"ئازادیم ناوێ بۆ خۆده‌رخستن، ئازادیم ده‌وێ چونکه مافی خۆمه"!
«ده‌مه‌وێ بۆ چه‌ند چرکه‌یه به ئازادی هه‌ناسه هه‌ڵمژم»!
«بۆ گه‌یشتن به ئازادی ده‌بێ له یه‌که‌م له هه‌نگاوی چووکه‌وه ده‌ست پێ بکرێ»
«تۆ ناتوانی هه‌ستی من ده‌رک بکه‌ی، حه‌قت پێ ده‌ده‌م چون تۆ نه‌تچێشتوه حجابی زۆره‌ملی یانی چی»!
«خواسته‌که گه‌وره نیه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و خواسته‌یان لێ زه‌وت کردووم چووکه‌ن»!
« له وڵاتی ئێمه ده‌بێ به‌دزییه‌وه پێ‌بکه‌نی، بخوێنییه‌وه، بنووسی،ماچ بکه‌ی، به‌دزییه‌وه ژیان بکه‌ی‌و به‌دزییه‌وه......»
« آزادی‌های یواشکی»(ئازادییه‌کان به‌دزییه‌وه)
ره‌نگه زۆربه‌ی به‌کاربه‌رانی فه‌یسبووک به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به
دوای هه‌واڵ‌و رووداوه‌کانی ئێرانه‌وه‌ن، لاپه‌ڕی فه‌یسبووکی «آزادی‌های
یواشکی» ژنانی ئێرانیان دیتبێ، که ماوه‌یه‌که ژنان له ئێران وه‌ک
چالاییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی حیجابی زۆره‌ملی ده‌ستیان پێ‌کردوه. ئه‌و
قسانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی که‌سانێکن که له په‌یجی «آزادیهای‌یواشکی»
هه‌لبژێردراون. په‌یجه‌که وێنه‌و کۆمێنتی ژنانێکی بڵاو کردۆته‌وه که
له ئێران ده‌ژین. ژنانێک که حه‌ز ده‌که‌ن مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی
پۆشینی جلوبه‌رگیان هه‌بێ، ئه‌وێش به لابردنی سه‌رپۆشه‌کانیان بۆ چه‌ند
چرکه‌یه‌ک‌و گرتنی وێنه به‌بێ سه‌رپۆش و بڵاوکردنه‌وه‌یان له‌م لاپه‌ڕه‌دا
به‌جۆرێک بێزاری خۆیان له رێژیم‌و قانوونه داسه‌پاوه‌کانی ده‌ربڕیوه.
به‌ڵام ئه‌و ژنانه کێن؟ ئه‌مجاره ژنانی چالاک‌و نووسه‌ر‌و به‌قسه‌ی
هێندێکان نوخبه‌کان نین که باس له‌حیجابی زۆره‌ملی‌و قانوونه
داسه‌پاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن‌و رێوشوێن‌و پرۆژه دانێن، ئه‌وانه
ژنانێکن ئاسایی، به‌ڵام ئه‌وانیش خولیای ئازادی‌و ژیانی به ئازادانه‌یان
هه‌یه، ژنانێک که لابردنی رووسه‌رییه‌کانیان بۆته ئاره‌زوویه‌کی
گه‌وره‌و دژوار له وڵاته‌که‌یان‌دا! لاپه‌ڕی «آزادی‌های یواشکی» له
سه‌ره‌تاییترین مافی ئینسانێکه‌وه ده‌ستی پێ‌کردوه‌و ئه‌و ژنانه‌ی
له‌خۆی‌دا کۆکردۆته‌وه که له‌ده‌ست حیجابی زۆره‌ملی وه‌زاڵه هاتوون.
ره‌نگه به‌لای زۆر که‌سه‌وه ئه‌م حه‌ره‌که‌ته شتێکی وانه‌بێ که سرنجی
بدرێتێ، به‌ڵام قووڵایی تراژیدیی ژیانی ژنان له ئێران نیشان ده‌دا که پاش
سه‌ده‌یه‌ک خه‌بات‌و تێکۆشان بۆ مافی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان، تازه
ده‌بێ به دزییه‌وه سه‌ره‌تاییترین مافی خۆیان ئه‌زموون بکه‌ن.
ئه‌م لاپه‌ڕه چۆن دروست بوو؟
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سیح عه‌لی‌نژاد رۆژنامه‌وانی چالاکی ئێرانی له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات وێنه‌یه‌کی به سه‌ررووتی له فه‌یسبووکه‌که‌ی خۆ‌دا
دانابوو، یه‌کێک له دۆستانی له نێوخۆی ئێران له کۆمێنتێک‌دا بۆی
نووسیبوو: «من ئێره‌ییتان پێ ده‌به‌م، ئێوه له‌وێ ئازادن سه‌رپۆش
به‌سه‌رداناده‌ن‌و که‌س مزاحیمتان نا‌بێ! وای که هه‌ستێکی خۆشه«!
مه‌سیح به پرسیارێکی ساده وڵامی کۆمێنته‌که‌ی دابۆوه: بۆ ئێوه
ناتوانن دوور له چاوی قانوون‌و گه‌شتی ئێرشاد سه‌رپۆشه‌کانتان لابه‌رن‌و
ئه‌م هه‌سته خۆشه تاقی بکه‌نه‌وه؟ دوای ئه‌و پرسیاره وڵامه‌کان نه
یه‌ک و نه‌دوو و...به‌ڵکوو هه‌ر له رۆژی یه‌که‌م‌دا ده‌یان وێنه و دواتر
سه‌دان و هه‌زاران وێنه‌ی بێسه‌رپۆش وه‌ک سێڵاو به‌ره‌ورووی مه‌سیح هاتن.
مه‌سیح پێی حه‌یف بوو هه‌روا ئاسان له‌م پێشوازییه‌ی ژنان له نێوخۆی
وڵات تێپه‌ڕێ. بیرکردنه‌وه‌که‌ی ناوبراو کاره‌که‌ی
به‌ره‌وگه‌وره‌بوونه‌وه برد. لاپه‌ڕه‌که بووه که‌مپه‌ینێکی گه‌وره دژی
حیجابی زۆره‌ملی، هه‌ر له رۆژه‌کانی یه‌که‌مه‌وه نزیک به هه‌زاران که‌س
ئه‌و لاپه‌ڕه‌یان په‌سند کرد‌و پشتیوانی‌یان له‌م حه‌ره‌که‌ته‌ی ژنان‌کرد.
حه‌ره‌که‌تێک به ناو چووکه به‌ڵام له‌ناخه‌وه گه‌وره.
ژن‌و حیجاب، خاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
کۆماری ئیسلامی به دروشمی «رووسه‌ری یا تووسری» هاته‌سه‌رکار، که
ئه‌مڕۆ ئه‌و حیجابه بۆته به‌شێک له هۆوییه‌تی ئه‌و رێژیمه. به‌ومانایه
ئه‌گه‌ر رۆژێک ژنان له ئێران حیجابیان فڕێ‌دا، کۆماری ئیسلامی به‌شێک له
هۆوییه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا. هه‌ر بۆیه که‌مترین حه‌ره‌که‌تی ژنان له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجاب‌دا له لایه‌ن رێژیمی
ئیسلامییه‌وه، به تاوانێکی نه‌به‌خشراو ئه‌ژمار ده‌کرێ. هه‌ر بۆیه ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته‌ی ژنانی ئێران جارێکی دیکه کۆنه‌خوازانی وه‌ده‌نگ هێناو
ئه‌و ژنانه‌یان به سووک‌و هه‌رزه‌و هه‌روه‌ها ئه‌م کاره‌یان به پیلانی
خاریج‌نشینان ناوبرد!
ئه‌مجاره‌ش ژنان هه‌رله‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه نه‌که‌وتنه‌به‌ر هێرش!
جیا له بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتداران، زۆرکه‌س ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌ی پێ
ساده‌یه‌و پێی وایه باسکردنی جێی بایه‌خ نیه. به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی که
به‌م جۆره بیر ده‌که‌نه‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌شیان له‌به‌رچاو بێ کاتێک ژن به
تاوانی بێ‌حیجابی ده‌ستگیر ده‌کرێ‌و وه‌به‌رقامچی جه‌للاده‌کان ده‌درێ،
ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ر و به هه‌رزه‌و سووک ناوی ده‌برێ، چۆن ده‌کرێ
مه‌سه‌له‌ی داسه‌پاندنی حیجاب‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵی به که‌م بگیرێ؟ راسته
ئه‌و حه‌ره‌که‌ته ره‌خنه‌ی به‌جێی پێواریده یه‌کێک له‌و ره‌خنانه
ئه‌وه‌یه که‌مترین وێنه‌ی تێدایه که له شوێنی قه‌ره‌باڵغ گیرابێ،
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ ببینین مه‌جاله‌کان چه‌ندن. کۆماری ئیسلامی 34
ساڵه به‌رده‌وام له‌پێناوی حیجاب ژنان‌دا کار ده‌کا، قانوونی بۆ داده‌نێ،
دروشم ده‌دا‌و نرخی بۆداوه، بۆ ژنان ئاسان نیه به‌به‌رچاوی
مه‌ئمووره‌کانی رێژیمه‌وه حیجابه‌که‌یان به‌و شێوه له وێنه‌کان‌دا دیارن
فڕێ‌ده‌ن. که‌وایه به گاڵته سه‌یرکردنی ئه‌م تابۆشکێنیانه له‌لایه‌ن
هه‌رکه‌سێکه‌وه بێ چی که‌متر نیه له هه‌ڵوێستی توندڕه‌وه‌کانی نێو
ده‌سه‌ڵات! ناڕاسته‌وخۆ ژنان به جۆرێک له حه‌ره‌که‌تی دژی حیجابی
زۆره‌ملی دڵ‌سارد ده‌که‌نه‌وه. راسته شه‌ڕی حیجاب هه‌موو شه‌ڕه‌کان
نیه‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌گه‌وره‌کانی ژنان نیه، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێکه
له خه‌باتی ژنانی ئیران، که‌سانێک که ده‌م له ئازدی و
دیموکراسی‌ده‌ده‌ن، نا‌بێ دژی ژنان به‌جۆرێکی دیکه بچنه به‌ره‌ی
کۆنه‌پارێزانی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌وه.
راسته که‌سایه‌تیی ئینسانه‌کان نه به حیجاب‌و نه بێ حیجاب
هه‌ڵناسه‌نگێندرێن، به‌ڵام لێره‌دا باس له مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌ر
ئینسانێکه که له ئێران له نیوه‌ی کۆمه‌ڵی ئه‌و وڵاته زه‌وت کراوه،
بۆیه پێویسته ئه‌و ده‌نگانه ئه‌گه‌ر که‌میش بن ببیسرێن که دژایه‌تی له
گه‌ڵ ئه‌و ناحه‌قییه ده‌که‌ن.
بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی بێسه‌رپۆشی ژنان له ئێران، جارێکی دیکه
ئه‌وه‌مان پێ‌ده‌ڵێ ژنانی ئێران له فرسه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ
ئازادی‌و ئازادی ژیان که حه‌قی بێئه‌ملاوئه‌ولای ئه‌وانه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش‌دا یه‌کگرتوویی‌و خه‌باتی به‌رده‌وامه دژی زوڵم‌و سته‌م به
ئامانجیان ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و رۆژه هه‌ر دێ زنجیری کۆیله‌یی بپسێنێ.
کوێستان فتووحی
له ژماره ٦٣٢ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر