ئه‌و دایکه‌ی که پاش ئێعدامی رۆڵه‌که‌ی به‌شانازییه‌وه باس له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کا و خۆی به‌سه‌ربه‌رز ده‌زانێ که ئه‌و رۆڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆی په‌روه‌رده کردوه، که گیانی پێشکه‌شی باره‌گای ئازادیی کردوه، چی ناو بنێین؟ ئه‌و دایکه‌ی که هاوار ده‌کا و به لاوه‌کان ده‌ڵێ رێگه‌ی شه‌هیده‌کانی کورد و کوردستان درێژه بده‌ن، چی ناو بنێێن؟ ئه‌و ژنه‌ی له کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌ی به هۆی کاری سیاسی و خه‌باتگێڕانه له زینداندا بووه، یان پێشمه‌رگه بووه، و به مانگان و ساڵان له بنه‌ماڵه‌که‌ی دوور بووه، له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و نه‌داریدا فیداکاریی کردوه و باڵی به سه‌ر منداڵه‌کان _ به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌شیان_ دا کێشاوه و نه‌یهێشتوه منداڵه‌کانی له خوێندن بێبه‌ش بن، چی ناو بنێین؟ ئه‌و کچه‌ی له سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازی ده‌که‌وێته زیندان ، ئازار ده‌درێ و ته‌نانه‌ت ئێعدام ده‌کرێ، شایانی چ ناوێکه؟ ئه‌ی ئه‌و ژنه‌ی به‌بێ ترس له کاتی شه‌ڕه سه‌خته‌کاندا نان و ئاوی ده‌گه‌یانده پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان، کێیه؟
ئایا ژنانی پێشمه‌رگه هه‌ر ئه‌و ژنانه‌ن كه له ریزی حیزبه‌کاندا چه‌کیان پێیه‌و ناویان پێشمه‌رگه‌یه؟ ئه‌دی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه چه‌کیان هه‌ل نه‌گرتوه به‌ڵام له هه‌موو كات و ساتێك‌دا له رێی ئازادیی و به‌خته‌وه‌ریی نه‌ته‌وه‌که‌یان خه‌ریکی خه‌بات و تێکۆشان بوون ناچنه‌ی خانه‌ی پێشمه‌رگه‌وه؟

چاو له هه‌ر به‌شێکی کوردستان ده‌که‌ین به سه‌دان کچ و ژن له به‌ندیخانه‌کانی دوژمن‌دا ئه‌شکه‌نجه دراون و گولله‌باران کراون. ئه‌وانه ئه‌گه‌ر له رێکخستنێکی سیاسی‌دا نه‌بووبن و هاوکاری بزووتنه‌وه‌ی کورد نه‌بووبن، بۆچی ئه‌مه چاره‌نووسیان ده‌بوو؟ به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر رۆڵیان دیار نیه، یان که‌م دیاره، ئه‌گه‌ر ناویان نیه، ئه‌گه‌ر به‌بێ‌بایه‌خی چاو له رۆڵ و نه‌خشیان کراوه، وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی دیكه، له ئاکامی زاڵبوونی بیروبۆچوونی پیاوسالارانه دابووه که به که‌مبایه‌خ سه‌یری کردوون و نه‌خشی ئه‌وانی به‌شاراوه‌یی هێشتۆته‌وه و نه‌هێڵراوه به‌و جۆری كه هه‌ن ده‌ركه‌ون. ئه‌گینا زۆر روونه هیچ خه‌باتێك به‌بێ به‌شداریی ژنان نه‌كراوه و ناكرێت و قه‌تیش سه‌رناكه‌وێت.
ئه‌مه راستییه‌که و حاشای لێناکرێ که رێژه‌ی ژنان و کچان له ریزی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و چالاکیی پێشمه‌رگایه‌تیدا له چاو پیاوان به داخه‌وه زۆر که‌م بووه، ئه‌مه‌ش هۆکاری جۆراوجۆری هه‌یه که بۆچی رێژه‌ی ژنان له‌و جۆره له خه‌باته‌دا که‌متره. به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه که ژنان خۆیان له ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌بات دژی دوژمنانی ئازادی دزیوه‌ته‌وه. ژنانی کورد ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌کرابێ به فراوانی بچنه نێو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه پشتیوان و دڵسۆزی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه و رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان بوون. به سه‌دان و هه‌زاران نموونه هه‌ن له پشتیوانی و هاوکاریی ژنان له گه‌ڵ هێزه شۆڕشگێره‌کانی کوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌ڵده‌ڵێن و هه‌مووکات به پشتیوانانی پێشمه‌رگه‌کانیان ناو ده‌به‌ن، بۆ به‌شی زۆری ئه‌و پشتیوانییه مه‌دیونی ژنانن.
هێزی پێشمه‌رگه له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا و به یارمه‌تیی کۆمه‌ڵانی خه‌لک، توانیویه‌تی ئه‌رکی پێشمه‌رگایه‌تیی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ. پێشمه‌رگه ئه‌و کاته‌ی برسی و تینوو و چلکن بووه و سه‌ری به ماڵی خه‌لکدا کردوه ، ئه‌و کاته‌ی بریندار بووه و له هه‌ڤاڵانی هه‌ڵبڕاوه و پێویستی به شاردنه‌وه بووه، ئه‌و کاته‌ی هاوسه‌ر و دایک و خۆشک و منداڵه‌کانی له نێو شار و له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌وه هاتوونه سه‌ردانی، ئه‌و کاته‌ی گۆره‌وی و زه‌نگاڵ و ده‌سته‌وانه و شالگه‌ردنی پێویست بووه، کاتێک ویستوویه‌تی ده‌وا و ده‌رمان و که‌لوپه‌لی دیکه‌ی له شاره‌وه بۆ بێت، به‌ر له پیاوانی گوند، رووی له ژنان و کچان بووه و ئه‌وان به هانایه‌وه هاتوون. کاتیکیش، تووشی دوودڵی ورارایی بووبێت و نیازی چه‌کدانان و سه‌نگه‌ر چۆلکردنی بووبێت، له گه‌ڵ لۆمه و سه‌رکۆنه‌ی کچان و ژنانی به هه‌ست به‌ره‌وروو بووه.
دیاره ئه‌گه‌ر له مه‌ته‌رێزی خه‌باتی چه‌کداریدا، ژنان و کچان له پیاوان که‌متر به‌شدار بووبن، له مه‌ته‌رێزه‌کانی دیکه‌ی خه‌باتدا، که خه‌باتی چه‌کداری بێئه‌وان نه‌یده‌توانی ده‌وام و به‌ره‌وپێشچوونی هه‌بی، به خۆشیه‌وه ژنان و کچان ده‌ورێکی دیار و کاریگه‌ر و پرره‌نگیان هه‌بووه. مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی شۆرش، کادری ده‌رمانی و پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌کانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆلی پێشمه‌رگه، کادری راگه‌یاندنی حیزبه‌کان و زۆر خزمه‌ت و ئه‌رکی دیکه، به زۆری له سه‌رشانی ژنان و کچان بوون. هه‌ر بۆیه ژنان و کچان رۆڵ و جێگای خۆیان هه‌یه له خه‌باتی چه‌کداری و پێشمه‌رگایه‌تیدا و به سه‌رنجدان به بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری زال به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، به هیچ جۆر نابێ ئه‌وه‌نده به‌شدارییه‌یان به که‌م دابنێین.

22 / 12 / 2011
کوێستان فتوحی
کوێستان فتوحی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر