سێزده‌به‌ده‌ر له‌لای ئێرانییه‌کان‌و ئه‌وانه‌ی له ئێران‌دا ده‌ژین
به رۆژی «طبیعت» واته سروشت ناسراوه. جگه له‌وه‌ی به رۆژی سروشت
ناسراوه، وه‌ک ره‌سم‌و نه‌ریتێک خه‌ڵک له ماڵه‌کانیان ده‌چنه ده‌ر‌و به
ناوی سێزده ده‌رکردن ئه‌و رۆژه له نێو داوێنی سروشت‌دا به شادی‌و خۆشی
راده‌بوێرن. لێره‌دا ناچمه سه‌ر بابه‌تی سێزده‌به‌ده‌ر
له‌چییه‌وه‌هاتوه‌و هی چ نه‌ته‌وه‌یه‌که، ته‌نیا سێزده‌به‌ده‌ر ده‌که‌مه
به‌هانه‌یه‌ک بۆ با‌س کردنی مه‌سه‌له‌یه‌ک که له سێزده‌به‌ره گرنگتره.
ئه‌ویش با‌س له ژینگه‌وسروشته که چۆن له‌کاتی ئه‌و سه‌یران‌و گه‌شته
به‌هاریانه‌دا که خه‌ڵک بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له سروشتی جوانی کوردستان و
حه‌سانه‌وه‌و هه‌ڵمژینی هه‌وایه‌کی خاوێن له وه‌رزی به‌هار‌و هاوین‌دا
له شار‌و ماڵه‌کان ده‌چنه‌ده‌ر‌و ده‌یانه‌وێ چێژ له ژیان وه‌ربگرن،
بپارێزن.
قسه‌کردن له‌سه‌ر ژینگه‌و ژینگه‌پارێزی، کاری پسپۆران‌و شاره‌زایانی
بواری ژینگه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی هاندا له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند دێڕێک
له‌سه‌ر کلتووری ژینگه‌پارێزی بنووسم، رۆڵ‌و ئه‌رکی ژنان‌و چالاکانی
ژینگه‌پارێزه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دروست کردنی کلتووری
ژینگه‌پارێزی‌دا. ئه‌مڕۆکه پاراستنی ژینگه وه‌ک یه‌کێک له گرنگترین
بنه‌ماکانی گه‌شه‌سه‌ندنی جیهانی، پێویستیی به به‌شداریی راسته‌قینه‌و
ئاگایی کۆمه‌ڵگه هه‌یه. ژنان به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خش و رۆڵی گرنگیان له
ئیداره‌ی بنه‌ماڵه و په‌روه‌رده و فێرکردنی منداڵ‌دا هه‌یه، ده‌توانن
وه‌ک هێز‌یکی کاریگه‌ر، هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌توانن نیگابان و پارێزه‌ری
منداڵه‌کانیان بن، هه‌ر ئاواش ده‌توانن نیگابان‌و پارێزه‌ری ژینگه بن.
هه‌ر تاكێك له ده‌ست خۆی دایه كه شوێنی ژیانی خۆی چۆن ده‌پارێزی یا
وێرانی ده‌کا. زۆرن ئه‌و مرۆڤانه‌ی بۆ ژیانی خۆشیان بایه‌خ دانانێن‌و
رێزی لێ‌ناگرن. هه‌ر بۆیه ده‌بینین به‌گشتی له که‌لتووری زۆربه‌ی
خه‌ڵک‌دا زۆر به‌که‌می ده‌بینرێ گرنگی به پاراستنی ژینگه بدرێ.
ئایا چه‌ند سه‌عاتێک گه‌شت‌و سه‌یران‌و شادی بایه‌خی ئه‌وه‌ی هه‌یه
بۆ چه‌ندین ساڵ زیان به‌و سه‌یرانگا‌و ئه‌و سروشت‌و شوێنه‌ی دانیشتووین و
حه‌ساوینه‌ته‌وه، بگه‌یه‌نین؟
به‌خۆشییه‌وه چه‌ند ساڵێکه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌نێو کۆمه‌ڵێک
له چالاکانی مه‌ده‌نی‌و تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادیی‌و نیشتماندۆستی،
نه‌ریتێکی جوان‌و ژینگه‌دۆستی، ده‌ستی پێ‌کردوه‌و له‌حاڵی‌په‌ره‌سه‌ندن
دایه کە جێگای خۆشحاڵی‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له خه‌می ژینگه‌و نیشتمانی
خۆیان دان. ئه‌وان ده‌زانن پارێزگاری له ژینگه له پله‌ی یه‌که‌م‌دا
له‌ده‌ستی ئه‌و هێز‌و لایه‌نانه‌دایه که ده‌سته‌ڵات‌و سامان‌و بوودجه‌ی
وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام ده‌زانن که تاکه‌کانیش ده‌بێ له‌م
بواره‌دا وه‌خۆکه‌ون تاکوو ژیان بۆ منداڵانی دواڕۆژ جوانتر بکه‌ن.
شکاندنی تفه‌نگه شکارییه‌کان‌و ئازادکردنی باڵنده‌کێوییه‌کان،
پاک‌وخاوێنی سه‌یرانگه‌و شوێنه‌گشتییه‌کان، رێگرتن له سووتاندنی
دارستانه‌کان‌و .... له لایه‌ن چالاکانی ژینگه‌پارێزه‌وه، هه‌موو
ئه‌وانه دانانی بناغه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه که منداڵانی ئه‌مڕۆ ده‌بێ
فێری ببن. منداڵ ده‌بێ فێربن که چۆن ژینگه‌و نیشتمانه‌که‌یان خۆشبوێ.
ئینسانه‌کان ده‌بێ رفتاری دروست‌و ئینسانی له گه‌ڵ سروشت‌و گیانله‌به‌ران
له منداڵییه‌وه فێرببن. رێزگرتن له مافی ئه‌وی دیکه، ئینسانییه‌ت و
مێهره‌بانی ده‌بێ له منداڵییه‌وه فێر ببن، به‌داخه‌وه له ولاتی ئێمه
کوردستان، منداڵان زۆرتر هه‌ر نامێهره‌بانی له‌گه‌ڵ سروشت‌و گیانله‌به‌ران
له گه‌وره‌کان ده‌بینن‌و فێر ده‌بن. خۆشه‌ویستی وڵات هه‌ر ئه‌وه نیه
ئاڵای کوردستان به‌رز بکه‌ینه‌وه‌و هه‌ڵبلێێن به‌سه‌ر مێژووه پڕله
خه‌باته‌که‌مان له دژی داگیرکه‌ران، ئه‌وه ته‌نیا لایه‌نێکیه‌تی. که‌سێک
که به‌ڕاستی وڵاتی خۆی خۆش بوێ‌و بیهه‌وێ له زیان‌و مه‌ترسییه‌کانی دوژمن
بیپارێزێ، ده‌بێ ئه‌و ده‌روه‌ستییه‌شی تێدا بێ، که ژینگه‌که‌ی،
وڵاته‌که‌ی له زبڵ‌وزاڵ‌و پاشماوه‌کانیش بیپارێزێ. هه‌رکه‌س له‌ئاست
خۆیه‌وه به‌تایبه‌تی دایکان‌و باوکان له‌م بواره‌وه ئه‌رکێکی زۆر
به‌رپرسانه‌یان له‌سه‌رشانه. ئه‌وان ده‌بێ نه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و نیشتمانه
په‌روه‌رده بکه‌ن که سروشتیان خۆشبوێ‌و رێزی لێ‌بگرن‌و پێوه‌ندییه‌کی
دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵی‌دا هه‌بێ. ئه‌مانه ده‌بێ وه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی
به‌رزو جوانی ئینسان سه‌یر بکرێ. ئینسانه‌گه‌وره‌کان به‌رپرسن له ئاست
سروشت‌دا به هه‌موو پێکاهاته‌کانیه‌وه. ئه‌وه ئه‌رکێکی نیشتمانی‌و
نه‌ته‌وه‌ییه. ئارامی‌و خۆشی ته‌نیا مافی ئینسان نیه به‌ڵکوو
گیانله‌به‌ران‌و سروشتیش ئه‌و مافه‌یان هه‌یه که رێزیان لێ‌بگیرێ. ئه‌و
ره‌وته‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن تێکۆشه‌رانی ژینگه‌پارێزه‌وه
ده‌ستی پێکردوه، ده‌بێ وه‌ک خه‌باتێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی ببینرێ‌و
به‌پێزانینه‌وه سیری بکرێ. کوردستان نیشتمانێکی جوانه، پارێزگاری
له‌وجوانییه، ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی ئه‌و وڵاته‌یه. ئه‌گه‌ر تێکۆشه‌رانی
ژینگه‌پارێزی له کوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا کار بۆ ئه‌م عه‌قڵیه‌ته
بکه‌ن‌و په‌ره‌ی پێ‌بده‌ن، به دڵنیاییه‌وه ژیانی منداڵانمان له
داهاتوودا روونتر و گه‌شتر ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له ماوه‌ی چه‌ند ساڵ
ژیانم‌دا له باشووری کوردستان دیومه که‌متر مه‌ترسیدارتر نیه له
توانه‌وه‌ی کێوه سه‌هۆله‌کان، که هه‌زاران‌و میلیۆنان مرۆڤ گیانیان
ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. هه‌ر ئێستا له باشووری کوردستان به‌هۆی ئه‌و
ژینگه پیسه‌ی که خه‌ڵک بۆخۆی دروستی کردوه، به هه‌زاران ئینسان گیانی
له مه‌ترسی‌دایه. ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوا هه‌تا چه‌ندساڵێکی دیکه
لێره له باشووری کوردستان کێوی زبڵ‌و پاشماوه دروست بێ. دڵنیام
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێندێک کار ده‌کا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ژینگه‌و ژینگه پارێزی‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نه‌یتوانیوه
له‌نێو خه‌ڵک‌دا که‌لتوورێک دروست بکا که ئه‌وان نیشتمانه‌که‌یان له پیس
بوون بپارێزن.
منداڵان له‌گه‌ڵ عه‌رز‌و ئاسمان‌و گیانله‌به‌ران رووحێکی پاک‌و
بێگه‌ردیان هه‌یه که‌چی به‌داخه‌وه له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه‌دا زۆربه‌یان
که گه‌وره ده‌بن له‌گه‌ڵ سروشت‌و گیانله‌به‌ران وه‌ک دڕنده‌یه‌ک
دڵڕه‌قانه ده‌جووڵێنه‌وه.
به‌و هیوایه ره‌وتی پارێزگاری له‌ژینگه ببێته که‌لتوورێکی گشتی‌و
هه‌موو لایه‌ک به‌ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی‌ونیشتمانی بزانن‌و منداڵانی داهاتووی
ئه‌م نیشتمانه داهاتوویه‌کی گه‌ش چاوه‌ڕوانییان بکا.
سه‌رکه‌وتن بۆ تێکۆشه‌رانی ژینگه‌پارێزی له کوردستان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر