دوو رووداوی شیاوی ڕێز... له‌م تاریکستانه، ترووسکایی هه‌ر ماوه |
|
هاتبوون تۆڵه‌ی کوڕه‌که‌یان بکه‌نه‌وه، هاتبوون داخی
دڵی ئه‌و چه‌ندساڵه‌یان سارێژ بکه‌ن، هاتبوون مزگێنی به‌رنه‌سه‌ر گۆڕی
کوڕه‌که‌یان پێی بڵێن حه‌قی تۆمان سه‌ند!.... هاتبوون .... به‌ڵام نا،
ئه‌وان له‌م تاریکستانه‌دا مرۆڤایه‌تییان ون نه‌کردبوو، ئه‌خلاقی
لێبورده‌ییان هه‌بوو، ئه‌وان له رێی مرۆڤایه‌تی‌دا به‌خشه‌نده بوون.
به‌ڵێ، ئه‌وان مزگێنی به‌خشه‌نده‌ییان بۆ سه‌رگۆڕی کوڕه‌که‌یان برد‌و
ئارام بوونه‌وه.
وێک‌چوونی نێوان قه‌تڵ‌و و ئێعدام «قصاص» چیه؟ له هه‌ر دوو حاڵه‌ت‌دا
گیانی مرۆڤێک ده‌سێندرێ. وێک‌چوونی نێوان بنه‌ماڵه‌ی قوربانیی‌و
بنه‌ماڵه‌ی تاوانبار چیه؟ هه‌ردووکیان ئازیزێکیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
چیرۆکی یه‌که‌م
بیست‌و چوار کاتژمێر پێش رووداوه‌که عادڵ فێرده‌وسی‌پوور وێژه‌ری
به‌رنامه‌ی «نود» که به‌رنامه‌یه‌کی وه‌رزشییه‌و هه‌ر حه‌وتووی جارێک له
تلویزیۆنی ئێرانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، مه‌سه‌له‌یه‌کی باس کرد که
ره‌نگه هێندێکیش پێوه‌ندی به فووتباڵه‌وه بووبێ! ناوبراو رایگه‌یاند،
که‌سێک خه‌ریکه ئێعدام ده‌کرێ، داوای له بێنه‌رانی به‌رنامه‌که‌ی کرد
به ناردنی «په‌یامه‌ک» بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌ک، به مه‌به‌ستی لێبوردن
له که‌سێکی مه‌حکووم به ئێعدام، به‌ڵکوو له‌مردن رزگاری بکه‌ن.
بینه‌رانی به‌رنامه‌که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا زیاتر له یه‌ک میلیۆن
په‌یامه‌کیان بۆ به‌رنامه‌ی نه‌وه‌د نارد ، ئه‌وه بووه هیوایه‌ک بۆ
که‌سێک که له دواساته‌کانی ژیانی‌دابوو.
دوای ته‌واو بوونی به‌رنامه‌ی «نود» دوو ڕای جیاواز (موافق و موخالف)ی
عادڵ فێردوسی‌پوور وێژه‌ری به‌رنامه‌که له سه‌رئه‌م کاره‌ی ناوبراو
له‌فه‌زای مه‌جازی‌دا بۆچوونه‌کانیان نووسی. ئه‌وانه‌ی مخالیف بوون گوتیان
عادل که‌ڵکی له جێگه‌و پێکه‌ی ئه‌و به‌رنامه پڕبینه‌ره بۆ
مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که پێوه‌ندی به وه‌رزشه‌وه نیه،
وه‌رگرتوه. له‌وه گه‌ڕێین که پێوه‌ندی به فوتباڵه‌وه هه‌بوو یان نا،
گرنگ ئه‌وه بوو فێرده‌وسی‌پوور به ئاکامی دڵخوازی خۆی گه‌یشت‌و گیانی
که‌سێک له مردن رزگار کرا.
لێبوردن له چرکه‌ی نه‌وه‌د‌دا
عه‌بدولغه‌نی حوسێن‌زاده و هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌نافی داریان له ملی
«به‌لال» قاتڵی کوڕه‌که‌یان که به «قصاص» مه‌حکووم ببوو، ده‌رهێنا. ئه‌م
لێبوردنه جگه له‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی له شۆکی له‌ده‌ست دانی
ئازیزێکیان رزگار کرد، دڵی ئه‌وانه‌شی شاد کرد که ئه‌مجاره‌یان
کۆببوونه‌وه نه‌ک بۆ سه‌یری ئێعدامی وه‌ک جارانی پێشوو، به‌ڵکوو بۆ بیستنی
هه‌واڵێکی خۆش هاتبوون.
عه‌بدوڵڵا حوسێن‌زاده ساڵی 1386 له‌گه‌ڵ به‌لال تووشی شه‌ڕێک
ده‌بن‌و به‌لال چه‌قۆ ده‌ردێنێ و چه‌ندین چه‌قۆ له عه‌بدوڵلا ده‌دا‌و
دواتر عه‌بدوڵڵا حوسێن‌زاده به هۆی کاریبوونی برینه‌که‌ی گیان له‌ده‌ست
ده‌دا. عه‌بدوڵغه‌نی حوسێن زاده باوکی عه‌بدوڵڵای کوژراو که
قوتابخانه‌ی وه‌رزشیی فووتباڵی هه‌یه‌و یه‌کێکه مامۆستایانی بواری
وه‌رزشی فووتباڵ و له‌م بواره‌دا زۆر لاوی په‌روه‌رده کردوه، له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌که‌ی پاش ئه‌وه‌ی له قاتڵی کوڕه‌که‌یان خۆش بوون، گوتیان ئه‌و
پووڵه‌ی وه‌ک دیه (خوێن‌بایی) کوڕه‌که‌یان وه‌ری ده‌گرن، قوتابخانه‌یه‌کی
فووتباڵ به ناوی کوره‌که‌مان له شاری «نور» ی پێ دروست ده‌که‌ین بۆ
خزمه‌ت به لاوانی ئۆگری وه‌رزشی فووتباڵ. ره‌نگه ئه‌وه بتوانێ
لاوه‌کان له توندوتیژی دووربکاته‌وه و ئه‌وانیش هێندێک ئارام
کاته‌وه.....
چیرۆکی دووهه‌م
له ده‌وروبه‌ری ساڵی نوێی 9313دا هه‌واڵی رزگار کردنی ژنێک له پای
سێداره بڵاو بۆوه. هه‌ڵاله محه‌ممه‌دی هه‌تا بن په‌تی سێداره چه‌ند
هه‌نگاوێکی مابوو، به‌ڵام به هۆی هه‌وڵی کۆمه‌ڵێک ژنی تێکۆشه‌ری رێگای
پاراستنی مافی مرۆڤ، گیانی له مردن رزگار کرا. هه‌ڵاڵه خه‌ڵکی مهاباد
چه‌ندساڵ له‌وه‌پێش به تاوانی کوشتنی پیاوێک که به دیفاع له جه‌سته‌و
پاراستنی که‌رامه‌تی ئینسانیی خۆی ده‌ستی بۆ ئه‌م کاره نه‌خوازراوه
بردبوو، دوای چه‌ند ساڵ ته‌حه‌مولی زیندان، مه‌حکووم به «قصاص» ده‌بێ.
به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه به هه‌وڵ‌و تێکۆشانی مریه‌م خانمی قازی کچی
بنه‌ماڵه‌ی قازی محه‌ممه‌د و کۆمه‌ڵێک له چالاکانی دیکه‌ی شاری مه‌هاباد
له ماوه‌یه‌کی کورد‌دا 90 میلیۆن تمه‌ن بابه‌تی «دیه» بۆ بنه‌ماڵه‌ی
کوژراوه‌که له لایه‌ن خه‌ڵکی خێرخواز و ئینساندۆست کۆده‌کرێته‌وه،
به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که هه‌ربه‌ونده رازی نابن و داوای 60 میلیۆن
تمه‌نی دیکه ده‌که‌ن. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، هه‌وڵه‌کان بۆ رازگاری
گیانی هه‌ڵاله چڕتر ده‌کرێته‌وه و له شاری مه‌هاباد‌دا راده‌ی 160
میلیۆن تمه‌ن کۆده‌کرێته‌وه. ئه‌وه‌ش که به چ سه‌ختییه‌ک ئه‌م پووڵه
جۆر ده‌بێ، با بمێنێته‌وه. بۆ خانمی قازی و هاوکاره‌کانی.
ئێستا هه‌ڵاله درگای زیندانی له‌سه‌ر کرایه‌وه و گیانی له مردن رزگار بووه، به‌ڵام....
به‌پێی قسه‌ی شایه‌دحاڵه‌کان، هه‌ڵاڵه درگای بنه‌ماله‌که‌ی له‌سه‌ر
داخراوه ، نه‌ک به‌هۆی کوشتنی ئه‌و پیاوه‌ی ویستوویه‌تی ده‌سترێژی
بکاته‌سه‌ر و ئه‌ویش ناچار بووه دیفاع له خۆی بکا، به‌ڵکوو وه‌ک
تاوانبارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یری ده‌که‌ن. تاوانێک که زۆر له‌ژنانی
بێتاوانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی ئێمه، پیاوانێک به‌سه‌ریان‌دا ده‌سه‌پێنن!
له‌م چیرۆکه‌یان‌دا «نا» بڵێی هه‌ر تاوانباری، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ی
هه‌ر تاوانباری! ئه‌مه‌یان چیرۆکی ژنانێکه که دوای هه‌مووشتێ
ئه‌مجاره‌یان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه به ناحه‌ق تاوانبار ده‌کرێن‌و
درگاکانیان له‌سه‌ر داده‌خرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌رێته‌وه
چاره‌نووسی ژنێکی بێپه‌نا چی به‌سه‌ر دێ.
هه‌ستی لێبورده‌یی و پابه‌ندبوون به ماڤه‌کانی مرۆڤ
به هۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی که سیستمی کۆماری ئیسلامی له
کۆمه‌ڵ‌دا نه‌هادینه‌ی کردوون، کاڵترین شت به‌لای خه‌ڵکی ئێرانه‌وه لاوازیی
هه‌ستی لێبورده‌ییه. مرۆڤه‌کان زۆر ئاسان ده‌ست بۆ تاوان ده‌به‌ن‌و
ئاسانیش تۆڵه‌یان لێ‌ده‌کرێته‌وه. هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه
پابه‌ندبوونمان به ماڤه‌کانی مرۆڤه‌وه له‌ق‌و لاواز ده‌کا.
به‌ڵام ئه‌و چه‌ند رووداوه‌ی له‌م ماوه‌دا له ئێران روویان‌داوه،
ده‌توانێ ده‌سپێکێکی باش بێ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه پڕ له
توندوتیژییه‌ی له کۆمه‌ڵ‌دا جێی داکوتاوه. پێویستە چالاکانی مافی مرۆڤ
و مافپارێزن ئه‌م ره‌وته ئینسانییه به‌ره‌وپێش به‌رن‌و کار بکه‌ن بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی تاوان‌و تاوانکاری له کۆمه‌ڵ‌دا.
به هیوای ئه‌و رۆژه‌ی که به هه‌وڵ‌وهیممه‌تی خه‌ڵکانی مرۆڤدۆست‌و
شاره‌زایان‌و پارێزاه‌رانی ماڤی مرۆڤ، سرنج بدرێته پێشهاته تاڵ و
پڕده‌رده‌کانی ئه‌و قانوونانه‌ی ده‌بنه هۆی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی و
هه‌رچی زووتربۆ گۆڕینیان ده‌ستبه‌کار بن.
له ژماره ٦٣٠ ی رۆژنامه‌ی "کوردستان"دا بڵاو بۆته‌وه
|
۱۳۹۳ فروردین ۳۱, یکشنبه
ئه‌وان ناتوانن ئینسانییه‌ت له‌ناوبه‌رن
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر