسی سه‌ره‌كیی راگه‌یه‌نی حیزبێكی سیاسیی كورده، به‌ڵام ئه‌وه‌ش
به‌و مانایه نیه حیزبی سیاسی كێشه‌ی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی پشت گوێ
بخا، به ناوی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی تایبه‌تی ژن كێشه‌ی خۆیانه! ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه
له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه بێ نادروسته. كێشه‌ی ژنان له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا
پێوه‌ندیی به چاره‌نووسی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه هه‌یه .
ئه‌مه
خاڵێكی گرنگه هه‌ر میدیایه‌ك په‌یامێكی بۆ كۆمه‌ڵ یا تاكه‌كان تێدایه.
رۆژنامه‌ی كوردستانیش به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی كوردستان په‌یامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌ر نێوه‌رۆكی په‌یام بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه گرنگه، ئه‌ده‌بیاتێكیش كه ئه‌و په‌یامه‌ی
پێ به‌یان ده‌كرێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیر و ئه‌ندیشه‌ی وه‌رگرانی په‌یامه‌كه
هه‌یه. ئه‌گه‌ر دابونه‌ریتی دواكه‌وتووانه‌ی كۆمه‌ڵگه رۆڵی سه‌ره‌كییان له
بێئیراده كردنی ژناندا هه‌بووه، بێگومان ئه‌ده‌بیاتی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش
رۆڵی له په‌راوێزخستن و نادیار نیشاندانی ژنان دا هه‌یه. ئه‌وه ئه‌ده‌بیاتی
پیاوسالارییه رۆڵی ژنانی له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا شاردۆته‌وه.
ژنی كورد
له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا هێزێكی به‌رچاو و كارا و خاوه‌ن نه‌خش بووه،
كه‌چی به‌داخه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی كه‌سایه‌تییه‌كانی حیزبیشدا له‌م باره‌یه‌وه
ناحه‌قی به‌رانبه‌ر به ژنان كراوه. بۆ نموونه له نووسینی كه‌سایه‌تییه به‌رپرسه‌كانی
حیزب‌دا كه باس له خه‌باتی رۆڵه‌كانی كورد له مه‌یدانی ئاشكرا و نهێنی و
زیندانه‌كاندا كراوه پیاوسالاری زۆر زه‌ق به گوتاره‌كانیانه‌وه دیاره و ته‌نیا
ددان به به‌شداریی پیاوان له‌م خه‌باته‌دا ده‌نێن. وه‌ك "پێشمه‌رگه، كوڕی
رۆژی ته‌نگانه"، كوڕانی به‌توانای گه‌ڵ"، "كوڕانی تێكۆشه‌ری
گه‌ل" و..... ئه‌م ئه‌ده‌بیاته به لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستان یشه‌وه
دیاره و ته‌نانه‌ت له بیركردنه‌وه‌ی تێكۆشه‌رانی دیموكراتیشدا ئه‌م ئه‌م
پیاوسالارییه به‌دی ده‌كرێ. بێگومان كه‌سانێك كه له‌م ده‌ربڕینانه‌یاندا، رۆڵی
ژنان له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه، له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، له به‌ندیخانه‌ی
كۆنه‌په‌رستی و له بواره‌كانی دیكه‌ی خه‌بات و تێكۆشان دا نابینن، هه‌ر
ئه‌وانه‌ن كه ئه‌و كاته‌ش باسی خزمه‌تی ژنان به جووڵانه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌نیا
مه‌به‌ستیان نانكردن و جلشۆری و ئاشپه‌زیی ئه‌وان بۆ پێشمه‌رگه‌یه.
. هه‌رچه‌ند
به‌خۆشییه‌وه ئێستا به هه‌وڵ و تێكۆشانی ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ریخوازه‌وه
ئه‌م ئه‌ده‌بیاته خه‌ریكه له رۆژنامه‌ی كوردستان و راگه‌یه‌نه‌كانی حیزب‌دا كه‌مڕه‌نگ
ده‌بێته‌وه.
ئه‌م بۆچوونانه
ته‌نیا بۆ ئه‌وه نیه بڵێم "كوردستان" هیچی بۆ ژنان پێ‌نه‌بووه،
بێگومان پێی بووه، چونكه ژنی كورد كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر
توێژ و چینێك خواستی و ئامانجی تایبه‌ت به خۆشیان هه‌یه بۆیه
"كوردستان" پێویسته ئاوڕ له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردستان بداته‌وه. قسه‌ی پێ‌بێ بۆیان.
هیوادارم
رۆژنامه‌ی كوردستان له‌مه‌ودوا، زیاتر بچێته نێو پرسی ژنان و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی
گرفته‌كانی ژیان و، راپۆرت و نووسین له‌باره‌ی بواره‌جۆراوجۆره‌كانی ژیانی
ژنان و بزووتنه‌وه‌ی ژنان له "كوردستان"دا، به رێكوپێكی هه‌بێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر