له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا له نێوان خاوه‌نانی سه‌رمایه‌و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌لوپه‌ل كێبه‌ركێیه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بازاڕی فرۆش، هه‌ر ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیا رێكلامییه‌كان بێنه‌مه‌یدانه‌وه‌و رێكلامی جۆراوجۆر پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌ركامه‌یان له هه‌وڵی دروستكردنی رێكلامی سه‌رنجراكێشتر‌و كاریگه‌رتردان، ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك كه‌ڵك وه‌ربگرن، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ته‌نانه‌ت به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانیش بخرێنه ژێر پێ. كه گرنگترینیان كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئامرازییه له ژنان.
له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوادا له راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی وه‌ك ته‌له‌فزیۆن‌و رۆژنامه‌وهتد بۆ نیشاندانی به‌رهه‌مه‌كانیان زۆرتر له ژنان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌وان بۆ رێكلام بۆ به‌رهه‌مێك له حاڵی جیاوازدا به جلوبه‌رگی جۆراوجۆره‌وه له ژن كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك كه زیاتر له‌شی نیشانی بینه‌ر بدرێ. بۆ نموونه كه رێكلام بۆ ماشێنی جلوبه‌رگ شۆری یا گه‌سكی كاره‌بایی ده‌كه‌ن هه‌میشه ژنێك له‌لای ئه‌و ئامێرانه راوه‌ستاوه‌و سه‌رنجی كڕیار بۆ لای ئه‌و ئامێرانه راده‌كێشێ. رێكلام بێجگه له‌وه‌ی كه به نیشاندانی جه‌سته‌ی ژن سه‌رنجی كڕیار بۆ لای ئه‌و كه‌لوپه‌لانه راده‌كێشێ، شتێكی دیكه‌ش نیشان ده‌دا، ئه‌ویش بیروبۆچوونی رێكخه‌رانی ئه‌و جۆره رێكلامه‌یه، له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ژنان به‌كارهێنه‌رانی نه‌ریتی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه‌ن. ئه‌وان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان دێ له‌به‌رچاوی ده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زۆرترین خه‌ڵك رابكێشن‌و، زۆرترین كاریگه‌ریی به جوانترین شێوه‌و له كه‌مترین ماوه‌دا دابنێن. بینه‌ر به هۆی یاری‌و جووڵه‌ی ره‌نگه‌كان ته‌نانه‌ت چه‌ند چركه‌یه‌كیش دوای رێكلامه‌كه، هه‌روا له ژێر كاریگه‌ریی رێكلامه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه. یا حاڵه‌تێكی وای تێدا پێك دێ به‌هه‌ر جار دیتنی به‌رهه‌می رێكلام بۆكراو، راكێشه‌ر بوونی جه‌سته‌ی ژنی بێته‌وه به‌رچاو.

به بڕوای ره‌خنه‌گران كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئامرازی له جه‌سته‌ی ژنان كۆیله‌كردنی ژنانه بۆ خزمه‌تی سه‌رمایه. كه‌ڵكوه‌رگرتن له جوانیی جه‌سته‌ی ژن بۆ قازانجی سه‌رمایه‌داری‌و پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مێك، نه‌ته‌نیا هێنانه‌خواری پله‌و پایه‌ی ژنه، به‌ڵكوو له راستی‌دا ژن ده‌كاته كالایه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵاتی جینسیی بینه‌ران‌و گوێگرانی رێكلام، ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌ك له بیركردنه‌وه‌ی پیاوسالارییه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاڵوگۆڕ‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ژن‌دا پێك هاتوه، ئێستاش ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ماوه‌ته‌وه.
دیاره گرووپه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه وڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێ به‌كه‌ڵكوه‌رگرتن له ژنان وه‌ك ورووژێنه‌ری هه‌ستی جینسی، سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تی ژنان بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له ولاتانی ئیسلامییشدا بابه مه‌به‌ستی ورووژاندنی جینسییش نه‌بێ، كه‌ڵكی خراپ له ژنان وه‌رده‌گیرێ. بۆ نموونه له ئێران ژنان به جیجابه‌وه بۆ رێكلامی به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كان به‌كار ده‌هێنرێن. ئه‌گه‌رچی له ولاتانی ئیسلامییدا ژنان به له‌شی داپۆشراوه‌وه به‌شداریی له رێكلامدا ده‌كه‌ن‌و لایه‌نی ورووژێنه‌ری جینسیی نیه، به‌ڵام كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌به‌شداریی ژنان ریكلامیان بۆ ده‌كرێ، به شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌یه بۆ نزمكردنه‌وه یا نزم هێشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی ژنان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا. له حه‌ڵقه ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌كاندا كه ئه‌وانیش جۆرێك لایه‌نی رێكلامییان هه‌یه، ژن هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی قسه‌ی مێرد، به‌سه‌بر‌و ته‌حه‌موله‌و، ئه‌و جۆره ژنانه وه‌ك كائینێكی پیرۆز نیشان ده‌درێن. ئه‌و ژنانه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ن هه‌میشه خه‌ریكی پاكوخاوێنیی ماڵ‌و شوشتن، ئاشپه‌زی‌و هتدن. بۆ نموونه له ته‌له‌ڤیزیۆنه عه‌ره‌بییه‌كاندا كاتێك بۆ رێكلام بۆ جۆرێك چای ده‌كه‌ن، ژنێكی حیجابی به سینییه‌ك چاوه نیشان ده‌ده‌ن كه چای بۆ كۆمه‌ڵێك پیاو ده‌با كه زۆر به گه‌رموگوڕی خه‌ریكی قسه‌و باسی سیاسی‌و هتدن. یا له ئێران بۆ ئه‌وه‌ی رێكلام بۆ رۆنێك بكه‌ن ژنه‌كه له حاڵی دروستكردنی خوارنێكی به‌تامدا نیشان ده‌ده‌ن كه هاوسه‌ره‌كه‌ی حه‌زی لـێ‌ده‌كا یا كاتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كێشه‌یان هه‌یه له جیاتی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجا‌و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی به‌بیروزه‌ینی ژنه‌كه ده‌گات بۆ چاككردنه‌وه‌ی دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی دروستكردتی خواردنێكه به هۆی كالایه‌ك كه رێكلامه‌كه مه‌به‌ستیه‌تی.
ئه‌و جۆره رێكلامانه به رواڵه‌ت خراپ كه‌ڵكوه‌رگرتن نیه له ژنان، به‌ڵام ده‌بێ بزانین ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌رانی ریكلام منداڵانن. ئه‌م شێوه رێكلامه ئه‌وه له مێشكی ئه‌و منداڵانه‌دا جێگیر ده‌كا كه، جێگه‌ی شیاوی ژنان یا ئاشپه‌زخانه (متبه‌ق)ه یا په‌نا ئامێری جل شۆرین‌و...جێگه‌ی پیاوانیش، ئیداره‌كان، یاریگه‌كان‌و..... به پێی نێوه‌رۆكی ئه‌م جۆره رێكلامانه ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی‌و پیرۆزی به ژن ده‌به‌خشێ، خزمه‌تی به‌رده‌وامی مێرد‌و منداڵه‌كانی‌و راگه‌یشتن به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه، نه‌ك كه‌ڵكوه‌رگرتن له راگه‌یشتن به لێوه‌شاوه‌یی‌و تواناكانی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كه ده‌توانێ بۆ باشتر بوونی ژیان كاریگه‌ر بی. پیاو داده‌نیشێ‌و ژنیش خه‌ریكی خزمه‌تكردنیه‌تی، ژن له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه‌و پیاویش ده‌ڕوا بۆ ده‌ره‌وه‌و دوایه‌ش به ده‌ستی پڕه‌وه دێته‌وه بۆماڵ. ئه‌وانه كارێكن ریكلام هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌نجامیان ده‌دا. ژنان له هه‌ڵكه‌وتی نزمتردا ده‌نوێنێ‌و پیاوان له بارودۆخێكی باڵاده‌ستتردا.
له راستی‌دا ئێمه بێ‌ئه‌وه‌ی به خۆمان بزانین هه‌ر ئه‌و نه‌خش‌و كرده‌وانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین كه رێكلام له خزمه‌تی سه‌رمایه‌داری‌و سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا بۆی دیاری كردووین. هه‌ر ئه‌و كالایه ده‌كڕین كه زۆرتر ناسێندراوه. هه‌ر وه‌ك ئه‌و فڵان هونه‌رپێشه ره‌فتار ده‌كه‌ین كه رێكلام كردوویه به سه‌رمه‌شقمان. هه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگه له‌به‌رده‌كه‌ین كه فڵان گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ له‌به‌ری‌دایه. كه‌لتوورێكیش كه ئه‌م جۆره رێكلامانه به‌رهه‌می دێنێ، له ژنانی ده‌وێ پێ له‌به‌ڕه‌ی خۆیان زیاتر رانه‌كێشن‌و ئه‌و رۆڵه بنه‌ماڵه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی خۆیان كه رێكلام به‌رجه‌سته‌ی كردۆته‌وه، بپارێزن.
ژنان له سیستمی سه‌رمایه‌داریی پڕاوپڕ له كێبه‌ركێی دڵره‌قدا ده‌بێ له‌كه‌لوپه‌لی جوانكاری‌و نوێترین مۆده‌كان كه‌ڵك وه‌رگرن. نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شایانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ن، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كالایانه باشتر بفرۆشرێن‌و سوودی زیاتری بخرێته گیرفانی خاوه‌نانی سه‌رمایه. كه‌واته ژنان وه‌ك نێچیرێك كه‌ڵكیان لـێ‌وه‌رده‌گیرێ كه ده‌بێ به هۆی جوانییه‌كه‌یانه‌وه‌فرۆشی بازاڕی كالاكان گه‌رمتر بكه‌ن!
ئه‌وه‌ی گرنگه رۆڵی شاراوه‌ی رێكلامه كه زۆر جار مه‌به‌ستی دووركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌ت ژنان له زاتی خۆیانه‌و به‌م جۆره، ده‌رفه‌تی باشتركرنی ژیانیان لـێ‌ده‌سێنێته‌وه. بۆیه پێویسته هه‌م ژنان بۆخۆیان‌و هه‌م ئه‌و پیاوانه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ماف‌و ئازادییه‌كانی ژنانیان به‌لاوه گرنگه، به چاوێكی كراوه‌تر هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر، كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئامرازی له رێكلامدا بكه‌ن‌و ئه‌م ره‌هه‌نده‌ی رێكلام به هێند بگرن‌و لێی بێده‌نگ نه‌بن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر