نوشته شده در دوشنبه سی ام
اردیبهشت 1387 ساعت 19:29 شماره پست: 44
كولتووری
زاڵ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا كولتوورێكی پیاوسالارانه‌یه، زمان‌و ئه‌ده‌بیاتی
كوردی له‌و به‌ستێن‌و بوارانه‌ن كه ئه‌م راستی‌یه له‌وان دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
.....

له كولتووری پیاوسالاری‌دا ژن له زۆر مافی ئینسانی بێ‌به‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌م
بێ‌به‌شی‌یه‌ش دا سووكایه‌تی پێ‌ده‌كرێ‌و به ئه‌نقه‌ست ده‌خرێته په‌راوێزه‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا
ده‌كرێ زۆر نموونه له‌و ئیماژانه بێنێنه‌وه كه ئه‌م راستییانه ده‌سه‌لمێنن.
له زمان‌و فولكلۆر‌و ئه‌ده‌بی كوردی‌دا ژن وه‌ك زۆر بواره‌كانی دیكه یا پشت
گوێ خراوه، یان سووكایه‌تی پێ‌كراوه‌و ئازار دراوه. زه‌عیفه، ژنانیله،
حیسابی ژنێكت بۆ ناكه‌م، سه‌گ به ژن ناوه‌ڕێ، پیاو نازانێ چی بڵـێ،
پیاوه‌تی بكه، كوڕانی گه‌ل، كوڕی رۆژی ته‌نگانه، پیاو چاك زۆرن‌و
هتد. ئه‌و وشه‌و زاراوانه‌ن كه له زمانی كوردی‌دا به‌رده‌وام به‌رگوێمان ده‌كه‌ون.
دیاره ئه‌م جۆره ئیماژانه له هێندێك زمانی دیكه‌شدا ده‌بینرێن، وه‌ك
زمانی فارسی كه پڕن له سووكایه‌تی‌و به‌كه‌مگرتنی ره‌گه‌زی مێینه. به‌كارهێنانی
ئه‌م جۆره ئیماژانه له زمان دا له‌مێژه له لایه‌ن فیمینیسته‌كانه‌وه دراونه‌ته
به‌ر ره‌خنه‌و به دواكه‌وتوویی‌و به نیشانه‌ی كولتوور‌و زاڵبوونی
پیاوسالاری له به‌ستێنی زماندا وه‌لانراوه‌و داوا كراوه زمان‌و كولتوور
له‌م باره‌یه‌وه پاك بكرێته‌وه.
ته‌نانه‌ت ژنانیش به هۆی ریشه‌داكوتانی ئه‌و كولتووره نابه‌رابه‌ر‌و كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و گه‌وره‌بوون له‌گه‌ڵی‌دا، به بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان هه‌ست پێ‌بكه‌ن زه‌میرێكی پیاوسالارانه له ناخیان¬دا جێی گرتوه زۆر جار ( له ره‌فتار‌و قسه‌یاندا) له‌خۆیانی نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و ئیماژه دژ به ژنانه لای ئه‌وانیش جێی گرتوه‌و، بێ بیر لـێ‌كردنه‌وه‌و بێ سڵ كردن به‌كاریان دێنن.
ئایا ده‌كرێ ئه‌و ئیماژانه له زمان‌و كولتوور‌و ئه‌ده‌به‌كه‌ماندا بسڕینه‌وه؟ بێگومان ده‌كرێ زمان‌و كولتووری خۆمان بژار بكه‌ین‌و وابكه‌ین له خزمه‌ت یه‌كسانیی ژن‌و پیاودا بن نه‌ك باڵاده‌ستیی ره‌گه‌زێك‌و به‌كه‌م‌و سووك سه‌یر كردنی ره‌گه‌زێكی دیكه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له كولتووردا ریفۆرم بكه‌ین، ده‌توانین له زمانیشدا ئه‌و ریفۆرمه بكه‌ین‌و ئیماژه‌كانی به‌رهه‌می هێژموونی زاڵی ره‌گه‌زێك بسرێنه‌وه. ده‌توانین به ژنێكی ئازا‌و بوێر نه‌ڵێین "ئه‌وه‌یه ژن ده‌ڵێی پیاوه"! یان به پیاوێكی ترسنۆك نه‌ڵێین "ده‌ڵێی ژنه"! بوێری‌و ئازایه‌تی ته‌نیا نه‌كه‌ینه سیفه‌تی پیاوان. به‌كاربردنی ئه‌م شێوه ئیشاره‌و ئیماژانه له لایه‌ن ژنانه‌وه شه‌رعییه‌ت دانه به كه‌مگرتنی مرۆڤی مێینه‌یه. ئه‌گه‌ر له زمان‌و كولتوور‌و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان ورد بینه‌وه ده‌بینین پڕن له‌و ئیماژانه كه ژن به مرۆڤێكی ساویلكه‌و كه‌م عه‌قڵ، ترسنۆك، مایه‌فیتنه، داده‌نێن‌و پڕن له سووكایه‌تی به ژن.
ره‌نگه باس كردن له بوونی ئیماژه‌كانی پیاوسالاری له كولتوور زماندا به‌لای زۆر كه‌سه‌وه هه‌ر گرنگیش نه‌بێ، چونكه تێگه‌یشتكێنی ئینسانییان له‌م مه‌سه‌له‌یه نیه، یان هه‌ر له جێ‌دا له بیركردنه‌وه‌دا پیاوسالار‌و ژن به كه‌م گرن. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه كه دیموكرات‌و یه‌كسانیخوازن‌و ئینسانی بیر ده‌كه‌نه‌وه هه‌ست به قووڵایی ئه‌و سووكایه‌تییانه ده‌كه‌ن كه له‌و ئیماژانه‌دا به‌رامبه‌ر به ژن هه‌ن‌و به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌و راستی‌یه، نه‌ك ئاسایی نیه، به‌ڵكوو زۆریش تاڵه.
دیاره به‌كار هێنان‌و بره‌وپێدانی ئه‌ده‌بیاتی پیاوسالاری له نێو نوخبه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌شدا ده‌بینرێ. بۆ نموونه حیزبه سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه له نوخبه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان پێك هاتوون‌و، به‌شَكیان بانگه‌شه‌ی یه‌كسانیخوازییش ده‌كه‌ن، به‌كاربردنی زۆر له‌و ئیماژانه ده‌بینرێ. ئه‌م رۆژانه له كۆڕێكدا له كه‌سی یه‌كه‌می حیزبێك كه زۆریش بانگه‌شه‌ی به‌رابه‌ریخوازی ده‌كا، پرسیاریان كرد ئایا حیزبه‌كه‌تان له‌كوێوه یارمه‌تی وه‌رده‌گرێ؟ له وه‌ڵامدا وتی "پیاو چاك" زۆرن! خۆ ده‌كرا بڵـێ ئینسانی چاك زۆرن. هه‌ر له نێو حیزبی دیموكراتیشدا كه به حیزبێكی مۆدێرن‌و پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵگه ده‌ژمێردرێ‌و، خه‌باتكارانی ئه‌م حیزبه‌ش له ژنان‌و پیاوان پێك هاتوون، هه‌ست به ئه‌دبیاتێكی پیاوسالارانه‌ی زاڵ ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌فته‌ر‌و دیوان‌و وتار‌و نووسینه‌كانی شاعیران‌و نووسه‌رانی سه‌ر به‌م حیزبه بكه‌ی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه زۆربه‌ی ئه‌وانیش له‌م پێوه‌ندییه‌دا ره‌خنه‌یان له‌سه‌ره. چونكه به‌رهه‌مه‌كانیان پڕه له وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی پیاوسالارانه‌ی وه‌ك "مێر"و "جوامێر"و "پیاوه‌تی"و كوڕانی گه‌ل"و "مه‌رد‌و ره‌ند"و هتد. یا كاتێك باس له پێشمه‌رگه‌و لاوانی خه‌باتگێڕ‌و به‌ندییه سیاسی‌و شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ن، ته‌نیا ره‌گه‌زی نێرینه‌یان له‌به‌رچاوه. هه‌ر بۆیه به‌به‌رده‌وامی دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وانه "كوڕی" نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیانن. هه‌ر وابزانه كچان‌و ژنان له نێو ریزی پێشمه‌رگه‌و خه‌باتكاران‌و به‌ندییه سیاسییه‌كان‌و شه‌هیدان دا، حوزووریان نیه!
حیزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ باس له نوێبوونه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه ده‌كا، ئه‌م نوێبووونه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ی حیزب بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كا پێویسته له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ئه‌و حیزبه‌دا ره‌نگ بداته‌وه، یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كه به‌ڕاستی پێویسته به‌خۆداچوونه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی تێدا بكرێ زمان‌و ئه‌ده‌بیاتێكه كه حیزب كه‌ڵكی لـێ‌وه‌رده‌گرێ. حیزب هه‌میشه شانازی به ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی خۆی كردوه گوتوویه كه زمانێكی خاوێنی هه‌بووه. باشه خاوێن له چ بوارێك دا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه راستیش بێ ئه‌ده‌بیاتێكی به دوور له جنێو‌و قسه‌ی ناشیرین به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی بووه، زۆر به‌جێیه‌و ده‌بێ له داهاتووش دا هه‌ر وابێ. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و زمان‌و ئه‌ده‌بیاته ئه‌گه‌ر له لایه‌نێكی دیكه‌وه سه‌یری بكه‌ین، ده‌بینین كه زۆر ئیماژه‌ی تێدان كه ئه‌گه‌ر به بیری یه‌كسانیخوازییه‌وه لێی بڕوانین، ناڕاسته‌خۆ دژ به ره‌گه‌زی مێینه‌ن، یا له خزمه‌ت كه‌لكوه‌رگرتن‌و له په‌راوێز خستنی ئه‌و ره‌گه‌زه دان.
له هه‌ر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی حیزبی دیموكراتدا، به ده‌یان جار گوێمان له‌م ئیماژانه ده‌بێ:
به‌راده‌ران! كوڕه‌كان! كوڕانی دیموكرات درێژه‌ده‌رانی رێگای شه‌هیدانن، كوڕانی رۆژی ته‌نگانه، پیاو ده‌بێ بیر بكاته‌وه، پیاو خۆشحاڵ ده‌بێ .....پیاو، پیاو! ئه‌و وشه‌انه له‌حاڵێكدا له ده‌می زۆر له كۆڕگێره‌كان‌و به‌رپرسانی دیموكرات ده‌ێنه‌ده‌ر‌و رووبه‌رووی به‌شدارانی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمیناره‌كان ده‌كرێنه‌وه، كه ژنان‌و پیاوانی دیموكرات تێ‌یان¬دا به‌شدارن! ئه‌مانه ئه‌ده‌بیاتی زۆر له تێكۆشه‌رانی حیزبی دیموكراتن. له‌م ئه‌ده‌بیاته‌دا ره‌گه‌زی مێینه غایبه‌و نابینرێ. ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌مانه شتێكی ئاسایی بن، بۆ حیزبێكی پێشكه‌وتوو‌و ئازادیخواز كه بانگه‌شه‌ی مۆدیڕن بوون‌و یه‌كسانیخوازی ده‌كا، نه‌ك هه‌ر نابێ ئاسایی بێ، به‌ڵكوو ده‌بێ به كه‌مایه‌سی‌یه‌كی گه‌وره‌ی بزانێ. به‌م هۆیه‌وه كه ده‌مانه‌وێ كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ره‌و یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌و ئینسانی بوون ببه‌ین، هه‌روه‌ها چونكه لێبڕاوین، ژنان چالاكانه‌تر به‌شداری له خه‌بات دا بكه‌ن‌و نه‌خش‌و رۆڵیان له نێو كۆمه‌ڵ‌دا به‌گرنگ وه‌ربگرین، پێویسته زمان‌و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌شمان له خزمه‌ت ئه‌و ئامانجانه‌دا بێ. بره‌وپێدانی ئیماژه‌كانی یه‌كسانیخوازی‌و دادپه‌روه‌ری یه‌كێكه له ئامرازه كاریگه‌ره‌كانی ریفۆرم‌و نوێبوونه‌وه. بۆیه پێویسته هه‌وڵی جیددی بدرێ بۆ سڕینه‌وه‌ی پیاوسالاری له نێو زمان‌و ئه‌ده‌بیاتێك كه تێكۆشه‌رانی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و به‌گشتی تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد به‌كاری دێنین.
هیوادارم له پێشدا ژنان ئه‌م ریفۆرمه له‌خۆیانه‌وه ده‌ست پێ‌بكه‌ن‌و هه‌وڵ بده‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی پیاوسالاری له‌و زمانه‌ی پێی ده‌دوێن‌و، تێ‌بكۆشن بۆ جێگیر كردنی ئه‌ده‌بیاتێكی ئینسانی‌و تێكه‌ڵ به یه‌كسانی.
با ئێمه ژنان شانبه‌شانی ئه‌م به‌خۆداچوونه‌وه‌یه، له حیزب‌و رێكخراوه سیاسی‌یه‌كانیشمان، له‌و دامه‌زراوانه‌ش كه كاری تێدا ده‌كه‌ین له میدیاكان‌و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانیش چی‌تر قبووڵ نه‌كه‌ین ئه‌و ئیماژانه به‌كار بهێنرێ كه سووكایه‌تی به مرۆڤی مێینه ده‌كرێ. ده‌بێ وا نیشان بده‌ین چاو به زمان‌و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌یان دا بخشێنینه‌وه‌و، ماڵاوایایی له زمان‌و ئه‌ده‌بیات‌و كولتووری پیاوسالار‌و ژن به‌كه‌مگر بكه‌ن.

كوێستان
فتووحی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر