نوشته شده در دوشنبه هفدهم
آبان 1389 ساعت 11:4 شماره پست: 160
هه‌موو
دنیا شاهیده که حیجاب له ئێران‌دا زۆره ملییه به‌ڵام که چاو له شێوه‌ی
پۆشینی حیجابی ژنانی ئێران ده‌کرێ، ئه‌و به‌هایه به‌دی ناکرێ که کۆماری ئیسلامیی
ئێران 31 ساڵه نرخی بۆداوه. له ئێران له دوای هاتنه سه‌رکاری حکوومه‌تی
ئیسلامی ئه‌ونده‌ی ته‌بلیغ بۆ حیجاب کراوه و حه‌ساسیه‌ت به‌رامبه‌ر به حیجاب هه‌یه
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆ هیچ قانوون و رێوشوێنێک ئه‌ونده ته‌بلیغ نه‌کراوه.
له نێو ئه‌و هه‌موو کێشه‌و و دیارده و مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که کۆماری
ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵیان به‌ره‌و روویه هیچیان به قه‌د حیجابی ژنان، ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری ئیسلامی‌یان نه‌هێناوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و کێشه و گرفتی بۆ ئه‌م
رێژیمه دروست نه‌کردوه.
هه‌موو
دنیا شاهیده که حیجاب له ئێران‌دا زۆره ملییه به‌ڵام که چاو له شێوه‌ی
پۆشینی حیجابی ژنانی ئێران ده‌کرێ، ئه‌و به‌هایه به‌دی ناکرێ که کۆماری ئیسلامیی
ئێران 31 ساڵه نرخی بۆداوه. له ئێران له دوای هاتنه سه‌رکاری حکوومه‌تی ئیسلامی
ئه‌ونده‌ی ته‌بلیغ بۆ حیجاب کراوه و حه‌ساسیه‌ت به‌رامبه‌ر به حیجاب هه‌یه له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆ هیچ قانوون و رێوشوێنێک ئه‌ونده ته‌بلیغ نه‌کراوه. له
نێو ئه‌و هه‌موو کێشه‌و و دیارده و مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که کۆماری
ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵیان به‌ره‌و روویه هیچیان به قه‌د حیجابی ژنان، ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری ئیسلامی‌یان نه‌هێناوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و کێشه و گرفتی بۆ ئه‌م
رێژیمه دروست نه‌کردوه. هه‌ر ساڵه گه‌ڵاڵه‌و به‌رنامه‌یه‌کی تازه،
له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه به دژی «به‌د حیجابی» داده‌رێژرێ، گه‌ڵاله‌ی به
ناو «خه‌بات دژی به‌دحیجابی» ساڵانه هێزێکی زۆری هێزه ئینتیزامییه‌کانی به‌خۆیه‌وه
خه‌ریک کردوه و رۆژانه کار و پیشه‌یان بۆته گه‌ڕان به شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کاندا
بۆ ئاگادارکردنه‌وه و گرتن و هه‌ڕه‌شه‌و بێحورمه‌تی به ژنانی به ناو «به‌د
حیجاب». کۆماری ئیسلامیی ئێران وا ده‌نوێنێ که ئه‌و ژنانه که‌من و ته‌نانه‌ت
زۆر جار وه‌ک ژنانێکی بێئه‌خلاق ناویان ده‌با و واده‌نوێنێ که کۆمه‌ڵگه ده‌بێ له‌م
«بێ ئه‌خلاقانه« پاک بکاته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆژانه به هه‌ر شه‌قام و کۆڵانێک
له شاره‌کانی ئێران‌دا چاو بگێردرێ به ده‌یان و سه‌دان ژن ده‌بینرێن که نه‌ک
ملیان بۆ هه‌ره‌شه‌و فشار و تۆمه‌تی ئه‌م هێزه سه‌رکوتکه‌رانه رانه‌کێشاوه، به‌ڵکوو
به ئاشکراو به روونی هه‌ست پێده‌کرێ که ژنان له دژی حیجابی زۆره‌ملی خه‌ریکی
خه‌باتێکی به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه‌ن. ئه‌مه له ره‌فتار و شێوه‌ی جلوبه‌رگ
پۆشین و شێوه‌ی سه‌رپۆش به‌سه‌ردادانیاندا به روونی ده‌بینرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌و
ژنانه‌ی که زۆر سوننه‌تی و پابه‌ندن به رێوشوێنه ئیسلامییه‌کان له ریزی ئه‌و
ژنانه‌دان که ئه‌م رێژیمه‌یان به شێوه‌ی به‌سه‌ردانانی حیجابه‌که‌یان وه‌زاڵه
هێناوه. رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌خواز به «ژنانی به‌د
حیجاب» یان زۆر جار به بێ ئه‌خلاق ناویان ده‌به‌ن ئه‌ونده زۆرن که فه‌زای کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێرانیان داپۆشیوه‌و رێژیمییش نه به هه‌ره‌شه و جه‌ریمه و زیندان ده‌توانێ
واداریان بکا که مل به‌م فه‌رمانی ده‌سه‌ڵات بده‌ن، نه ده‌شتوانێ وه‌ک
توێژێک له‌به‌رچاویان نه‌گرێ.
له ئێران پێش له‌و شۆرشه‌ی که ئاخونده‌کان ده‌سکه‌وته‌کانیان بۆخۆیان پاوان کرد، ژنانێک بوون پابه‌ند بوون به بیروبۆچوونه مه‌زهه‌بییه‌کانیان، نوێژ و رۆژوویان ده‌گرت، چارشێو و رووسه‌رییان به‌سه‌رداده‌دا، به‌ڵام بۆ رازی بوونی خۆیان و خودای خۆیان بوو. پێش ده‌ست پێکردنی شۆرش یاریی به حیجابی ژنان ورده‌ورده ده‌ستی پێ‌کرد و حیجاب که‌وته نێو یارییه سیاسییه‌که‌وه. هه‌ر که شۆرش هه‌نگاوه‌کانی بۆ پێشه‌وه ده‌چوو، یارییه‌که‌ش به ده‌ستی حیزب و ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامگه‌راکانه‌وه گه‌رمتر ده‌بوو و ئاڵاکه‌شی حیجابه ره‌شه‌که‌ی ژنان بوو. به بڕوای زۆر له چاوه‌دێران و لێکۆله‌رانی سیاسی له ئێران حیجابی ژنان بوو، مزگێنی سه‌رکه‌وتنی ئیسلامگه‌راکانی ئێرانیان به گویی دنیا دا دا. که به‌داخه‌وه له سه‌ره‌تاوه خودی ژنانیش که‌وتنه ئه‌و داوه‌وه و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان بۆ خومه‌ینی تۆمار کرد و نه‌یانده‌زانی ئه‌م ئاڵا ره‌شه به‌ره‌و چ چاره‌نووسێکی تاریکیان ده‌با
به‌ڵام حیجاب له تورکیه‌ی سیکۆلار:
بڵێی مێژووی به‌ر له 31 ساڵی ئێران له تورکیه دووباره بێته‌وه؟! چ یارییه‌کی ناخۆش ده‌بینین. یارییه‌ک که تێیدا ژنان نایبه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ژنانی تورکیه ئه‌و به‌ڵایه‌ی سیاسه‌تبازه ئیسلامییه‌کانی ئێران به سه‌ر ژنانی ئه‌و وڵاته‌یان هێناوه له‌به‌رچاوی نه‌گرن، به دڵنییاییه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه له‌وێش دووباره ده‌بێته‌وه. ده‌بینین ئێستا تورکیه زۆر به خێرایی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی ده‌روا. دوای ریفراندۆمی ئیسلاحی قانوونی بنه‌ره‌تی تورکیه که له 12ن سێپتامبری 2010 به‌ڕێوه چوو و هێز و نفووزی ئیسلامگه‌راکانی تورکیه به سه‌روکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌ییب زیاتر چه‌سپا و هه‌ر دوای ئه‌و ریفراندۆمه‌ش بوو که قانوونی نه‌هێشتنی حیجاب له دانشگاکانی تورکیه هه‌ڵوه‌شاوه راگه‌یه‌ندرا. قانوونێک که له ساڵی 1997ی زایینی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سیکۆلاری ئه‌وکاتی تورکیه‌وه دانرابوو که کچانی خوێندکار له زانکۆ ده‌وله‌تییه‌کاندا ئیجازه‌یان پێنادرێ حیجابی ئیسلامی بپۆشن.
حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیه «عه‌داڵه‌ت و په‌ره‌پێدان» له تورکیه‌ی سیکۆلار چه‌ندین ساڵ بوو له هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و قانوونه دابوو و سه‌رکه‌وتوو نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕو ده‌بینیین به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له تورکیه یه‌که‌م هه‌نگاویان بۆ چاکسازیی قانوون، مه‌سه‌له‌ی حیجابی ژنان دێننه گۆرێ. هه‌رچه‌ند خاوه‌ن رایانی مه‌سه‌له‌کانی تورکیه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه نین که حکوومه‌تێکی مه‌زهه‌بی باڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیه‌دا بکێشێ، به‌ڵام سیکۆلاره‌کانی تورکیه له‌و مه‌سه‌له نیگه‌رانن و وه‌بیر کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی دێننه‌وه که حیجابی ئیسلامی له شوێنه په‌روه‌رده‌یی و فێرکردنه‌کاندا جۆرێکه له «ته‌بلیغی مه‌زهه‌بی» مه‌سه‌له‌ی حیجاب له تورکیه چه‌ندین ساڵه چاره‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه ئه‌مرۆ بۆ مه‌به‌ستی سیاسی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن که ئه‌وه ده‌بێ پێشی پێ بگیرێ. به‌ڵام کێ پێشی پێبگرێ؟ ئایا ژنانی تورکیه له‌م یارییه‌دا له دوا رۆژدا چی به نسیبیان ده‌بێ؟!

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر