تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی، چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌یه که مارک زوکێربێرگ (Mark
Zuckerberg)ی وه‌ک لاوێکی نابغه به جیهانیان ناساند. هۆکاره‌که‌شی
ئه‌وه‌یه که ناوبراو ڕاگه‌یه‌نێکی به‌هێزی وه‌ک فه‌یسبووکی که ئه‌مڕۆ
بۆته یه‌کێک له به‌هێزترین‌و کاریگه‌رترین تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له دنیای
مه‌جازی‌دا‌و زیاتر له یه‌ک میلیارد ئه‌ندامی هه‌یه، داهێناوه. بوونی
ئه‌م تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه، شۆڕشێکی گه‌وره‌ی له نێو که‌ره‌سه‌کانی
پێوه‌ندیگرتن‌دا دروه‌ست کردوه که زوکێربێرگی 26 ساڵه‌ی له ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا کرده لاوترین میلیاردێری جیهان.
فه‌یسبووک له هه‌موو جیهان‌دا بۆته به‌شێک له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی
زۆر له مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یه . له ژن وپیاوی 70 -60 ساڵه‌وه بگره
تاکوو منداڵانی 11 -10 ساڵه که به فێڵ ڕۆژی له‌دایکبوونیان زیاتر
نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ببێته ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به ڕواڵه‌ت
مه‌جازی!
فه‌یسبووک، تۆڕێکه له‌وێ‌دا هه‌ر تاکێک ده‌توانێ به دروست کردنی
لاپه‌ڕێک، به‌وجۆره‌ی که بۆخۆی پێی‌خۆشه هۆوییه‌تی خۆی بناسێنێ. شوێنێکه
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خواست‌و ئاره‌زووه‌کانی تاک. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که
ده‌ردی هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه، بۆ
خۆشه‌ویستی‌و پێکگه‌یشتن، شوێنێکه دۆست ده‌کاته دوژمن‌و دوژمن ده‌کاته
دۆست.... مرۆڤه بێناوه‌کان ناودار ده‌کا‌و به‌کورتی شوێنێکه نه‌خشێکی
گرنگی له ژیانی ئینسانه‌کان‌دا هه‌یه.
له‌نێو زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ‌دا ئۆگرییه‌کی زۆر بۆ
فه‌یسبووک هه‌یه. هۆکاری ئه‌م ئۆگرییه‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که
فه‌یسبووک زۆر له نیازه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌وانی به‌جێ هێناوه. دیاره
هۆکاری ئۆگری‌وخۆشه‌ویستیی فه‌یسبووک بۆ تاک و ده‌سته‌و گرووپه
جۆراوجۆره‌کان جیاوازه. بۆنموونه به‌شێک له خه‌ڵک له‌م ڕێگه‌یه‌وه
ده‌توانن ئاسانتر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه، دۆستان‌و ئاشنایان‌و
خۆشه‌ویستانیان، پێوه‌ندی بگرن‌و له حاڵ‌و وه‌زعی یه‌کتر ئاگادار بنه‌وه،
به‌تایبه‌تی که شوێنی ژیانیان له‌یه‌کتر دوور بێ. پاشان ڕێگه‌یه‌کی
ئاسانه بۆ ڕێکلامی سیاسی، بازرگانی، فه‌رهه‌نگی‌و هونه‌ری‌وهتد. واته
که‌ره‌سه‌یه‌کی گرنگه بۆ پێوه‌ندی‌و ڕێکخستنی لایه‌نگران‌و به‌هێزکردنی
خه‌باتی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، بازرگانی‌وهتد. کاتێک
که‌ره‌سه‌یه‌ک نیازه‌کانی زۆر له چین‌و توێژه جۆراوجۆره‌کان وه‌دی دێنێ،
به دڵنیاییه‌وه هه‌تا دێ، به ڕێژه‌ی میلیاردیی فه‌سبووکیانه‌وه زیاد
ده‌بێ.
له ڕاستی‌دا مارک زوکێربێرگ به ئێستعداد‌و توانایی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر
توانیویه‌تی، خه‌ڵکی هه‌موو جیهان به زمان‌و فه‌رهه‌نگ‌و ره‌گه‌زی
جۆراوجۆر له وڵاتێکی پان‌و به‌رین‌و جه‌زاب له ده‌وری یه‌ک کۆبکاته‌وه،
که دانیشتوانی به ئاسانترین شێوه له‌گه‌ڵ یه‌کتر له‌پێوه‌ندی‌دا بن‌و
ڕوانگه‌و بۆچوونه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بگۆڕنه‌وه. دیاره هانده‌ری
سه‌ره‌کی دروستکردنی فه‌یسبووک له لایه‌ن زوکێربێرگ، شکست‌و ناکام بوونی
بووه له پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ کچێک‌دا به ناوی ئێریکا.
ئه‌مڕۆ ئه‌م تۆڕه به‌جۆرێک کاریگه‌ره له پێوه‌ندییه‌کان‌دا،
ته‌نانه‌ت خه‌و‌و خۆراکی له حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کانیش تێک‌داوه،
ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش له‌م تۆڕه‌دا چالاکن، به‌ڵام زۆر جار به‌شێوه‌یه‌کی
نادیار بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان‌و له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن ڕه‌فتاری
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و بۆچوونه سیاسییه‌کانی هاووڵاتیانیان بخه‌نه‌ژێر
چاوه‌دێرییه‌وه.
دیاره له‌وه‌ده‌چێ فه‌یسبووک، هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسیان
لێ‌کرا شیرین نه‌بێ، به‌ڵکوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌شه حه‌ز ده‌که‌ن سه‌ر
له‌هه‌موو که‌لێن‌و قوژبنه‌کانی ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵکی دیکه ده‌ربێنن!
سه‌رکێشانه نێو ژیانی خه‌ڵکی دیکه، له نێو دنیای فه‌یسبووک‌دا
به‌تایبه‌تی له ژیانی ئه‌وانه‌ی که ناسراون یان ته‌نانه‌ت ناسیاویش،
بۆته یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر تاکێکی نێو ئه‌م دنیا
سه‌رسووڕهێنه‌ره‌وه. هه‌ریه‌ک له ئێمه که ده‌چینه نێو ئه‌م
دنیایه‌وه، زۆرجار به‌شێک له کاتمان ته‌رخان ده‌که‌ین بۆ ئه‌و
مڵ‌ومووش(1) (کنجکاوی)یانه. زۆر که‌س پێی وایه ئه‌و کاره ده‌بێته
فزوولی! دیاره ناکرێ ئه‌م مڵ‌ومووشانه - چاک یان خراپ- به که‌می بگرین.
ئه‌م فزوولیانه! به‌بێ فه‌یسبووکیش ده‌کرێ هه‌بن‌و هه‌ر هه‌بوون‌و
هه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌و له ڕێگه‌ی دیکه‌وه. بۆ نموونه
خوێندنه‌وه‌ی کتێبێک که له‌سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌کته‌ر،
گۆرانیبێژێک، سیاسه‌تمه‌دارێک، شاعیرێک، نووسه‌رێک، ڕۆژنامه‌نووسێک‌و هتد،
ئه‌گه‌ر ناوی فزوولیشی له ژیانی ئینسانه‌کان‌دا لێ‌بنرێ، پێویسته
ئینسانه‌کان له‌م رێگایانه‌وه زانیارییه‌کانیان له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه
ناوداره‌کان کۆده‌که‌نه‌وه. بۆیه هه‌موومان له فه‌یسبووک‌دا جگه
له‌پێوه‌ندییه شه‌خسی‌و تایبه‌تییه‌کانمان، ده‌گه‌ڕێن به‌دوای زانیاری
زیاتر له‌سه‌ر مرۆڤه‌کانی دیکه، ئه‌گه‌ر ناودار‌و ناسراو بێ، یان که‌سێکی
ئاسایی بێ.
ژنان‌و فه‌یسبووک
ژن مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ژنانه بژی، ژنانه پێوه‌ندی بگرێ، ژنانه
ده‌رکه‌وێ، به‌ڵام له نێو کۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌کان‌دا به‌تایبه‌تی له نێو
کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه‌کان‌دا، که ژن وه‌ک ئه‌کته‌رێکی جنسی‌و
خۆشگوزه‌رانی بۆ پیاوان چاویان لێ‌ده‌کرێ، ده‌ڵێی له‌م دنیا به‌ناو
مه‌جازییه‌ش‌دا مافی ئه‌وه‌یان نیه ئاسووده بن. لێره‌ش هه‌ر رۆژه
چیرۆکێک له ئازاردانی ژنان ده‌بیسین. ئازار دانه‌کان لێره‌ش‌دا وه‌ک
شه‌قام‌و کووچه‌وکۆلانه‌کانی وڵات‌و شار‌و گونده‌که‌مان ده‌چێ!
به‌جیاوازییه‌که‌وه که که‌سه‌کان ده‌مامکدارن‌و دیار نین کێن، به‌ڵام
وشه‌کانیان پیاوانه‌ن! پلار‌و توانجه‌کانیان به‌ئازاره وه‌ک دنیای
ڕاسته‌قینه! لاپه‌ڕه به‌ناومان ده‌که‌نه‌وه، به‌نییه‌تی ناڕه‌وا،
وێنه‌و په‌یامی نه‌شیاو ده‌نێرن، هه‌ڕه‌شه‌ی بێده‌نگ‌کردنمان لێ‌ده‌که‌ن،
گاڵته به ژنیه‌تیمان ده‌کەن، به ژنی ئه‌م‌و ئه‌و ناومان‌ده‌به‌ن! و
..... دیاره هه‌موو ئه‌وانه له لایه‌ن سیما ده‌مامکداره‌کانه‌وه
رووبه‌رووی ژن ده‌بێته‌وه‌و زۆر جار ئه‌م ره‌فتاره نه‌شیاوانه
ئاسووده‌یی له ژنانی فه‌یسبووکی تێک‌داوه. دیاره ئه‌وانه‌ی ئه‌م
ره‌فتارانه له‌گه‌ڵ ژنان ده‌که‌ن به‌شێکیان هه‌ر ئه‌وانه‌ن ده‌یانه‌وێ
له‌م دنیایه‌ش‌دا ژنان بچنه‌وه پشت درگا داخراوه‌کان، ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و
که‌س‌و لایه‌نانه‌ن «حه‌ڵاڵ» حه‌رام ده‌که‌ن‌و «حه‌رام» «حه‌ڵاڵ»!
به‌شێکیشیان هه‌ر ئه‌ومرۆڤانه‌ن که له ژیانی خێزانی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا
به‌رده‌وام هه‌سته‌کانیان سه‌رکوت کراوه، ده‌یانه‌وێ ئه‌م بۆشاییه له
ژیانیان‌دا به‌م‌شێوه‌و له‌م ڕێگایه‌وه پڕ بکه‌نه‌وه. ئه‌وانه مزاحیمی
هه‌میشه‌یی ژنان‌و کچانن له فه‌یسبووک‌دا.
دیاره دیارده‌ی ئازاردانی ژنان له نێو فه‌یسبووک‌دا ره‌نگه
دیارده‌یه‌ک نه‌بێ ته‌نیا پێوه‌ندی به کورد‌و کۆمه‌ڵگه‌ی
رۆژهه‌ڵاتییه‌وه هه‌بێ، به‌ڵام ژنی کورد نه‌یانتوانیوه یان بۆی دژواره
له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه ڕابێ، بۆیه زۆرجار له هاوڕێیانی خۆمان ده‌بیسین
که به‌م‌هۆیانه‌وه فه‌یسبووکه‌که‌ی داده‌خا! یان زاڵه‌ی دێ له‌ده‌ست
ئه‌م ئازاردانانه. ره‌نگه زۆر که‌س بلێن ئه‌م کارانه له‌گه‌ڵ پیاوانیش
ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌کی تاڵه، ژن له که‌لتوور‌و کۆمه‌ڵی
ئێمه‌دا بۆ شتی چووکه‌ش تا ئێستاش ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه.
چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه رووبه‌روو بینه‌وه؟
ئێمه له دنیایه‌ک‌دا ده‌ژین، که فه‌یسبووک ته‌نیا بۆ کات
به‌سه‌ربردن نیه، به‌ڵکوو بۆته به‌شێک له ڕاستییه‌کانی ژیانمان. زۆر
له پێوه‌ندییه‌کانمان له‌م رۆژگاره مۆدێرنه‌دا له ڕێی
تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ن‌و ئه‌م تۆڕانه هه‌ر دێ‌و په‌ره‌ده‌ستێنن.
ئێمه که به‌شێک له ژیانمان تێکه‌ڵاوی ئه‌م تۆڕانه بووه، ئاسانترین
ڕێگا، ڕاکردن‌و خۆدزینه‌وه‌یه له ده‌ست کێشه‌و گرفته‌کان. به‌ڵام که‌سی
ئازا یان خه‌باتکار ئه‌و که‌سه نیه، له ده‌ست کێشه‌کان ڕابکا، به‌ڵکوو
ئه‌و که‌سه‌یه نایه‌لێ کێشه‌و نیگه‌رانییه‌کان، بیبه‌زێنن.
دیاره زوکێربێرگ ئه‌وکاته‌ی بیری له فه‌یسبووک کرده‌وه‌و
دای‌هێنا، به نییه‌تی ئاسان کردنی پێوه‌ندیی دۆستایه‌تی‌و هاوڕێیه‌تی بوو،
ڕه‌نگه بیری له یه‌کتر ئازاردانی مرۆڤه‌کان له‌م ڕێگه‌یه‌وه
نه‌کردبێته‌وه! ئه‌گینا بیری له‌وه ده‌کرده‌وه چۆن ڕێگه له مرۆڤه
ده‌مامکداره‌کان بگرێ‌و نه‌یه‌ڵێ ئه‌م که‌ره‌سه گرنگه‌ی سه‌ده‌ی 21
به‌نییه‌تی ئازاردانی یه‌کتر به‌کار بێ!
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ژنان نابێ ئه‌م ترسانه به‌سه‌ریان‌دا زاڵ بێ‌و
فه‌یسبووک به‌جێ بێڵن! یان به وێنه‌و ناوی شاراوه بۆچوونه‌کانیان
ده‌ربڕن. ژنان که توێژی زوڵمڵێکراوی کۆمه‌ڵگه‌ن‌و ئازار‌و خه‌می
هاوبه‌شیان هه‌یه، فه‌یسبووک ده‌توانێ شوێنێک بێ بۆ یه‌کگرتووییان، بۆ
ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی ئامانج‌و خواسته‌کانیان، بۆ وه‌ڕێ خستنی شۆڕشێکی
ژنانه دژی هه‌ڵاواردن‌و ئازاردانه‌کان. هه‌روه‌ک چۆن له وڵاتی میسر
تاکێکی فه‌یسبووکی شۆرشێکی وه‌رێ خست، ژنانیش ئه‌گه‌ر له‌ئاست خواسته
به‌رحه‌قه‌کانیان‌دا یه‌کگرتوو بن، ئه‌گه‌ر بۆ مافه مرۆییه‌کانیان، بێ‌وچان
هه‌وڵ بده‌ن‌و ئه‌م که‌ره‌سه مۆدێرنانه بخه‌نه خزمه‌ت
ئامانجه‌کانیانه‌وه، نه‌ک ده‌توانن هه‌ر زاڵ بن به‌سه‌ر هه‌موو
ترسه‌کان‌دا، به‌ڵکوو ده‌توانن سیستمی پیاوسالاری له‌به‌ر یه‌ک
هه‌ڵوه‌شێنن.
ژن! ژیان پره له که‌ندوکۆسپ، ده‌ست‌هه‌ڵگرتن له خواست‌و
ئاره‌زووه‌کان ئاسانترین کاره، هێز له ناخی ئێمه‌دایه که‌وایه
مه‌ترسه له ئه‌م شته پڕوپووچانه!
پێویسته ئێمه‌ی ژنانیش ئه‌م که‌ره‌سه‌دروستکراوه‌ی ده‌ستی پیاوان!
له ڕاستای خواسته‌کانی خۆمان‌دا به‌کار بێنن‌و بێ‌وچان بۆ گه‌یشتن به
دنیایه‌کی خاڵی له هه‌رچه‌شنه ئازاردانێک خه‌بات بکه‌ین، که فیسبووک
یه‌کێکه له‌و کاناڵانه‌ی زۆر باش ده‌توانین ڕوانین‌و بۆچوونه ئینسانی‌و
ڕه‌واکانی خۆمانی تێ‌دا په‌ره پێ‌بده‌ین، به‌ڵام نه‌ک پیاوانه
ده‌رکه‌وتن.
(1) وه‌رگیراو له فه‌رهه‌نگی یه‌ک جڵدی فارسی – کوردی «دانشگاه کردستان»
له ژماره ٦٣١ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر