پێشمه‌رگه ئه‌و رۆڵه خه‌باتکار و شۆڕشگێره‌یه که له‌پێناوی رزگاریی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یدا ئاماده‌یه رێگای سه‌خت و دژواری خه‌بات ببڕێ و ته‌نانه‌ت خۆی بکاته قوربانی. به هه‌زاران کچ و کوڕ و ژن و پیاوی کورد، بوونه‌ته پێشمه‌رگه، فیداکارییان کردوه
و نرخی گه‌وره‌یان له‌پێناوی ئامانجه‌کانیاندا داوه. به‌ڵام ئێستاش هه‌رکه ناوی پێشمه‌رگه دێ، زۆر که‌س سیما و قه‌ڵافه‌تی ئه‌و شۆڕشگێڕه له هه‌یبه‌تی پیاوێک به چه‌ک و ره‌خت و جامانه‌دا وێنا ده‌که‌ن. چاو له مێژووی نووسراو و ئه‌ده‌بیاتی زۆر له حیزبه‌کانی کوردستان ده‌که‌ی، یا کاتێک گوێ بۆ رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنیان ده‌گری پڕن له ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک « کوڕه ئازاکانی گه‌ل»! «کوڕانی مه‌یدانی نه‌به‌ردی و خۆڕاگری»! «رۆڵه جوامێره‌کانی...» و به‌م جۆره ته‌عبیر له پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن. هه‌ر وا بزانه له نێو ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و له ریزی خه‌باتی چه‌کدارانه‌دا ته‌نیا کوڕان و پیاوان فیداکارییان نواندوه و ئه‌وان ئه‌م خه‌باته سه‌خته‌یان به بێ به‌شداریی کچان و ژنان به‌ڕێوه بردوه.
ئه‌م ئه‌ده‌بیاته که له کو‌لتوور و روانگه‌یه‌کی پیاوسالاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ئه‌ونده دووباره بۆته‌وه که له بیر و زه‌ینی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌شدا چه‌سپاوه که پیشمه‌رگه پیاوه و پیاو پێشمه‌رگه‌یه! ئه‌گه‌ر چاو له مێژووی سێ ده‌یه خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکه‌ین، به ئاشکرا ده‌بینین تێکۆشانی ژنان له‌و خه‌باته‌دا تا راده‌یه‌ک شاردراوه‌ته‌وه، یان هه‌ر ده‌ڵێی له‌و خه‌باته‌دا حوزووریان نه‌بووه. ئه‌مه له ئه‌ده‌بیات و مێژووی به‌شێک له حیزبه‌کاندا به روونی دیار و به‌رچاوه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که ژنان رۆڵ و نه‌خشی گرنگیان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و پێشمه‌رگایه‌تی دا گێڕاوه، فیداکارییان کردوه و ته‌نانه‌ت گیانیشیان به‌خشیوه. راسته که ژنان به هۆی که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له چاو پیاوان رێژه‌یان زۆر که‌متر بووه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه ئاوا به ئاشکرا تێکۆشانی ئه‌و رێژه که‌مه‌ش له ژنان له مێژووی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا بشاردێته‌وه.
هه‌رکه‌سێک گومانی له‌م ئیددیعایه هه‌یه، ده‌توانێ چاوێک له ئارشیوی هه‌واڵه‌کان، راگه‌یه‌ندراوه‌کان، وتاره‌کان، په‌یامه‌کان، نامیلکه‌کان ، دروشم وپۆستێره ته‌بلیغاتییه‌کانی پێوه‌ندیدار به خه‌باتی چه‌کداریی زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی بکا تا بۆی ده‌ر‌که‌وێ که ئه‌م قسه‌یه راسته یان ناراست.
زۆر بوون ئه‌و ژن و كچانه‌ی ئازایانه و به هه‌ست و گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه روویان ده‌کرده بنکه‌کانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌هۆی زاڵبوونی ئه‌م عه‌قڵییه‌ته که ژن له باری جه‌سته‌ییه‌وه توانای پیاوی نییه، وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی هێز و په‌له‌کان سازمان نه‌ده‌دران، به‌ڵکوو به ناوی دڵسۆزی و له‌په‌نا ئه‌وه‌شدا نه‌توانین! له هێندێک ئۆرگان و بنکه‌ی سابیت دا ده‌هێڵرانه‌وه . هه‌ربۆیه له‌جیاتی پاراستی ئه‌و که‌سایه‌تییه ئازا و به‌هێزه‌یان، به‌شێکیان رووحی سه‌ركێشی‌و شوور‌و شه‌وقی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تییان تێدا ده‌مرد و دووباره ده‌چوونه‌وه ژێر باری كولتوور و كۆمه‌ڵێك یاسا و رێسا كه لێی یاخی ببوون. ته‌نانه‌ت هان دراون بخزێنه‌وه ماڵ‌و واز له چالاكیی پێشمه‌رگایه‌تی بێنن.
حیزبه کوردییه‌کان به گشتی بناغه‌یه‌کی پیاوسالا‌رییان هه‌بووه و که‌لتووریکی پیاوسالاریان به سه‌ر دا زاڵ بووه. خۆ ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌تا ئێستاش، زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه هه‌ر وه‌ک خۆیان ماونه‌وه و له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و که‌لتووره پیاوسالاره دان، نابیته بوختان. پێشمه‌رگه، به کرده‌وه ره‌مزی ئازایه‌تی و بوێری و گیانبه‌خشین بووه ، له‌نێو که‌لتووری پیاوسالاریشدا ژن زه‌عیفه‌یه و ناتوانی ره‌مز یا نمادی که‌سێکی ئازا و به‌غیره‌ت بێ! هه‌ر بۆیه ئه‌و ژنانه‌ی بوونه پێشمه‌رگه به هۆی زاڵبوونی ئه‌م روانینه نادروسته که پیاو ره‌مزی ئازایه‌تی و خۆبه‌ختکردنه له ژێر سێبه‌ری پیاوی پێشمه‌رگه‌دا شاردراونه‌وه. ژنانی پێشمه‌رگه بۆخۆشیان زۆر جار له ئاست ئه‌و روانینه‌دا بێده‌نگ بوون و ته‌نانه‌ت هێندێکیان بۆخۆیان به‌وه رازی بوون که نه‌چنه نێو هێز و ده‌سته و په‌له ره‌زمییه‌کان و له چوونه‌وه بۆ ناوچه و به‌شداری له عه‌مه‌لیاته‌کاندا خۆیان بواردوه. یان ئه‌گه‌ر له نێو کچان و ژنانی پێشمه‌رگه‌دا، که‌سانێکیش هه‌ڵده‌که‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له نێو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و له قووڵایی ناوچه‌کانی کوردستاندا، ئه‌رکی پێشمه‌رگانه به‌ڕێوه به‌رن، ده‌بوو وه‌ک پیاوێک خۆیان نیشان بده‌ن، هه‌ڵسوکه‌وتی ژنانه له خۆیاندا بمرێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مه‌یدانه‌دا وه‌ربگیرێن و قه‌بووڵ بکرێن. هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌بینین ئه‌و مێژووه و ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی رابردوو پڕه له کۆڕانی ئازا! کوڕانی گه‌ڵ، کوڕانی پێشمه‌رگه و کاکی پێشمه‌رگه!
له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا مرۆڤی نێرینه، هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌رده‌وام به گوێیدا ده‌خوێندرێ که ئه‌و پیاوه، هه‌ربۆیه ده‌بێ ئازا، نه‌ترس، به‌هێز وخۆڕاگر بی. ژنیش به پێچه‌وانه‌وه په‌یتا په‌یتا پێی ده‌گوترێ «زه‌عیفه»و وه‌ک مرۆڤێکی لاواز سه‌یری ده‌کرێ، له ئاکامدا «پیاو» وه‌ک ره‌مزی هێز و ئازایه‌تی و، «ژن» وه‌ک ره‌مزی لاوازی و ترس له عه‌قڵی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا ده‌چه‌سپێ، به‌ڵام سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م جۆره روانین و بیرکردنه‌وانه، یا خڵته‌ی ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌ته‌ی نیو کۆمه‌ڵگه، له ئه‌ده‌بیاتی حیزبه‌کاندا، و له بریار و هه‌لسوکه‌وتی ئه‌وان له گه‌ڵ کچان و ژنانی پێشمه‌رگه‌دا، خۆی ده‌رده‌خاته‌وه. ئه‌ویش ئه‌و حیزبانه‌ی که بۆ خۆیان پێشڕه‌و و خه‌باتکاری رێگه‌ی دادپه‌روه‌ری و نه‌هێشتنی سته‌م و نابه‌رابه‌رین!. ته‌نانه‌ت خودی ژنانی نێو ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش جاروبار خۆیان ته‌سلیمی ئه‌م ئه‌ده‌بیاته کردوه و له ده‌ڕبڕینی مه‌به‌سته‌کانیان و له ئاخافتنه‌کانیاندا به‌و ئه‌ده‌بیاته پیاوسالاره دواون. ملدان بۆ ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌ش جۆرێکه له قبووڵکردنی هه‌ڵاواردن له دژی ژنان و زوڵمێکه که له ژنانی پێشمه‌رگه ده‌کرێ.
به خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ ژنان و کچانی ئه‌وتۆ له ریزی حیزبه‌کاندا هه‌ن که ئاماده نین مل بۆ ئه‌و ئه‌ده‌بیاته پیاوسالاره بده‌ن و وه‌ک مرۆڤێکی ئاگا، ئازاد و یه‌کسانیخواز هیچ هۆیه‌ک نابینن که که‌سایه‌تیی خۆیان به لاوازی ببینن یان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پێشمه‌رگه قبوول بکرێن ، پێویست بێ پیاوانه خۆ نیشان بده‌ن و پیاوانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن! ئێستا ئیدی کاتی ئه‌وه‌یه که تێڕوانینه‌کان به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه بگۆڕێن و چی دیکه «پێشمه‌رگه» ئه‌و ره‌مزه‌ی خه‌بات و تێکۆشان، به ته‌نیا له هه‌یبه‌تی پیاو دا وێنا نه‌کرێ و پێشان نه‌درێ.

7 / 12 / 2011
کوێستان فتووحی
کوێستان فتووحی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر